یەکشەممە , كانونی یه‌كه‌م 22 2024

ڕۆژە نەناسراوەکەی ناو میدیاو سۆشیاڵ میدیا 15/5 وه‌ك بۆنه‌كانى تر گرنگى نه‌بوو ؟!

                                            هەڵاڵە محمد ئه‌ڵماس 
خێزان ئه‌و پێگه‌و بنه‌ما سه‌ره‌كی و سه‌ره‌تاییه‌یه‌ كه‌ مرۆڤه‌كان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ژیانیان له‌ سه‌ر زه‌ویداو به‌ تێپه‌ڕاندنى كات پاراستویانه‌، ئه‌مه‌ش ئه‌و حه‌زو ویسته‌ خۆڕسكیه‌یه‌ كه‌ په‌روه‌ردگار له‌ ناخ و هه‌ستى بونه‌وه‌ردا دایناوه‌،
بەڵام مەخابن له‌ سەرەتای سه‌ده‌ى بیست دا، هه‌ندێ جار به‌ناوى ئازادى و یه‌كسانى یه‌وه‌ ئازادى مماره‌سه‌ى سێكس، خێزان به‌ شێوه‌یه‌كى ترسناك وردە وردە داخوراو بەرەو هەڵوەشاندنەوەیان برد.
دیاره‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆ شكاندنى قه‌ڵاى خێزان به‌ شه‌و و ڕۆژێك نه‌كرا، به‌ڵكو ده‌یان ساڵ و سه‌دان كۆڕ و كۆبونه‌وه‌ و كۆنگره‌ى له‌سه‌ر به‌سترا، له‌گه‌ڵ نه‌خشه‌ و پلانى زۆر ورد كه‌ كار له‌ سه‌ر عه‌قڵ و هۆش و ئیرادە بگره‌ سروشتى مرۆڤ بکرێ!
كه‌م بونه‌وه‌ى خێزان و زیاد بونى منداڵى بێ سه‌رپه‌رشت و بێ كه‌س و له‌ باربردنى منداڵ به‌ شێوه‌یه‌كى ترسناك كه‌ ساڵانه‌ له‌ وڵاتێكى وه‌ك ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا دا زیاد لە یه‌ك ملیۆن له‌بار ده‌برێت یا له‌ كاتى له‌ دایكبونى دا خێرا ده‌كوژێت.
له‌ به‌ریتانیادا كه‌ نوسینگه‌ى ژمێریارى نیشتمانى به‌ریتانى رایگه‌یاند، كه‌ حاڵه‌ت و بارى خێزانى له‌ به‌ریتانیادا گه‌یشته‌ نزمترین ئاست، له‌و كاته‌ى كه‌ گرێبه‌ندى هاوسه‌رى له‌ تۆمارى فه‌رمیدا كه‌ تۆمار كراوه‌، ژماره‌ى خێزان 300 هه‌زار خێزانه‌ له‌ ساڵى 2001 دا به‌رامبه‌ر 408 هه‌زار خێزان له‌ ساڵى 1950؟!
له‌ كۆتاییه‌كانى سه‌ده‌ى ڕابردوودا حاڵه‌تى جیابوونه‌وه‌ له‌ ئه‌مه‌ریكا به‌ ڕێژه‌ى 60% ى گرێبه‌ستى هاوسه‌رى له‌ یه‌ك ساڵدا. پاش ئه‌م ڕوداو و تۆمارانه‌، رۆژئاوا جارێكى تر بانگه‌شه‌ بۆ پاراستنى خێزان و تۆكمه‌ كردنى پایه‌كانى هه‌وڵى زۆر ده‌دات، ئه‌نجومه‌نى پیرانى ئه‌مریكى بوجه‌یه‌كى سه‌دان مه‌لاین دۆلارى دیارى كرد بۆ ئه‌و كچ و كوڕانه‌ى كارى سێكسیان ئه‌نجامداوه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى ژیانى هاوسه‌رێتى بۆ كار ئاسانى و دروست كردنى ژیانى خێزانى، بۆ ئه‌وه‌ى به‌ ئارامى ژیان به‌رنه‌ سه‌ر و هه‌ندێ له‌ ناسۆریه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ كه‌یان كه‌م بكه‌نه‌وه‌.
هه‌ر له‌به‌ر گرنگى ئه‌م چه‌مكه‌ هه‌ستیار و كاریگه‌ره‌ 15/5 كرایه‌ رۆى جیهانى خێزان.
به‌ڵام 15/5 رۆژى جیهانى خێزان وه‌ك ڕوداو بۆنه‌كانى ترى جیهانى له‌ كوردستاندا گرنگى پێنه‌درا؟!
بیرمان نەچێ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ كۆمه‌ڵگه‌ى كوردیدا، هه‌ر له‌ رابردوو به‌ ئێستاشه‌وه‌ خێزانى گرنگى و پیرۆزى و كاریگه‌رى خۆى هه‌یه‌، جێگه‌ى خۆى بوو له‌ ڕۆژى جیهانى خێزاندا، جارێكى تر قسه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ خێزانیه‌كان بكرێته‌وه‌ و زیاتر و باشتر پایه‌كانى دامه‌زراوتر و تۆكمه‌دارتر بكرێت، چونكه‌ پریشكى گرفت و ده‌رده‌كانى ده‌وروبه‌رو ڕۆژئاوا، تاڕاده‌یه‌كى زۆر به‌رخێزانه‌كانى كوردستانیشى كه‌وتووه‌. بۆیه‌ ده‌پرسم خێزان لاى ئێمه‌ ئه‌وه‌نده‌ نرخى نه‌بوو باسى لێ بكرێت چه‌ندان كۆڕ و سیمنارى جه‌ماوه‌ر و پسپۆڕییه‌كان ساز بكرایه‌!! كه‌ داتا وئاماره‌ مه‌ترسیداره‌كان زه‌نگى مه‌ترسیداریان پێیه‌ کە ڕێژەی تەڵاق و جیابوونەوە ڕۆژ بەڕۆژ لەبەرزبوونەوەدایە وەک لە خشتەکەدا دیارە، مەخابن له‌م باره‌وه‌ ولایه‌نه‌ په‌یوه‌ندى داره‌كانیش خه‌مساردانه‌ مامه‌ڵه‌ ده‌كه‌ن وهیچ پلانێكى تۆكمه‌ و دڵسۆزانه‌ وخه‌مخۆرانه‌ له‌هه‌گبه‌ى كاره‌كانیاندا دیار نیه‌؟

Check Also

داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان

ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …