شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

لەڕۆژی پەرستاراندا…. ئەو پەرستارەی لەیادی ناکەم

ئا: ئایندەسازی

لەڕۆژی جیهانی پەرستاراندا… چارەخوازەکان سوپاس دەنێرن بۆ ئەو پەرستارەی لەیادیان ناچێت لەکاتی ئازارو نەخۆشیدا ئەوان دەبنە هەڵگری بەشێک لەخەم و ئازارەکان، بەدەمەوەبوون و زەردەخەنەو ئێشگرتن لەگەڵ ئازارەکاندا پەرستارەکانن.. کە هەرکات بیر لەو کارەساتە ئەکەینەوە ئەوان دەبنە بەشێک لەجوانیەکانی ژیانمان.

سایتی ئایندەسازی کەسانێکی دواند کەناوی ئەو پەرستارانەیان لەیاد ناچێت و سوپاسیان ئەکەن لەم ڕۆژەدا.

ناسک تۆفیق: ۆر سوپاس بۆ (خەدیجە عەلی) کە لەدوو کاتی جیاواز ، فریای خۆم ومنداڵم کەوتوە بەدانانی کانوێلاو هەڵواسینی ئاو وپاراسیتۆڵ. لەکاتێک کە ئازاری سەرئێشەکەم ڕێگەی نەدەدا بەسەیارە ڕێبکەم . جارێکیش هاوڕێی و مانەوە لەگەڵ بوکەکەم بۆماوەی زیاتر لە دوانزە سەعات لەهۆڵی منداڵبوون … زۆر سوپاس، ڕۆژی جیهانی پەرستاران لەئەو گوڵەو تەواوی پەرستاران پیرۆز بێت.

ناسک بەکر: لای خۆمەوە زۆرسوپاسی خاتوو (شلێر ڕەشید) دەکەم لە نەخۆشخانەی مناڵبوون چەندجار هاوکاری کردووین لە قاوش و فریاری خزم و کە سوکارم کەوتووەو هاوکاری کردوون، ئەگەر خۆشی لەوێ نەبوبێت بەهاوڕێکانی وتوەو وەک خۆی بەدەممانەوە بوون، لەرۆژی جیهانی پەرستاراندا جارێکیتر سوپاسی دەکەم .
وەفا ئیبراهیم: لەڕۆژی جیهانی پەرستاراندا
زۆر سوپاس بۆ سەرجەم پەرستارانی نەخۆشخانەی هیوا کەمیشە بەزەردەخە و بەخشینەوەی هیواوە پێشوازیمان لێدەکەن. ببورن کەلێرەدا ناتوانم یەک بەیەک ناویان بهێنم بەڵام لێرەوە چەپکە گوڵی ڕێز و خۆشەویستیان بۆ دەنێرم
بەتایبەت خاتوو سۆنیا پەرستارێکی خۆبەخشی نەخۆشخانەی هیوابوو سەرەتای تووشبوونم بە شێرپەنجە زۆر دڵنەوایی دەکردم و بۆ بینینی دکتۆرەکەم هەمیشە کارئاسانی بۆدەکردم بۆهەمیشە لەیادم دەمێنێتەوە .

دڵکەش عەزیز: لای خۆمەوە زۆر سوپاسی پەرستار (خاتوو سەمیرە ئەبوبەکر) ئەکەم لە نەخۆشخانەی فێرکاری کۆن کەلەکاتی نەشتەرگەری دایکمدا زۆر هاوکاریکردین خوای گەورە نمونەی زۆر بکات، بۆم دەرکەوت بەبێ جیاوازی زۆر بەدەم نەخۆشەکانەوەیە. لەڕۆژی جیهانی پەرستاراندا پیرۆزبایی ئاراستە ئەکەم، هیوای سەرکەوتنی بۆ ئەخوازم.

مژدە محەمەد فەرەج: زۆرسوپاس بۆبەرێز پەرستار
(هادی حسێن) لەکەلار، کەفریای کچەکەم (هێڤی ئەسعەد) کەوت لە حاڵەتی بورانەوەدا بەزووترین کات کانۆلای بۆداناو پاراسیتۆڵی بۆهەڵواسی وخوێنی ڕاکێشا بۆ پشکنین و لەکەمترین ماوەدا فریاگوزاریە سەرەتایەکانی بۆئەنجامداین و کچەکەم بەهۆش هاتەوە و مەترسی لەسەرنەما، لەڕۆژی جیهانی پەرستاراندا پیرۆزبایی لەبەڕێزیان و تەواوی پەستارە دڵسۆزەکان دەکەم.

شنۆ قادر: زۆر سوپاس بۆ بەرێز پەرستار
(ئیمان ستار) لەکەلار، کەفریای خۆم کەوت لەحاڵەتی مناڵبوونم بەزوترین کات کانۆلای دائەنا هەرکات پێویستم بوایە خۆی ئەگەیاندە لام
هەروەها (پەیمان عوسمان )کە هەمووکات هاوکاری خۆم و مناڵەکانم بووە عیلاجی هێناوە بۆ ماڵ……..
لە ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا پیرۆزبایی لەبەڕێزیان و تەواوی پەستارە دڵسۆزەکان دەکەم .

