به‌شی یه‌كه‌م
تێبینی: له هه‌ندێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م باسه‌یا بابه‌تی هه‌ستیارو ده‌سته‌واژه‌ی پێگه‌شتووانه به‌كارهاتووه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بۆ خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ گونجاو نیه تكایه.
ساڵانێکە مەسەلەی (ئێڵ جی بی تی) یاخود هاوڕەگەزبازیی و گۆڕینی ڕەگەزی مرۆڤ لەلایەن خۆیەوە مشتومڕێكی زۆری له‌سه‌ره‌و وه‌ك بەشێک لە بەهاکانی ڕۆژئاوا پەرەی پێدەدرێ، له‌م كاته‌شا باسی (ئێڵ جی بی تی) به‌تایبه‌تی له ڕاگه‌یاندنی كوردیا بابه‌تی گه‌رمی كاته‌و زۆر شتی له‌سه‌ر ووتراوه بۆیه من تا بتوانم هه‌وڵ ئه‌ده‌م خۆم له‌و لایه‌نانه به دوور بگرم كه ئه‌م ماوه‌یه زۆر باسی لێكراوه‌و زیاتر بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مێژووی سه‌رهه‌ڵدانیان، وه ئه‌و یاسایانه‌ی كه له قۆناغه جیاوازه‌كانی مێژووا كاریان پێكراوه‌و هه‌مواركراونه‌ته‌وه‌و پاشان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، قۆناغه‌كانی گه‌شه‌سه‌ندنیان چۆن بوو، ئاسایی بوونه‌وه‌یان له ناو كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژئاوا به‌گشتی و ئه‌وروپا به‌تایبه‌تی چۆن بووه‌و چه‌ندی خایاندووه.
سه‌ره‌تا با بزانین (ئێڵ جی بی تی) چیه؟
ئایدۆلۆژیای (ئێڵ جی بی تی) له بنه‌ڕه‌تدا كه له‌ناو كورددا زیاتر ده‌سته‌واژه‌ی (هاوڕه‌گه‌زبازی) بۆ به‌كار ئه‌هێنرێت ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بەو شێوەیەی خوا درووستی کردووە لە شێوەی نێر یان مێ ڕاست نییە، واته لەبری ئەوەی ڕەگەز لە کاتی دووگیانی‌دا دیاری بکرێت و لە کاتی لەدایکبووندا چاودێری بکرێت، به‌ڵام لە کاتی لەدایکبووندا دیاری دەکرێت و هەندێکجار پزیشکەکان بە هەڵە تێیدەگەن و ڕایده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وان ده‌ڵێن لە ناخی مرۆڤدا هەستێک هەیە ئەوە ناسنامەی ڕاستەقینەی مرۆڤه له ڕووی ڕه‌گه‌زیه‌وه، بۆیه دوواتر ئەگەر کەسێک هەست بكات ژنه ئەوا ژنە، بەبێ گوێدانە کرۆمۆسۆمەکانی، به بێ گوێدانه ئەندامی زاوزێی، یان گوێدان به ڕاستی و واقیع! وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه.
ئه‌وان پێیان وایه ڕه‌گه‌زی مرۆڤ ته‌نها له نێر‌و مێ پێك نه‌هاتووه به‌ڵكو ٦٤ ڕەگەزی جیاواز هەیە، كه ئه‌كرێت كه‌سێك ڕەگەزێکی جیاواز بێت لەگەڵ ڕەگەزی لەدایکبوونی وه ئه‌كرێت لە جەستەیەکی هەڵەدا لەدایک بووبێت، بۆیە زۆرجار نێرێک وا هەست دەکات لە دەروندا مێیە یاخود بە پێچەوانەوە یاخود كه‌سێك هه‌ست ده‌كات هەردوکیانە لە یەککاتدا، ئه‌مه‌ش سه‌رده‌كێشێت بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سه‌كه ڕەگەزەکەی خۆی بگۆڕێت و ڕازی نەبێت بەو سروشتەی لەسەری خوڵقاوەو خۆی بكات به كه‌سێكی ڕه‌گه‌زگۆڕاو.
ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زی
هه‌رچه‌نده له ڕابوردوودا خه‌ڵكانێك هه‌بوون به هاوشێوه‌ی ئه‌و تێگه‌شتنه‌ی ئه‌مڕۆ هه‌یه بۆ هاوڕه‌گه‌زبازی ژیاون و موماره‌سه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازییان كردووه به‌ڵام هه‌تا كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م شتێك نه‌بوو به ناوی ناسنامه‌ی ڕه‌گه‌زی هاوڕه‌گه‌زبازی نه وه‌ك كه‌س نه وه‌ك سیاسه‌ت.
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی نۆزهه‌مه‌دا وورده وورده ده‌سته‌واژه‌ی مێژوویی بۆ پێناسه كردنی ئه‌م چینانه داهێنران به‌ڵام ئه‌م ده‌سته‌واژانه هیچیان ئامانجه‌كانیان نه‌ئه‌پێكا، بۆ نمونه زانای ڕه‌گه‌زی به‌ریتانی هاڤلۆك ئه‌لیس به هه‌ردوو (ئه‌وه‌ی كه ئێستا پێ یان ده‌وترێت هاوڕه‌گه‌ز بازو ڕه‌گه‌ز گۆڕاو) ده‌ووت (ڕه‌گه‌زی هه‌ڵگه‌ڕاوه)
وه له‌ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا چالاكوانانی هاوڕه‌گه‌زبازان به‌كارهێنانی ده‌سته‌واژه‌ی (هۆمۆفایڵ)یان له ده‌سته‌واژه‌ی (هۆمۆسێكشواڵ)به‌لاوه په‌سه‌ند تر بوو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه ووشه‌ی سێكس\ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی پێوه نیه له‌وانه‌یه سروشتی تر ده‌ركه‌وێت و له‌ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه په‌سه‌ند تر بێت.
به‌ربڵاوترین زاراوه‌ی به‌كارهێنراو بۆ هاڕه‌گه‌زبازی ژن. و پیاو! گه‌ی له‌گه‌ڵ له‌زبیان
له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌سته‌واژه‌ی (گه‌ی) وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی نهێنی به‌كار ده‌هات و له ساڵی ١٩٦٠دا وه‌ك ده‌سته‌واژه‌یه‌كی به‌ربڵاوو به ئاشكرا به‌كار هات.
گه‌ی، واته: پیاوانی هاوڕه‌گه‌زخواز كه مه‌یل و حه‌زی نێرێك به‌رامبه‌ر به نێرێكی تر ده‌گرێته‌وه، واته دوو نێر كه له ڕووی سێكسیه‌وه بۆ یه‌كتر سه‌رنجڕاكێشن.
له‌زبیان، واته: ژنانی هاوڕه‌گه‌زخواز كه مه‌یل و حه‌زی مێیه‌ك به‌رامبه‌ر به مێیه‌كی تر ده‌گرێته‌وه، واته دوو ژن كه له ڕووی سێكسیه‌وه بۆ یه‌كتر سه‌رنجڕاكێشن.
ئه‌م ووشه‌یه بۆ یه‌كه‌مجار له كۆتایی سه‌ده‌ی شانزه‌هه‌مدا بۆ جه‌زیره‌ی لیسبوسی یۆنانی به‌كار ده‌هێنرا به‌ڵام له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا بوو به‌ده‌سته‌واژه‌یه‌ك بۆ ژنانی هاوڕه‌گه‌زباز
سه‌رهه‌ڵدانی بزوتنه‌وه‌كانی هاوڕه‌گه‌زبازان
هه‌روه‌ك چۆن زانینی مێژوو یارمه‌تی ده‌ره له باشتركردنی بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه، زانینی مێژووه‌كه‌شیان یارمه‌تی زیاترمان ئه‌یات له تێگه‌شتنمان بۆ چۆنیه‌تی تێگه‌شتن و مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ بابه‌ته‌كه وه تێ ئه‌گه‌ین چۆن گه‌شتوینه‌ته ئه‌م قۆناغه كه ئێستا تیای ئه‌ژین!
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت باسی سه‌رهه‌ڵدانی بزووتنه‌وه‌كانی هاوڕه‌گه‌زبازی بكه‌ین، ئه‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ پێش كۆتایی هاتنی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م، ئه‌و كاته‌ی كه به ده‌گمه‌ن بزوتنه‌وه‌ی تایبه‌ت به مافی هاوڕه‌گه‌زبازان هه‌بوو.
تا ساڵی ١٨٩٧ له به‌رلین له ژێر ناوی (لیژنه‌ی زانستی مرۆیی) هاوڕه‌گه‌زبازانی ژن و پیاو یه‌كێتیه‌كیان پێكهێناو یه‌كه‌م چالاكیان كه‌مپه‌ینێك بوو دژی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری بڕگەی ١٧٥ یاسای تاوانەکانی ئەڵمانیا کە کردەوەی سێکسی نێوان پیاوانی قەدەغە دەکرد، ئەم یاسایە بەشێک بوو لە بەشی سێزدەهەمی یاسای تاوانەکانی ئەڵمانیا كه “تاوان و تاوانەکانی دژی ئەخلاق”ی ڕێکخستبوو، له‌وانه سێكس له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵ، دوو هاوسەری، سێکسی خزمایەتی و دەستدرێژی سێکسی و هتد.
لیژنه‌كه ده‌ستیان كرد به ده‌ركردنی بڵاوكراوه‌ی ڕزگاریخوازی و پشتگیری كردنی ڕاگه‌یاندن و بانگه‌شه‌ی چاكخوازی و ڕیفۆرمی یاسایی له ئه‌ڵمانیا و هۆڵه‌نداو ئوسترالیا وه هه‌تا ساڵی ١٩٢٢ بیست و پێنج به‌شی ناوخۆییان پێكهێنا.
وه دامه‌زرێنه‌ره‌كه‌یان (ماگنه‌س هێرشفیڵد) له ساڵی ١٩١٩ئینستیوتی (زانستی زایه‌ندی) كرده‌وه كه له ده‌یه‌كانی دوواتردا چه‌ندین سه‌نته‌ری تری زانستی لێكۆڵینه‌وه‌ی زایه‌ندی له جیهاندا لێ بویه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌هه‌وڵه‌كه‌یان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یاسای ١٧٥ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون به‌ڵام ژن و پیاوه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی ئه‌لمانیا له نێوان ساڵه‌كانی كۆتایی شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهان و هاتنه سه‌ر حوكمی نازیه‌كان تا ڕاده‌یه‌ك ئازادیان هه‌بوو، له زۆربه‌ی شاره گه‌وره‌كانی ئه‌ڵمانیا شه‌وانه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان چاوپۆشی لێ ده‌كراو بڵاوكراوه‌كانیان ڕووی له‌زیاد بوون ده‌كردو به گوێره‌ی هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه مێژووییه‌كان ژماره‌ی باڕی هاوڕه‌گه‌زبازان له ساڵی ١٩٢٠دا زیاتر بوو له ژماره‌ی باڕه‌كانی هاوڕه‌گه‌زبازانی نیویۆرك شه‌ش ده‌یه‌ی دووای ئه‌وه!
به‌ڵام هاتنی ئه‌دۆڵف هیتله‌ر كۆتایی به‌و ئازادیه‌یان هێنا و له مانگی پێنجی ١٩٣٣ بڕیاری كارا كردنه‌وه‌ی یاسای ١٧٥ی ده‌ركردو هێرشیان كرده سه‌ر یه‌كێتی وه‌رزشه‌وانانی ئه‌لمانیا و ئینستیتیوته‌كه‌ی هێرشفیڵدیان تاڵان كرد‌و ئه‌رشیفه‌كه‌یان له گۆڕه‌پانی گشتیدا ئاگر تێبه‌ردا.
له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌لمانیاش ڕێكخراو‌و دامه‌زراوی تری هاوڕه‌گه‌زبازان پێكهێنران بۆ نمونه، كۆمه‌ڵگه‌ی به‌ریتانی بۆ ده‌روونزانی زایه‌ندی له ساڵی ١٩١٤ له‌لایه‌ن (ئیدوارد كارپنته‌ر و هاڤلۆك ئه‌لیس)ه‌وه پێكهێنرا.
له ساڵی ١٩٢٤ هینری گاربه‌ر كه په‌نابه‌رێكی ئه‌ڵمانی بوو كۆمه‌ڵگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی له ئه‌مه‌ریكا پێكهێنا، له‌گه‌ڵ پێكهێنانی ئه‌و گروپ و ده‌ستانه‌شدا هێشتا چالاكی سیاسی له‌لایه‌ن هاوڕه‌گه‌زبازانه‌وه به ئاشكرا نه‌ده‌كرا، له ڕاستیا له‌هه‌ركوێ هاوڕه‌گه‌زخوازان كۆببونایه‌ته‌وه پۆلیس ده‌ستگیری ده‌كردن هه‌تا شه‌ڕی جیهانی دووه‌م و كاولكاریه‌كه‌ی بوو به‌سه‌ره‌تای گۆڕانكاری بۆ هاوڕه‌گه‌زبازان. جه‌نگه‌كه گه‌نجێكی زۆری هێنایه شاره‌كانه‌وه‌و وورده وورده كۆمه‌ڵگه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازان ده‌ركه‌وتن.
قۆناغی یه‌كه‌م: ڕه‌دكردنه‌وه‌و سزادانیان
به‌م شێوه‌یه ده‌بینین گه‌شتنی هاوڕه‌گه‌زبازان به‌م ئازادیه‌ی ئێستا له‌دونیا پێی گه‌شتوون به قۆناغی زۆر جیاوازدا تێپه‌ڕیوه‌و گۆڕانكاری زۆری به‌خۆوه دیوه، بۆ زانینی حالیان یه‌كێك له ئازادترین ووڵاته‌كان بۆ (ئێڵ جی بی تی) به نمونه وه‌ر ئه‌گرین كه به‌ریتانیایه.
له به‌ریتانیا
The Buggery Act 1533(یاسای لیواطی ١٥٣٣) له سه‌رده‌می شا هینری هه‌شته‌مدا په‌سه‌ندكرا، ئه‌م یاسایه ته‌نها هاوڕه‌گه‌زبازانی پیاوی مه‌به‌ست نه‌بوو به‌ڵكو كاری لیواطی نێوان ژن و پیاو وه هه‌روه‌ها مرۆڤ و ئاژه‌ڵیشی ده‌گرته‌وه. به‌ڵام به‌زۆری ده‌نگ و باسی هاوڕه‌گه‌زبازی پیاوان هه‌بوو وه هه‌ركه‌س به یاسای لیواط سزا بدرایه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان بوو. ئه‌م یاساییه له ڕێگای په‌رله‌مانه‌وه سێ جاری تر درێژ كرایه‌وه گۆڕانی به‌سه‌ر هێنرا به‌ڵام هه‌ر مایه‌وه.
هه‌تا ساڵی١٨٦١ یاسای تاوانەکانی دژی کەسی جێگای ئه‌و یاسایه‌ی گرتەوە کە سزای لەسێدارەدانی بۆ کردەوەی هاوڕەگەزبازی نێوان پیاوان هەڵوەشاندەوە و لە شوێنی‌دا سزای زیندانیکردنی به کاری قورسه‌وه بۆ نێوان ١٠ ساڵ و هەتا هەتایی دانرا.
دوایین دوو پیاو کە لەسەر کردەوەی هاوڕەگەزبازی لە بەریتانیا لەسێدارەدران جەیمس پرات و جۆن سمث بوون كه لە تشرینی دووەمی ١٨٣٥ له سێداره دران.
پاشان یاسای هەموارکردنەوەی یاسای تاوانکاری ساڵی ١٨٨٥ بەشی ١١ بەکارهات بۆ دادگایی‌کردنی ئەو کەسانەی کە هەر کردەوەیەکی فاحیشه لەگەڵ پیاوان’ ئەنجامده‌ده‌ن. جگە لەوەش، کەمترین ماوەی کاری قورس بۆ دوو ساڵ کەمکرایەوە.
Wolfenden Report, 1957 – له ٤ ئەیلوولی ١٩٥٧ ڕاپۆرتی لیژنەی بەشی تاوانه‌كانی هاوڕەگەزبازان و لەشفرۆشان ناسراو به ڕاپۆرتی وۆڵفێندن بڵاوکرایه‌وه و پێشنیاری کرد كه چیترسێکسی ڕەزامەندی هاوڕەگەزبازان لە نێوان پێگه‌شتوانی سه‌روو ٢١ ساڵ بە تاوان نەناسرێت، جگە لە ئه‌وانه‌ی كه له ناوهێزە چەکدارەکاندا خزمه‌ت ده‌كه‌ن.
سەرەڕای ئه‌وه‌ش كه قەشە سەرەکییەکەی کانته‌بێری پشتگیری ڕاپۆرته‌كه‌ی كرد، حکومەتی ئه‌وكات ڕاپۆرتەکەی ڕەتکردەوە ، ئیتر ئه‌مه به‌رده‌وام بوو هه‌تا ١٠ ساڵ دوواتر یاسای تاوانە سێکسییەکانی ساڵی ١٩٦٧ کردەوەی هاوڕەگەزبازی بە شێوەیەکی تایبەت لە نێوان دوو پیاودا، کە هەردووکیان تەمەنیان لە سەرووی ٢١ ساڵەوە بوو تاوانبار نه‌كرد. واته بۆ كه‌سانی سه‌روو ٢١ ساڵ به‌مه‌رجێك خۆیان ڕازی بن به تاوان نابینرێت. ئه‌لبه‌ته له یاساكه‌دا هاتووه ئه‌لێت (ئین پرایڤه‌ت) واته به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت له نێوان ئه‌و دوو كه‌سه‌یا ئه‌نجام بدرێت.
له ساڵانی ١٩٥٠ وه به پێی پۆلێن‌کردنی ئەمریکی بۆ تێکچوونە دەروونییەکان هاوڕەگەزبازی تێکچوونێکی دەروونی بوو بۆیه زۆرێک لە چارەسەرکەران (ئه‌ڤێرژن ثێره‌پی) یان به‌كار ئه‌هێنا، كه ئه‌وه‌ش چارەسەربوو به قسه‌كردن كه وه‌ك چاره‌سه‌ری سروشتی توێژه‌رێكی ده‌روونی یا كه‌سێكی پسپۆڕ له‌گه‌ڵ كه‌سه‌كه داده‌نیشت و هه‌وڵی ده‌دا كه ئه‌و كاره‌ی لا قێزه‌ون بكات و ڕقی له‌و كرده‌وه‌ی خۆی بێته‌وه‌و له‌به‌رچاوی بكه‌وێت. كه ئه‌وه‌ش لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە پەسەندکراوبوو هه‌روه‌ها وەک ستانداردێک لە سەرانسەری جیهاندا بەکارهێنراون.
هاوڕه‌گه‌ز بازانی به‌ریتانیا ئه‌لێن ئه‌وه چاره‌سه‌ر نه‌بووه به‌ڵكو كێشه‌ی ده‌روونی زۆر زیاتری بۆ ئه‌و كه‌سانه دروست كردوه‌و ته‌نانه‌ت به ئه‌شكه‌نجه ناوی ئه‌به‌ن.
(بۆ ئەوەی هاوڕه‌گه‌زبازی له‌و پۆلێن بەندیکردنه‌كه‌ی ئەمریکا بسڕنه‌وه له ساڵی ١٩٦٩ چالاكوانه‌كانی ستۆنۆڵ پشێوی و ئاژاوەگێڕییەكی گه‌وره‌یان لە شاری نیویۆرک ده‌ستپێكرد چونكه ئه‌وان باوه‌ڕیان وابووو کە ئه‌و تیۆره دەروونیانه كاریگه‌ری سەرەکیان هه‌یه و چەواشەکاری کۆمەڵایەتی په‌ره پێده‌دات سه‌باره‌ت به هاوڕەگەزبازی. وه داوای هەموارکردنەوەی یاسایان ده‌كرد له‌م باره‌یه‌وه).
هه‌تا ساڵی ١٩٩٢ دوای ٢٤ ساڵ، هاوڕەگەزبازی لە پۆلێن‌کردنی نەخۆشییە دەروونییەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لابرا. ئیتر له‌و كاته‌وه هاوڕەگەزبازی وەک نەخۆشییەکی دەروونی پۆلێن ناکرێت.
قۆناغی دووه‌م: كاركردن بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزاكان و گه‌شتن به زۆرێك له داواكانیان
له ساڵی ١٩٨٠ یاسای دادپەروەری تاوانکاری له سکۆتلەندا بڕیاریدا سێکسکردن لە نێوان دوو پیاوی سەروو تەمەنی ٢١ ساڵدا ‘ (ئین پرایڤه‌ت) ’ لە سکۆتلەندا تاوان نیه وه تەمەنی ڕەزامەندی بۆ پیاوانی هاوڕەگەزباز و دووڕەگەزباز دابه‌زێنراو بە ١٨ ساڵ .
له ساڵی ١٩٨١ چالاکوانی مافی هاوڕەگەزبازان، جێف دودجۆن لە شاری بێلفاستەوە، دوای ئەوەی لەلایەن پۆلیسی ئێرلەندای باکووره‌وه لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا سەبارەت بە چالاکییە سێکسییەکانی، سکاڵای لە کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمارکرد.
دادگاکە بڕیاری دا، تاوانبارکردنی کردەوەی هاوڕەگەزبازان لە ئێرلەندای باکوور پێشێلکردنی مادەی ٨ی ڕێککەوتننامەی ئەوروپی بۆ مافەکانی مرۆڤە.
ئەمە یەکەم کەیس بوو کە لە بەرژەوەندی مافەکانی (ئێڵ جی بی تی) بڕیاری لەسەردرا و ئیتر دووای ئه‌وه سێکسی هاوڕەگەزبازی پیاوان لە ساڵی دواتر لە ئێرلەندای باکوور تاوان نه‌بوو.
مشت‌ومڕ له‌سه‌ر بەشی ٢٨ی یاسای حکومەتی خۆجێی به‌ریتانیا
کاتێک لە ساڵی ١٩٨٣دا کۆپییەکی کتێبی (جێنی لەگەڵ ئێریک ومارتن دەژی) لە کتێبخانەی قوتابخانەیەکی
دەسەڵاتی پەروەردەی لەندەنه‌وه دۆزرایه‌وه كه ئه‌وكات له‌لایه‌ن پارتی كرێكارانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برا، ناڕەزایەتییەکی زۆری لێکەوتەوە. ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی سووکایەتی بە ئەنجومەنە ناوخۆییەکان كرد کە هاوڕەگەزبازی بۆ منداڵان لەسەر حیسابی تاكس په‌یه‌ر\ خه‌ڵكی باجدەر بره‌و پێ ئه‌ده‌ن.
كتێبه‌كه هی نووسەرێكی دانیمارکی بوو به‌ناوی سوزان بۆش، کتێبێکی وێنەیی ڕەش و سپی بوو کە باسی ژیانی جێنی\ كچێكی تەمەن شەش ساڵان و باوکی و هاوژینه نێرەکەی ئه‌كرد کە پێکەوە کاروباری ڕۆژانەیان ئەنجام دەدەن.
وەک سەرچاوەیەک دانرابوو بۆ ئاسانکاری گفتوگۆکردن لەگەڵ منداڵان سەبارەت بە هاوڕەگەزبازی.
ئەو مشتومڕە بەرەو بەرزترین ئاستەکانی حکومەت پەرەی سەند و لە ئەنجامدا بەشی ٢٨ی یاسای حکومەتی خۆجێی په‌سه‌ند كرا کە بەڕوونی ڕه‌دی كرده‌وه دەسەڵاتە ناوخۆییەکان پشتگیری ئێڵ جی بی تی بكه‌ن و بودجەی پڕۆژە كانیان ڕاگیرا.
هەندێک کەس پێیان وابوو کە بەشی ٢٨ ئەنجومەنی ناوخۆیی قەدەغەی دەکات کە هیچ ماددەیه‌ك، شانۆنامە ، نامیلکە ، کتێب یا هه‌رشتێك بێت کە پەیوەندی به هاوڕەگەزبازانه‌وه هه‌بێت نیشان بدرێت. بووە هۆی ئەوەی زۆرێک لە گروپەکان چالاکییەکانیان دابخەن یان سنووردار بکەن یان خۆسانسۆر بکەن. بۆ نموونە ژمارەیەک گروپی پشتگیری له خوێندکارانی هاوڕەگەزباز، ڕەگەزگۆڕاو و دووڕەگەزباز له گروپەکانی قوتابخانە و کۆلێژەکان لە سەرانسەری بەریتانیا بەهۆی ترسی ستافی یاسایی ئەنجومەنەکانەوە داخران.
هه‌تا ساڵی ١٩٨٦ کە مشتومڕی گەورە سەریهەڵدا و ناڕەزایەتییەکان بەشدارییەکی گەورەیان لە خۆپیشاندانەکانی دواتردا کرد بۆ تێپەڕاندنی بەشی ٢٨.
ئه‌وه بوو بۆ یەکەمجار (هاوس ئۆف لۆرد) ئەنجومەنی باڵای په‌رله‌مانی به‌ریتانیا پرۆژه یاسای
(کردەوەیەک بۆ خۆپاراستن لە دەسەڵاتە ناوخۆییەکان لە بەرەوپێشبردنی هاوڕەگەزبازی) یان پێشنیار كرد.
له ٢٣ی ئایاری ١٩٨٨ كاتێك كه بڕیار بوو یاساكه په‌سه‌ند بكرێت، چەندین ناڕەزایەتی لەلایەن هاوڕه‌گه‌زبازانه‌وه ئەنجامدرا، لەنێویاندا بەشداریکردن لە ناڕه‌زایه‌تی په‌رله‌مان و هه‌ڵكوتانه بەناوبانگه‌كه‌ی ٤ له‌و ژنه هاوڕه‌گه‌زبازانه بۆ په‌خشی ڕاسته‌وخۆی هەواڵه‌كانی کاتژمێر شەشی بی بی سی، هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان به كه‌له‌پچه خۆیان به كورسی پێشكه‌شكاره‌كه‌و چه‌ند به‌شێكی تری ستۆدیۆكه‌ی بی بی سیه‌وه به‌سته‌وه‌و له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی ڕاسته‌وخۆی هه‌واڵه‌كانیشا ئه‌وان هاواریان ده‌كرد- وه له‌وێ بوون هه‌تا پۆلیس هات و گواستنیانه‌وه، پێشكه‌شكاره‌كه له په‌خشی راسته‌خۆدا كه خه‌ریكی گواستنه‌وه‌ی هه واڵی هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ٢٨ بوو كه ١٢ی هه‌مان شه‌و له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای په‌رله‌مانه‌وه یه‌كلا ده‌كرایه‌وه وه ناچار بوو داوای لێبوردن له بینه‌ران بكات و بڵێت به‌داخه‌وه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه داگیر كراوین و له زووترین كاتدا ده‌گوازرێنه‌وه،.
ئه‌وه بوو كاتژمێر ١٢ی هه‌مان شه‌وی ٢٤ی ئایاری ١٩٨٨ پڕۆژە یاساكه دەرچوو و بوو بە یاسا وه ئه‌م یاسایه له هه‌موو به‌شه‌كانی به‌ریتانیا كاری پێ ده‌كرا هه‌تا: له ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٠٠ لە سکۆتلەندا هەڵوەشایەوە
هه‌رچه‌نده به‌شی ٢٨ تا ساڵی ٢٠٠٣ له به‌شه‌كانی تری به‌ریتانیا جێبەجێ ده‌كرا.
به‌ڵام له ١٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٣ لە باقی به‌شه‌كانی تری بەریتانیا هەڵوەشایەوە.
دابه‌زاندنی ته‌مه‌نی ڕەزامەندی بۆ پیاوانی هاوڕەگەزباز کەمکرایەوە بۆ ١٨ ساڵ
دووای ئه‌وه‌ی ئەندامێكی پەرلەمانی پارتی پارێزگاران له شوباتی ١٩٩٤ هەموارکردنەوەیەکی پێشکەش کرد بۆ دابەزاندنی تەمەنی ڕەزامەندی بۆ کردەوەی هاوڕەگەزبازی لە ٢١ ساڵەوە بۆ ١٦ ساڵ، به‌ڵام دەنگدانەکە شکستی هێنا و تەمەنی ڕەزامەندی نێرە هاوڕەگەزبازەکان بۆ ١٨ ساڵ دابەزێندرا (نه‌ك ١٦ ساڵ). وه تەمەنی ڕەزامەندی بۆ ژنه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كان دانەنرا.
دوای سێ جار شکست لە ئەنجومەنی باڵای په‌رله‌مان، له ساڵی ٢٠٠١ حکومەتی پارتی کرێکاران بە زۆر لە ڕێگەی یاسایەکەوە تەمەنی ڕەزامەندی بۆ پیاوانی هاوڕەگەزباز دابەزاند بۆ ١٦ ساڵ، وه پەرلەمانی سکۆتلەنداش هه‌ر ئه‌و كات دەنگیاندا بۆ پەسەندکردنی ئەم یاسایە.
له ساڵی ٢٠٠١ حكومه‌تی به‌ریتانیا قەدەغەکردنی هاوڕەگەزبازان و دووڕەگەزبازانی لە خزمه‌تی سه‌ربازیش هه‌ڵگرت پێش ئەم کاتە، هاوڕەگەزبازان نەیاندەتوانی لە هێزە چەکدارەکاندا خزمەت بکەن . یان لە کارەکانیان دوورده‌خرانه‌وه یا دەبوو ئاراستەی سێکسی خۆیان بە نهێنی بهێڵنەوە.
ساڵی ٢٠٠٢ به‌ریتانیا به یاسا ڕێگەی بە کەسانی سینگڵ وهاوڕەگەزبازان له ژن و پیاو هەروەها هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان دا کە منداڵ بەخێو بکەن. پێش ئەمە نە هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان و نە هاوسەرە جیاڕەگەزەکانی بێ هاوسه‌ر (سنگڵه‌كان) نەیاندەتوانی منداڵ ته‌به‌نی بكه‌ن و بەخێوی بکەن.
تا ساڵی ٢٠٠٣ خاوەنکارەکان دەیانتوانی جیاکاری لە دژی کەسانی (ئێڵ جی بی تی کیو) بکەن له دامەزراندنیان یان پلەبەرزکردنەوەیان بە پشتبەستن بە ئاراستەی سێکسی یان ناسنامەی ڕەگەزییان. به‌ڵام یاسای (یه‌كسانی دامه‌زراندن-ڕێساكانی ئایین یان بیروباوه‌ڕ) ساڵی ٢٠٠٣ جیاکاری هاوڕەگەزبازان و دووڕەگەزبازانی لە شوێنی کاردا به نایاسایی کرد.
٢٠٠٤ لەلایەن حکومەتی پارتی كرێكارانه‌وه یاسای هاوبه‌شی مه‌ده‌نی پێشنیار كرا كه هەمان ماف و بەرپرسیارێتی بە هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان بەخشی وەک هاوسەرە جیاڕەگەزەکانی هاوسەرگیری لە ئینگلتەرا، سکۆتلەندا، ئێرلەندای باکوور و وێڵز. وه بە فەرمی لە ٥ی کانوونی دووەمی ٢٠٠٥ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە. =
لە ٤ی نیسانی ٢٠٠٥ یاسای دان پێدانانی ڕه‌گه‌ز کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە كه دانپێدانانی یاسایی تەواوی بە کەسانی ترانس بەخشی لە ڕەگەزی گونجاویان\ واته ئه‌و ره‌گه‌زه‌ی خۆیان به‌گونجاوی ئه‌زانن بۆ خۆیان! ڕێگەی بە کەسانی ترانس دا کە بڕوانامەی لەدایکبوونی نوێ (شهاده ولاده) ی نوێ ده‌ربكه‌ن، پێش ئه‌و یاسایه بژاردەی ڕەگەزی سنووردار بوو بە ته‌نها ‘نێر’ یان ‘مێ به‌ڵام له ٢٠٠٤ه‌وه كه‌سه‌كان ئازادن چ ناوێك بۆ ڕه‌گه‌زی خۆیان هه‌ڵئه‌بژێرن له‌سه‌ر ناسنامه‌كانیان.
له ساڵی ٢٠٠٨ یاسای (پیتاندنی مرۆڤ و کۆرپەلەزانی) په‌سه‌ند كرا كه‌هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان وەک دایک و باوکی یاسایی ئەو منداڵانە ناسران کە لە ڕێگەی بەکارهێنانی سپێرم یا هێلکەی به‌كارهێنراوی خۆیان یاخود سپێرم و هێلكه‌ی به‌خشراوه‌وه هاتوونه‌ته بوون. واته تاك یا جووتی كۆمه‌ڵگای (ئێڵ جی بی تی) ده‌توانن به به‌كارهێنانی تۆوو هێلكه‌ی خۆیان له‌گه‌ڵ هه‌ركه‌سێكی تر بیانه‌وێت به پرۆسه‌ی پیتاندن منداڵ دروست بكه‌ن ووه‌ك دایبابی یاساییش ده‌ناسێنرێن بۆ ئه‌و كۆرپه‌لانه‌ی دێنه بوون.
ساڵی ٢٠١٠ یاسای یەکسانی بۆ مامەڵەی یەکسان لە دەستڕاگەیشتن بە دامەزراندن و هەروەها خزمەتگوزارییە تایبەت و گشتیەکان، بەبێ گوێدانە تەمەن، کەم ئەندامی، گۆڕین و دووبارە دیاریكردنی ڕەگەز، هاوسەرگیری و هاوبەشی مەدەنی، ڕەچه‌ڵه‌ك، ئایین یان باوەڕ، ڕەگەز و ئاراستەی سێکسی په‌سه‌ند كرا.
هه‌روه‌ها یاساكه لە ئینگلتەرا وسکۆتلەندا و وێڵز مافی ئه‌وه بە دامەزراوە ئایینییەکان دەدات ئەگەر پێچەوانەی بیروباوەڕەکانیان بێت ده‌توانن ڕێوڕەسمی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان ڕەت بکەنەوە.
٢٠١٣ یاسای هاوسەرگیری (هاوسەرانی هاوڕەگەزباز) هه‌رچەندە هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان دەیانتوانی بچنە ناو ژیانی هاوبەشی مەدەنی بەڵام ڕێگەیان پێنەدەدرا هاوسەرگیری ئایینی بکەن. به پێی ئەم یاسایە هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان وەک هەر ژن و مێردێکی تر ده‌توانن هاوسەرگیری ئایینی بکەن. هەروەها ئەو هاوسەرە هاوڕەگەزبازانەی کە پێشتر لە هاوبەشی مەدەنیدان، ئێستا دەتوانن ئەمە بگۆڕن بۆ هاوسەرگیری ئایینی.
لە ساڵی ٢٠١٤ ئیتر یاسای هاوسەرگیری ئایینی (هاوسەرانی هاوڕەگەزباز) کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و یەکەم هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان لە ئینگلتەرا و وێڵز لە ٢٩ی ئازاری ٢٠١٤ ئەنجامدرا.
ئێرلەندای باکوور وەک تاکە وڵاتێک لە بەریتانیا مابوویه‌وه کە یەکسانی هاوسەرگیریی ئایینی تێدا نه‌بوو. هه‌رچه‌نده هاوبەشی مەدەنی بۆ هاوسەرە هاوڕەگەزبازەکان لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە بەردەست بوو به‌ڵام هاوسه‌رگیری ئاینی هه‌تا ساڵی ٢٠٢٠ په‌سه‌ند نه‌كرا.
قۆناغی سێیه‌م: وه‌رگرتنی ئازادی ته‌واوو كاریگه‌ربوونیان له‌سه‌ر هه‌موو به‌شه‌كانی كۆمه‌ڵگا به مناڵانیشه‌وه.
وانه‌ی RSE (په‌یوه‌ندیه‌كان وپه‌روه‌رده‌ی سێكسی) له قوتابخانه‌كان به نمونه:
بێگومان وه‌ك ده‌بینین ئه‌م ڕه‌وته ئێستا بووه به ئایدۆلۆژیا‌و له قوتابخانه‌كاندا ئه‌ووترێته‌وه‌و مناڵی له‌سه‌ر په‌روه‌رده ئه‌كرێت.
ئیتر ئه‌مجاره مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌تریان بۆ كۆمه‌ڵگا دروست كردووه كاتێك كه ده‌ستیان بردۆته ناو مه‌نهه‌جی قوتابخانه‌وه‌و مناڵانیان له هه‌موو ئاستێكا كردۆته ئامانج، به‌رنامه‌كانی له ته‌مه‌نی شه‌ش و حه‌وت ساڵه‌وه ده‌ست پێ ئه‌كات.
حکومەتی به‌ریتانیا لە مانگی ئەیلولی ٢٠٢٠ەوە فێرکردنی پەیوەندی و پەروەردەی سێکسی لە سەرجەم قوتابخانە ناوەندییەکان كرده ناچاری.
ئه‌لبه‌ته ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه مشتومڕێكی زۆر له‌سه‌ر وانه‌ی (په‌یوه‌ندیه‌كان وپه‌روه‌رده‌ی سێكسی) دروست بووه له به‌ریتانیا. كه‌سانێكی زۆر له په‌یڕه‌وانی هه‌ر سێ ئاینه ئاسمانیه‌كه، وه هه‌روه‌ها خه‌ڵكانێكی بێ باوه‌ڕ به ئاینه‌كان به‌ڵام پارێزگار ، به‌تایبه‌تی دایك و باوكان مه‌ترسیان له ناوه‌ڕۆكی وانه‌كه بۆ دروست بووه‌و ڕه‌خنه‌یه‌كی زۆریان له پرۆگرامه‌كه هه‌یه‌و دەڵێن منداڵان بەهۆی فێرکردنی ناسنامەی ترانسەوە مێشکیان دەشۆردرێته‌وه.
به‌و پێیه‌ی سه‌رچاوه‌كانی (وانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كان و په‌روه‌رده‌ی سێكسی) دەروازەی بۆ کۆمەڵێک دابینکەری دەرەکی (ئێڵ جی بی تی كیو پله‌س) كردۆته‌وه کە کەرەستەی پەروەردەی سێکسی پێشکەش بە قوتابخانەکان بکەن مناڵان ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ده‌بنه‌وه.
لەلایەن دایک و باوکانەوە دۆسیه‌یه‌ك کۆکراوەتەوە سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئایدیۆلۆژیای ترانس له قوتابخانه‌كاندا كه ئاشکرای دەکات بەناوی پەروەردەی سێکسییەوە منداڵانی ئه‌م ووڵاته بەرکەوتەی کۆمەڵێک مادەی قووڵی نەگونجاو، کێوی نادروست، سێکسی بێ په‌رده‌ی زیانبەخشن ده‌بنه‌وه كه ئه‌گه‌ر زوو حكومه‌ت به‌ده‌ست نه‌یه‌ت و ڕێگری له‌م لێشاوه زیانبه‌خشه نه‌كات نازانرێت چاوه‌ڕوانی چی له‌م نه‌وه‌یه بكرێت كه له‌و فه‌زایه‌دا په‌روه‌رده ئه‌بێت.
له‌به‌شی دووه‌مدا زانیاری زیاتر له‌م باره‌یه‌وه ده‌خه‌مه‌ڕوو.
قۆناغه‌كانی ئاسایی بوونه‌وه‌ی ڕه‌وتی هاوڕه‌گه‌زبازی
وه‌ك بینیمان یاساكان وورده وورده گۆڕانكاریان به‌سه‌ر هات و له سزای له سێداره‌دان و زیندانی هه‌تا هه‌تاییه‌وه گه‌شتنه ئاستی دابینكردنی سه‌رچاوه‌ی هه‌ستیارترین چینی كۆمه‌ڵگا و په‌روه‌رده‌كردنی منداڵان له‌ته‌مه‌نی ٦ ساڵه‌وه هه‌تا ئاسته‌كانی تر! گومانی تێدا نیه كه كه‌سانێك له پشتی ئه‌م گۆڕانكاریانه‌وه هه‌بوون و هه‌ن وه به قۆناغی جیاوازا هاتوون و قوربانی زۆریشیان بۆ داوه، جا ئێستا با بزانین چۆن ئه‌م ڕه‌وته بوو به ئایدۆلۆژیا و گه‌شته ئه‌م ئاسته‌ی كه ئێستا هه‌ن؟
چۆن ئاسایی كرایه‌وه!
بۆ یه‌كه‌م جار له به‌ریتانیا لە ساڵی ١٩٤٦ مایکل دیلۆن کتێبی (خۆ: لێکۆڵینەوەیەک لە زانستی هێلکەدان)ی بڵاوکردەوە. کتێبەکە کە بە زاراوەی هاوچەرخ دەتوانرێت وەک ژیاننامەی یەکەم پیاوی ڕەگەزگۆڕاو وەسف بکرێت کە نەشتەرگەری گۆڕینی ڕه‌گه‌زی بۆ کراو لە لۆراوه بوو به مایکل.
وه دوواتریش له ئایاری ١٩٥١: یەکەم ژنی بەریتانی نەشتەرگەری گۆڕینی ڕەگەزی بۆ ئەنجامدرا
ڕۆبێرتا كاووڵ پێشتر فڕۆکەوان بوو، بووە یەکەم ژنە ڕەگەزگۆڕاوەکان کە لە بەریتانیا نەشتەرگەری گۆڕینی زێی بۆ کراوە و ژیاننامەكه‌ی لە ساڵی ١٩٥٤دا بڵاوکرایەوە.
١٢ی ئایاری ١٩٥٨ کۆمەڵەی چاکسازی یاسای هاوڕەگەزبازان دامه‌زرا
دووای ڕاپۆرته به‌ناوبانگه‌كه‌ی (وۆڵفێندن) له ساڵی ١٩٥٧ كه پێشنیاری کرد كه چیترسێکسی ڕەزامەندی هاوڕەگەزبازان لە نێوان پێگه‌شتوانی سه‌روو ٢١ ساڵ بە تاوان نەناسرێت، له ئایاری ١٩٥٨ کۆمەڵەی چاکسازی یاسای هاوڕەگەزبازان بۆ بانگەشەی بە یاسایی کردنی پەیوەندی هاوڕەگەزبازان لە بەریتانیا دامەزرا.
ئه‌وكاته ئه‌كادیمیست تۆنی دایسۆن نامەیەکی بۆ ڕۆژنامەی تایمز نووسیبوو، داوای کردبوو کە ڕاسپاردەکانی ڕاپۆرتی وۆڵفێندن پێداچوونەوەیان بۆ بکرێتەوە. لەلایەن زۆر کەسایەتی دیاره‌وه واژۆ کرابوو وه یەکەم کۆبوونەوەی کە لە لەندەن بەڕێوەچوو، زیاتر لە هەزار کەس بەشدارییان تێداكرد، ئه‌م ڕێكخراوه دوواتر بوو به ڕێکخراوێکی پێشەنگ بۆ ڕاوێژکاری بۆ پیاوان و ژنانی هاوڕەگەزباز و و کەمینە سێکسییەکان.
ساڵی ١٩٦٣بڵاوبوونەوەی یەکەم گۆڤاری مانگانەی ژنانی هاوڕه‌گه‌زخوازو دووڕەگەزی له بەریتانیا
گروپی توێژینەوەی کەمینەکان یەکەم ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی وسیاسی ژنانی هاوڕه‌گه‌زبازبوو له بەریتانیا. گۆڤاری ئارێنا سێ بۆ ژنانی هاوڕه‌گه‌زبازو دووڕەگەزبازان، بڵاوکراوەی فەرمی گروپی توێژینەوەی کەمینەکان بوو. لە باشترین كاتیدا ئه‌م بڵاوكراوه‌یه ٥٠٠- ٦٠٠ بەشداربووی مانگانه‌ی هەبوو. تا ساڵی ١٩٧٢ به‌رده‌وام بوو.
