شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

تایبەتمەندێتی سەركردەیەتی ئافرەتان وكاریگەری لەسەر سەرمایەی دەروونی

هه رجارەی توێژینەوەیەك (24)

بەیان نوری
ئەم تویژینەوەیە لە لایەن (مریم سلمان الدلیمی)، لە زانكۆی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئوردن لە ساڵی 2016دا بۆ بەدەستهێنانی ماجستێر ئەنجامدراوە.
ئەم توێژینەوەیە لە 4بەش پێكهاتووە، لە بەشی یەكەمدا ئاماژە دراوە بە خەلفیەتی سەركردەیەتی ئافرەت و گرنگی باسەكە، لە بەشی دووەمدا تیشك خراوەتە سەر چوارچێوەی فیكری و چەمكی سەركردەیەتی ئافرەتان و سەرمایەی دەروونی، هۆكارە كاریگەرییەكان لەسەریان و پایەكانی سەركەوتن وگرنگی هێزی ئەزمونداری و سوودەكانی ئەزمونداری ڕوونكراوەتەوە، لە بەشی سێهەمدا باس لە مەنهەجیەتی توێژینەوەكە و ڕێكار و نموونەی وەرگیراوی توێژینەوەكە دەكات، بەشی چوارەم دەرەنجامی توێژینەوەكەی خستۆتە بەرچاو لەگەڵ شیكردنەوەی ئامارەكان.
لە كورتەی توێژینەوەكەدا ئاماژەی داوە بە بەرزی ئاستی پراكتیزەیی ئافرەتە سەركردەكان، بەڵام ئاستی سەرمایە دەروونییەكانی ئەوانەی لەبەردەستیاندان ناوەندییە.
ئاستی ئەزموونداری ئافرەتەكان بەرزە و كاریگەری تایبەتمەندی سەركردە ییان دەركەوتووە.
كورتەی دەرەنجامی توێژینەوەكە گەیشتۆتە ئەو خاڵانەی خوارەوە:-
1-ئاستی تایبەتمەندی سەركردەیی ئافرەتان بەرزە كە دەگەڕێتەوە بۆ بەرزی بەهای سەركردەیی ئافرەت لە كاتی بەڕێوەبردنی دەزگایەكدا.
2-ئاستی سەرمایە دەروونییەكە ناوەندە بە هۆكاری باش وەبەرنەهێنانی ئەو سەرمایەیە كە لەوە دەچێت هه ندێك لە هۆكارەكانی بریتی بێت لە هەستە نەرێنییەكان بەرامبەر بە كار و لاوازی بەڕەنگاربوونەوەی هەڵوێستە دژوارەكان وكەمی هاندان بۆكارو تێكۆشان.
3-ئەزمونداری كاریگەری هەیە لەسەر چۆنیەتی مامەڵە لەگەڵ ئاڵانگارییەكان و چارەسەری زیرەكانە و، باش مامەڵە كردن لەگەڵ دەوروبەردا.
4- پشتبەستنی ئافرەتی سەركردە بە هێزی ئەزموونداری هاوكاری دەكات بۆ بڕیاری ڕاست و كردەیی(عملی)، هێز ومتمانەی پێدەبەخشێت لە ڕووبەڕووبوونەوەی دژوارییەكاندا، بە بێ پەنابردن بۆ تاقیكردنەوەی دەوروبەر لە تێپەڕاندنی ناڕەحەتییەكاندا، بە بێ لەدەستدانی كات و هەوڵدان.
5-هێزی ئەزموون كاریگەری هەیە لەسەر باش وەبەرهێنانی سەرمایە دەروونییەكە و بەرەوپێشبردنی، زاڵبوون بەسەر لایەنی دەروونی خۆیی و دەركردنی بڕیاری دروست، لە ئەنجامدا بەرەوپێشچوونی دەزگاكەی.
ڕاسپاردەو پێشنیار:-
1-زیاتر برەودان بە پیادەكردنی(ممارسە) تایبەتمەندییە سەركردەییەكانی ئافرەتان بە پشتگیری لایەنە باڵاكان، تۆماركردنی ئەزموونە سەركەوتووەكان و گەشەدان بە تواناكان، ئەمانە هەمووی بە ئەرێنی دەگەڕێتەوە بۆ دەوروبەرییان.
2-پێویستە گرنگی زیاتر بدرێت بە سەرمایە دەروونییەكان بۆ زیاتر بەرەوپێشچوونی دەزگاكان.
3-كردنەوەی بوار بۆ ئافرەتان لە پیادەكردندا بۆ وەرگرتنی شارەزایی و ئەزمون.
4-ئافرتان سنووردار نەكرێن لە كاردا هەر لەبەر ئەوەی كە ئافرەتن، ئەو بیركردنەوە تەسكانە بەجێبهێڵرێن بە تایبەت لە ئێستادا كەتوانا سەركردەییەكانی ئافرەتان دەركەوتووە.
5-هاوكاری ئافرەتان بكرێت بۆ شكاندنی ئەو بنمیچە شوشەییەی(السقف الزجاجی) لەبەردمیاندا دروستكراوە.
6-زیادكردنی توێژینەوەكان لە بواری تایبەتمەندی سەركردەیەتی ئافرەتان وگرنگێتی.
7-زیادكردنی تویژینەوە لەسەر تایبەتمەندی سەركردەیی ئافرەتان و هێزی ئەزموون و شارەزایی پەیدا كردن.

Check Also

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاواتبەشی چوارەمتوانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک …