شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو

محمد ئاوات
بەشی یەکەم

ئەم بابەتە قوڵاییەکی گەورەی هەیە و گفتوگۆی گەورەی لەسەر بنیاتنراوە لە جیهاندا، بەتایبەت لە دواین ٤ ساڵی ڕابردوو ، هەوڵ دەدەین بەچەند بەشێک کەمێک لەم مەعریفەیە بڵاوبکەینەوە و بەهیوام تێڕوانیمان بۆ ئەم بابەتە بێجگە لەلایەنی تەکنیکی، لایەنەکانی تری بابەتی زیرەکی دەستکرد بێت

لە بەشی یەکەمدا سەرەتایەک بۆ زاراوە گشتیەکان باس دەکەین و کەمێک تەرکیز دەخەینە سەر ئەو بابەتانەی کە گرنگن بیزانین دەربارەی ورد و درشتی بابەتەکە.

(singularity) زاراوەیەکمان هەیە لە زانستی کۆمپیوتەر کە پێی دەوترێت
تەرکیز دەخاتە سەر چەند بابەتێک، یەکێک لەو بابەتانە ئەوەیە کە لە خاڵێکدا زیرەکی دەستکرد بە شێوەیەک گەشەدەکات کە مێشکی مرۆڤ ناتوانێ پێشبینی بکات کە چی ڕوودەدات، نازانرێت و پێشبینی نەکراوە دەرئەنجامەکانی باش دەبن یان خراپ.
Artificial general intelligence (AGI):
جۆرێکە لە زیرەکی دەستکرد کە دەتوانێت بە باشی یان باشتر لە مرۆڤ کاربکات لەسەر مەودای بەرفراوانی مەعریفی، هەندێک لە زانایانی بواری زانستی کۆمپیوتەر پێیان وایە کە لە خاڵێکدا دەگەین بە دروستکردنی ئەم جۆرە لە زیرەکی دەستکرد، توانای بەرەوپێشبردنی هەیە گەشە دەکات.

پێم خۆشە لێرەدا پێش ئەوەی باسی زیرەکی دەستکرد بکەین، کەمێک بیرمان بجوڵێنین دەربارەی زیرەکی و ماهییەتی زیرەکی
لێرەدا سێ پرسیار باس دەکەین:
١- زیرەکی چییە ؟
٢- چ پێوانەیەکی بۆ بەکاردێت ؟
٣- ئایا ئێمە بۆ دەستنیشانکردنی توانای زیرەکی دەستکرد چ کەرەستەیەک بەکاربهێنین ؟

هەندێک لە فەیلەسوفان ئارگومێنتی ئەوە دەخەنە ڕوو کە زیرەکی فرە ڕەهەندە و تاک ڕەهەند نیە
١- زیرەکی چییە ؟ زیرەکی بابەتێکی ئاڵۆزە و سادە نیە واتا چەندەها جۆری زیرەکی هەن بە بڕوای ئەوان زیرەکی بۆ مرۆڤ لە چەند ڕەهەندێک پێک دێت:
زیرەکی زمانەوانی: توانای بیرکردنەوە بە وشە و بەکارهێنانی زمان بۆ دەربڕین و زانینی مانا ئاڵۆزەکان.

زیرەکی فەزایی: توانای بیرکردنەوە لە سێ ڕەهەنددا، مرۆڤ دەتوانێت هەست بە وێنەی دەرەکی و ناوەکی بکات، وێنە دروست بکاتەوە، بگۆڕێت، یان دەستکاری بکات، خۆی و شتەکان بەناو بۆشاییدا بگەڕێت و، زانیاری گرافیک بەرهەم بهێنێت یان کۆد بکاتەوە.
زیرەکی مۆسیقا: لێهاتوویی لە ئەنجامدان و ئاوازدانان و زانینی نەخشەکانی مۆسیقا، لەوانەش توانای ناسینەوە و ئامادەکردنی زەنگی مۆسیقا و تۆن و ڕیتمەکانی مۆسیقا.

زیرەکی جەستەیی-جووڵەیی وە زۆری تریش…

٢- چ پێوانەیەکی بۆ بەکاردێت؟
ئای کیو تێست بەکاردێت بۆ خەمڵاندنی زیرەکی کە سەرەڕای ئەوەی ڕەخنەی ورد هەن دەربارەی ئەم تاقیکردنەوەیە وەک بابەتی، بە گشتی تێستی (بایەس) لە کلتورێکەوە بۆ کلتورێکی تر دەگۆڕێت، هەروەها یەک جۆر لە زیرەکی دەپێوێت و هاودژە لەگەڵ ئەو پێناسەی سەرەوە دەربارەی ئەوەی کە زیرەکی چیە؟

٣- سەرەڕای ئەوەی کە زیرەکی دەستکرد جیاوازیەکی گەورەی هەیە لەگەڵ مرۆڤ لەسەر بنەمای ئەلگۆریزم و داتا کاردەکات، بەڵام ئێمە باس لە AGI دەکەین کە بە شێوەیەکی ئایدیاڵ لە کۆنتێکستە جۆراوجۆرەکانی وەک ڕەخنەی هونەری، چارەسەرکردنی کێشەی ئەندازیاری و کارلێکی کۆمەڵایەتی تێدەگات و فێر دەبێت، زانیاری لە دۆمەینێکەوە بۆ دۆمەینێکی دیکە بە شێوەیەکی بێ کێشە جێبەجێ دەکات.
بۆیە وەک خەمڵاندنێک دەکرێت بە دەستکارییەوە تێستی ئای کیو، هەروەها بوارەکانی تریش کە زۆر گرنگن وەک بابەتی ئەخلاق و هتد… هەڵسەنگاندی بۆ بکرێت.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …