شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

كاریگەری كارکردنی ئافرەت لەسەر سەقامگیریی خێزان

هەر جارەی توێژینەوەیەك (25)
بەیان نوری
(كاریگەری كارکردنی ئافرەت لەسەر خێزان لە ڕوانگەی هەردوو هاوسەرەوە) ناونیشانی توێژینەوەیەكی مەیدانییە لە لایەن گروپێكەوە ئەنجامدراوە لە دەزگای (جمعیة المودة للتنمیة الأسریة) لە سعودیە، كە بریتی بوون لە د.أبراهیم جلالین أبراهیم، د.سكینە محمد عبدالرحمن، د.عواطف عبدالعزیز لبنێ، قسم الفضیل مضوێ. وەك یەكێك لە بەرهەمەكانی ئەو ڕێكخراوە یە لە ساڵی 2018دا بڵاوكراوەتەوە.
لەم توێژینەوەیەدا دوای دیاریكردنی ئامانجی توێژینەوەكە و گرنگییەكەی، باس لە چوارچێوەی بیردۆزیی بابەتەکە كراوە پاشان راپرسی لەگەڵ ژمارەیەك خێزان كراوەلە رێگەی بڵاوكردنەوەی 1000 فۆرم، دوای لابردنی ژمارەیەك بە هۆكاری راستپڕنەكردنەوەو نەگەڕانەوە 729 فۆرم كارەكەی لەسەر ئەنجامدرا كە243 ی پیاوان پڕیان كردۆتەوە،486ی ژنان پڕیان كردۆتەوە،%40 ی ژنەكان زیاد لە 15 ساڵ بوو لە كاردا بوون،%59 بەرەوژوور زیاد لە 10 ساڵ بوو هاوسەرگیرییان كردبوو.پاشان شیكردنەوە بۆ بەرەنجامەكانی كراوە، لە كۆتاییدا كورتەی بەرەنجامەكان و راسپاردەكان خراونەتەڕوو.
لە گرنگی توێژینەوەكەدا ئەم چەند خاڵە دیاریكراوە:-
1-دەرخستنی ڕادەی كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەكانی كاری ئافرەت لەسەر سەقامگیریی خێزان لە دیدگای مێردەكانەوە و، پێشنیار بۆ چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە مێرد و منداڵ،
2–دەرخستنی ڕادەی كاریگەرییە ئەرێنی و نەرێنییەكانی كاری ئافرەت لەسەر سەقامگیریی خێزان لە دیدگای ژنەكانەوە و پێشنیار بۆ چارەسەری كێشەكانی پەیوەست بە هاوسەر ومنداڵ.
3-دیاریكردنی جیاوازی ڕاكانی هەردوولا بۆ ئاسانكاری دەركردنی یاسا و ڕێنوماییی.
4-پێویستی ئەم جۆرە توێژینەوانە بۆپێشنیار وەرگرتن بۆ دەركردنی یاسا و ڕێنوماییەكانی كە لە نەرێنی كاری ئافرەت كەمدەكەنەوە.
ئامانجی توێژینەوەكە:-
1-زانینی ڕادەی كاریگەری ئەرێنی و نەرێنی كاری ئافرەت لەسەر سەقامگییری خێزان.
2-گەیشتن بە و پێشنیارانەی كە هاوكارن بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان.
3-گەیشتن بە دید و بۆچوونە جیاوازەكانی نێوان هەردوو هاوسەربۆ بابەتەكە.
4-پێشنباری یاسا و ڕێكار بۆ كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكان لەسەر خێزان.
لە زانیارییەكانی توێژینەوەكەدا ئاماژە دراوە بەوەی كە پیاوانی سعودیە لە ساڵی 2016 دا %83.4 ی هێزی كاری سعودییەن لە بەرامیەردا ئافرەتان%16.6 ی هێزی كاری سعودییەن، ئەمە بە بەراورد بە ڕێژە جیهانییەكە و دەوڵەتە عەرەبیەكان زۆر كەمە كە لە دەوڵەتە عەرەبییەكاندا گەیشتۆتە %28 ، بە بەراورد بە ئیمارات كە گەیشتونەتە %46 هەر زۆر كەمە.
لە كاریگەرییە ئەرێنییەكاندا ئاماژەیان بە 4 خاڵ كردوە كە كورتەكەی بریتین لە:-
1-پڕكردنەوەی كاتی بێكاری و بۆشاییەكانی كە لە ئێستادا بە هۆی تەكنەلۆژیای تازەوە كاری ناوماڵ كاتێكی كەمی پێویستە.
2-هەستكردن بە بەهای خۆیان و بەشداریی لە گەشەپێدانی وڵاتدا.
3-بەشداری لە بەرزكردنەوەی ئاستی بژێوی خێزان و كەمكردنەوەی هەژاری.
4-بەرزكردنەوەی ئاستی گەشەی ئابووری وڵات.
لە كاریگەرییە نەرێنییەكاندا ئاماژە بە 4 خاڵ دراوە كە كورتەكەی بریتین لە:-
1-كاریگەری لەسەر پەیوەندییە هاوسەرییەكاندا بە هۆكاری هەستكردنی ئافرەتی خاوەنكار بە سەربەخۆیی.
2-كاریگەری لەسەر منداڵ لە ڕووی كەمبوونەوەی كاتی شیردانی سروشتی، كەمی كات بۆ پەروەردە.
3-پێویستی بە شوفێری تایبەت كە بە زۆری لە كەسانی دەرەوەی سعودییەن و بوونەتە هۆكاری تێكدانی ڕێوشوێنی هاتوچۆكردن بەهۆی نەشارەزاییان و نەزانینی زمانی عەرەبی.
4-زیادبوونی بەكاربردن(أستهلاك) كە لای هەندێك لە سنوور دەرچووە لە شت كڕینی زیادە و چاولێكەری.
لە كاریگەرییە ئەرێنییەكانی بواری ئابووری ئاماژە بە 7 خاڵ دراوە كە بریتین لە:-
1-بەرزبوونەوەی ئاستی بژێوی خێزان گە %80.7 ی بەشداربووان ڕایان لەسەری بووە.
2-سەربەخۆیی ئابووری بۆ ئافرەتان %80.6 ڕایان لە سەری بووە.
3-پڕكردنەوەی كەمی خەرجییەكانی خێزان لە لایەن ئافرەتەوە %77.1 ڕایان لەسەر ی بووە.
4-ئافرەت بووەتە كەسێكی بەرهەمهێنەر%74.9 ڕایان لەسەری بووە.
5-مووچەی ئافرەتان بۆتە هۆكاری زیادبوونی پارەی كۆكراوە لە خێزاندا،%67.9 ڕای لەسەری هەبووە.
6-كاری ئافرەت بۆتە هۆكاری زیادبوونی وەبەرهێنان %59.9 ڕای لەسەری هەبووە.
7-ئافرەتان فێری پارە كۆكردنەوە بوون %59.5 ڕایان لەسەری هەبووە.
لە كاریگەرییە ئەرێنییە كۆمەڵایەتیەكاندا ئاماژە بە 4 خاڵ كراوەكە بریتین لە:-
1-ئافرەتان بە كاركردنییان خزمەت بە كۆمەڵگە دەكەن،% 83.6 ڕایان لەسەری هەبووە
2-كاری ئافرەتان هۆكارە بۆ گەشەپێدانی كۆمەڵگە %79.8 ڕایان لەسەری هەبووە
3-كاری ئافرەتان هاوكارە بۆ دەرخستنی توانا و لێهاتووییەكان%78.4 ڕایان لەسەری هەبووە ڕایان لەسەری هەبووە.
