کەتان خادیمی
(پێشكه‌شه به رۆحی شه‌هیدانی رووداوه‌كه‌ی گه‌ره‌كی كازیوه)
ئه‌ڕۆم بۆ گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی ژماره شانزه
خانووی ژماره سێ
بۆ ماڵی حاجی
وه‌ك ئه‌وه‌ی مامم بێت و زه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی دیداری نه‌دابین
وه‌ك ئه‌وه‌ی خاڵم بێت
به‌زه‌روری بزانم سه‌ردانی بكه‌م
هه‌روه‌ك نه‌وه‌كانی ئه‌و خوشكه‌زاو برازام بن
دڵم له‌به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه هه‌ڵده‌خه‌م بۆ هه‌واڵپرسین
زامدارێك هێنده نزیكی رۆحمه
خوێنه‌كه‌ی له دڵم چۆره‌ی دێت
له‌پرسگه نامكه‌نه ژوور
هاوار ئه‌كه‌م خاڵم و مامم و خوشكه‌زاو برازا پورزاو ئامۆزا….
هه‌رچی كه‌سم هه‌یه بریندارن
كوتێك له‌دڵم بۆنزا له‌سه‌ر شووشه‌ی نه‌خۆشخانه به جێدێڵم
به‌ره‌و مه‌یتخانه به‌ڕێده‌كه‌وم
هه‌موویان ئه‌ناسم
كه‌سی منن
زه‌مه‌ن ده‌رفه‌تی نه‌داین پیاڵه‌یه‌ك چا به‌یه‌كه‌وه بخۆینه وه
كرێی پاسێك بۆیه‌كتری بده‌ین
به‌یانی باش له‌یه‌ك بكه‌ین
بارچەیەک لەدڵم له‌وێ به‌جێدێڵم بۆ گوێگرتن لە دوا حیكایه‌تیان
دێمه‌وه بۆ لای خانوویه‌كی نغرۆبوو
له گه‌ڵ دانی شۆفڵه‌كه‌دا
به‌نێو گیرفانی پاچێكدا
ژوور به‌ژووری ئه‌و ماڵه ئه‌گه‌ڕێم
حیكایه‌ته‌كان كۆئه‌كه‌مه‌وه دوا وه‌سیه‌تیان ئه‌نووسمه‌وه
له‌و ژێر زه‌مینه دیاریه‌ك بۆحاجی ده‌پێچمه‌وه
ملوانكه‌یه‌كی گه‌ردنی حاجی ژن
جافی مامۆستایه‌ك
ته‌وقه‌ی كچۆڵه‌یه‌ك
بووكه شووشه‌ی مناڵێك
ده‌سكی پله‌یستێشنێك
دوا پێكه‌نین
دوا نیگا
میهره‌بانیه‌كه‌ی تاریق و براكانی
فرمێسكی شۆفڵه‌كان و
له‌رزی خاكه‌نازێك بۆ سۆراخ به‌و شه‌وه‌دا
نزاكان كه‌به‌ره‌و ئاسمان ئه‌كشان
گۆچانێكی میهره‌بانی به‌وه‌فای براده‌رێك
حه‌فاره‌یه‌كی ئێشگر
هه‌موویان ئه‌پێچمه‌وه‌و
ئه‌یابه‌مه به‌رده‌رگای نه‌خۆشخانه له
له‌قاوشێكدا له‌پاڵ سه‌ری حاجی دایانئه‌نێم
وه‌ك سه‌بوری وهه‌توانێك بۆ قووڵترین برینی دڵ
ده‌ڵێم حاجی له‌وپه‌نجه‌ره‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌وه سه‌یرێكی میهره‌بانی شار بكه
له‌پاڵ ئه‌م برینه‌تدا چ مه‌حه‌به‌تێك خۆی حه‌شار دابوو
(19-11-2022)