پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی دووه‌م 21 2024

دەربارەى ئێمە

گۆڤارى (ئاینده‌سازى) گۆڤارێكى ڕۆشنبیری گشتییه‌، كه‌به‌ شێوه‌یه‌كى ئه‌لكترۆنى له‌به‌رده‌ستاندایه‌

   هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى خۆ ڕاگه‌یاندنیانه‌وه‌ یه‌كگرتووى خوشكان وه‌ك هه‌نگاوێكى نه‌وعى و شارستانى گرنگیدا به‌ بوارى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌رى، چونكه‌ ڕۆڵیان له‌گه‌شه‌پێدان و چاكسازى و هۆشیارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه‌. دواى دوو سالأ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنى دا له‌به‌روارى 27/6/1997دا ژماره‌ى ئه‌زموونى ڕۆژنامه‌ى (ئاینده‌)ى كه‌وته‌ به‌ردیدى خوێنه‌ران، (15)سالأ به‌بێ پچڕان و به‌به‌رداوامى ڕۆژنامه‌ى ئاینده‌ى 200 ژماره‌ى لێده‌رچوو، له‌دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه‌ ورده‌ ورده‌ ڕۆژنامه‌ كشایه‌وه‌و به‌ره‌و كزى و لاوازى ڕۆیشت و، بڕیارى داخستنى ڕۆژنامه‌كه‌ درا، له‌به‌روارى 1/7/2012یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى (ئاینده‌سازى)، كه‌وته‌ به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و كتێبخانه‌ى كوردى، كه‌ ( 53 ) ژماره‌ى لێده‌رچوو، (به‌مانگانه‌و وه‌رزییه‌وه‌).

 ئێستا وله‌م كاتى دونیاى مه‌جازى وتۆرى جاڵجاڵۆكه‌ییه‌دا گۆڤارى چاپكراو ونوسراوه‌كان كه‌متر ده‌خوێنرێنه‌وه‌ و زیاتر خوێنه‌ر بۆته‌ خوێنه‌رى سایت وپه‌یجه‌كان و میدیای ئه‌لكترۆنى ئێسته‌ بۆته‌ گرنگترین كایه‌ى په‌یوه‌ندیكردن و گه‌یاندنى ده‌نگ و ڕه‌نگ .

 گۆڤارى ئاینده‌سازی بڕیاریدا به‌سایتى ئه‌لكترونى درێژه‌ به‌خزمه‌ته‌كانى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ره‌كانى زیاتر و باشتر له‌ هه‌ر جێگه‌یه‌ك بتوانن خوێنه‌رى  بن.