هه‌ینی , تشرینی یه‌كه‌م 25 2024

زیرەکی دەستکرد و داهاتوو (زمان)

محمد ئاوات
بەشی چوارەم
توانراوە زیرەکی دەستکرد نزیک بکرێتەوە لە زیرەکی مرۆڤ.
بەڵێ لە خودی دەمارە خانەوە نزیک کراوەتەوە بە جۆرێک و فۆرمێکی تر دروست کراوەتەوە.

Artificial neuron
دەمارە خانە دەستکردەکان پرۆسەیەکی بیرکاریە کە شێواز و جێبەجێکاریەکەی لە خودی دەمارە بایۆلۆجیەکانەوە تێڕامانی بۆ کراوە.

لە بەشی دووەمی (زیرەکی دەستکرد و داهاتوو) باسمان لەوە کرد بە پشت بەستن بەهەڵە و فیدباک زیرەکی دەستکرد فێردەبێت نموونەیەکمان باسکرد لەسەر ئەو بابەتە، ئەو بابەتە دەبەستینەوە بەم بەشە کە تەرکیزمان لەسەر دەمارە دەستکردەکانە کە فێردەبن و خۆیان دەگونجێنن، بەتایبەت باس لە بەربەست و پرسیارە جۆراوجۆرەکان دەکەین کە بەشێکی زۆری فەلسەفین، ئەوەی کە من حەزدەکەم باسی بکەم پرسیارێکە ئەویش ئارگومێنتێکە لەبارەی زمانەوە کە ئارگومێنتی چۆمسکیە و ئیشەکانی دیارن دەربارەی زمان.

ئایا زمان فێردەکرێت یاخود زگماکییە ؟

زۆر لە زمانەوەکان گوماناوی بوون دەربارەی ئەوەی کە زمان فێردەکرێت، تیۆریاکەی چۆمسکیان پشتگیری دەکرد کە چۆمسکی دەیوت زمان فێرناکرێت بەڵکو زگماکییە، ئەمە دەکرایە بەڵگەی ئەوەی کە شتێکی وەها گوماناویە کە لە زیرەکی دەستکرد ڕوو بدات و گومانی بەرچاو هەبووە لە کاریگەری تۆڕە دەمارییەکان لە فێربوونی زمان بەبێ زانیاری پێشوەختە یان پێکهاتەی زگماکی، بەڵام ئەم تێڕوانینە بە هۆی پێشکەوتنەکانی ئەم دواییەی AI کەوتۆتە بەر تەحەدا و بیرکردنەوەی جدی سەرلەنوێ بۆ بابەتەکە.
ڕەخنەکانی چۆمسکی و گومانەکانی دەربارەی پێکهاتەی زمان لە زیرەکی دەستکردا، کە باس لەوە دەکات کە Ai مۆدێلەکانی وەک Chat GPT و هتد…، ناتوانن بە تەواوەتی لە زمان تێبگەن، بەڵام بەرەوپێشچوونی زیرەکی دەستکرد و ئەو ئارگومێنتانەی کە لەگەڵیدا دروست بوون لانی کەم تەحەدای ئارگومێنتەکەی چۆمسکی دەکەن سەبارەت بەوەی مۆدێلەکان لە زمان تێناگەن، GPT 4 توانای تێگەشت و ڕێزمان و داڕشتن و کورتکردنەوە و وەرگێڕان و زۆر لە تاسکەکانی زمانی هەیە ئەم سەرکەوتنەش کە بەدی دەکرێت لە مۆدێلەکانی وەک GPT 4 ئەوەمان نیشان دەدات، کە مەحاڵ نیە تێگەشتن لە زمان و بەکارهێنانی بەدەر لەو تیۆریا و تێگەشتنە پێشوەختەی هەمانە بۆ زمان.

هەندێک لە زانایانی مەعریفی و زانایانی دەمار دەڵێن کە میکانیزمەکانی بنەمای مۆدێلەکانی زمانی زیرەکی دەستکرد ڕەنگە زیاتر هاوشێوەی پرۆسەی مەعریفی مرۆڤ بن لەوەی پێشتر بیریمان لێدەکردەوە، بۆ نموونە هەردوو مۆدێلی زیرەکی دەستکرد و مێشکی مرۆڤ پشت بە شیکاریەکی بەرفراوان و ناسینەوەی (Pattern) نەخش دەبەستن.

بەڵگە هەیە کە ڕەفتار و تێگەیشتنی ئاڵۆز دەتوانێت لە بڕێکی زۆر لە داتاکانەوە سەرهەڵبدات، هاوشێوەی ئەوەی کە چۆن ئەرکە مەعریفییە ئاڵۆزەکان ڕەنگە لە کارلێکە دەمارییەکان لە مێشکدا سەرهەڵبدەن.

ئەم بابەتانەی باسکرا بە تەواوەتی تیۆریاکەی چۆمسکی پوچەڵناکاتەوە، بەڵکو شێوازێکی نوێ دەخاتە ڕوو لە تێگەشتن لە خودی زمان تەحەدایەک بۆ هەندێک لە بابەتەکان دەخاتەڕوو، تێڕوانینەکانی هەردوو زانستی مەعریفی و زیرەکی دەستکرد لەخۆدەگرن.

گەشەکردنی زیرەکی دەستکرد توانیویەتی بیرکردنەوەمان بگۆڕێت و زیاتر لە خودی خۆمان تێبگەین و پرسیارەکان سەرلەنوێ وەڵام بدەینەوە و لە ڕووگەی ترەوە سەیری بابەتەکان بکەین.

ئەو وێنەیەی سەرەوە جیاوازی نێوان Neuron مرۆڤ و زیرەکی دەستکردە.

Check Also

شانەی کۆرپەلەی لەباربراو لەکام جۆری بابەتی جوانکاریدا بەکاردێت

بەشی دووەم و: شەهلا عومەر پێداچوونەوەی: د. بێخاڵ ئەبوبەکر بەکارهێنانی شانە کۆرپەلەییەکان لە بابەتەکانی جوانکاریی، …