4-كاری ئافرەتان بۆتە هۆكاری زیادبوونی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكان%71.7 ڕایان لەسەری هەبووە
لە كاریگەری ئەرێنی لەسەر بواری دەروونی ئاماژە بە 5 خاڵ دراوە كە بریتین لە:-
1-كاركردن متمانە بە خۆبوون دروست دەكات لەسەر ئافرەتان%83.3 ڕایان لەسەری هەبووە.
2-كەمكردنەوەی دڵە ڕاوكێی لای ئافرەتان بە كاركردن%66.8 ڕایان لەسەری هەبووە.
3-دروستبوونی سەقامگیریی دەروونی لای ئافرەتان%62.7 ڕایان لەسەری هەبووە.
4-تواناو لێهاتوویی پەیوەندی دروستكردنی كۆمەڵایەتی زیاد دەكات%61.4 ڕایان لەسەری هەبووە.
5-ئاستی ڕێكەوتن و هەماهەنگی زیاد دەكات لە نێوان ئەندامانی خێزاندا%61.1 ڕایان لەسەری هەبووە.

لە كاریگەری نەرێنی لەسەر بواری پەروەردە ئاماژە بە 5 خاڵ كراوە كورتەكەی بریتییە لە:-
1-كاریگەری خزمەتكار و دابونەریتی بیانی لەسەر منداڵان%59.4 ڕایان لەسەری هەبووە.
2-كەموكورتی لە چاودێری منداڵان و پەروەردەیان%55.7 ڕایان لەسەری هەبووە.
3-كەمبونەوەی پەیوەندی نێوان دایك و منداڵ%45.8 ڕایان لەسەری هەبووە.
4-گەشەی منداڵ لە ڕووی لاشەیی و دەرونیەوە دوادەكەوێت%41.6 ڕایان لەسەری هەبووە.
5-دابەزینی ئاستی خوێندنی منداڵان%30.8 ڕایان لەسەری هەبووە.

لە كاریگەری نەرێنی ئابووریدا ئاماژە بە 6 خاڵ كراوە:-
1-لە كاتی كاركردنی ئافرەت پێویستی بە خزمەتكار و دایەن دروست دەبێت كە هۆكارێكە بۆ بەرزبوونەوەی خەرجی خێزان.%50.5 ڕایان لەسەری هەبووە.
2-لە كاتی چوونە دەرەوەی ئافرەت پێویستی زیاتر دەبێت بە خەرجی زیاد
.47.2‌‌‌‌‌‌‌% ڕایان لەسەری هەبووە
3-ئافرەتی خاوەنكار زۆر جار ناتوانێت خواردن ئامادەبكات بۆیە پەنا دەبرێت بۆ خواردنی ئامادەكراو و بەوەش خەرجی خێزان زیاد دەكات.%40.3 ڕایان لەسەری هەبووە.
4-هەندێك لە پیاوان دەستدەگرن بەسەر مووچەی ئافرەتاندا%28.4 ڕایان لەسەری هەبووە.
5-هەستكردن بە هەڵبژاردنی هاوسەرگیریی لەسەر بنەمای بوونی كارو مووچە7.4% ڕایان لەسەری هەبووە.
6-بەشدارینەكردنی هەندێك لە مووچەخۆران لە خەرجی خێزاندا%23.3 ڕایان لەسەری هەبووە.

لە كاریگەرییە كۆمەڵایەتییەكان ئاماژە بە 4 خاڵ كراوە بە كورتی بریتین لە:-
1-دروستبوونی كەموكورتی لە پەیوەندییەكانی نێوان ئەندامانی خێزان%51.6 ڕایان لەسەری هەبووە.
2-دروستبوونی كێشە كۆمەڵایەتییەكان لە بەرەنجامی تێكەڵی نێوان ژن و پیاو%46.2 ڕایان لەسەری هەبووە.
3-بەناوبانگبوونی ژن ناڕەحەتبوون لای هەندێك لە مێردەكان دروست دەكات%40.3 ڕایان لەسەری هەبووە.
