دووشەممە , كانونی یه‌كه‌م 23 2024

ئەگەر دەسەڵاتی دارایی لای ئافرەت بێت

بەیان نوری
ئەم نوسینە لە لایەن ( أندريا شلال) نوسراوە لە (رویترز) لە واشنطن بڵاوكراوەتەوە، كۆمەڵێك زانیاری و وتەی ئەو ئافرەتانەیە كە لەبواری داراییدا پێگەی بەرزیان هەیە.
ئافرەتان ئێستا لە كۆمەڵێك پێگەی گرنگی نێودەوڵەتیدان كە بە پێی دەسەڵاتیان دەتوانن كەموكورتییەكان پڕ بكەنەوە.
وەزیری خەزێنەی ئەمریكی(جانێت یلین)وەزیری بازرگانی (جینا رایموندو)و، نوێنەری بازرگانی (كاثرین تای)، كە لە پێگەی بەرزن لە ئیدارەی بایدندا، لەگەڵ ئەوەی كۆمەڵێك ڕاوێژكاری ئابووری تیایە،%48 ی بەرپرسەكانی كە بە پلەی وەزیرن ئافرەتن.
ئەو گۆڕانكارییە كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر سیاسەتی ئابووری ئێستا، لە پلانی تازەدا لە 2.3تریلیون دۆلار 400 ملیار دولار دانراوە بۆ ((ئابووری چاودێری))، بۆ هاوكاری فەرمانی ناوماڵ و كارە نێو دەوڵەتییەكان بۆ چاودێری منداڵان و بەساڵاچووان، كە چالاكییەكە بەزۆری ئافرەتان پێی هەڵدەسن، لەمەوپێش ئەو بوارە دانپیانەنراو بووەو هیچی بۆ دابین نەدەكرا.
هەروەها لە پلانەكەیاندا بە سەدان ملیار دانراوە بۆ چاكسازی لە بواری عیرقی و نەهێشتنی جیاوازی لە نێوان شارو گوندا، ئەو دیاردەیەش لە سیاسەتی ئابووری و بازرگانیدا تا ڕادەیەك تازە بوو.
(یلین) جەخت لەوە دەكاتەوە كە (ژێرخانی مرۆیی) و ( پلانی ڕزگاری) كە 1.9ترلێۆن دولاری بۆ دابینكراوە كاریگەری زۆری هەیە لە چاكسازی بارودۆخی ئافرەتاندا، چونكە ڕێژەی كاری ئافرەتان لە ئەمریكا ئەوەندە دابەزیبوو كە لە ماوەی 40 ساڵدا نەگەشتبووە ئەو ڕێژەیە.
(یلین)لە تویتەر نووسی بووی(لە كۆتاییدا ئەم پلانە مێژووی 80 ساڵ دەنووسێتەوە كە بە چارەسەری كێشە پەیكەرییەكان دەستپێدەكات كە هۆكاری تێكچوونی ئابووریمان بوو لە چوار دەیەی ڕابردوودا، ئەمە سەرەتای ئێمەیە).
شارەزایانی ئابووری دەڵێن ئافرەتە سەركردەكان دەتوانن دیدگای تازە یان هەبێت بۆ سیاسەتی ئابووری.
(ریبیكا هندرسۆن)مامۆستای كۆلێژی كار لە زانكۆی هارفارد و دانەری كتێبی (گەڕانەوەی وێنای سەرمایەداری لە جیهانێكی سووتاودا) دەڵێت لە جیاوازبوونی خەڵكەكاندا جیاوازی كار دەردەكەوێت، كرانەوە بە پلەیەكی زیاتر دەمانبات بۆ چارەسەری زیاتر كە ئەو بارودۆخە پێویستی بەوەیە)، هەروەها دەڵێت(كاتێك لە قەیرانێكی ئابووریدان، پێویستمان بە ڕێگاچارەی تازە هەیە).
لە كۆتایی نیوە سەدەی پێشوودا 57 ئافرەت پێگەی سەرۆك و سەرؤك وەزیران لە جیهاندا هەبوون، بەڵام پیاوان تا ڕادەیەكی زۆر دەسەڵاتیان بەسەر دامودەزگا ئابوورییەكاندا هه یە و ئەوان بڕیار دەرئەكەن.
پێش 10 ساڵ لەمەوپێش ئەم پێگانە لە دەرەوەی ئەمریكا لای پیاوان بوون و ئێستا لای ئافرەتانن (كریستین لاجارد)لە بانكی مەركەزی ئەوروپی لیستی 2.4ترلێۆن یۆرۆلە ژێر دەسەڵاتی ئەودایە، کریستالینا جورجیفا بەڕێوەبەری سندوقی نەقدی نێودەوڵەتییە كە دەسەڵاتی بەقەرزدانی یەك ترلێۆن دۆلاری هەیە، نجوزی ئوكونجو ئیویلا بەرپرسی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانییە.
بە پێی ڕاپۆرتی ساڵانەی تایبەت بە چالاكی بانك و سیاسەتی ئابووری لە 16 دەوڵەتی جیهاندا ئافرەت وەزیری داراییە، بەرپرسی 14 بانكی ناوەندیین لەسەر ئاستی جیهان.لە پێوەرە دیاریكراوەكاندا دەركەوتوە كە ئافرەتەكان لە بەڕێوەبردنی دەزگاكان لە كاتی قەیراندا سەركەوتوو بوون.
جورجیفا دەلێت ((كاتێك ئافرەتان ڕۆڵیان هەیە بەڵگەیەكی زۆر ڕوونە كە كۆمەڵگەو ئابووری و جیهان بەرەوپێش دەچێت)(ئافرەتان بە هۆی بەسۆزییانەوە هەمیش دەنگ هەڵدەبڕن بۆ پارێزگاری توێژە لاوازەكان و زیاتر ئامادەییان تیایە بۆ چارەسەری ناوەند، زیاتر یەكلاكەرەوەن).
لێكۆڵینەوە یەك كە لە لایەن ڕێكخراوێكی بواری دەروونی ئەمریكییەوە كراوە نوسیویەتی لەو ویلایەتانەی ئەمریكا كە ئافرەت بەرپرس بووە ڕێژەی مردووان بە هۆكاری كۆڤید 19 كەمتر بووە لە ڕێژەی مردنی ئەو ویلایەتانەی كە پیاو بەرپرس بوو.
هەروەها بڵاوكراوەی (هارفارد بیزنس ریفیو) لە حوزەیرانی 2020كە هەڵسەنگاندنی بۆ 60 هەزار كەسی سەركردە كردبوو، بەرەنجامەكان وا دەریدەخات كە ئافرەتەكان زۆریان پلەی بەرزیان بەدەستهێناوە.
سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتیش لە توێژینەوەیەكدا ئاماژەی داوە بەوەی ئافرەتان له %2 ی كەمتری بەرپرسی جێبەجیكاری دەزگا داراییەكانن، لە %20 كەمترن لە ناو دەستە كارگێڕییەكاندا لەگەڵ ئەوەی ئەو دەزگایانەی ئافرەتان بەڕێوەی دەبەن مرونەی دارایی و سەقامگیری زیاترە.
ئیریك لوكومت، ڕاوێژكارلە نەتەوە بەكگرتوەكان و بەڕێوەبەری جێبەجێكارلە ڕێكخراوی خیرخوازی داوا دەكات و رێوشوینی بۆ كەمكردنەوەی قەرز داناوە، زیاد لە 20 ساڵە كاردەكات لەو بوارەدا بۆخزمەتی چینە لاوازەكان، تێبینی ئەوە كراوە پیاوان زیاتر كار لەسەر ژمارە ئەكەن نەك مرۆڤ.
زیانەكانی ئافرەتان لە كاتی كۆرۆنا زۆر زیاتر بووە لە زیانەكانی پیاوان، لەگەڵ ئەوەی كە ئافرەتان %39ی دەستی كارن لە سەرئاستی جیهان بەڵام %54ی ئەوانە بوون كە كاریان لە دەستدا.
نەتەوە بەكگرتوەكان دەریخستوە نیوەی ئەوانەی كاریان لە دەستداوە ئافرەتن،زیاد لە 2 ملێۆن ئافرەت لە هێزی كاردا نەماون.
هەروەها سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی خەمڵاندنی كردوە بۆ ڕێژەی تێچووی گەڕانەوەی ئەو كەسانە بۆ سەركاریان بەرامبەر كۆی گشتی بەرهەمی نێوخۆیی، لە ئەمریكا خەمڵێنراوە بە %5ی ،یابان بە %9،ئیمارات بە %12،هند بە %27.
ئۆكۆنجۆئیویلا، یەكەم ژنە ئەفریقی كە بوە سەرۆكی ڕێكخراوی بازرگانی جیهانی لە 2019 سەرپەرشتی بازرگانی بە 19 تریلیون دۆلار كرد، یەكەم ژن بوو كە بوە وەزیری دارایی لە (نەیجیریا)، دەڵێت: دەبێت چارەسەری دروستكردنی متمانە بۆ كاری ئافرەتان بكرێت وگرنگترین وانە كە وەریبگرین ئەوەیە كە داهێنانمان هەبێت و كاری دووبارەوەبوو نەكەین.

Check Also

داهاتووی کاری ئۆنلاین لە کوردستان و جیهان

ڕەنگین عبدالکریم کافرۆشیلەگەڵ پێشکەوتنی مرۆڤایەتی و زیادبوونی ژمارەی دانیشتووانی جیهان، هاوکات لەگەڵ باڵادەست بوونی سیستەمی …