الأحد , يناير 4 2026

جۆرەکانی تەسەووف

زامداری قادری
وەکو هەر زانستێکی دیکە، تەسەووفیش جۆری جیاوازی هەیە کە بنچینەییین.
لە تەسەووفدا، دوو گروپی زۆر ناسراو هەن، کە هەریەکەیان بنەما و بنچینەی تایبەت بەخۆیان هەیە، کە ئەمانەن:
١- عیرفانی سلوکی:
ئەم جۆرە بریتییە لەوەی سالیک لە ڕێگەی شێخەکەیەوە پایەکانی ناسینی ئیلاهی دەناسێت، بە پێدانی زیکر و خەلوە و شکاندنی نەفس و جیاوازیکردنی ئارەزووەکان.
هەر شێخێکیش بە گوێرەی سالیکەکە جۆرەکانی زیکر و شێوازەکانی جیاوازە.

٢- عیرفانی فەلسەفی:
ئەم جۆرەیان بریتییە لە تەحقیقکردنی ئەو کەسە بە تەنیا و لە ڕێگەی کتێب و گەران دەتوانێ بە مەعریفەتی ئیلاهی بگات.
ئەگەرچی ئەو ڕێگایە کەمتر ڕێبواران پێیدا تێپەڕ دەبن، بەهۆی کەمی چەشتنی مەعنەویی و زەحمەتی ڕێگاکە و هەندێجاریش نەبوونی موڕشید دەبێتە هۆی سەرگەردانی و گوم بوونی ئەو سالیکە.

بەیعەت
ئەو ڕێگایەیە کە سالیک دەتوانێ پێی بچێتە نێو بازنەی تەڕیقەتەوە، ئەویش بە دوو ڕێگا:
١- بەیعەت وەرگرتنی دەست بۆ دەست; ئەوەیان باوترین ڕێگای تەڕیقەتە و سالیک لە ڕێگای بەیعەتی دەست و ڕاستەوخۆ لە شێخەکەی تەوبە وەردەگرێ و ئادابەکانی زیکر و ویرد لەو ڕۆژەوە لەسەری دەبێتە واجب.
زۆربەی هەرە زۆری مورید و سالیکێک لەو ڕێگایەوە بەیعەت وەردەگرێت.
٢- بەیعەت وەرگرتنی ڕۆحی; ئەوەیان بریتییە لە وەرگرتنی بەیعەت لە شێخێکی مردوو لە خەودا، یاخود لە جیهانی ڕۆحدا.
ئەو بەیعەتە جۆرێکی تایبەتە و تەنیا تایبەتە بە (خاص الخواص)ەوە.
سەرچاوەکان

بداية و النهاية لأبن الكثير
سير أعلام النبلاء لأمام الذهبي
تأريخ ابن خلدون
رسالة القشيرية لأمام عبدالكريم القشيري
مداريج السالكين لأمام أبن قيم الجوزي
صفة الصفوة لأمام أبن الجوزي

شاهد أيضاً

کاریگەری ئابووری لەسەر ئارامی خێزان لە ڕوانگەی ئایینی ئیسلامەوە

م.سومەییە مەحمودلە ئایینی ئیسلامدا، خێزان بنچینەی سەرەکی کۆمەڵگایەو، ئارامی خێزان ئامانجێکی پیرۆزە .ئاینی ئیسلام جگە …