پێنجشەممە , ته‌مموز 31 2025

ڕۆشنبیرى

ڕەیحانەكەی پێغەمبەر

محێدین شێخ محەمەد گوڵە بۆنخۆشەكەی پێغەمبەرو پارێزەری نهێنیەكانی، ڕۆژێك لەتەنیشتی باوكییەوە دانیشتبوو، بە هێواشی هەواڵێكی پێدا، ئەویش بەو هەواڵە گریاو پاشان پێكەنی بەزەردەخەنەوە، دایكی باوەڕداران “خاتوو عایشە” پرسیاری لێكرد دەربارەی هەواڵەكە، “فاگمه” خاتوون لەوەڵامدا وتی: “ئەوە نهێنی پێغەمبەرە نابێت بوترێت”، كاتێك پێغەمبەر وەفاتی كرد، دایكە عائیشە پرسیارەكەی ئاڕاستە كردەوە، كچە …

درێژە ...

توندوتیژى دژى ئافره‌تان، دیدێكى قورئانیه‌ نه‌ك رۆژئاوایي

هه‌ڵاڵه‌ محمد ئه‌ڵماس په‌روه‌ردگار له‌ قورئانی پیرۆزدا له‌ باره‌ى ڕێزى مرۆڤه‌وه‌ ده‌فه‌رموێ: (ولقد كرمنا بني ادم)‌ الاسرا‌ء:70 شاراوه‌ نیه‌ لاى خاوه‌ن دڵ ودیدو هۆشه‌كان، پرسى توندوتیژى دژى ژنان گرنگیه‌كى زۆرى هه‌یه‌ له‌ قورئانى پیرۆزدا، كه‌ڕێز له‌ئافره‌ت گیراوه‌ له‌به‌رزترین پله‌ى ڕێزو شكۆو بڵندى دانراوه‌.  توندوتیژى ئه‌مرۆ دیارده‌یه‌كى مرۆیى و جیهانیه‌ و …

درێژە ...

خیزانێكی دوور لە توندوتیژی

خالید محەمەد توندوتیژی خێزانی ئەو دەستەواژەیەیە لەدوای ڕاپەڕینی بەهاری 1991، دوای دروستبونی دەزگا و ڕێكخراوە ژنانی و ئافرەتانەكان زیاتر سەریهەڵدا و هاتە نێو فەرهەنگی گوتاری ڕۆشنبیری كوردییەوە؛ ئەمەش لەدەرەنجامی ئەو فەزا ئازادە بوو دوای وەدەرنانی هێزی ئازادی كوژ و دڕندەی بەعس دروستبوو لەكوردستان، بەڵام نابێت ئەوەش نادیدە بگرین كە بابەتەكە …

درێژە ...

ڕۆڵی پەیوەندی دایك و باوك لە ئاڕاستەكردنی توندوتیژی خێزانی

ریبین نصرالدین غفور، توێژەری کۆمەلایەتی بۆ بەردەوامبوون و مانەوەی مرۆڤ لەم سەر زەوییە دیاردەی هاوسەرگیری بوونی هەبووە، هەر لەسەرەتاوە بە شێوەی جۆراو جۆر پەیڕەوی لێكراوە، هەر گەل و نەتەوەیەك بە پێی دابونەریت و كلتور و ئاینی خۆیان، ئەم دیاردەیەش لە شێوەی جۆراوجۆردا بەرجەستە بووە، یەكێك لەو هۆكارانەی كە هەردوو ڕەگەز …

درێژە ...

پەروەردەو خاڵیبوونەوەی مەعریفە بەزانست

‎خەرمان عبدالكریم  ‎پەروەردە ئەو چەمكە گشتگیرەی هەمووان بەپیێ پسپۆری و پسپۆری جیاواز قسەی لەسەر دەكەین، بێئەوەی درك بەوە بكەین كەمامەڵەكە لەگەل مرۆڤدایە، ئەم مامەڵەیە هەر لە لەدایكبوونەوە دەست پیدەكات تا كۆتایی ژیان، هەموومان لەدارشتن و پەروەردەكردنی كۆمەلە تاكێك بەرپرسیارین، ‎ئایا هەرگیز ئەو گریمانەیە هاتۆتە پێش چاوت كە بۆ دەبێت مندال …

درێژە ...

پلازما لە نێوان مۆدە و چارەسەری پزیشكیدا

ئا: خەرمان ئەگەرچی لەدونیای مۆدەدا هەموو جوانبینینەكان تەنها جلوبەرگ و پۆشاك ناگرێتەوە، بەڵكو لەم ساڵەنەی دواتردا گەنجان ڕووخساریشیان بەشێوازێكی مۆدێرنە دەبێت دەربكەوێت، بۆیە هەمیشە خولیاو حەزەكانیان لەچوارچێوەی جوانكاریدا ڕەنگی داوەتەوەو، هەمیشە هەوڵی گەنجتربوونی ڕووخساریان داوە، ئەوەی مۆدە دەیهێنێتە بوون حەزێكی نەبڕاوەیە، بەڵام گرنگ ئەوەیە ئەو مۆدەیە بەپێی تێپەڕبوونی كات زیانبەخش …

درێژە ...

نەشتەرگەری جوانكاری، لە ڕووی شەریعەتەوه

د. ئەحمەد شافعی  ئەندامی ئەنجومەنى باڵای لیژنەى فتواى كوردستان   پێش ئەوەی گفتوگۆ بكەین لەسەر نەشتەرگەری جوانكاری، پێم باشە ئاماژەیەك بە خۆجوانكردن‌و خۆڕازاندنەوەی ئافرەتان بكەم لەڕوانگەی قورئان‌و فەرموودەكانی پێغەمبەر(د.خ). خوای گەورە مرۆڤی لە جوانترین شێوە و ڕوخساردا دروستكردووە، باشترین ئەندامی پێ بەخشیوە: (ولقد خلقنا الإنسان فی احسن التقویم) سورەالتین: اڵایە:4. …

درێژە ...

كاریگەرییە دەرونییەكانی نەشتەرگەری جوانكاری لەسەر ژنان

نوسینی : پ.ی.د. عالیە فەرەج مستەفا فۆڕمەكانی ئاڕاستەبوون بەرەو ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانكاری: ڕواڵەتی فیزیكی مرۆڤ بە پرسێكی زیندوو دادەنرێت لای زۆرینەی كولتوورەكان لە جیهاندا، بۆیە لە مێژەوە گرنگیدان بە ڕواڵەتی مرۆڤ لە ڕووی پاراستن و جوانڕاگرتنی بووەتە بوارێكی تایبەتی پزیشكی میللی و پزیشكی دەرمانسازی و نەشتەرگەری و، سەرئەنجام زۆرترین توێژینەوە …

درێژە ...

پێگەی قەڵەمی ئافرەتی كورد لە ئەدەبی كوردی

حەسەن مەحمود حەمە كەریم زۆر كەس پێی وایە كە تەنها پیاو بەدیهێنەرو داهێنەری شارستانی و ئاوەدانین، وا دادەنێن كە پێشكەوتنی مەدەنیەت تەنها بە زەین و بازوو باهۆی پیاوان بەدیهاتووە، بەڵام مێژوو دەڵێت كە ئافرەتیش شان بەشان پیاو هەماهەنگ و هاوكار بووە، نەك تەنها لە ئاوەدانیدا، بەڵكو لە فەرهەنگ و زانست …

درێژە ...

کەمی ڕێژەی کتێبی ژن لە کتێبخانەی کوردیدا

گڵپە خالید محەمەد یەکێك لە گەورەترین داهێنانەکانی مرۆڤ بریتی بووە لە دۆزینەوەی نووسین، مێژووی نووسراوی مرۆڤ لەو ساتەوە دەستی پێکرد کە توانرا نووسین بدۆزێتەوە و، بووە ئەو پردەی کە مرۆڤ بەهۆیەوە وزە جەستەیی و مەعنەوییەکانی خۆی گواستۆتەوە نێو خەزێنەی بیر و هۆش و تەماشای ئەویترەوە، هەڵبەتە نووسین کەوتۆتە نێو زمان …

درێژە ...