سەبا ئەحمەد
خودام لێ مەسێنن مرۆڤێکی تەنیام
دڵم دەکەم بە بەردە نوێژ ..
دەستنوێژ بەهەستی دڵ دەگرم ..
ڕووبە قیبلەی مەیلی وەصڵت
دڵ تەریبی ئارامی یادت
قامەتی نوێژ ئەدا دەکەم..
خودام لێمەسێنن تەنیام
گەر نوری ئەونەبێ ئەم زوڵمەتی دنیایەم بەبێ چرا چۆن تەی بکەم
گەر جلیوەی جەماڵی نەبێ چاوی عمیم چۆن ڕووناک کەم
گەر بارانی غوفرانی نەبێ دەریای گوناهم بێ شەپۆلی چۆن پاک کەم
گەر ڕەحمی بەرینی نەبێ دڵی ڕەشم لەم سەردەمە بێڕەحمەدا بەچی خۆشکەم
گەر کەریمی زاتی نەبێ لەناو ئەم گشت قەیرانەدا من بێ پلان چۆن هەڵدەکەم
گەر میهری دەستی ئەو نەبێ لەناو ئەم گشت ئاسننانەدا منی بێ دەست چۆن دەر دەبەم
گەر جیلوەی جەبەروتی نەبێ منی بێ کەس لەناو ئەم ستەمکارانەدا ملکەچ دەکەم
گەر خەیاڵی لیقای نەبێ ،
گەر دڵ بۆ وەسڵی شاد نەبێ
گەر دڵ بەیادی ئارام نەبێ
گەر ناوی ویردی زارنەبێ
لەم هەرێمی قەیرانەدا
لەم وڵاتە وێرانەدا
لەنێو پیلانی دنیادا
لە ناو گەمەی هەزاران دین و بڕوادا
کوردێکی بێ دەستوپام من بەبێ تۆ
چۆن هەڵدەکەم ..
گەر تۆم لێبکەن خودا مەدەد ئەم دڵە تەنیاو بیمارەم بەچی خۆشکەم
مەدەد مەدەد
ئەوبتەی کەبۆتان تاشیوە تێک بشکێنن
ئەو ئاگرەی ژێر باڵی هەڵتان گیرساندوە خامۆش بکەن
شمشێر لەسەر زمانی ئەو بسەنەوە
ئەوهەڕەشانە لەپەنجەی لێکەنەوە
ئەو مۆڕانە لەچاویدا بسڕنەوە
باوەش بۆ میهری بکەنەوە
خوا وادەبێ نەرم و نیان پڕ لەمیهر دور لەستەمی بەندەکان
ئیتر خودای من وایە..