بەناز عبدالسلام عبدالرحمن: له ڕۆژی جیهانی پەرستاراندا، زۆرسوپاسی خاتوو شنۆ ئەکەم کە دڵسۆزانە هاوکارم بوو له نەخۆشخانەی (دارالحیکمه) له کـەرکوک. کاتێ نەخۆش بوم ده ستی ئەگرتم و قورئانی بەسەرا ئەخوێندم ئینجا تەداوی بۆ ئەکردم زۆر به دڵسۆزانە و ماندو نەناسانە.
لێره وە چه پکێ گوڵی ڕێزو خۆشەویستی بۆ ئەنێرم ڕۆژی پەرستاران لە شنۆ خان و سەرجەم پەرستاران پیرۆزبێت
سارا مەهدی حەمە فەرەج: لەڕۆژی پەرستاران زۆرسوپاسی بەڕێزان (ژینۆ ئەحمەد و کۆتەڵ مەحمود ) لەکەلار، کە وەک پەرستار لەنەخۆشخانە و ماڵەوە زۆر دڵسۆزانە ئەرکی پەرستاری و خزمایەتیان بەزیادەوە ئەنجامداوە هەروەها شوبرای ئەزیزم (دانیال عبدالقادر) لەچارەسەری خۆم و مناڵەکانم، سوپاسیان ئەکەم و چەپکەگوڵی پیرۆزبای و عاقیبەت خێریان پێشکەش ئەکەم و بەدوعای خێر بەسەریان ئەکەینەوە…

ڕوناک ئەحمەد: لەڕۆژی پەرستاران زۆر سوپاس ودەستخۆشیم بۆ بەڕێز پەرستار (ڤینوار حسین) لەکەلار کە وەک دراوسێیەک، زۆرجار فریامان کەوتوون لە کانۆلا دانان ودەرزی لێدان وئەرکەی پەرستاری و دراوسێیەتی بە زیادەوە بەجێگەیاندوە بێبەرامبەر.
لەڕۆژی پەرستاران پیرۆزبایی ودەستخۆشیم هەیە بۆیان هیوای بەردەوامی وسەرکەوتنی زیاتری بۆدەخوازم.

نیدا جەبار: لەڕۆژی پەرستاران زۆر سوپاس ودەست خۆشیم بۆ بەڕێز پەرستار خاتوو ( نیان) وەک پەرستارێک لە نەخۆشخانەی لەدایکبوون لە کانۆلا دانان ئەرکی پەرستاری بە زیادەوە بەجێگەیاندوە بەتایبەت کەسێکی نزیکم منداڵەکەی نەخۆشی شەلەل دەماغی هەیە و سەبرو ئاڕامگری زۆری لەسەر دەکات.
لەڕۆژی پەرستاران پیرۆزبایی ودەست خۆشیم هەیە بۆیان هیوای بەردەوامی وسەرکەووتنی زیاتری بۆدەخوازم .

چیا حەمەعەلی: لەڕۆژی پەرستاراندا زۆر پیرۆزباییان لێدەکەم و دەستی ماندوویان دەگوشم ..
لەم ڕۆژەدا زۆر سوپاسی خاتوو (شلێر حەمە ڕەشید) دەکەم لە نەخۆشخانەی منداڵبوون، کە دووجار زۆۆر هاوکارم بووەو بەدەممەوە بووە لەکاتی نەشتەرگەری و ئەو ماوەیەی لەنەخۆشخانە ماومەتەوەو چەندجار سەردانی ژوورەکەی کردووم و لەتەندروستی پرسیوم.
بەڕاستی نمونەی پەرستاری دڵسۆزو خەمخۆرە.. خوای گەورە نمونەی زۆر کات.

نەزیرە ئەحمەد کەریم: لەڕۆژی پەرستاران زۆرسوپاس ودەست خۆشیمان بۆبەڕێز پەرستار (شلێر خان) لەخەستەخانەی مناڵبوون ساڵی  2012  کە منداڵم لەبار ئەچوو زۆرزۆر هاوکاری کردوم چاوەکانی ماچ ئەکەم  لێرەوە پڕ بەدڵ هیوای تەمەندرێژی و تەندروستی بۆئەخوازم یاخوا عاقیبەت بەخێر بن.

سۆیبر ئەحمەد: زۆر سوپاس بۆ (سەوسەن لەتیف) پەرستارە لەبەشی تیشک لە نەخۆشخانەی شار زۆر هاوکارم بوو وەصلی دکتۆری بۆ بڕیم لەکاتێکا نەمئەتوانی دووجار سەردانی نەحۆشخانە بکەم بەهۆی فەقەراتی ئینزیلاقەکەم تاوەرگرتنی چارەسەر هەر لە ئامادەباشیا بوو زۆر سوپاسی دەکەم نمونەی پەرستاری ماندوونەناس و لێبڕاو .

چیا عومەر: لەڕۆژی پەرستاران زۆر سوباسی بەڕێز (ئەوین عومەر) پەرستار لە بەشی فریاکەوتنی لەدایکبوون. ئەکەم لەسلێمانی وەک هێوەرژن و هاوڕێم  زۆرجار فریام کەوتووە  هی خۆم و خانەوادەکەم بەتایبەتی شەوێکی باراناوی دەرزیم هەبوو توشی حەساسیەتی کردم پێش من هاتووە بۆ نەخۆشخانە چاوەڕێی کردوم خۆی و هاوسەری تا چارەسەری پێویستم بۆکرا ئەوشەوە زۆر هیلاک بووم خەریکبوو هەناسەکانم بوەستن. بۆیە پیرۆزبایی لەهەموو پەرستاران ئەکەم هیوام باشی ئەوانە …

کەتان خادیمی : ئەو پەرستارانەی لەیادم ناچن خاتوو (کەژاڵ داود) یەکێکە لەو پەرستارانەی خۆبەخشانە کاردەکات میهرەبانی و خۆشەویستی بەشێکە لەکارەکەی. لەم ڕۆژەدا چەپکە گوڵی پیرۆزبایی ئاراستە دەکەم.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …