پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی یه‌كه‌م 31 2024

با چاک بینەوە لەو ئازارانەی کە هەمیشە پەلکێشمان دەکات


‎خەرمان عبدالکریم
‎هەموو ئەو شتانەی کە ئازارمان دەدات با لەگۆڕستانی نەفامیدا بیانێژین، ئەوەی بێزارمان دەکات بیشارینەوە، بانگەشەی ئەوە بکەین کە زاڵ بووین، ئەو فرمێسکانە ڕابگرین کە ڕادەی لاوازیمان دەردەخەن و زەردەخەنەی ساختە بەسەر هەموو دەوروبەرماندا دابەش بکەین، هەستەکانمان دەشارینەوە بۆ ئەوەی کەم نەکەن و حەسادەت لەسەریان زیاد نەکەن، کەم کەم دەیبەخشین یان قۆرخمان کردووە بۆ کاتی پێویست!!!یان بۆ کەسانێک کە قەدری نازانن!!!!کەمتر دەدەین بەو کەسانەی کە لەدورەوە هاوسۆزن بۆمان؟ خەریکن جەنگ لەگەڵ ناڕەحەتی و ئازارەکانمان دەکەن….. کەچی بەبێگانە دەیان بینین، چونکە هەرئەو کەسە هەڵانەی ئێمە بەدۆستمان دەبینین ئەوان ناشرینیان کردبوون، دۆستانێک خزم و کەسی نزیکمان بوون لێت دەبنە بێگانەو هێندە ساردو سڕ پشتگیرتن وا هەست دەکەیت بێگانەیەکن لە چەند ووڵاتی دورو نامۆ هاتوون و پێشوازیان لێ دەکەیت، تا ئەوانەی بەربەستی بێدەنگی و بۆشایی ناوەوەمان دەشکێنن ئەوان لە ئازارەکانمان تێدەگەن بەبێ ئەوەی ئێمە پێیان بڵێین..
‎یادەوەریەکانمان خەریکن وەک زەنگۆڵەیەک لەدوای قاچمانەوە دەهۆڵ دەکوتن و بەردەوام تازەی دەکەنەوە
‎نائومێدی لەڕۆحدا جێگیر دەکەن و خەریکن ناشرینی ئەدەن بەو ڕووانەی کە هەزاران تانەو تەشەر لەدڵدا ناشرینیان ناکات!!!!! چونکە ئەمانە خۆراکی ڕۆح بوون و وەها دەمێننەوە
‎بهێڵن ڕێگا پڕ لەدڕک و داڵاکان بۆ ژیانمان پاک بکەینەوەو هیواو ئاواتی ژیان لەسەر خۆشبەختی خۆمان هەڵچنین نەک کەسانی تر، فێربین ئاوازێک هەیە لەڕۆحدا تەنها نزیکەکان دەبێت گوێبیستی بن نەک هەموو دورەپەرێزەکان ئەو گۆڕانە هەڵمەدەنەوە کە ئێسکەکانی ژێر خاکەکەی دوای ساڵانێک بوونیان نەماوە دیسانەوە زیندوویەکی تێ مەئەخنناوە ژیان کورتە بەشی خۆشویستنی زیاتر ناکات تا کەمەکانیشی پێ لەدەست بدەیت

Check Also

کۆڵۆنیالیزمی سێکسیی نوێ لەنێو پەیماننامەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ گەشەپێدان

ن: ستیڤانۆ جینارینی، دکتۆرا لە یاساو. لەئینگلیزیەوە : شەهلا عومەر وڵاتانی ڕۆژئاوایی بڕگەیەکی ژەهراوییان بۆ …