دوای چەند جارێك لە گفتوگۆ لەسەر گرنگی خێزان لە كۆمەڵگەدا و، دەركردنی چەند بڕیارێك بۆ گرنگی پێدان لە ساڵی 1989 و،كاركردن لەسەر دیاریكردنی ساڵیك بۆ خێزان لە 1990 و 1991 دا لە ٢٠ ى ئەیلولى ساڵى ١٩٩٣دا کۆمەڵەى گشتى نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێکى دەرکرد بۆ دیاریکردنى ساڵى ١٩٩٤ وەک ساڵى نێودەوڵەتى بۆ خێزان کە لە ٢١ بڕگە پێکهات بوو، لە بڕگەى ١٥ ى ئەو بڕیارەدا هاتووە کە ١٥ى مایس وەک ڕۆژى خێزان دیارى بکرێت و ساڵانە گرنگى بەو یادە بدرێت، زۆر بە ووردی ئامادەكاری كرا بۆ ساڵی نێودەوڵەتی خێزان لە 1994 داو هەموو حكومەتەكان و ڕێكخراوە نێودەوڵەتییەكان و ڕێكخراوە ناحكومییەكان ئەركیان بۆ دیاریكرا. لە ماوەى ساڵەکەدا گرنگى بەو دروشمە دەدرێت. وەک ساڵەکەش لە دواى ١٩٩٤ ەوە تا ئێستا لە ٢٠٠٤ و٢٠١٤ یادى دە ساڵەو بیست ساڵەى بۆ کراوە، بڕیاریشە یادى سیهەمینى لە تشرینى یەکەمى٢٠٢٤ لە دۆحەى پایتەختى قەتەر بۆ بکرێت لە ژێر ناونیشانی“الأسرة والاتجاهات المعاصرة الكبرى))
لەو كاتەوەهەر ساڵێک دروشمیک بۆڕۆژەكە دادەنرێت و لەو رۆژەوە تا ساڵەكە تەواو دەبێت گرنگی بەو بوارە دەدرێت، بە نموونە خێزان وبواری تەندروستی،خێزان و تەكنەلۆژیا، خێزان و بواری دیمۆگرافی، ئەمساڵ وەك 2024 خێزان و ژینگە دیاریكراوەو، بڕیارە وەك یەكێك لە ئامانجەكانی گەشەپێدانی بەردەوام ئەمساڵ گرنگی زۆر بە بواری ژینگە بدرێت.
Check Also
داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان
ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …