چوارشەممە , حوزه‌یران 17 2026

ئەدەب

(بۆ رۆژی جیهانی مناڵان) مناڵی ماڵه‌ نوێكه‌ی گه‌ڕه‌ك

كه‌تان خادیمی هه‌بوو نه‌بوو له‌م شاره‌دا گه‌ڕه‌كێكی فراوان هه‌بوو، به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌ندازه‌یی جوان خانووه‌كانی له‌ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌ ڕیز بوون، خۆر به‌یانیان ئه‌ڕژایه‌ ئه‌م كۆڵانه‌وه‌، ئێوارانیش زه‌رده‌په‌ڕ ئه‌نیشته‌ سه‌ر په‌نجه‌ره‌كانیان، به‌جه‌ژنان پیاوان به‌كۆمه‌ڵ سه‌ردانی یه‌كتریان ئه‌كرد و ژنه‌كانیش به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ ده‌رگا به‌ ده‌رگای ماڵانیان ئه‌دا. له‌ بۆنه‌ خۆشی و ناخۆشه‌كانی یه‌كتریدا به‌شدار …

درێژە ...

کۆشکە سامناکەکە لەساڵیادی ڕاپەڕیندا

بەیان نوری (ئەم چيروكه له ژماره ٥ ى پەیامى ڕاستى له ساڵی ١٩٩٢ بۆ يادى ڕاپەڕينى سلێمانى نوسراوەو بڵاو کراوەتەوە). ئەم جارەش وەک جارەکانى تر هەنگاوەکانت هەمان شوێنیان مەبەستە، بەڵام جیاوازییەکى زۆری هەیە، هەر جارێک بە شێوەیەک ئەو ڕێگایەت بڕیوە، کە دێتەوە یادت لە جارى یەکەمدا چۆن ترس و لەرزێک …

درێژە ...

لەچکێک بۆ دیاری

کەتان خادیمی کچم دەستت بێنەلەم بازاڕی مێژوەدابەنێو کەلوپەلی توحفە فرۆشەکاندا بگەڕێینلەچکێکت بۆ بکەم بەدیارینەخشێنراو بەلاگیرەی ژنێکی کوردی بەویقارڕازاوە بە گوڵە باخ و ڕێحانەکانی حەوشەی دایکێککەبەنزاکانی نیشتیمانی لەسەر دەستەکانی هەڵگرتوە..لەچکێک سیمای ژنە سەلارێکی نێو مەجلیسەکانی (حەپسەخانی نەقیب) بیر بخاتەوە..وەرە کچم لەسەر ڕێی ژنە جووتیارێک بوەستینلەبوخچەکەی کۆڵیدالەچکێکت بۆ هەڵبگرم بە بەرامەی سمڵی …

درێژە ...

بەشێك لەقەصیدەی
بۆ”لیا “ی كچم

ا بەقەڵەمی شاعیری کۆچکردوو گۆران عەباسچەپكە گوڵە بۆن خۆشەكەمكار مامزە چاوڕەشەكەمكە گەورەبوویتلەسەروی هیچ پیرێكەوە     دانەنیشیت..با هەمیشە گەورەیی ئەوبڕژێتە ناو جوانیتەوەكە گەورەبوویتلەخوارووی هیچ بیرێكەوە    دانەنیشیت..بالێڵایی ئەو هیچ كاتێك    نەڕژێتە ناو جوانیتەوەبینایی دیدەم..هۆ كچەكەمكە گەورەبوویتخاكی بە..خاكی بە.. خاكی بەكە خاك بوویت..ئەبیتە بەشێك لەڕەگ و قەدوباڵاو لوتكەی چیا..چیا دەچێتە ڕۆحتەوەكە خاكی بوویت..دەبیتە دەشتێكی …

درێژە ...

شانۆی مەرگ

ئیمان یادەوەر من ماڵی خاتونێک دەزانملەو بەری کۆڵانەکەوە ئازارەکانیت پێدەگاتڕۆژانە لای بەقاڵەکەبەکیلۆ خەم دەکڕێ و دەیخوات ئەو بە فرمێسک، فەرشووقاپەکان دەشواتبە پەڕۆی خۆزگە خەونەکانیگەردوو تۆزی شوشەی پەنجەرەکە لادەبات. بە کڵپەی ئاگری ناخی خواردن لێ دەنێتکەلوپەلی نێو کەوەنتەرەکەشی ماتنکەڕۆژانە ..گوێیان لە ئاهوو داخی دەبێتدیوارەکان نەفرەت لەخۆیان دەکەن،کەدەیبیننوەستاون لەجێی خۆیانوو هیچیان بۆناکرێت. …

درێژە ...

بچووكترین مامان

كەتان خادیمیزانییان منم بوومەتە فیتنەی ماڵ و گەڕەكەكەیان، ژنەكانیان تەڵاق ئەدرێن و كوڕەكان چەقۆ لەیەكتر هەڵئەكێشن، لە بەرەبەیانەوە مقۆمقۆیانە چۆن شاربەدەرم بكەن، یان هەر لێرەدا و لەناو خوێناوی خۆمدا بمگەوزێنن، وەك پشیلەیەكی تۆپیو فڕێمبدەن.پیاوەكان هەزارجۆر جنێو لە زمانیان ئەبارێت، بە شەق بەربوونەتە دەرگاكە، وەك بڵێی ئەمدیوی ئەم دەرگایە دڕندەترین مرۆڤی …

درێژە ...

مــــــانگ گــــله‌ییمان لێده‌كا

نــــــه‌بـــــه‌ز هــــه‌ورامــــىئێوه‌ هه‌ر بۆ (بسم الله‌)ى مه‌جراى ڕه‌مه‌زانهه‌ر بۆ ڕاوكردنى ڕه‌نگى كه‌نارى فه‌جرى جێژنه‌كان،ده‌كه‌ومه‌ نێو ته‌نكایى گۆمى خه‌یاڵتان..“من له‌سه‌رووى سه‌رتانه‌وه‌مپرژه‌م نیشتۆته‌ سه‌ر چاوتانكه‌چى له‌ لێڵایى گۆما بۆم ده‌ڕوانن”*من له‌ ڕۆژى (ئه‌له‌ست)ه‌وه‌..له‌ فه‌له‌كى مولكى خۆمابه‌ ده‌ورى میشكاتى نوورا.. ته‌واف ده‌كه‌مله‌ نێوانى ئێوه‌ و ئاسمانشیناناوه‌كو په‌یكێ دێم و ده‌چممن پڕاوپڕ.. به‌ر مه‌وداى …

درێژە ...

سلێمانی

پێشڕەو نجم الدین لەوەتەی ئەم شارە جوانە دروست بووە هەر زامی خوێنی لێ دەتکێ و نەسرەوتووە سەرچاوەی بیری ئازاد و کانگای نوێگەری ژین بووە هەر ژانێکی سەرەتای ژیانێکی نوێ و هەنسکێکی تۆفانێک لە گۆڕانکاری و بۆ هەر دەردێکیش دەرمانی لەهەگبە و چارۆکەکەیدا هەڵگرتووە تیماری بۆ هەر ژانێک و باوەشی بۆ …

درێژە ...

ئەڕۆم بۆ ماڵی حاجى……

کەتان خادیمی (پێشكه‌شه‌ به‌ رۆحی شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی گه‌ره‌كی كازیوه‌)ئه‌ڕۆم بۆ گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی ژماره‌ شانزه‌خانووی ژماره‌ سێبۆ ماڵی حاجیوه‌ك ئه‌وه‌ی مامم بێت و زه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی دیداری نه‌دابینوه‌ك ئه‌وه‌ی خاڵم بێتبه‌زه‌روری بزانم سه‌ردانی بكه‌مهه‌روه‌ك نه‌وه‌كانی ئه‌و خوشكه‌زاو برازام بندڵم له‌به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه‌ هه‌ڵده‌خه‌م بۆ هه‌واڵپرسینزامدارێك هێنده‌ نزیكی رۆحمهخوێنه‌كه‌ی له‌ دڵم چۆره‌ی دێتله‌پرسگه‌ نامكه‌نه‌ …

درێژە ...

خودام  لێ مەسێنن

سەبا ئەحمەد خودام لێ مەسێنن مرۆڤێکی تەنیام دڵم دەکەم بە بەردە نوێژ .. دەستنوێژ بەهەستی دڵ دەگرم .. ڕووبە قیبلەی مەیلی وەصڵت دڵ تەریبی ئارامی یادت  قامەتی نوێژ ئەدا دەکەم.. خودام لێمەسێنن تەنیام گەر نوری ئەونەبێ ئەم زوڵمەتی دنیایەم بەبێ چرا چۆن تەی بکەم گەر جلیوەی جەماڵی نەبێ چاوی عمیم …

درێژە ...