هه‌ینی , كانونی یه‌كه‌م 27 2024

aynda saze

ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌ تەمەنی سی سالیدا توشیان ده‌بن

و:زریان مه‌حمودئه‌و بڕیارانه‌ى كه‌ له‌ ده‌یه‌ى 30 ژیانتاندا ده‌یان كه‌ن، ڕه‌نگه‌ كاریگه‌رییه‌كى مه‌ودا درێژ له‌سه‌ر ژیانتان به‌جێ بهێڵێت. له‌وانه‌یه‌ ده‌رفه‌ت گه‌لێك له‌ده‌ست بده‌ن كه‌ هیچكات به‌ده‌ست ناهێنرێنه‌وه‌. له‌به‌رئه‌وه‌ لێره‌دا ئه‌و هه‌ڵانه‌ى كه‌له‌و قۆناغه‌ى ژیانتاندا توشتان ده‌بن ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین:-ئاره‌زووى كاره‌كانتان له‌به‌رچاو ناگرن.زۆربه‌ى كات مرۆڤه‌كان له‌ ده‌یه‌ى 20 ژیانیاندا كارگه‌لێك هه‌ڵده‌بژێرن كه‌ …

درێژە ...

كێ بڕیار بدات له‌ ناو خێزاندا (ژن یان پیاو)

روناك مسته‌فائاشكرایه‌ كه‌ ژیان له‌م چه‌رخه‌دا ئاڵۆزبووه‌و یه‌كێك له‌ ئاڵۆزیه‌كان به‌لاى گه‌نجان و لاوانه‌وه‌ (پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیریه‌)، به‌هۆى فشارى زۆرى بژێوى ژیان و كه‌م ئه‌زمونى و كه‌م هوشیارى گه‌نجان و لاوان و زۆربوونى داخوازیه‌كانى ژیان و به‌رپرسیارێتى ئه‌و قۆناغه‌ نوێیه‌.هه‌ندێ كه‌س واده‌زانن بڕیاردان وبه‌شداریكردنى ئافره‌ت له‌دروستكردنى بڕیار ته‌نها له‌بوارى سیاسىدا ده‌بێت، …

درێژە ...

كاریگەرییە دەرونییەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لەسەر ژنان

نوسینی : پ.ی.د. عالیە فەرەج مستەفا فۆڕمەكانی ئاڕاستەبوون بەرەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری: ڕواڵەتی فیزیكی مرۆڤ بە پرسێكی زیندوو دادەنرێت لای زۆرینەی كولتوورەكان لە جیهاندا، بۆیە لە مێژەوە گرنگیدان بە ڕواڵەتی مرۆڤ لە ڕووی پاراستن و جوانڕاگرتنی بووەتە بوارێكی تایبەتی پزیشكی میللی و پزیشكی دەرمانسازی و نەشتەرگەری و، سەرئەنجام زۆرترین توێژینەوە …

درێژە ...

 25خووی کەسانی سەرکەوتوو

دیدار کەمال 1-   بەرپرسیاریەتی تەواوی ژیانیان هەڵدەگرن، خۆیان لە ئەرکەکانیان ناشارنەوە، بە گرنگییەوە کارەکانیان جێبەجێ دەکەن، شکستەکانیان ناخەنە ئەستۆی کەس و بۆڵەبۆڵ ناکەن، و دەرئەنجامی کارەکانیان ئەگرنە ئەستۆ. 2- ئەزانن کارە لە پێشینەییەکانیان کامانەن، دەست بۆ کارێک نابەن کە گرنگ نەبێ هەتاوەکو کارە گرنگ و لە پێشینەکان تەواو نەکەن.  3- …

درێژە ...

خودام  لێ مەسێنن

سەبا ئەحمەد خودام لێ مەسێنن مرۆڤێکی تەنیام دڵم دەکەم بە بەردە نوێژ .. دەستنوێژ بەهەستی دڵ دەگرم .. ڕووبە قیبلەی مەیلی وەصڵت دڵ تەریبی ئارامی یادت  قامەتی نوێژ ئەدا دەکەم.. خودام لێمەسێنن تەنیام گەر نوری ئەونەبێ ئەم زوڵمەتی دنیایەم بەبێ چرا چۆن تەی بکەم گەر جلیوەی جەماڵی نەبێ چاوی عمیم …

درێژە ...

مامەڵەی دروست لەگەڵ گەنجاندا

عوسمان زەڵمی ماوەی گەنجێتی خونچە گوڵی تەمەن و، وەختی گەشەی دەروون‌و، ڕیزبەندی خواست و، پەڵەی هێنانەدی خۆزگەو دەستخستنی داواكانە، هەركات مرۆڤ لە قۆناغی گەورەبووندا هەر شتێك بەدەست دەهێنێت، ئەوە بێگومان لە تافی لاویدا لەبازنەی بیرو خواستیدا بووە. گەنجێتی قۆناغی هەرە زیندووی تەمەنی مرۆڤە، چونكە ناوەندی هەر شتێك بەهێزترنیە، خۆر لەنیوەی …

درێژە ...

تیپی هونری ڕێژنه‌ سه‌دایه‌كی به‌رده‌وام.. شادییه‌ك بۆمناڵانی هه‌ڵه‌بجه‌

دیمانه‌: ئاینده‌سازی له‌ساڵی(1998) له‌لایه‌ن ڕاگه‌یاندنی لقی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی یه‌كگرتووی خوشكانی ئیسلامی كوردستان، تیپی (ڕێژنه‌)ی هونه‌ری مناڵان دامه‌زرا، له‌وكاته‌دا كه‌هێشتا غوباری كیمیاباران له‌ كوچه‌و كۆڵانه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌دا مابوو، شه‌وانه‌ مناڵان گوێیان له‌ ناڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆبوو، گرانی نه‌داری به‌رۆكی ئه‌وشاره‌ی گرتبوو.ئه‌م تیپه‌ ساڵانه‌ ڤیستیڤاڵی هونه‌ری سازئه‌كردوو، مناڵان به‌شادیه‌وه‌ به‌شدار ئه‌بوون، پڕ به‌دڵ چه‌پڵه‌یان …

درێژە ...

تەمەن، ژمارە و کوالێتی

ڕوئیا حسێن ناخۆشترین بەش لە یادگەی زۆرینەی مرۆڤەکاندا جەبری هەڵکشانی تەمەن و داکشانی توانا و گەنجییەتی، هەرچەند تەمەنی لە زیادبوون بێت هێندە لە پیری و بێتوانایی نزیکتر و مەرگیش گەورەترین و کۆتا ترسیەتی لەسەر ئەم زەوییە، سروشتی مرۆڤ وەهایە دەرونییەن خەم لە دیمەنی گۆچانی دەست، چرچی نێوچاوان، چەمانەوەی پشت، نەمانی …

درێژە ...

چۆن ڕەخنە بگرین؟؟

تاڤگە محەمەد عەلی ئەبێت بزانین ڕەخنە واتا هەڵسەنگاندن و ئاڕاستەی دروستكەر، واتە چارەسەر. ڕەخنە كردارێكی ئەرێنی و بونیادنەرە، بۆ هەر جێگایەك قسەو باس و خواستی خۆی هەیە، بۆ هەر ڕووداوێك قسەو وتەی خۆی هەیە، ڕەخنەش شوێن و كات و هۆكاری هەیە، پێویستەشوێنەكەی شوێنێكی ئارام و دەنگ تیایدا نەبیسترێ، كاتەكەی كاتێكی …

درێژە ...

پێگەی قەڵەمی ئافرەتی كورد لە ئەدەبی كوردی

حەسەن مەحمود حەمە كەریم زۆر كەس پێی وایە كە تەنها پیاو بەدیهێنەرو داهێنەری شارستانی و ئاوەدانین، وا دادەنێن كە پێشكەوتنی مەدەنیەت تەنها بە زەین و بازوو باهۆی پیاوان بەدیهاتووە، بەڵام مێژوو دەڵێت كە ئافرەتیش شان بەشان پیاو هەماهەنگ و هاوكار بووە، نەك تەنها لە ئاوەدانیدا، بەڵكو لە فەرهەنگ و زانست …

درێژە ...