ئه‌م گروپه له پێناوی پشتگیریکردنی ژنانی هاوڕه‌گه‌زبازو دۆزی ژنان دامەزرا.
له تشرینی یەکەمی ١٩٦٤ لیژنەی چاکسازی لە یاسای هاوڕەگەزبازان لە مانچستەر دامەزرا، ئامانجی چاکسازیکردن بوو لە یاسای پەیوەست بە کردەوەی هاوڕەگەزبازی پیاوان وبەرەوپێشبردنی یەکسانی یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنان و پیاوانی هاوڕەگەزبازان و کەسە دووڕه‌گه‌زبازه‌کان. لە ساڵی ١٩٦٩ ناوەکەی گۆڕدرا بۆ کۆمیتەی یەکسانی هاوڕەگەزبازەکان. لە ساڵی ١٩٧١ بوو بە کەمپەینی یەکسانی هاوڕەگەزبازان.
له ساڵی ١٩٦٦ کۆمەڵەی بیومۆنت دامه‌زرا، ئه‌م دامه‌زراوه‌یه تا ئێستا گەورەترین و درێژخایەنترین گروپی پشتگیری ترانسه لە بەریتانیا، ئه‌م کۆمەڵەیه دامەزراوە بۆ پێدانی زانیاری و پەروەردەو ڕاكێشانی سه‌رنجی خەڵکی گشتی و پیشە پزیشکی و یاساییەکان لەسەر ‘ترانسڤێستیزم’ و هاندان بۆ توێژینەوه‌ی زیاتر له‌و باره‌یه‌وه.
له ساڵی ١٩٧٠ بۆ یه‌كه‌مجار به‌ره‌ی ئازادی هاوڕه‌گه‌زبازان ڕاگه‌یه‌ندراو لە ساڵی ١٩٧١ له له‌نده‌ن كۆبوونه‌وه‌و مانیفێستەکەیان بڵاوکرایەوە کە تەحەدای هاوڕەگەزبازانی کرد کە تێبگەن چۆن و بۆچی سەرکوت دەکرێن. ئەندامانی هان ده‌دا کە خۆیان ئاشكرا كه‌ن با ببینرێن و شەڕ بۆ گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بکەن. واته هه‌ركه‌س پێی وایه هاوڕه‌گه‌زبازه یاخود دووره‌گه‌زه با له هیچ سڵ نه‌كه‌نه‌وه‌و ئیعلانی خۆیان بكه‌ن و بێنه ناو كۆمه‌ڵگا.
حوزەیرانی ١٩٧٢ یەکەم ڕۆژنامەی پیاوانی هاوڕەگەزبازانی به‌ریتانیا -گەی نیوز،وه‌ك بڵاوکراوەیەکی دوو هەفتەیی بڵاوكرایه‌وه و به‌رده‌وام بوو تا ساڵی ١٩٨٣ كه كاری لەسەر هەڵاواردن ده‌كردو بانگەشەی چاکسازی لە یاساشدا دەکرد.
پێشتر ووتمان كه له‌ساڵی ١٩٥١ هه‌واڵی یه‌كه‌م ژنی به‌ریتانی كه نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌گه‌زی بۆ ئه‌نجامدرا وه‌ك هه‌واڵ ڕاگه‌یه‌ندرا، به‌ڵام له ساڵی ١٩٧٩ یه‌كه‌م به‌رنامه له‌سه‌ر گۆڕینی ڕەگەز له بی بی سی ٢ وه‌ك یه‌كه‌م فیلمی دۆكیمه‌نتری بەریتانی دەربارەی ناسنامە و ئەزموونی ڕەگەزگۆڕاوەکان په‌خش كرا كه گێڕانه‌وه‌ی چیرۆکی كه‌سێك بوو به‌ناوی جولیا گرانت به گێڕانه‌وه‌ی ووردی ئه‌و قۆناغانه‌ی كه پێیدا تێپه‌ڕی بوو له ڕووی پزیشكیه‌وه بۆ گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی. قۆناغ قۆناغ هه‌نگاوه‌كانی گۆڕینی ڕه‌گه‌زه‌كه‌ی له‌و فیلمه دۆكیمه‌نتاریه‌دا بۆ خه‌ڵكی به‌ریتانیا خرایه ڕوو.
له ساڵی ١٩٨١ یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به نه‌خۆشی ئایدز له به‌ریتانیا تۆمارکرا کاتێک پیاوێکی تەمەن ٤٩ ساڵ لە نەخۆشخانەی برۆمپتۆن لە لەندەن خەوێندرا و تووشی هەوکردنی سییەکان بوو دوای ١٠ ڕۆژ کۆچی دوایی کرد.
١٩٨٢ سەنتەری هاوڕەگەزبازانی ڕەشپێست دامه‌زرا Black Lesbian and Gay Centre
ئه‌م گروپه پەیوەندییان بە شاره‌وانی لەندەنه‌وه کرد بۆ داوای پارەو فه‌ند بۆ كردنه‌وه‌ی سەنتەرێک کە ئامۆژگاری و ڕاوێژکاری و هێڵی یارمەتی و کتێبخانە و سەرچاوەی دیکە له خۆ بگرێت.
سەنتەره‌كه لە ساڵی ١٩٨٥دا فه‌ندی وەرگرتوو کراوە بوو بۆ هەموو هاوڕەگەزبازان. کاتێک ئەنجومەنی شاره‌وانی لەندەن لە ساڵی ١٩٨٦دا هەڵوەشایەوە، ئیتر بودجە ی سەنتەرەکە لە ڕێگەی بەخشین و ئەندامێتیەوە كۆئه‌كرایه‌وه‌و سەنتەرەکە تا ساڵانی نەوەدەکان چالاک بوو.
له‌به‌شی دووه‌مدا:
- بۆچی به‌ریتانیا وه‌ك نمونه؟
- گه‌وره‌ترین ئه‌و ڕێكخراو‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هۆكاری گه‌شه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زبازانن
- بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌و كۆمه‌ڵگای ئێڵ جی بی تی كیو +
- دامه‌زراوه و هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی موسوڵمانان له به‌ریتانیا
- ئاماره‌كان
چاوه‌ڕوان بن
Online games that redefine fun and excitement. Hawkplay