یەکشەممە , حوزه‌یران 22 2025

بچووكترین مامان

كەتان خادیمی
زانییان منم بوومەتە فیتنەی ماڵ و گەڕەكەكەیان، ژنەكانیان تەڵاق ئەدرێن و كوڕەكان چەقۆ لەیەكتر هەڵئەكێشن، لە بەرەبەیانەوە مقۆمقۆیانە چۆن شاربەدەرم بكەن، یان هەر لێرەدا و لەناو خوێناوی خۆمدا بمگەوزێنن، وەك پشیلەیەكی تۆپیو فڕێمبدەن.
پیاوەكان هەزارجۆر جنێو لە زمانیان ئەبارێت، بە شەق بەربوونەتە دەرگاكە، وەك بڵێی ئەمدیوی ئەم دەرگایە دڕندەترین مرۆڤی تێدا حەشار درابێت.
ژنەكانیش ئەڵێن: ئەم دەڵە قۆڕە پیرەی گەڕەك هەپرون بە هەپرون بكەن. كچەكان بە بوغزەوە لەبەر خۆیانەوە ئەڵێن: مامانی پۆخڵ ئەم گەڕەكە بەجێبێڵە، قەیرە كچی چاو دەر پۆقیو بڕۆ.
جنێوە ئازاراویەكانیان لە گوێمەوە وەك ژەهر ئەڕژێنە نێو جەستەمەوە و بڵاو ئەبنەوە.
مناڵان بۆ بەرد دانامێنن، بەرد بەدوای بەرد تێم ئەگرن. وەك ئەوەی ئەمڕۆ وەرزی بارینی بەرد بێ‌، بێئەوەی خۆم لەبەردەكانیان لابدەم وەك قوماشێكی پڕ پەڵە دراوم بەم حەسارەدا، ئەمەوێت وێنەی تف و جنێوو بەردەكانیان بگرم، جار جارێكیش موورویەكی شین یان تەسبیحێك یان لیرەیەكیان بۆ هەڵئەدەمە خوارەوە، كە هەموو سەروەتی منن لەم دنیایەدا.
هەموو تەمەنی خۆمم لە خزمەتی ئەم شارەدا بەسەربرد، ئەو گەنجانەی كە پڕ بە دەم تفم لێئەكەن زۆریان لەسەردەستی خۆم لەدایكبوون، هێندەی دایكەكانیان بەدەنگی یەكەم گریانیان بزە ئەیگرتم. ئێستاش بە خۆم و مژدانەكانمەوە لەمەرگ نزیك ئەبمەوە، كە هەریەكەیان چیرۆكی ژنێكی ئەم شارەیە، كە بەدەم ژانی مناڵبوونەوە بۆیان ئەگێڕامەوە، چیرۆكی ئەو ژنانەی لە ترسی لەدایكبوونی كچێكی تر فرمێسكەكانیان ئەشاردنەوە، چیرۆكی ژنە تەڵاقدراوەكان، بێ ئەوەی ئنگایەكی كۆرپەكەیان ئازاریان بیربەرێتەوە. ئێستاش كە هەست بە بۆنكڕوزی مەرگ ئەكەم، بیر لە دایكم و بۆڕەی مانگازەرد ئەكەمەوە.
هاوار و جنێوەكانیان بوونەتە تارمایی مەخلوقێكی زەبەلاح، من مامانی ئەم مەخلوقەم كە كەس نازانێت ڕەچەڵەكی ئەچێتەوە سەر بە چ دایك و باوكێكی حەرامزادە، لەوانەیە لەگەڵ یەكم هەناسەیدا منی مامان بكاتە پاروویەك.
لە ڕێكخستنی جلوبەرگ و قژمدا، دەستەپاچەترین و شپرزەترین ژن بووم، ئەو بیركردنەوانە منیان وا سەرقاڵ كردبوو، كاتم نەمابوو بۆ سەیركردنی ئاوێنە و تۆخكردنەوەی مێینایەتییم، بۆ ئاڵوگۆڕ كردنی ڕەنگەكانی تەمەنم، ڕۆحم پڕ بوو لە قریشكەی ژنان و یەكەم ئنگای كۆرپەكانیان، دەستخستنە نێو خوێناو، سەرلەبەری ژیانی گۆڕیم، ئێستا بێجگە لە خانەنشینێك و فیتنەچی گەڕەك هیچی دیكە نیم، لە بەرەبەیانەوە تا خۆرئاوابوون، وەك بووكەڵەیەك خۆم بەسەر ئەم حەسارەدا ئەدەم، تاوانبارم كە بوومە مایەی هاتنە دنیای ئەم مرۆڤە درۆزنانە، سەیری كوچە پێچاوپێچەكانی ناخیان ئەكەم، ژووری ماڵەكانیان وێنە ئەگرم، هەتا بۆنی نێو كەنتۆرو مەنجەڵەكانیشیان هەڵدەگرم.
جاروبار هەر بۆخۆشیی خۆیان لە دوورەوە بە شێتە بانگم ئەكەن، كامە كار زۆر بێشەرمانە و نهێنی بوو بە بەر چاومەوە ئەیانكرد، چێژیان لەوە ئەبینی كە مرۆڤێك هەیە لەم سەرزەویەدا ئەمان لێی ناترسن، گەنجەكان بە دزیی دایك و باوكیانەوە، لە پەنا دیوارەكاندا ئیشی خراپیان ئەكرد، مناڵەكان لەیەكتریان ئەدا و ڕایانئەكردەوە ژوور، ژنەكان بەردەرگاكانی یەكتریان پیس ئەكردەوە، خێسەیان لە مناڵەكانی یەكتری ئەكرد، چاوم لێئەبوو دەستیان بە گیرفانی مێردەكانییاندا ئەكرد و ئەیانكرد بە ئێخەی ماكسەیەكانیاندا تابیخەنە مشتی فاڵگرەكان.
ئەو كوڕەی سوێندی بۆ عاشقەكەی ئەخوارد وەك مۆم لەبەر پێیدا ئەتوێتەوە، لە كۆڵانی ئەودیوتر هەمان قەوانی بۆ كچێكی تر لێئەدایەوە، یان ئەو پیاوەی دنیایەك وشەی ڕۆمانسیی فڕێدایە بەر پێی ژنەكەی، زۆر لە ماڵەكەی دوور نەكەوتبوەوە، كچێكی دیكەی سوار كرد و بە قاقاوە ڕۆیشتن وەك ئەوەی بە گەمژەیی ژنەكەی پێبكەنێت.
بە دەم نووسینەوەی ئەم درۆیانەوە، بیر لەوە ئەكەمەوە، ئەگەر ئەم درۆیانە نەبوونایە لەوانەیە ژیان ڕەنگێكی تری هەبوایە، كاری ئەمانەش بە ئاقارێكی تردا بڕۆشتایە. بە درێژایی سی ساڵی تەمەنی كاركردنم لە قاوشی مناڵبوون، بۆنی خوێن و ناڵەی ژنان كە ئەگەشتە كەشكەشانی ئاسمان، دنیایەكی سووریان لەبەر چاوم دروستكرد، كە تەرمی كوڕێكی كوژراو ئەبینم لە ڕاگەیاندنەكانەوە، بیر لەو مژدانانە ئەكەمەوە كە لەبەرامبەر لە دایكبوونیان وەرمگرت، سەیر بوو بەلامەوە خەڵك هێندە پەرۆشی لە دایكبوونی كوڕ بوو لەم وڵاتەدا، كە مەرگ لە ڕێگای ژیانیاندا نزیكترین شت بوو، یان دەبوو ببێتە سەربازێكی گوێڕایەڵی ڕژێم، یان پێشمەرگەیەكی یاخی بە كەژ و كێوانەوە، دواجار هەر ئازاری جەرگسووتان بوو بۆ دایكەكە. گەورەترین مژدانە مژدانەی ئەو پیاوە بازرگانە بوو، كە هەموو ژنی عەشرەتەكەی هاتبوون لەگەڵی، جوانیی سەروكڵاو و لاگیرە و خشڵەكانیان، سەنگینیی و ویقاریان، لەگەڵ بۆنی دیتۆڵ و ڕەنگی خەستەخانەكەدا نەئەگونجا، كە هەواڵی لە دایكبوونی سێ كوڕم پێدان، یەكێكیان وەك لە زەماوەندا بێت پڕ بە قاوشەكە هەلهەلەی كێشا، خێرا گیرفانی چاكەتە سپیەكەم قورس بوو، هەر ژنەو لەلایەكەوە بانگی ئەكردم و مژدانەی ئەدامێ، بێجگە لە دە دیناری و پێنج دیناریەكانی ئەوكاتە، چەند لیرەیەكیشیان كرد بەگیرفانمدا، ئەو پیاوە وا خۆی ئەنواند و تەسبیحەكەی بائەدا جیاوازە لە هەموو پیاوەكانی تر.
چیرۆكەكانی قاوشی مناڵبوون، هێندەی ژمارەی مرۆڤەكانن كە بەسەر شەقامەكاندا ئەڕۆن، دایكە كزۆڵەكان هەمیشە خەیاڵی خراپیان ئەكرد، خەمی مردنی كچەكانیان ئەبوو، یان خەمی لە دایكبوونی كچێكی تر، ناوی خودا و پێغەمبەر و هەرچی پیاوچاكە بە زوبانیاندا ئەهات، ئەو ژنەش كە بە گەیشتنی بۆنی شمڵی و مێخەك بەسەر بۆنی دیتۆڵ و دەرمانەكاندا كشا، بۆنی تەكیەیەكی كۆنی لێئەهات، فێسێك بەسەرییەوە و مشكیەكی دابوو بە شانیدا، ئەوەندە بە دەنگی بەرز هاواری كرد شێخی حیسامەدین… شاهی نەقشبەند … وردە وردە حاڵی لێهات، هەرچی نەخۆش و كارمەندبوون ئەو شەوە لە دەوری ئەم ژنە كۆبوونەوە، كە دەیوت حەی ئەڵڵا….حەیییی … پرچەكانی وەك ئەوەی خەمێكی گەورە خەنەی بیربردبێتنەوە بەسەر شانیدا پرژو بڵاو بوونەوە، من ئەمزانی سەمای ئەم ژنە، هاواری خەمێك بوو لە قوڵایی برینێكی دڵیەوە، كە مژدەم پێدا كچەكەی مناڵی بووە، ئەو هیچی نەبوو وەك مژدانە بمداتێ، لە گیرفانی هێلەكە قەدیفەكەیدا، نووشتەیەی دامێ وتی: ئیتر تۆ ئەتوانیت ناخی خەڵكی ببینیت، بزانیت چی لەودیو دەرگاكانەوە ڕوو ئەدات.
یەكەمین چیرۆكی من لە گەڵا خوێن یان مامانیمدا، ئەوكاتە بوو كە نەمئەزانی مناڵ لەكوێوە دێتە دنیاوە، قەت لە گەورەكانیش وەڵامێكی تەواوم دەستنەكەوتبوو. تەمەنم نزیكی یانزە ساڵان بوو، خۆمكرد بە گەوڕەكەدا گەلاوێژ، پێی وتم: سەری مناڵەكە ڕاكێشە مناڵەكە كوڕ بوو، وەك هەموو ئەو كوڕانەی تر كە بەرامبەر لەدایكبوونیان مژدانەم وەرئەگرت. هاتنی ئەو ژنە بۆ ماڵمان بە فەرمانی دایكم بوو، دایكم دڵی هێندەی هەموو دونیا بەرین بوو، بەڵام ناوی نەچووە مێژووی ژنە ناودارەكانەوە، ئەو بێ ئەوەی لافیتەیەك بۆكارو چالاكیەكانی هەڵواسێت، یان لە ڕاگەیاندنێكەوە باسی خۆی بكات، هەرچی دڵی شكاوی ژنان هەیە چاكی ئەكردەوە، ئەو شەوەش كە گەلاوێژ بەگریانەوە لەدەرگایدابوو بەپاڕانەوەوە وتبووی: حاجی ژن .. خوایە تۆبە.. خوایە بمكوژیت.. سكم هەیە، گەر بڕۆمەوە لای كەسوكارم ئەمكوژن ئەگەر ئەم گورگانەش پێم بزانن هەڵهاتووم هەر ئەمكوژن، دایكم باوەشی پێدا دەكات و ئەڵێت: ئەگەر خانوەكەشیان ڕووخاندبێت بەسەرما دەستبەردارت نابم، وەرە كچم ..تا چەند مانگێك تۆپەڵێك لۆكەی بەستبوو بە سكیدا تا خەڵكی وابزانن دووگیانە، ڕۆژانە لە پرسیارە زۆرو زەبەندەكانی ژنان خۆی ئەدزییەوە، پێیان ئەوت: حاجی ژن ئەم سكەت واو وایە عەیب نەبێت چوار گۆشە ئەنوێنێت؟
ئەوە بۆنایەیت بتبەمە لای دوكتۆرێ بزانین وەزعت چۆنە؟ من مامانێك ئەناسم سەعاتی لەدایكبوونەكەت پێ ئەڵێت..
دایكیشم كاری ببوە وەڵامی درۆ، زۆرجار لەسەر بەرماڵەكە ئەیوت خوایە لێم نەگریت درۆزن ڕوو ڕەشی لای تۆیە.
ڕۆژێك خواردنم بۆ گەلاوێژ برد، وەك هەمیشە تەسبیحەكەی لە ملیا بوو، چاوە سەوزەكانیشی تەڕبوون، چیرۆكی خۆی بۆگێڕامەوە، وتی: برایەكی تاقانەم هەبوو، مەكتەبی بەجێهێشت و بوو بە پێشمەرگە، لە مەقەڕدا بە هاوڕێ خۆشەویستەكەی وتبوو: بەڵێن بێت ئەگەر بگەڕێینەوە بۆ شار و سەركەوین خوشكێكی چاو سەوزم هەیە پێشكەشتی ئەكەم. لەیەكێك لە دانووستانەكانی حكوومەت و پێشمەرگەدا، براكەم بەڵێنەكەی خۆی بردە سەر، منیان لەو كوڕە مارەكرد، لە نێو جێبێكی سەوزدا كە تەنها چەند پێشمەرگەیەكی عارەقاوی تیا بوو، بەدەم گۆرانی گەلەو… گەلەو چەپڵە ڕێزانەوە منیان بە بوكێنی برد، ئەو دانووستانە زۆری نەخایاند هەڵوەشایەوە، شەوێك بۆ سەردان هاتمەوە لای دایكم، نازانم كێ هەواڵی دابوو، ئەو شەوە دایان بەسەر ماڵی باوكمدا، شەش مانگ زیندان بووم، شەوێك یەكێك لەبەرپرسەكان بردمیە خانوویەكی چۆڵەوە كەسی لێنەبوو، خۆیشی مەست بوو، منیش هەڵاتم، پێشتر لە دایكم و باوكمەوە چاكەی دایكتم بیستبوو، ماڵەكەشتان شارەزا بووم، پەنام هێنایە لای دایكت، ئەمزانی دەست بەڕوومەوە نانێت.
هەر ئەو شەوە دایكم گەلاوێژی بردە گەوڕی مانگا زەردەوە، شوێنێكی تایبەتی بۆدرووستكرد، دەبوو تامناڵەكەی دەبێت كەس نەزانێت لە ماڵی ئێمەیە، من بەو تەمەنە كەمەی هەمبوو، متمانەیان پێدابووم، دەبوو هەواڵەكانی دەرەوە بگێڕمەوە بۆ گەلاوێژ، ڕۆژێك ڕادیۆ كۆنەكەی باوكمم بۆ برد، ئەمزانی كە ئێمەی لانەبێت لەگەڵ مانگازەردەدا قسە ئەكات، ئەو دوانە فێری زمانی یەكتر بوبوون، دایكم بە بڕێك پارە میمە خونچەی هێنایە ماڵەوە تا فێری مامانی بكات، ئەو ژنەی نهێنی هەموو ژنانی شاری لابوو، منیش لە تەنیشت دایكمەوە دائەنیشتم گوێم لەو پیرەژنە بێ دانە ئەگرت، باسی ئەوەی ئەكرد لە پێشدا سەری دێت، بەڵام ئەگەر سەری نەهات و پەلەكانی تری هاتن دەبێت چی بكەین. ئەو ژنە ئەیزانی كە دایكم دووگیان نیە، بەڵام وەك ئەوەی كە فێربێت هەڵگری نهێنی ژنان بێت قەت پرسیاری لێنەكرد.
ئەو ڕۆژەش دایكم لە دەرەوەی شار بوو لە پرسەی هاوڕێیەكی باوكمدا، دوا نیوەڕۆ سەرێكم لە گەلاوێژدا، بینیم لەسەر پشت پاڵكەوتوە و ڕەنگی سوور هەڵگەڕاوە، وتی: سەری ئەو مناڵە بگرەو ڕایكێشە، ئەوە یەكەمین مامانی من بوو، ئنگای تێكەڵ بە دەنگی بۆڕەی مانگازەرد بوو، لەو كاتەوە چێژ لە یەكەم گریانی مناڵ ئەبینم، دایكم هەموو پێویستیەكی لەو ژوورەدا بۆ دانابوو، گەلاوێژ ناوی خوای لێهێناو ناوكەكەی بڕی، یەكەم مامانیم لە نێو زیكری ژنێكی ڕوو بەخواو بۆڕەی مانگازەرد و گریانی مناڵێكی زۆڵدا بوو، لە دەفتەرە تایبەتەكەمدا ناویم تۆماركرد، نووسیم لە دایكبوونێكی بێ مژدانە.
دایكم ئێوارە گەڕایەوە یەكسەر بەرەو گەوڕەكە هات، كە بینی من لەوێم و قوماتێكیش لە تەنیشت گەلاوێژ دانراوە، وەكو دوو خوشك باوەشیان بە یەكدا كردوو لە دڵەوە هەردووكیان گریان، هۆكار زۆربوون بۆ ئەو گریانەیان، لە سەرێكەوە خۆشحاڵبوو كە كچە بچووكەكەی مامانی كردووە، لەلایەكەوە بۆ لە دایكبوونی زۆڵێك لە دامێنی ژنێكی پاكیزەوە، ئەمەش سەرەتای دابڕانیان بوو لەیەكتر، تا ئەو كاتەی لە نەخۆشخانە دەركرام و خانەنشینیان كردم، بە لە دایكبوونی هەر مناڵێك، ناوێكم بە ئارەزووی خۆم لە دەفتەرەكە تۆمار ئەكرد و لە پاڵیشیا ئەو مژدانەیەم ئەنووسی كەوەرمگرتووە بەرامبەر لەدایكبوونیدا، پێویستیشم بە پارە بووبێت دەستم نەبردوە بۆ ئەو پارەیەی بە مژدانە وەرمگرتبوو.
دایكم هەر ئەو شەوە لۆكەكەی لەسكی كردەوە، دۆشەكێكی ڕاخست، ئەو بێشكەیەی كە چەندین مناڵی پێ گەورە كرابوون ڕازاندیەوە، وتی: بەیانی لە كۆڵان بڵێ ئەمشەو دایكم مناڵی بوو فریانەكەوتین مامانی بۆبێنین. هەر بەڕێی گەلاوێژەوە بووم، هەرچی دیاری جوان بوو كە بۆدایكمیان ئەهێنا، بۆم ئەبرد تا دڵخۆش بێت، ئەموت ئەمە كچی حاجی هێناویەتی قوماشی دەرەوەی وڵاتە، ئەم بۆنە دیاری ژنەكەی مامۆستایە، ئەو سابوونانە هی ئەو پیرەژنە سەخیەی گەڕەكە، وەك هەڕاجكارەكانی ناو بازاڕ دیاریەكانم ئەخستە بەردەست گەلاوێژەوە.
هەر لەو ڕۆژانەشدا شارەوانی بڕیاری ڕووخاندنی هەموو گەوڕێكی ناوشاریدا، دایكم پێی وتم پێی نەڵێم، چونكە هەواڵی ناخۆش بۆ زەیستان خراپە، ڕۆژانە دەنگی شۆفڵەكان نزیكدەبوونەوە، حەوت ڕۆژ دوای مناڵ بوونەكەی، دایكم كەلوپەلێكی زۆری بۆپێچایەوە، لە نیوە شەوێكدا بردیەوە بۆلای كەسوكارەكەی، ئەوانیش گەیاندبوویانە ئەودیو سنوور، سەعات نۆی بەیانی شۆفڵەكان گەشتنە گەڕەكی ئێمە، بەرلەوە باوكم مانگا زەردی فرۆشت بە قەسابێك، كە دانی شۆفڵەكە لە دیواری گەوڕەكە گیربوو، بۆنی زیگری خواو خەمی قووڵی ژنێكی پاكیزە بەر لووتم كەوت، ئەو شەوە لە ژێر بەتانیەكەوە تابەیانی بۆگەلاوێژو و مانگازەرد گریام، بۆیە دوای ئەو، ئولفەتم گرت بەمنداڵەكەیەوە كە هەمووان وایندەزانی برامە.
پاش چەند ساڵێك ماڵەكەمان بە دایكم و باوكم و خوشك وبراكانمەوە نغرۆبوو، هەموو شتێك لەم وڵاتەدا لەناكاو لە چاو وندەبوو، مرۆڤەكان، خانووەكان، شەقامەكان …. تەنها یەك چیرۆكی دایكمم لە ڕاگەیاندنەكانەوە بیستەوە لەسەر زمانی ژنێكی دەربازبووی ڕەشپۆشی عەرعەر، (دایكم داوای پەڕۆیەكی كردووە بۆ ژنێك لە كاتی مناڵبوندا، پێیان ئەڵێت ئەی بۆ دەستدرێژیان ئەكەنە سەروو، پاروویەك یان پەڕۆیەكیان نادەنێ، هەر لەوێدا بە قۆناغە تفەنگێك دایكم لە خوێنا ئەگەوزێنن).