4-دەست تێوەردانی هەندێك لەكەسوكاری هاوسەر لە كاری ئافرەتی خاوەنكار%32.5 ڕایان لەسەری هەبووە.

لە كاریگەرییە نەرێنییەكانی بواری دەروونی ئاماژە بە 4 خاڵ دراوە بە كورتی بریتین لە:-
1-ماندووبوونی زۆری ئافرەت%67.1 ڕایان لەسەری هەبووە.
2-كێشمەكێشمی نێوان كاری دەرەوەو كاری ناوماڵ%65 ڕایان لەسەری هەبووە..
3-هەستكردن بە ئیرەیی(غیرة) لای هەندێك لە پیاوان.38.4% ڕایان لەسەری هەبووە
4-هه ستی نازكردنی هەندێك لە ئافرەتان%62.1 ڕایان لەسەری هەبووە.
پاش پێوانە كردنی هەر 4 بواری ئابوری و كۆمەڵایەتی و پەروەردەیی و دەروونی بە پشتبەستن بە داتاكان دوو جۆر راسپاردەیان نوسیوە.جۆری یاسایی و جۆری گشتی:-
1-راسپاردە یاساییەكان:-
أ-مۆڵەتی دابكایەتی زیاتر و باشتر رێكبخرێت بە تایبەت بۆ منداڵی یەكەم و دووەم.
ب-كاتی دەوامی ئەو دایكانەی منداڵی خوار 9 ساڵیان هەیە كورتبكرێتەوە بۆ 6 كاتتژمێر.
ج-بۆ دایكان 3 بژاردە لە بەردەمیاندا بێت:-
-كاتی دەوامیان 4 كاتژمێر بێت ومووچەیان دوو بەش لە سێ بەشی مووچەكەیان بێت.
ب-كاتی دەوامیان 4 كاتژمێر بێت و هەندێك لە كارەكان لە ماڵەوە تەواو بكەن و مووچەی تەواو وەربگرن.
ج-بۆ دایكانی شیردەر كاتی دەوام 4 كاتژمێر بێت و مووچەی تەواویان هەبێت.
راسپاردە گشتییەكان:-
1-بابەتی چۆنێتی هاوسەنگیكردن لە نێوان كاری ناوماڵ و كاری دەرەوە بخرێتە نێو مەنهەجی خوێندنی 3ی ناوەندی و كۆتا ساڵی زانكۆوە.
2-دانانی رێكاری كاریگەر بۆ چۆنیەتی كەمكردنەوەی فشار لەسەر ئافرەتان لە كاتی كاركردندا
3-دانانی رێوشوێنی گونجاو بۆ مۆڵەتی دایكایەتی و چاودێری.
4-لە هەموو دامودەزگا و ڕێكخراو و جێگەیەكی كاركردندا دەوامی ئافرەتی خاوەن منداڵ مرونەتی تێدا بێت.
5-زیادكردنی دایەنگە و فراوانكردنی لای شوێنی كارەكان.
6-ڕاگەیاندن كار بكات لەسەرچەمكی كاركردن و رۆشنبیری چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئافرەتی خاوەنكار.
7-چاوكردنەوەی كوڕان و كچان لەسەر سروشتی ژیان.
8-تێگەیاندنی كۆمەڵگە لەوەی كاری ناوماڵ و چاودێری منداڵان كاری ئافرەت نیە بە تەنها.
9-دانانی بەرنامەو چاپی كتێب بۆ نەوەی نوێ و تێگەیشتنیان لە چۆنیەتی مامەڵەی خێزانی.
10-خولی ئیجباری بۆ گەنجان بۆ ڕاهێنانیان لەسەر چۆنیەتی راگرتنی سەقامگیریی خێزان و
پەروەردەی منداڵ.
11-ووتنەوەی بابەت و وانەو خولی ڕاهێنان لە بواری خێزانیدا.
12-چاوكردنەوە لەسەر گرنگترین هۆكارەكانی سەقامگیریی خێزان و سەركەوتن لەو بوارەدا.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …