ڕۆژ هەڵەبجەیی کە سەیری دنیا دەکەین، بێ ئاگا لەوەیدنیا هیچە، لە هیچەوە سەر دەنێتەوە،قەترەیک ڕووناکی شک نابەین..گوناه بەرنەدەینەوە ،تۆ سەیرکە بێ عیشقی چی دەکا،ئەوە ڕێڕەوی ڕووبارەکانن ئاوڕ نادەنەوە..ئەوە ئێمەین ئاو بە فەلسەفەوە ناخۆینەوە،ڕێییان پێدەگرین بچنە لافاوی هزرەوە..چیاکان واتای سەر لەقاندن نازانن،ئەوە ئێمەین نەوەی قابیل،لە نەزیفی تاریکییا نوقمین، سەریان بائەدەین،بڕۆنە تەپووتۆزی …
درێژە ...حەج
نه‌به‌ز هه‌ورامی‌به دوای جێپێی “ده‌لیلێكی ڕێی هیجره‌تا”با “وێرانه” به‌جێبێڵین، به ته‌مای خوڵقی به‌قا بینبه‌ر له فه‌جری شه‌وی فیراقبه نیگای عاشقانه‌مان هیلال شه‌ق كه‌ینله‌وێ له نێو سه‌دای (ته‌كبیر)ی فریشته‌داخه‌رقه‌ی ڕێوڕه‌سمی ته‌وافی عاریفانه بپۆشین‌وقومێكی دی له باده‌ی (ئه‌له‌ست) بنۆشین..وه‌ك باڵنده قانیته‌كانی (ئیبراهیم)به به‌رزایی كێوانه‌وه‌له قووڵایی ئاسمانه‌وه‌گۆرانی وهجدو ئیشتیاق بڵێینه‌وه..كه كه‌وتینه هه‌وای سه‌فه‌رئه‌ستێره‌و …
درێژە ...(بۆ رۆژی جیهانی مناڵان) مناڵی ماڵه نوێكه‌ی گه‌ڕه‌ك
كه‌تان خادیمی هه‌بوو نه‌بوو له‌م شاره‌دا گه‌ڕه‌كێكی فراوان هه‌بوو، به شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی جوان خانووه‌كانی له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه ڕیز بوون، خۆر به‌یانیان ئه‌ڕژایه ئه‌م كۆڵانه‌وه، ئێوارانیش زه‌رده‌په‌ڕ ئه‌نیشته سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانیان، به‌جه‌ژنان پیاوان به‌كۆمه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كتریان ئه‌كرد و ژنه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه له ده‌رگا به ده‌رگای ماڵانیان ئه‌دا. له بۆنه خۆشی و ناخۆشه‌كانی یه‌كتریدا به‌شدار …
درێژە ...کۆڕەو… دایکی بێ ساوا‌و ساوای بێ دایک
بەیان نوری تۆفیق (ئەم چیرۆكە لە ژمارە 26ی ئایاری 1994ی گۆڤاری “پەیامی ڕاستی”دا بڵاوكراوەتەوە كە بۆ یادی كۆڕەوی 1991 نوسراوە).ئەمشەویش لێزمەی باران بەردەوامەو جێگە پەنجەیەك بە وشكی لە لاشەی هیچ كامیاندا نەماوە، یەكەمین جاریان بوو بێویستی خۆیان و بێ ئامانج ڕێگایەك ببڕن، ناوبەناو بێدەنگ دەبوون لەشەرمی ئەوەی كە كەس گوێی …
درێژە ...له‌وێبووم و له‌وێنه‌بووم
کەتان خادیمی ساڵی (1994)ماڵمان گواسته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كاتی كیمیابارانه‌كه له سلێمانی بووم، به پێی پێویستیش چیرۆكه‌كانم نه‌بیستبوون، بۆ تێگه‌شتن له هه‌ڵه‌بجه ئه‌بێت زۆر ببیستیت زۆر زۆر.. هێنده‌ی ژماره‌ی كه‌سه ڕزگاربووه‌كان، چیرۆكی كیمیاباران و پرسه بێكه‌سه‌كانی ئوردوگا…ئه‌و ساڵانه سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان كه له‌وێ بووین هێشتا كۆڵانه‌كان و شه‌قامه‌كان بۆنی خه‌رده‌لیان لێده‌هات، …
درێژە ...کۆشکە سامناکەکە لەساڵیادی ڕاپەڕیندا
بەیان نوری (ئەم چيروكه له ژماره ٥ ى پەیامى ڕاستى له ساڵی ١٩٩٢ بۆ يادى ڕاپەڕينى سلێمانى نوسراوەو بڵاو کراوەتەوە). ئەم جارەش وەک جارەکانى تر هەنگاوەکانت هەمان شوێنیان مەبەستە، بەڵام جیاوازییەکى زۆری هەیە، هەر جارێک بە شێوەیەک ئەو ڕێگایەت بڕیوە، کە دێتەوە یادت لە جارى یەکەمدا چۆن ترس و لەرزێک …
درێژە ...لەچکێک بۆ دیاری
کەتان خادیمی کچم دەستت بێنەلەم بازاڕی مێژوەدابەنێو کەلوپەلی توحفە فرۆشەکاندا بگەڕێینلەچکێکت بۆ بکەم بەدیارینەخشێنراو بەلاگیرەی ژنێکی کوردی بەویقارڕازاوە بە گوڵە باخ و ڕێحانەکانی حەوشەی دایکێککەبەنزاکانی نیشتیمانی لەسەر دەستەکانی هەڵگرتوە..لەچکێک سیمای ژنە سەلارێکی نێو مەجلیسەکانی (حەپسەخانی نەقیب) بیر بخاتەوە..وەرە کچم لەسەر ڕێی ژنە جووتیارێک بوەستینلەبوخچەکەی کۆڵیدالەچکێکت بۆ هەڵبگرم بە بەرامەی سمڵی …
درێژە ...
بەشێك لەقەصیدەی
بۆ”لیا “ی كچم
ا بەقەڵەمی شاعیری کۆچکردوو گۆران عەباسچەپكە گوڵە بۆن خۆشەكەمكار مامزە چاوڕەشەكەمكە گەورەبوویتلەسەروی هیچ پیرێكەوە دانەنیشیت..با هەمیشە گەورەیی ئەوبڕژێتە ناو جوانیتەوەكە گەورەبوویتلەخوارووی هیچ بیرێكەوە دانەنیشیت..بالێڵایی ئەو هیچ كاتێك نەڕژێتە ناو جوانیتەوەبینایی دیدەم..هۆ كچەكەمكە گەورەبوویتخاكی بە..خاكی بە.. خاكی بەكە خاك بوویت..ئەبیتە بەشێك لەڕەگ و قەدوباڵاو لوتكەی چیا..چیا دەچێتە ڕۆحتەوەكە خاكی بوویت..دەبیتە دەشتێكی …
درێژە ...شانۆی مەرگ
ئیمان یادەوەر من ماڵی خاتونێک دەزانملەو بەری کۆڵانەکەوە ئازارەکانیت پێدەگاتڕۆژانە لای بەقاڵەکەبەکیلۆ خەم دەکڕێ و دەیخوات ئەو بە فرمێسک، فەرشووقاپەکان دەشواتبە پەڕۆی خۆزگە خەونەکانیگەردوو تۆزی شوشەی پەنجەرەکە لادەبات. بە کڵپەی ئاگری ناخی خواردن لێ دەنێتکەلوپەلی نێو کەوەنتەرەکەشی ماتنکەڕۆژانە ..گوێیان لە ئاهوو داخی دەبێتدیوارەکان نەفرەت لەخۆیان دەکەن،کەدەیبیننوەستاون لەجێی خۆیانوو هیچیان بۆناکرێت. …
درێژە ...بچووكترین مامان
كەتان خادیمیزانییان منم بوومەتە فیتنەی ماڵ و گەڕەكەكەیان، ژنەكانیان تەڵاق ئەدرێن و كوڕەكان چەقۆ لەیەكتر هەڵئەكێشن، لە بەرەبەیانەوە مقۆمقۆیانە چۆن شاربەدەرم بكەن، یان هەر لێرەدا و لەناو خوێناوی خۆمدا بمگەوزێنن، وەك پشیلەیەكی تۆپیو فڕێمبدەن.پیاوەكان هەزارجۆر جنێو لە زمانیان ئەبارێت، بە شەق بەربوونەتە دەرگاكە، وەك بڵێی ئەمدیوی ئەم دەرگایە دڕندەترین مرۆڤی …
درێژە ...