شه‌ممه‌ , ته‌مموز 27 2024

بۆ ئەو ژنانەی وەک پیاو ڕەفتار دەکەن

کاڕل کۆستاڤ یۆنگ، یەکێکە لەدەرونناسەکان دەڵێت (لەناو هەر مرۆڤێکدا بەشێکی نێرینەو بەشێکی مێیینە هەیە، کاتێک کچێک بەمناڵی سۆزو خۆشەویستی و گرنگی پێنادرێت لەلایەن دایکیەوە، هەوڵ دەدات لە باوکیەوە وەریبگرێت، بۆیە دەبێتە هۆی ئەوەی نیوەی ژنانە یان مێینەییان کەم بێت و، هەوڵ دەدەن نیوەی نێرینەیان، یان تایبەتمەندی نێرینەیان گەشە پێبدەن). ئەمەش وادەکات کاتێک هاسەرگیری دەکات یەکێک لەکێشەکانی ئەوەدەبێت کە وەک پیاوان ڕەفتار دەکات، هەرزوو هاوسەرەکەی سکاڵا دەکات لەوڕەفتارانەی کە وەک پیاوە واتا بڕیاردان و مەنتیقی بوون و سەرکەشی و توندوتیژی، تایبەتمەندی ژنانەش وەک نەرمی و گەرمی و دڵسۆزی …هتد.

تۆ ئەگەر خانمێکی هەست دەکەیت نیوەی ژنانەت گرفتی تێکەوتوە، هاوسەرەکەت نارەحەتە لەم سیفەتەت، ئەوا چەند ڕێنماییەک هەیە دەکرێت ئەنجامی بدەیت تاباشتربیت.

ڕێگەی یەکەم: ئەوەیە هەتا ئەتوانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردن و دەسەڵاتخوازی و بکەو مەکە مەدە، وەک ئەوەی تۆ دایکی بیت و ئەویش کوڕێکی بچوک. با هەست نەکات بەلایەوە گرنگ نیت یان تۆ تەکیەگای ئارامی ئەونەبیت. جارجار ڕێگە بدە شتەکان با بەدڵی تۆ نەبن، ڕێگە بدە بڕیاری کۆتایی تۆ نەیدەیت.

ڕێگەی دووەم: ئەوەیە گرنگی بدە بەخۆت، بەمێینەییت، بەڕوخسارو جەستەو دەرونت، لەگەڵ خۆت ئاشت بەرەوە وەک خانمێک، ئەو ژنانەی نیوەی پیاوانەیان زۆرە بەردەوام بەدوای دەسەڵات و بەرهەم و کاردا وێڵن، لەبری ئەوانە وەک شازادە خانمێک ڕەفتارکە نەک وەک پاشایەک. تا نیوەی ژنانەت بەهێز بێت.

ڕێگەی سێێیەم: داوای هاوکاری بکە لەهاوسەرەکەت لە زۆربەی بارەکانی ژیانتدا، ئەم داواکردنە وادەکات هاوسەرت وابزانێ ئەوگرنگە لات، ئەو پێویستە بۆت، ئەمە نیشانەی لاوازی نیە، باشە بریار نیە تۆ سەرلەهەموو شتێک دەرکەی، هەندێ شت هەیە هی پیاوانە.

ڕێگەی چوارەم: هەستەکانت دەرببڕە، بەڵام هاوارمەکە.. مەقیژێنە.. لوت مەکە.. بوغزمەکە، پیاوان هەستەکانیان دەرنابڕن، ئەو ژنانەی نیوەی مێینەتیان کەمە، هەستەکانیان کپ دەکەن.

ڕێگەی پێنجەم: هەمیشە هەوڵ مەدە لەهەڵسوکەوتدا لەگەڵ خەڵکی تۆ یەکەم بی، یان بڵێی ئەی نەمووت، ئەها چیم کرد، ئەها قسەکەی من بوو…هتد.. بەڵکو ڕێگە بدە بەخۆت ئارام بیت هیچ نەڵێی، بزانە شتەکان خۆیان چۆن دەڕۆن.

ڕێگەی شەشەم: بڕۆ برینە کۆنەکەت ساڕێژ بکە لەگەڵ دایک و باوکت ئارام بە، ئاشت بەرەوە لەبەر خۆت، پاشان بگە بە سەروسیمات. ئارایشتت، کچێنی و ڕەنگی پەمەیی و موتو مور هتد.

لەفارسیەوە/ شانۆ عارف

Check Also

خانمێک بۆ جوانکردنی ژیان خوڵقاوە

ئا: شادانخاتوو بەیان خانمێکی سەلار، دایکی شەش منداڵی پڕهێزو وزە و چالاک و خەمخۆری کۆمەڵگە، …