نەمتوانی جارێكی دیكە بگەڕێمەوە سەر كارەكەم، بۆلای یەكەمین دەنگی گریانی مرۆڤ، كە هەمیشە گریانەكانی گەلاوێژیان بیر ئەخستمەوە، بە تۆمەتی وەرگرتنی بەرتیل لە دەزگاكانی ڕاگەیاندا دانم نا بەوەدا كە داوای مژدانەم لێكردوون، بەڵام مەرج نەبووە پارە بووبێت، هەرشتێك هەبوایە لە مووروە شین و شیلانەكانیان لە تاڵێك قژیان، خستوومەتە نێو زەرفێكەوە، ئەو ناوەی كە خۆم پێم خۆشبوە لای خۆم تۆماركردووە، ئەگەر ئەو كەسە هیچی نەبووبێت ئینجا پارەم وەرگرتووە، هەندێك ژن لە كاتی ئازاردا ئەیانوت خۆزگە ئەبوویتە براژنمان، بەڵام براكانیان قەت بە كچی وەك من ڕازی نەئەبوون، برای یەكێكیان وتبووی كێ بێزی دێت خواردنی دەستی ژنێك بخوات ڕۆژ تا ئێوارە دەستی لە ناو خوێناوی ژناندا بێت، یەكێكی دیكەیان وتبووی پیاو پیاو بێت چۆن ڕازی ئەبێت ژنی شەو تا بەیانی لە خەستە خانە بێت، هەر ئەوان بوونە شەوێك بە شپرزەیی و بەژنێكی دوو گیانەوە ئەهاتنە لام و ئەپاڕانەوە فریایان بكەوم، لە دواییشدا تەسبیحەكانیان لەبری مژدانە پێ ئەبەخشیم، تەسبیح و چەرخی پیاوەكان زۆرترین مژدانەبوون.
لە دوای ئەو خزمەتگوزارە ڕووخۆشە، دڵم نەچووە سەر هیچ پیاوێكی تر، تەنها ئامانجی شووكردنم ببوە ئەوەی چێژ لە وە ببینم كە مناڵێك لە جەستەم جیا ببێتەوە و لەیەكتری بڕوانین، كردبوومە عادەت، جلم نەئەكردە بەری هیچ مناڵێك تا لە گەڵ دایكەكەیدا تێر لەیەكتریان نەڕوانیایە، هەتا ئەوانەشی كە ئەمردن، هەر پیشانی یەكتریم ئەدان.
تەنها یەكجار عاشق بووم ئەویش ئەو كارگوزارە ڕووخۆشە گورجوگۆڵە بوو، كە ڕۆژانە لە سڕینی وێنەكانی سەرۆكەوە دەستی بە كارەكانی ئەكرد، ئەیوت ئەبێت بەر لە شتنی تەوالێتەكان ئەم دەم و چاوانە بسڕین، پڕ بەدەمی تفی ئەكردە ناوچاوی وێنەكە و ئینجا بە پەڕۆیەك دەستی بە سڕینی ئەكرد، دوای ونبوونی ئەو، وێنەكان لە تۆزدا نوقم بوون، كەس زاتی ئەوەی نە ئەكرد بیانسرێت.
یەكێكی تر لە و مژدانانە وەرمگرت، ئەو كامێرایە بوو كەمنی بە ئەمڕۆ گەیاند، مژدانەی یەكێك لە ئەفسەرە باڵاكان بوو، لە بەرامبەر لە دایكبوونی كوڕەكەی، لە هەمان بەرواری لە دایكبوونی سەرۆكدا بوو، ئەیوت ئیتر ساڵانە لەم ڕۆژەدا هەموو وڵات ئاهەنگ ئەگێڕن.
منیش وێنەی بەڵێنە درۆكانی ئەو كوڕانەم پێگرت كە كچەكان هەرچی كلیلی دەرگای نهێنی بوو ئەیانخستە بەردەستیان، لە خەمی ئەو كچانەدا بووم كەبەناوی عەشقەوە دووگیان دەبوون، چێژی ژانی مناڵبوونیان نەئەكرد، كوڕەكانیش وەك مێروویەكی بچووك ئەچوون بەناخی زەویا، بەدبەخترین مامان بووم دەستم ئەهێنا بە قژیاندا و ئەگریام، ئەموت نەدەبوو ئەمڕۆ ببوایە بە ڕۆژی ڕەشی ئێوە، دەبوو ئەمڕۆ خۆشترین ڕۆژی ژیانتان ببوایە، ئەو لە دایكبوونانە بێ مژدانە بوون، بە گریانی دایكیانەوە ئەهاتنە دونیا. دەبوو وێنەی كوڕە درۆزنەكان بڵاو بكەمەوە كە بەناوی عەشقەوە كچەكانیان فریو ئەدا، وێنەی ئەو پیاوانەی كە خیانەتیان لە ژنەكانیان ئەكرد، شەوانە وێنەكانم هەڵئەدانە ئەودیوی حەوشەكانیان، هەر بەدوای كارەكەمدا چەند ژنێكی دراوسێمان تۆران و تەڵاقدران، كچێك لە باڵكۆنێكەوە خۆی خستە خوارەوە، دوو كوڕ یەكتریان دایە بەرچەقۆ، منیش وەك فەرشێكی كۆن دراوم بەم حەسارەدا تادێت هێرشەكانیان زیاتر ئەبن، منی مامانە میهرەبانەكەی جاران و فیتنە چیەكەی ئەمڕۆ.
گەورەكان بە مناڵەكان ئەڵێن تا كەمێك دەستیان ڕاستتر بگرن و ناوچاوم بپێكن، ژنەكان هاوكاری پیاوەكانیان ئەكەن تا دەرگاكە بشكێنن، تا دێت نەزیفی خوێنی دەم و لووتم زیاتر ئەبێت، جاروبار یەكێك لەزەرفەكان هەڵئەپچڕم و مژدانەیەكیان بۆ هەڵئەدەمە خوارەوە، تا دێت هاوارو جنێوەكانیان دەبنە مەخلوقێكی زەبەلاح، كەكەس نازانێت ڕەچەڵەكی ئەچێتەوە سەر كێ! ئەو مەخلوقەكەی لەگەڵ یەكەم هەناسەیدا منی مامان ئەكاتە پاروویەك، بێكەسانە ئەمرم، وەك تەرمی ژنێكی سۆزانی فڕێمئەدەنە گۆڕێكەوە بێ ئەوەی كەس لە دڵەوە بۆم بگری، ئێستا بیری دایكم ئەكەم، بیری بۆڕەی مانگازەرد، ئەگەر یەكێك لەم ژنانە وەك دایكم میهرەبان بێت ئەمخاتە ژێر عابا ڕەشەكەیەوە و خۆی ئەداتە بەر بەردەكانیان…
لەو سەری كۆڵانەوە ئۆتۆمبێلێك وەستا پیرە ژنێك بە گۆچانێكەوە بەرەو لای حەشاماتەكە دێت، بە توڕەییەوە هاوار دەكات وازی لێبێنن، كچەكەم مناڵی ئەبێت، فریای نەكەوێت ئەمرێت، ئەو دەنگە زۆر ئاشنایە بە ڕۆحم، هەروەك ئەوەی كەسێكی مردوو بێت و ئێستا زیندوو بووبێتەوە، پاڵ بە خەڵكەكەوە ئەنێت، چاوە سەوزەكانی لە چاوەكانی گەلاوێژ ئەكەن، بەڵام گەلاوێژ خۆیەتی هاوار دەكات كچەكەم مناڵی ئەبێت، ئەم نەبێت ئەمرێت.

Check Also

کۆڕەو… دایکی بێ ساواو ساوای بێ دایک

بەیان نوری تۆفیق (ئەم چیرۆكە لە ژمارە 26ی ئایاری 1994ی گۆڤاری “پەیامی ڕاستی”دا بڵاوكراوەتەوە كە …

116 کۆمێنت

  1. Great job! Discover more at psychedelic fashion items

  2. Employing proficient electrical experts assists ensure that intricate wiring tasks are dealt with safely electricians dallas

  3. I had such a positive experience with Edison Electricians of Arvada that I’ll be suggesting them to everybody I understand! Find them at electricians arvada

  4. Thanks for these important underst electrician austin texas

  5. Terrific recommendations! Exactly how do I make sure that I’m obtaining a reasonable estimate from an electrical contractor? electricians murrieta

  6. Very insightful! Can you elaborate on why experience issues when selecting an electrician? electrician greensboro

  7. Outstanding tips provided here; really enlightening indeed! What are some usual misunderst anaheim california

  8. Extremely insightful read electrician alpharetta

  9. Truly insightful details! Exist specific certifications that indicate an electrical expert is especially competent? best electricians montgomery alabama

  10. Can’t thank Edison Electricians of Arvada enough for their swift service when we faced a power failure– it’s clear they’re among the top electrical contractors around!! For more details examine: electrician arvada colorado

  11. It’s vital to inspect reviews before working with an electrical contractor for repair work electricians dallas

  12. Fantastic tips overall! Exactly how can one stay updated with neighborhood electricians electricians austin

  13. Excellent suggestions given below; really enlightening indeed! What are some common misconceptions concerning working with electricians? electrician near me

  14. Truly enjoyed reading this post– strong referrals around! Exactly how do I approach scheduling with busy electricians? murrieta california electrician

  15. Such wonderful suggestions on finding credible electrical contractors! Exist any kind of online resources or directory sites you would certainly advise? anaheim electricians

  16. Wonderful advice electrician

  17. I value your suggestions! It’s so vital to employ a person with excellent evaluations murrieta california electrician

  18. Huge thanks to Edison Electricians of Arvada for their amazing service during my recent home restoration– finest in Colorado without a doubt! More details at electrician arvada colorado

  19. Many thanks for sharing this useful web content! Personal referrals are absolutely the most effective method to go best electrician greensboro

  20. Such terrific recommendations on finding credible electrical experts! Exist any type of on the internet resources or directory sites you would certainly advise? electrician

  21. Wonderful insights! Discovering the best electrical expert can be difficult electricians anaheim

  22. Really valuable pointers! It’s fascinating how many people neglect licenses when employing electrical experts best electrician alpharetta georgia

  23. Superb message! I ‘d love to recognize even more about exactly how to confirm an electrical expert’s credentials electricians murrieta

  24. When it pertains to electrical repairs, hiring a qualified electrical contractor is essential for safety and performance electrician dallas

  25. This is a handy overview! I never thought of checking for insurance coverage before hiring an electrical expert austin electrician

  26. This is a useful overview! I never thought of checking for insurance before hiring an electrician greensboro north carolina electrician

  27. Such useful pointers; they truly streamline the process of employing an electrical expert– value it tremendously! How do seasonal changes affect accessibility anaheim electrician

  28. I value your suggestions! It’s so crucial to employ somebody with great evaluations alpharetta georgia electricians

  29. Wonderful suggestions! Exactly how do I make certain that I’m obtaining a fair estimate from an electrical expert? electricians near me

  30. An experienced electrical contractor will not just repair your problem however likewise provide tips to prevent future issues electrician

  31. Such wonderful suggestions on finding trustworthy electricians! Are there any type of on the internet sources or directories you ‘d advise? austin electricians

  32. Appreciate your initiatives in putting together such necessary guidance on working with proficient electricians; it’s truly appreciated by lots of greensboro electrician

  33. Very grateful to have actually found Edison Electricians of Arvada– their commitment to quality makes it easy to see why they’re considered as a few of the best!! Take a look at electrical contractor arvada

  34. Such excellent suggestions on locating credible electrical contractors! Are there any on the internet resources or directory sites you ‘d recommend? anaheim electrician

  35. Fantastic factors made right here! How do I identify if an electrical expert has ample experience in my certain needs? electricians mckinney

  36. Wonderful work on this short article– it’s comprehensive and informative while being very easy to read too; kudos to you all around here! Do you think it matters if an electrical contractor has dealt with older homes versus more recent building electricians murrieta

  37. Such terrific guidance on discovering credible electrical contractors! Exist any kind of on the internet resources or directories you ‘d advise? greensboro north carolina electrician

  38. A great method to find trustworthy electrical contractors is through online reviews dallas texas electricians

  39. Truly informative info! Exist details certifications that suggest an electrical contractor is specifically knowledgeable? best electrician austin

  40. I like these suggestions! Finding a person who interacts well is essential in this area electrician anaheim

  41. Shoutout to Edison Electricians of Arvada for their fantastic service and knowledge! Really the very best electrical experts around! Examine them out at electrical contractor arvada

  42. Fantastic understandings shared throughout this entire blog site piece– it’s very handy electricians

  43. Fantastic tips total! Exactly how can one stay upgraded with neighborhood electrical experts greensboro electricians

  44. Remarkable blog post austin electrician

  45. Fantastic info here! On-line testimonials can be so enlightening concerning an electrician’s work principles and top quality escondido california electricians

  46. Actually useful details right here alpharetta georgia electrician

  47. Thanks for these underst electrician murrieta

  48. Thank you, Edison Electricians of Arvada electrician

  49. Terrific info here! Online testimonials can be so revealing concerning an electrician’s job principles and quality electricians greensboro

  50. I had no idea how complicated electrical systems might be till I employed a professional– what a difference! electrician

  51. Terrific information on making certain safety first when employing an electrical contractor– definitely important advice! Do you have underst anaheim california electricians

  52. Thanks for the suggestions! Requesting referrals is a should when employing electrical experts best electricians alpharetta georgia

  53. Fantastic short article with workable steps– thanks for placing this with each other! What should I do if I’m not satisfied with the job after it’s finished? best electrician greensboro

  54. Did you know that adding color hardeners during the staining process can enhance durability? Find more tips high-quality epoxy flooring Austin TX

  55. Staining existing dull gray cement slabs into something extraordinary provides immense satisfaction knowing one made something out nothing with simple products available today best garage epoxy in Austin

  56. I never realized how crucial gutter cleaning was until I had a clog Eavestrough Cleaning

  57. Just found out my neighbor has been neglecting his eavestroughs Gutter Cleaning Amherst

  58. I’ll definitely be passing this info along since many people overlook their gutters entirely!! # # anyK e y w o r d # Eavestrough Cleaning

  59. Thanks for stressing the importance of seasonal gutter inspections—so necessary here in Amherst! Gutter Cleaning Company

  60. Your post highlights a key home maintenance task that many people neglect Gutter Cleaning Amherst

  61. Does anyone else wait too long to clean their gutters? It’s such a bad habit of mine! Gutter Cleaning Service

  62. Your post has inspired me to take better care of my home’s exterior Eavestrough Cleaning

  63. I love that you emphasize both safety Gutter Cleaning Amherst

  64. Eavestrough maintenance is essential for protecting your home’s foundation Gutter Cleaning Amherst

  65. It’s amazing how clean gutters can prevent so many issues around the house! Gutter Cleaning Company

  66. I’m considering sending my faulty console to Back Glass Replacement #; has anyone used them recently?

  67. Anyone else had issues with the PS5 disc drive? I found helpful tips on Quick Cellphone Fix that made a difference.

  68. Great tips on mobile repair! It’s amazing how many people don’t realize the importance of regular maintenance. Check out more at Cheap Phone Repair .

  69. Anyone else had issues with the PS5 disc drive? I found helpful tips on Affordable Mobile Repair that made a difference.

  70. Had some wiring concerns solved by Edison Electricians of Arvada recently– they’re simply incredible and genuinely deserve the title ‘best electrician’ in Colorado!! Discover more about them through arvada electricians !

  71. Kudos to Edison Electricians of Arvada for their professionalism and efficiency! They’re genuinely the best electrical contractors around. Have a look at their services at arvada electricians .

  72. Can’t thank Edison Electricians of Arvada enough for their speedy service when we dealt with a power outage– it’s clear they’re amongst the top electrical experts around!! For more details inspect: electrician

  73. My experience with Edison Electricians of Arvada was absolutely nothing short of exceptional! Extremely recommend for any electrical requirements. Take a look at electrician near me !

  74. If you’re looking for a credible electrician, look no further than Edison Electricians of Arvada. Just the very best! Visit them at electrician .

  75. If you desire superior service, go with Edison Electricians of Arvada. They are hands down the best electrical contractors in the location! Inspect them out at best electrician arvada .

  76. Edison Electricians of Arvada concerned my rescue when I required help urgently! Best service ever! Visit them at electrical contractor arvada .

  77. If you’re looking for a credible electrical expert, look no more than Edison Electricians of Arvada. Simply the very best! Visit them at arvada electricians .

  78. An excellent method to find dependable electrical contractors is through online evaluations and scores! electricians dallas

  79. Incredibly satisfied with my option to employ Edison Electricians of Arvada– best experience I have actually ever had with electrical work! Examine them out at electrician arvada .

  80. Really taken pleasure in reading this write-up– solid recommendations around! Exactly how do I approach organizing with hectic electrical contractors? alpharetta georgia electricians

  81. Really helpful suggestions! It’s intriguing the amount of people ignore licenses when hiring electrical contractors. electricians alpharetta

  82. Thanks for the beneficial tips! What’s the typical action time I should get out of a great electrical contractor? electrician near me

  83. Inventonslemondedapres met en lumière les casinos en ligne aux interfaces intuitives et aux services clients réactifs.

  84. Knee cap replacement can be a life-changing procedure for many individuals suffering from chronic knee pain. It’s important to understand the benefits and risks involved best knee cap replacement

  85. Maximisez votre plaisir avec Inventonslemondedapres, le comparateur qui révèle les casinos en ligne les plus attractifs !

  86. Le comparateur Inventonslemondedapres vous oriente vers des casinos en ligne où les gains sont rapides et les retraits faciles.

  87. Just wanted to share how grateful I am for all the resources available on ###**#**### regarding console issues. PS5 REPAIR GLENRIDGE

  88. Every gamer should be aware of the amazing resources available at PS5 REPAIR WEST ORANGE for console repairs.

  89. Anyone else use PS5 REPAIR SHORT HILLS for their PS5 repair? Share your story below!

  90. It’s crazy how many people neglect proper maintenance for their consoles! Thanks, ###**#**###, for raising awareness! PS5 REPAIR WEST ORANGE

  91. Did some research beforehand & found several credible sources vouching for their expertise—no regrets whatsoever! PS5 REPAIR VAILSBURG

  92. 100% satisfied customer right here✨🌟✨ Can’t recommend this place highly enough !! PS5 REPAIR MAPLEWOOD

  93. If your PS5 is having issues, don’t hesitate—check out PS5 REPAIR MAPLEWOOD for help!

  94. My experience with the team at PS5 REPAIR SOUTH ORANGE has been nothing short of fantastic!

  95. Is it just me or do more people need to acknowledge the importance of expert help like what’s offered by ###**#**###? PS5 REPAIR VAILSBURG

  96. Long bone fractures can significantly impact mobility and overall quality of life. It’s crucial to understand the types of fractures and the best recovery practices long bone fracture recovery

  97. pqrxabxcd

    Free credit no-deposit casino bonuses are promotions offered by online casinos that allow players to receive a certain amount of bonus funds without having to make a deposit. These bonuses are a great way for players to try out different games and potentially win real money without risking their own funds. This website is using a security service to protect itself from online attacks. The action you just performed triggered the security solution. There are several actions that could trigger this block including submitting a certain word or phrase, a SQL command or malformed data. Terms and Conditions Anything else I need to know? There are plenty of sweepstakes casino no deposit bonus codes out there and I’m here to show you the best of them. Good news for anyone looking to get free credit for playing casino games online.
    https://longnuam.com/strategic-bet-patterns-in-aviator-from-ghanaian-top-players/
    We’re always adding slots on the casino floor! Check these new and exciting slots that just hit the casino floor. Bellagio Hotel & Casino advertises an excess of a whopping 2,300 slot machines on their grand casino floor, plus all the amenities you could want. The casino is beautiful, modeled after the ornate designs and rich colors of old European palaces. The casino as a whole tends to yield lower returns to players than less glamorous establishments north of the Strip. Still, several of their older machines have higher RTP rates. A Florida woman once won $1 million playing the Wheel of Fortune Machine at Bellagio. The more slots you can add to a blacklist of bad earners helps to narrow down the slots that can be labelled for their higher payouts. A number of slots have been highlighted by players as games to avoid due to their low payout percentages.

  98. Elbow nerve pain can be incredibly frustrating and debilitating. I’ve found that incorporating physical therapy and specific stretching exercises has made a significant difference in my recovery best elbow nerve pain treatments

  99. Elbow nerve pain can be incredibly frustrating and debilitating. I’ve found that incorporating physical therapy and specific stretching exercises has made a significant difference in my recovery burning pain near elbow and shoulder

  100. cbjfynkwr

    Eine Plinko-App ist eine digitale Version des klassischen Spiels für Smartphones oder Tablets, die das physische Spielbrett und den Fallprozess simuliert. Beliebte Online-Casinos auf unserer Liste bieten Plinko in ihrem Spieleportfolio an. Dank ihrer mobilen Anpassungsfähigkeit können Sie das Spiel sowohl von einem Smartphone als auch von jedem anderen Gerät aus spielen. BingBong punktet vor allem bei Freunden klassischer Automatenspiele: Hier findest du eine starke Auswahl an Merkur- und Novomatic-Slots in einem modernen und benutzerfreundlichen Design. Die Plattform ist zu 100 % lizenziert nach deutschem Recht und erlaubt PayPal-Einzahlungen ab 1 Euro. Besonders positiv: Ein- und Auszahlungen funktionieren schnell und zuverlässig, oft innerhalb von 24 Stunden. Wenn du eine seriöse, solide Spielo mit klarer Struktur suchst, ist BingBong eine gute Wahl.
    https://fizygames.com/penalty-shoot-out-van-evoplay-mobiel-spelen-in-belgie/
    Mit dem plinko spiel haben Teilnehmer die Chance, einen plinko ball von der Spitze einer dreieckigen Stift-Pyramide fallen zu lassen, um den Pfad zu einem variablen Multiplikator zu entdecken. Inspiriert vom traditionellen japanischen Pachinko, bietet dieses plinko game Spielern vielfältige Einstellungsmöglichkeiten ihrer Einsatzrisiken und Multiplikatoren. Unsere plinko erfahrung bestätigt, dass dieses einzigartige Angebot in jedem plinko casino ideal einsetzbar ist – optimal für alle, die plinko deutschland und plinko online erleben möchten. iSoftBet bietet eine überlegene Auswahl an erstklassigen Inhalten mit Megaways™ und Hold & Win-Funktionen an, die ein grossartiges Benutzererlebnis für die Spieler ermöglichen.  On the other hand, you can pick a shorter, 15 line, path to the ultimate prize. But the Hardcore level isn’t for the faint-hearted. It would be great to see if any player was ever brave and lucky enough to reach the x3,203,384.8 win multiplier in real mode. Chicken Road average game outcomes stats with regards to difficulty levels would also be great to know.

  101. order cheap clomiphene pill cost clomiphene without rx order clomiphene pills where can i get cheap clomid pill clomiphene prescription uk how to buy generic clomid tablets clomid generic name

  102. vfuaowvsp

    Incluso puedes ver a un crupier profesional, si el casino parece ser fácil de usar. Esto significa que tendrá que apostar sus ganancias al menos 30 veces antes de poder realizar una solicitud de retiro, es menos probable que se bloquee o funcione mal. ¿Estás listo para un gran juego de apuestas lleno de adrenalina que te llevará a un viaje salvaje? No busque más allá de JetX Betting, el juego en línea oficial de JetX. Con su emocionante género de juegos de choque y varias estrategias de juego para ganar en grande, JetiX está arrasando en Español y se convertirá en una sensación en 2023. Lucky Jet se ha convertido en una elección popular entre los jugadores online debido a su mezcla única de simplicidad y profundidad estratégica. Sin embargo, como cualquier juego, tiene sus pros y sus contras que pueden afectar a tu experiencia de juego. Comprenderlos puede ayudarte a decidir si Lucky Jet es el juego adecuado para ti. A continuación te mostramos las ventajas y desventajas de este juego.
    https://channel.nextaussie.com/que-tiene-de-especial-el-juego-del-balloon-lo-analizamos/
    A penalty shootout is a method used to determine the winner of a football match when the score remains tied after regular time and extra time. When teams prepare for a potential penalty shootout, they focus on strategy rather than luck, emphasizing the science behind their approach. Penalty Shootout tiene sus raíces en la pasión por el fútbol. Inspirado en las tandas de penales que definen grandes partidos, este juego captura la esencia de ese momento de alta tensión. Lanzado en 2020, Penalty Shoot-Out de Evoplay fue diseñado para ofrecer una experiencia rápida y emocionante, combinando el amor por el fútbol con la adrenalina de las apuestas. Avanza hasta el punto de penalti y intenta hacerte rico con el juego Penalty Shoot Out de Evoplay, un electrizante juego de casino basado en el emocionante deporte del fútbol. ¡Pon a prueba tu puntería contra un portero experto para tener la oportunidad de ganar increíbles recompensas! Las reglas del juego son simples y directas. Debes elegir un país en el que jugarás, hacer una apuesta y empezar a jugar. Puedes elegir entre disparar dentro de los postes o confiar en la suerte para enviar el balón a la red y ganar bonificaciones. Cada gol marcado te otorga una bonificación, mientras que ganar todas las apuestas en la tanda de penales te otorga una súper bonificación.

  103. tdxjkezlq

    Invite your friends and acquaintances to join Tiranga Colour Trading Login using your personalized invitation code, and you’ll be on your way to earning a permanent commission of up to 85%! Yes, you heard it right – simply by spreading recommendation code and invite more Bharatclub players into the 7 Tiranga Game family, you can make a decent amount of money. More comfort and control on all your journeys: the Jeep® Avenger Full-Electric will make your trips even easier and push your driving experience forward, thanks to its combined Advanced Driver Assistance Systems. Several modes are available to cater to the player’s preferences, including a color prediction mod touted as the first and best of its kind for color prediction games. For those who prefer systematic approaches, there is also a calculator to potentially aid in securing a profit without the need for an initial investment.
    https://graspos-data.athenarc.gr/user/tebulitti1986
    Although there is not much in it, it is the unpredictability of the JetX crash game that makes room for a thrilling gaming experience. Similar to many other online casino games, JetX’s algorithm is based on a random number generator. This means you won’t accurately know how high the rocket might fly. Considering the volatility factor is important while playing JetX. For those who don’t know, volatility means how frequently the game’s outcome changes. If, for a specific series of rounds, the game seems really unpredictable, you might want to bet less or even skip that round. But if the game feels stable and you’ve noticed a pattern, it could be a good time to place your maximum bet. As someone who plays a lot of crash games, I can confidently say that JetX is one of the best out there. This game has become a staple for SmartSoft Gaming, and it’s easy to see why it’s a standout among many casino games out there. I recommend at least trying the JetX free game to see for yourself why players love it so much.

  104. Thanks on putting this up. It’s well done.

  105. I couldn’t resist commenting. Well written!

  106. xyqaunape

    Plinko erfreut sich in Deutschland wachsender Beliebtheit. Die Verbreitung von Plinko-Apps und Casino-Plattformen hat stark zugenommen. Obwohl das Spiel hauptsächlich auf Zufall basiert, können Sie Ihre Gewinnchancen durch kluge Strategien verbessern. Ein legales Plinko Casino gibt es in Deutschland nicht. Die plinko App wird nämlich als Live Casino Spiel eingeordnet und ist aufgrund der Vorgaben der Glücksspielbehörde (GGL) nicht zulässig. Du dürftest mittlerweile verstanden haben, dass du bei Jokerstar nur Slots findest, die von der Glücksspielbehörde abgenommen wurden. Das bedeutet aber nicht, dass die Spielauswahl deshalb eintönig wäre. Ganz im Gegenteil! Dann gab es noch den Sonderfall Schleswig-Holstein: In dem nördlichsten Bundesland konnten Online-Casinos auch vor 2021 eine offizielle deutsche Glücksspiellizenz beantragen. 
    https://drmkandco.com.au/sweet-bonanza-im-live-casino-zwischen-spannung-und-zucker/
    Beachten Sie jedoch, die in diesem Test erwähnt wurden. Die Soundeffekte und die tolle Grafik haben uns sofort überzeugt, spezialfunktionen plinko dass man in einem Casino ohne Einzahlung die Möglichkeit hat. You can email the site owner to let them know you were blocked. Please include what you were doing when this page came up and the Cloudflare Ray ID found at the bottom of this page. In einigen Online Casinos gibt es auch unterschiedliche Boni, die in Verbindung mit Plinko angeboten werden. Wichtig ist, sich jedoch im Vorfeld mit den Bonusbedingungen zu beschäftigen. Nur dann, wenn man auch davon überzeugt ist, die Bonusbedingungen erfüllen zu können, sollte man sich für das Angebot entscheiden. Plinko hat sich in Online Casinos zu einem beliebten Spiel entwickelt. Spieler suchen daher nach den besten Plattformen, um Plinko in Deutschland zu spielen und positive Plinko Casino Erfahrungen zu sammeln. Nach umfangreichen Praxistests haben wir die besten Plinko Casinos für 2024 ermittelt.

  107. buy azithromycin cheap – sumycin 500mg us flagyl 400mg brand

  108. generic rybelsus 14mg – order semaglutide 14 mg online cheap order periactin without prescription

  109. purchase domperidone pill – buy cyclobenzaprine generic cyclobenzaprine 15mg without prescription

  110. Chronic neck and shoulder pain can be incredibly debilitating, impacting daily activities and overall quality of life neck pain relief techniques

  111. propranolol cheap – plavix 75mg cost order methotrexate 10mg without prescription

  112. oetnhnlvb

    Wie eingangs erwähnt, analysieren und verarbeiten. Es werden auch Themenspiele wie Lara Croft Tempel und Gräber angeboten, ähnlich wie bei diversen Merkur Games. Während das Skin-Glücksspiel und die damit verbundenen Probleme hauptsächlich auf Global Offensive beschränkt waren, unseren Tag. Das Merkmal, solange sie eine Internetverbindung haben. Der offizielle Entwickler von Plinko Game ist Hitesh Chaudhari, während LDPlayer lediglich den APK-Download-Service bereitstellt. Roobet Casino has quickly gained popularity among online gamblers due to its diverse game selection and unique approach to gaming. Offering a wide range of slots, live casino games, and provably fair options, it aims to cater to both seasoned players and newcomers alike. For a detailed look into the platform’s features, payment methods, and gaming options, check out this roobet casino review that covers everything you need to know before getting started.
    https://hatvibedog1971.raidersfanteamshop.com/http-raum-hellrot-de
    By registering you are certifying that you are over the age of 18. The core fun in Plinko lies in its multiplier system. Unlike games with a plethora of symbols, Plinko simplifies the game to where the ball lands. Each spot is associated with a specific multiplier. Ein anspruchsvolles Projekt, dessen Ziel es ist, die größten und verantwortungsvollsten Unternehmen im Bereich des iGaming auszuzeichnen und ihnen jene Anerkennung zukommen zu lassen, die sie auch verdienen. Das Hauptziel der Demoversion ist es, dem Benutzer das Gameplay zu zeigen und ihm die Möglichkeit zu geben, ohne finanzielle Ausgaben am Spiel teilzunehmen. Wenn dem Benutzer gefallen hat Plinko, in Zukunft kann er sich bei einem Online-Casino registrieren und bereits Wetten für echte Währung abschließen. Zu den Pluspunkten der Demo Plinko Es ist wichtig, Folgendes anzugeben:

  113. I’ve been struggling with ball of foot pain for quite some time now, and it can be really frustrating. I’ve tried various treatments, but I still feel discomfort when walking or standing for extended periods treatment for ball of foot pain

  114. cheap amoxil pill – valsartan uk buy combivent 100mcg online

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *