به‌شی دووه‌م
دیمه‌ن محمد
تێبینی: له هه‌ندێك له ته‌وه‌ره‌كانی ئه‌م باسه‌یا بابه‌تی هه‌ستیارو ده‌سته‌واژه‌ی پێگه‌شتووانه به‌كارهاتووه، بۆیه ئه‌م بابه‌ته بۆ خوار ته‌مه‌نی ١٨ ساڵ گونجاو نیه.
ته‌وه‌ره‌كانی به‌شی دووه‌م:
- بۆچی به‌ریتانیا وه‌ك نمونه؟
- گه‌وره‌ترین ئه‌و ڕێكخراو‌و دامه‌زراوانه‌ی كه هۆكاری گه‌شه‌كردنی هاوڕه‌گه‌زبازانن
- بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌و كۆمه‌ڵگای ئێڵ جی بی تی كیو +
- دامه‌زراوه هاوڕه‌گه‌زبازه‌كانی موسوڵمانان له به‌ریتانیا
- ئاماره‌كان
پێشتر گووتم كه نمونه‌ی یه‌كێك له ئازاد ترین ووڵاتانی دونیا بۆ كۆمه‌ڵگای (ئێڵ جی بی تی) وه‌رئه‌گرم بۆ باسه‌كه‌م كه به‌ریتانیایه، ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌پێی ووته‌ی فەرمانگەی یەکسانی حکومەت پەرلەمانی به‌ریتانیا ئێستا زۆرترین ڕێژەی بە ئاشکرا ئەندامانی هاوڕەگەزباز و دووڕەگەزبازی تێدایه به‌به‌راورد به هەر دەسەڵاتێکی یاسادانان لە جیهاندا وه به‌ریتانیا بەردەوام وەک یەکێک لە باشترین وڵاتەکانی ئەوروپا بۆ مافیه‌كانی ئێڵ جی بی تی ده‌ستنیشان ده‌كرێت. تا ئێره ڕوونه‌و پێم وایه كه‌س لاری له‌و ڕاستیانه نیه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان نه‌كراوه بۆ زۆر كه‌س ئه‌وه‌یه سەرەڕای ئەو به‌ره‌وپێش چوونه به‌رچاوه‌ی ووڵاته‌كه لەڕووی شایستە یاساییەکان وپشتیوانی هه‌مه‌لایه‌نه له به‌رزترین ئاسته‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌وه به كۆمه‌ڵگای هاوڕه‌گه‌زبازو دووڕه‌گه‌زبازه‌كان به‌ڵام هێشتا لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان بەردەوام ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه کەسانی ئێڵ جی بی تی له به‌ریتانیا ڕووبەڕووی جیاکاری، قسەی ناشرین و هەراسانکردن ده‌بنه‌وه لە مه‌جاله‌كانی پەروەردە، لە شوێنی کار و لەسەر شەقامەکان، وه تاوانی ڕق لێبوونه‌وه (هه‌یت كرایم) و نایەکسانیه‌كی زۆر به‌رامبه‌ر به‌م كۆمه‌ڵگایه به‌رده‌وامه.
له تەمموزی ٢٠١٧ حکومەتی به‌ریتانیا دەستی كرد بە ڕاپرسییەکی سەرتاسەری له ووڵاتدا
ڕاپرسییەکە کە لە مانگی تەمموزەوە تا تشرینی یەکەم بەردەوام بوو، كۆمه‌ڵێك پرسیاری لە خه‌ڵكانی ئێڵ جی بی تی و ئینتەرسێکسه‌كان کرد سه‌باره‌ت به تێڕوانینەکانیان له‌سه‌ر خزمەتگوزارییە گشتیەکان و ئه‌زمونه‌كانیان وه‌ك كه‌سانێكی هاوڕه‌گه‌ز باز كه له ووڵاتی به‌ریتانیا ئه‌ژین.
ئەو ڕاپرسییە ١٠٨ هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكانی كۆمه‌ڵگای (ئێڵ جی بی تی) به‌شداریان تێدا كرد، ئه‌م به‌ده‌مه‌وه بوونه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌و ئه‌و ڕێژه زۆره‌ی به‌شداربووان وای له ڕاپرسیه‌كه كرد كه ببێت به گەورەترین ڕاپرسی نیشتمانی سه‌باره‌ت به خه‌ڵكی هاوڕه‌گه‌زباز له سه‌رتاسه‌ری جیهانا.
دوواتر پوخته‌ی ئه‌نجامی ڕاپرسیه‌كه‌یان له دۆكیمه‌نتێكی ٢٨ لاپه‌ڕه‌ییدا به‌ناونیشانی (ڕاپۆرتی پوختەی ڕاپرسی نیشتمانی ئێڵ جی بی تی- جولای ٢٠١٨) بڵاوكرده‌وه، كه شیکارییەکی وردی بۆ هه‌موو به‌شه‌كانی دۆزینەوەکانی ڕاپرسییەکە كردووه هه‌ندێك له‌و ئه‌نجامانه ئه‌یسه‌لمێنن كه سەرەڕای ئەو به‌ره‌وپێش چوونه به‌رچاوه‌ی ووڵاته‌كه لەسەر شایستە یاساییەکان وئه‌و هه‌موو هاوكاری و پشتگیریه‌ی كه به‌م كۆمه‌ڵگایه ئه‌كرێت به‌ڵام هێشتا هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ناو كۆمه‌ڵگای گشتی به‌ریتانیا ئاسایی نیه. به گوێره‌ی ئه‌نجامی ئه‌و ڕاپرسیه گشتیه:
- زیاتر لە دوو لەسەر سێی بەشداربووانی ڕاپرسیه‌كه ئه‌ڵێن کە له‌ده‌ره‌وه خۆیان له ده‌ست گرتنی هاوژینه هاوڕه‌گه‌زه‌كه‌ی خۆیان بەدوور دەگرن لە ترسی کاردانەوەی نەرێنی كه‌سانی ناو كۆمه‌ڵگا.
- لانیکەم دوو لە پێنجی وەڵامدەرەوەكان تووشی ڕووداوێکی نه‌خوازراوی وه‌ك ئازاردانی زارەکی یان توندوتیژی جەستەیی بونه‌ته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاوڕه‌گه‌زبازن. وه ته‌نها یه‌ك له‌ده‌ی ئه‌و ڕووداوه نه‌خوازراوانه ڕیپۆرتی پۆلیس كراون به‌وپێیه‌ی ئه‌وان پێیان وایه ئه‌و شتانه هه‌موو كاتێك ڕوو ئه‌ده‌ن ودووباره ئه‌بێته‌وه.
ڕێكخراو‌و دامه‌زراوه‌كانی هاوڕه‌گه‌زبازان و ئه‌و ڕێكخراوانه‌ی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازان دانه‌مه‌زراون به‌ڵام پشتیوانانیه‌كی ته‌واوی هاوڕه‌گه‌زبازان ده‌كه‌ن زۆرن له‌به‌ریتانیا، بۆ زیاتر درێژ نه‌بوونه‌وه‌ی بابه‌ته‌كه‌م ناوی ڕێكخراوه‌كان ناهێنم لێره‌یا به‌ڵام تیشكێكی خێرا ئه‌خه‌مه سه‌ر هه‌ڵبژارده‌یه‌كی كه‌م له‌و دامه‌زراوانه هه‌ندێكیان وه‌ك هۆكاری دامه‌زرانیان باسیان لێده‌كه‌م، ئه‌وانی تریش وه‌ك نمونه‌ی كاره‌كانیان.
دامه‌زراوه‌ی ئاوت ڕه‌یج\توڕه‌یی
له‌ساڵی ١٩٩٠ دوای کوشتنی چەند پیاوێکی هاوڕەگەزباز لە لەندەن و زیادبوونی پۆلیس و بە ئامانجگرتنی هاوڕەگەزبازان پێكهێنرا كه دیارترینیان كوشتنی ئەکتەری به‌ریتانی مایکل بوث بوودووای ئه‌وه‌ی لە دەوروبەری نیوەی شەوی ٣٠ی نیسانی ١٩٩٠ لە دەروازەی پارکەکەی ئێلتۆرن لە شاری هانوێڵ لە ڕۆژئاوای لەندەن لەلایەن کۆمەڵێک گەنجی شەش کەسییەوە بە لێدان کوژرا. ئەوە ڕووداوێکی گرنگ بوو لە مێژووی هاوڕەگەزبازانی لەندەن کە کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر کەسانی ئێڵ جی بی تی لە بەریتانیا بە گشتی هەبوو. مایکل بووث پیاوێکی هاوڕەگەزباز بوو کە دیار بوو لەو شەودا کرابووە ئامانج چونکە ئاودەستەکانی پارکەکەی ئێلتۆرن شوێنێکی ناسراوی کۆبوونەوەی شەوانە بوون بۆ پیاوانی هاوڕەگەزباز له‌و كاته‌یا وه گروپه شه‌ش كه‌سیه‌كه له‌وێ چاوه‌ڕوانیان ده‌كرد.
دووای ئه‌و ڕووداوه ئه‌وان بزووتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی زۆر گه‌وره‌یان پێك هێنا. لە ڕێگەی ناڕەزایەتییە به‌رده‌وامه‌كانی سەر شەقامەکانەوە، ڕوماڵی میدیاییان مسۆگەر کرد و كاریان له‌سه‌ر هۆشیاری گشتی ده‌كرد سەبارەت بە كێشه‌ی هەڵاواردن دژی ئێڵ جی بی تی. وه حکومەت و دامەزراوە گشتیەکانیان خستە ژێر فشارەوە بۆ گۆڕانکاری.
یەکەم هەڵمەتی سەرکەوتوویان دژی وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن هەراسانکردنی پۆلیس بوو بۆ کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی+ دروشمیان (پۆلیسکردن بەبێ ده‌مارگیری) بوو وه به‌و شێوه‌یه گۆڕانكاری گه‌وره‌یان له به‌ڕێوه‌بردنی پۆلیس دا كرد.
ئاوتڕەیج! بە تێکڕا مانگانە دوو ناڕەزایەتی ڕاستەوخۆی نافەرمی مەدەنیان ئەنجام ده‌دا. دیارترین گروپی کاری ڕاستەوخۆی مافی هاوڕەگەزبازان بوو لە بەریتانیا تا لە ساڵی ٢٠١١ هەڵوەشایەوە.
١٩٩٨ یانەی بۆڵتن سێڤن
له ساڵی ١٩٩٨حەوت پیاو (له ته‌مه‌نه‌كانی ١٧ونیو بۆ ٥٥ ساڵی) به تاوانی سێکسی به كۆمه‌ڵی هاوڕەگەزبازان لە شاری بۆڵتن لە باکووری ڕۆژئاوای ئینگلتەرا سزا دران. تاوانەکه‌یان دوای ئەوە ئاشكرا بوو کە پۆلیس دەستی بەسەر گرتە ڤیدیۆییەکانی ئەو پیاوانەدا گرتووە کە سێکسیان کردووە.
سەرەڕای ئەوەی یاسای تاوانە سێکسییەکانی ساڵی ١٩٦٧ سێکسی هاوڕەگەزبازانی بە تاوان نەناساندبوو، بەڵام بەپێی بەشی ١٣ی یاسای ساڵی ١٩٥٦ سزا دران، چونکە زیاتر لە دوو پیاو سێکسیان پێکەوە کردبوو، کە ئەمەش نایاسایی بوو.
شایانی باسه هیچ کام لەو پیاوانە سزای دەستبەسەرکردنیان وەرنەگرت. چونكه هەڵمەتێکی باڵا بە سەرۆکایەتی ئاوت ڕه‌یج و گروپی مافی مرۆڤی هاوڕەگەزبازان زیاتر لە 400 نامەی پێشکەش بە دادگاکە کرد بۆ پشتگیری لەو پیاوانە، لەنێو ئه‌و كه‌سانه‌دا پەرلەمانتار و قەشە و گروپەکانی مافی مرۆڤی تیا‌بوو. ئەوان داوایان لە دادوەر کردووە سزای دەستبەسەرکردن نەسەپێنێت به‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌داو دوواتریش هه‌ر ئه‌وه كرا.
ڕێپێوانی (شانازی ناسراو به پراید)
یەکەم خۆپیشاندانی کراوە و ئاشکرای هاوڕەگەزبازان لە بەریتانیا لە ساڵی ١٩٧٠ لە باکووری لەندەن بوو، کە نزیکەی ١٥٠ پیاوی بەرەی ڕزگاری هاوڕەگەزبازان دژی هەراسانکردنی پۆلیس ڕێپێوانیان کرد.
ساڵی دوواتر گروپی لاوانی بەرەی ڕزگاریخوازی هاوڕەگەزبازان سەرکردایەتی خۆپیشاندانێکیان کرد دژی نایەکسانی تەمەنی ڕەزامەندی، کە تیایدا بۆپیاوانی جیاڕه‌گه‌ز ١٦ ساڵ بوو به‌ڵام بۆ پیاوانی هاوڕەگەزباز ٢١ ساڵ بوو.
له ساڵی ١٩٧٢ یەکەم ڕێپێوانی فەرمی (پراید) لە بەریتانیا لە لەندەن بوو – ١ی تەمموزی ١٩٧٢ هەڵبژێردرا تا نزیك بێت لە ساڵیادی ناڕه‌زایه‌تی و ئاژاوەگێڕییەکانی ستۆنوۆڵ لە نیویۆرک ، کە دژی هەڵمەتێکی توندوتیژی پۆلیس لە نیویۆرک لە ساڵی ١٩٦٩ ئه‌نجام درابوو،. یەکەم ڕێپێوانی هاوڕه‌گه‌زبازان لە بەریتانیا زۆر سیاسی بوو وه پۆلیسی زۆری تێدا بوو. ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و كات یەکێک بوو لە یەکەم ڕێپێوانه‌كانی (پراید) له دەرەوەی ئەمریکا، شانبەشانی تۆرۆنتۆی کەنەدا.
ئێستا ڕێپێوانی پراید لە لەندەن یەکێکە لە گەورەترین ڕێپێوانەکانی جیهان و نزیکەی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار کەس بەشداریی تیا ئه‌كه‌ن. ساڵانه زیاتر لە ١٣٠ ڕێپێوانی شانازی لە سەرانسەری بەریتانیا ئه‌كرێت.
ستۆنوۆڵ
لە وەڵامی یاسای بەشی ٢٨دا، كه له‌به‌شی یه‌كه‌ما باسم كرد، ئەکتەری ناوداری به‌ریتانی ئیه‌ن مەکێلن لە ڕادیۆی بی بی سی ٣ لەکاتی دیبەیتێکدا لەسەر ئەو پرسانەی کە له‌سه‌ر پڕۆژە یاساکە وروژێنرابوون ئیعلانی خۆی كرد وه‌ك هاوڕه‌گه‌زباز. ئه‌مه ده‌نگ دانه‌وه‌ی زۆر گه‌وره‌ی هه‌بوو له‌و كاته‌یا، لە ساڵی ١٩٨٩ هاوبەشی دامەزراندنی کۆمپانیای ستۆن وۆڵ بوو، ستۆن وۆڵ بەناوبانگە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و لۆبیکردن بۆ مافەکانی ئێڵ جی بی تی کیو. ئامانجیان ئه‌وه‌یه كه هه‌موو مرۆڤەکانی (ئێڵ جی بی تی كیو) بتوانین له هه‌موو دونیا ئه‌و ژیانه بژین كه ده‌یانه‌وێت.
لە ٢٣ی ئەیلوولی ٢٠٠٣، ستۆن ۆڵ ژمارەی تۆماری فه‌رمی وه‌ك ڕێكخراوێكی خێرخوازی پێدرا. ئیتر له‌و كاته‌وه ستۆن ۆڵ وه‌ك دامه‌زراوه‌یه‌كی به‌ناوبانگی به‌هێز خزمه‌تی پرۆژه‌ی هاوڕه‌گه‌زخوازی ئه‌كات له به‌ریتانیاو خه‌ریكی لۆبی كردنن بۆ ماف و ناساندن و ئاسایی كردنه‌وه‌و كاره‌كانی ئێڵ جی بی تی کیو، نمونه‌یه‌كی كاره‌كانیان،
له ئه‌یلولی ٢٠٢٠، ستۆنوۆڵ، وه‌ك پێشەنگی ڕێکخراوه‌كانی هاوڕەگەزبازان ویەکسانی ترانس لە بەریتانیا، ڕایگەیاند کە ١٣٦ کۆمپانیای گەورەی بەریتانی كۆكردونه‌ته‌وه لە نمایشێکدا بۆ پشتگیری‌کردن لە کۆمەڵگە ترانسەکان.
له‌وانه کۆمپانیای ئەڤیڤا، بی پی، دیزنی، ئێکسپێدیا، مایکرۆسۆفت وسکای و چه‌ندین بزنزی دیکەی به‌ریتانیا كه به‌شداریان كرد له بەیاننامەیەکی گشتی له ژێر ناوی (مافی ترانس مافی مرۆڤە)، كه له به‌یاننامه‌كه‌یا پشتگیری خۆیان بۆ خه‌ڵكی ترانس ده‌ربڕی بوو. هەروەها هەریەک لە کۆمپانیا بەشداربووەکان لە سەرانسەری پلاتفۆرمه‌كانی سۆشیال میدیاوه بە درێژایی ئه‌و ڕۆژه پەیامی هاودەنگیان لەگەڵ کەسانی ترانس بڵاودەکرده‌وه.
هەروەها زۆرێک لەو ڕێکخراوانە ڕاستەوخۆ نامەیان بۆ سەرۆکوەزیران نووسی بوو بۆ ئەوەی داوا لە حکومەتی بەریتانیا بکەن ڕێز لە پابەندبوونی خۆی بگرێت بۆ پاراستنی مافەکانی خەڵکی ترانس وچاکسازی لە یاسای دانپێدانانی جێندەر.
نانسی کێلی، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ستۆنوۆڵ وتی: ‘ئێمە شانازی بە هەموو ئەو سەرکردە بازرگانیانە دەکەین کە ئەمڕۆ ‘دێنە دەرەوە’ بۆ یەکسانی ترانس. هەموو ئەم کۆمپانیایانە پەیامێکی بەهێز دەنێرن بۆ کۆمەڵگە ترانسەکان کە بزنسە پێشەنگەکان له پشتیانن لە سەرانسەری بەریتانیا.
بۆ بینینی لیستی ناوی كۆمپانیا به‌شداربووه‌كانی پشتگیریه‌كه‌یه كلیكی ئێره بكه.
مێرمەیدز
مێرمەیدز لە ساڵی ١٩٩٥ دامەزراوە و تا ساڵی ٢٠١٦ تەنها لەلایەن چه‌ند كه‌سێكی خۆبەخشەوه به‌ڕێوه براوه، بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری لیدزە و ئۆفیسیشیان لە لەندەن هەیە.
پشتگیری لە زۆربه‌ی جۆره نامۆكانی ڕه‌گه‌ز ده‌كات به‌گشتی و منداڵان و گەنجان ی ڕەگەزگۆڕاوو خێزانەکانیان به‌تایبه‌تی. وه‌ك خۆیان ئه‌ڵێن ئه‌م ڕێكخراوه له دروست بوونیه‌وه هه‌تا ئێستا له‌ڕێگای کۆمەڵگە ئۆنلاینەکانیان ، گروپە کۆمەڵایەتییە ناوخۆییەکانیان، خزمەتگوزارییەکانی هێڵی یارمەتی، سەرچاوەی وێب، ڕێكخستنی بۆنە و پشووه‌كانه‌وه توانیویانه یارمه‌تی هه‌زاران كه‌س بده‌ن. له لاپه‌ڕه‌ی چیرۆكی ئه‌ستێره‌كانی مێرمه‌یدس هه‌ندێك له ڕه‌گه‌زگۆڕاوه‌كان ده‌بینیت كه له ته‌مه‌نی ١١ ساڵانه‌وه باسی ئه‌زمونی گۆڕینی ڕه‌گه‌زی خۆی ئه‌كات له كوڕه‌وه بۆ كچ و به پێچه‌وانه‌شه‌وه!
کۆمپانیای مێرمەیدز خه‌ڵكی باجده‌ر فه‌ندیان ده‌كات خولی مەشق و ڕاهێنان بۆ قوتابخانەکان و هێزەکانی پۆلیس و ده‌زگا گشتیه خزمه‌تگوزاریه‌كانی تر له‌سه‌رانسه‌ری وولاتا ئه‌كه‌نه‌وه.
نمونه‌یه‌ك له‌كاره‌كانی مێرمه‌یدز وه‌ك ڕێكخراوێكی كاریگه‌ر له بواری ترانس.
دوای ئەوەی چه‌ند نیگەرانییەك سەبارەت بە “رێبازی پاراستنی گەنجان”ی ڕێکخراوی مێرمه‌یدزی ترانس وروژێنران، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی كه ڕێکخراوەكه به بێ ئاگاداری دایك و باوكی مناڵه‌كان ئامێری مەترسیداری په‌ستانی مەمک\ته‌خت كردنی سنگ وه puberty blocking بۆ منداڵان دەنێرێت و دڵنیایشیان ده‌داتێ كه دووای به‌كارهێنانی دەرمانەکانی ڕێگری‌کردن لە تەمەنی باڵغبوون ده‌توانرێت باڵغ بوون و سوڕی مانگانه‌یان بۆ بگه‌ڕێنرێنرێته‌وه، کۆمیسیۆنی ڕكخراوه خێرخوازیه‌كان لێکۆڵینەوەی له‌م ڕێكخراوه ده‌ست پێكرد.
ئێستا ئاشکرا بووه کە سەنتەری یارمەتی ئۆنلاینی مێرمەیدز ئامۆژگاری پێشکەش بە بەکارهێنەران له‌ته‌مه‌نی ١٣ ساڵییه‌وه ده‌كات کە ئه‌و ده‌رمانانه سه‌لامه‌تن و هه‌ركات بیانه‌وێت ئه‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه ڕه‌گه‌زی جارانیان.
وه ده‌ركه‌وتووه لە كۆبوونه‌وه‌ی مانگی ڕابردووی ڕێکخراوه‌كه‌یا گفتوگۆیان له‌سه‌ر چۆنیەتی کۆکردنەوەی پارە كردووه بۆ دەستپێکردنی بەکارهێنانی ده‌رمانه‌كانی ڕه‌گه‌زگۆڕین له‌ناویاندا هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن بۆ منداڵانی تەمەن ١٢ بۆ ١٥ ساڵ.
هەروەها بەڕێوەبەرێکیان ئۆنلاین بە ئاشکرا دەستخۆشی لە بەکارهێنەرێکی هەرزەکار کردووه کە ته‌مه‌نی ١٣ ساڵه‌و بڕیاریداوه ڕەگەزه‌كه‌ی بگۆڕێت و هه‌موو دەرمانه‌كان و هەموو نەشتەرگەرییەکی پێویست بۆ ئه‌و پرۆسه‌ی گۆڕانگاری ره‌گه‌زه ئه‌نجام بدات.
ئەو بەڵگانە کە لەلایەن ڕۆژنامەی تیلیگرافەوە دەستکەوتوون دەریانخستووە کە ستافی کۆمپانیای مێرمەیدز ڕازیبوون بە ناردنی ئامێری (ته‌خت كردنی سنگ) بۆ كچی ١٤ ساڵ دووای ئەوەی چەند جارێكیش پێیان وتراوە کە دایکیان ڕازی نیه‌و ڕێگا نادات ئه‌و ئامێره بەکاربهێنێت. وه بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه لانیکەم لە ساڵی ٢٠١٩ەوە به‌بێ به‌رامبه‌ر ئه‌م ئامێره ئه‌به‌خشرێت به كچانی تا ته‌مه‌ن ١٣ ساڵ.
ئه‌م ئامێری ئوتوكردنی مه‌مكه كه به‌و كچانه ده‌درێت كه ده‌یانه‌وێت ڕه‌گه‌زی خۆیان بگۆڕن به كوڕ بە جۆرێک لە ” زیان به خۆ گەیاندن” وەسف ده‌كرێت.
پۆلیس ئه‌لێت هه‌رچه‌نده”دابینکردنی ئامێری بەستنەوەی مەمک به‌ته‌نها تاوانێکی تاوانکاری نییە” “بەڵام له‌گه‌ڵ (سۆشیال سێرڤسیس- خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان) وه‌ك كارێكی هاوبه‌ش وەک ئەگەری دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان لێکۆڵینەوە ی له‌سه‌ر ده‌كه‌ن” چونكه ئه‌چێته خانه‌ی سێڵف هارم\ زیان به‌خۆگه‌یاندنه‌وه.
خاڵی به‌رگری مێرمه‌یدز ئه‌وه‌یه كه ئه‌ڵێن، ئه‌وان پێش ئه‌وه‌ی هیچ به‌سته‌رێكی ته‌خت كردنی سنگ بنێرن، مناڵه‌كه ئاگادار دەکەنەوە لە توێژینەوەیەکی قوتابخانەی تەندروستی گشتی جۆنز هۆپکینز – کە ده‌ریخستووه لەسەدا ٩٧ی به‌كارهێنه‌ران، به‌كارهێنانی ئه‌و به‌سته‌رانه کاریگەری تەندروستی له‌سه‌ر جێهێشتوون، لەوانە ئازار، شکانی بڕبڕەی پشت، گۆڕانکاری لە بڕبڕەی پشت، سەرئێشە ، هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و پێست و ئه‌زیه‌ت بوونی ماسولکەکان.
كه‌واته چونكه ئه‌ون ئاماژه‌یان به مه‌ترسیه‌كانی به‌كارهێنان كردووه ئیتر هیچ تاوانێك له ئه‌ستۆی ئه‌وان نیه مناڵه‌كه خۆی به‌رپرسه له ئه‌نجامه‌كه‌ی وه‌ك به‌كارهێنه‌ر!
پێویسته ئاماژه به‌وه‌ش بكه‌م كه خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی نیشتیمانی NHS یش چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا له ماڵپه‌ڕه سه‌ره‌كیه‌كه‌ی خۆ‌یا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یه‌یاندبوو كه دووای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی ڕێگریکردنی باڵغبوون ‘سوڕی مانگانه ئه‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌تا حوزه‌یرانی ٢٠٢٠ گۆڕانکارییەکی گرنگ ی لە بەشی ماڵپەڕەکەیا كرد سه‌باره‌ت بە گه‌ڕانه‌وه‌ی باڵغ بوون، له بەشه نوێکراوه‌كه‌ی ماڵپەڕەکە داڕشتنه كۆنه‌كه‌ی چاككردۆته‌وه‌و ئێستا ئه‌ڵێت دووای به‌كارهێنانی ده‌رمانه‌كانی ڕێگریکەرانی باڵغبوون ‘سوڕی مانگانه ناگه‌ڕێته‌وه.
به گوێره‌ی ووتارێكی (ذه گاردیه‌ن) له ١٧ی نۆڤه‌مبه‌ری ئه‌مساڵ، مێرمەیدز ده‌ڵێت لەوەتەی ئه‌و ڕاگه‌یاندنه‌یان له‌سه‌ره‌و ئه‌و لێكۆڵینه‌وه‌یان لێ ده‌كرێت، هێڵی تلفۆنی یارمه‌تیه‌كه‌یان لە نێو‌ان ٢٧ی ئەیلول و ٢٧ی تشرینی یەکەمی ئه‌مساڵدا ١٣٠ پەیوەندی توندوتیژو هێرش كردنه سه‌ریان بۆ هاتووه كه تۆمه‌تباریان ئه‌كه‌ن بە منداڵفرۆش یان دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان، لە کاتێکدا لە ٦ مانگی پێشوودا ته‌نها ٢٩ پەیوەندی له‌و جۆره‌یان بۆ هاتووه.
ته‌نانه‌ت فشاره‌كان له‌سه‌ریان ئه‌وه‌نده زۆر بوو كه بۆ چه‌ند ڕۆژێك هێڵی یارمەتی و خزمەتگوزارییەکانی وێبچات و خزمەتگوزارییە ئۆنلاینەکانیان داخست به ڕووی به‌كارهێنه‌رانیاندا.
له‌لایه‌كی تریشه‌وه لەوەتەی کۆمیسیۆنی ڕكخراوه خێرخوازیه‌كان لێکۆڵینەوەكه‌ی خۆی ده‌ست پێكردووه، وەزارەتی پەروەردە كه پێشتر ڕێکخراوه‌كه‌ی وه‌ك سەرچاوەکانی تەندروستی دەروونی و خۆشگوزەرانی بۆ قوتابخانەکان به‌كارئه‌هێنا له لیستی سه‌رچاوه‌كانی خۆی لابردووه و سندوقی کۆمەڵگەی تیروپشکی نیشتمانی ناسراو به لۆته‌ری فه‌ندیش هاوكاریه داراییه‌كانی بۆ ڕێكخراوه‌كه ڕاگرتووه هه‌تا لێكۆڵینه‌وه‌كه یه‌كلا ده‌بێته‌وه. شایانی باسه ئەو یارمەتییەی لۆته‌ری فه‌ند بە بڕی ٥٠٠ هەزار پاوەند بووە و بۆ پڕۆژەیەک دیاری کراوە کە بۆ پشتگیریکردنی ئەو گەنجانە دانراوە کە ڕەگەزگۆڕاون یان ڕەگەزیان ئه‌گۆڕن.
بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌و (ئێڵ جی بی تی كیو +)
حوزەیرانی ١٩٩٤: گروپی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی هاوڕه‌گه‌زبازی لەندەن دامه‌زرا
یەکەم کردەوەی گروپەکە داگیرکردنی مۆنیمێنتی شاژن ڤیکتۆریا بوو لە نزیک کۆشکی باکینگهام بۆ خۆپیشاندان دژی ئەو قسەیەی شاژن ڤیکتۆریا کە گووتبووی (ژنانی هاوڕه‌گه‌زباز بوونیان نییە).
كه‌واته بابزانین بنه‌ماڵه‌ی به‌ناوبانگی شاهانه‌ی به‌ریتانیا له‌كوێی ئه‌م بابه‌ته‌یا وه‌ستاون؟
لە دوای مردنی شا جۆرجی شەشەم، شاژن ئەلیزابێسی دووەم بوو به شاژنی ووڵات و له‌وكاته‌وه بەبێ هیچ لایەنگرییەک بەرامبەر بە هیچ لایەنێکی سیاسی، باڵی چەپ یان ڕاست، وەک سەرکردەیەک بەگشتی خۆی لە ناساندن و ده‌رخستنی بۆچوونەکانی بەدوور گرت بوو.
هه‌رچه‌نده شاژن ڕەزامەندی شاهانەی دابوو بەو یاسایانەی کە یەکسانییان لە بەریتانیا بەرەوپێش بردووە، بەڵام هەرگیز بەڕوونی هیچ پشتگیرییەکی شه‌خسی بۆ ئەو گۆڕانکاریانە نەخستووەتەڕوو.
خەڵک ساڵانێک بوو لە نێو‌ان دێڕەکانیا خوێندنەوەیان بۆئه‌كرد بۆ ئەوەی بزانن شاژن ئەلیزابێسی دووەم لە ماسه‌له‌ی مافه‌كانا له كوێ وەستاوە.
كۆمه‌ڵگای هاوڕه‌گه‌زبازان هه‌میشه بێدەنگی شاژنیان لە پرسەکانی (ئێڵ جی بی تی) وا لێك ئه‌دایه‌وه کە دۆستی هاوڕەگەزبازان نییە، ئه‌وان ئه‌لێن تا ساڵی ٢٠١٧ ته‌نانه‌ت شاژن لە کاتی ڕاگەیاندنی پلانەکانی حکومەتیشا بۆ چاکسازی لە یاسای هاوڕەگەزبازان وشەی گه‌ی، له‌زبیان یان هاوڕەگەزبازی بەکارنەهێناوە.
ڕه‌خنه‌ی ئه‌وان له خاتوونی شاژن ئه‌وه بوو له دووای مردنی شازادە دایاناوه شاژن هەوڵی زۆری داوە بۆ باشتر كردنی په‌یوه‌ندیه گشتیه‌كان و بۆ ئەوەی زیاتر لە پەیوەندیدا بێت لەگەڵ باری دەروونی خه‌ڵكی وڵاته‌كه‌یا وه هه‌میشه ویستویه‌تی كه دەسەڵاتی پاشایەتی وەک مۆدێرن و خاوه‌ن به‌زه‌یی و گشتگیر بخاتە ڕوو وه‌ك ئاماژەیەك بۆ بەهای کۆمەڵگەی به‌ریتانی وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌یەکی فرە کولتوری و فرە ئایینی هەمەچەشن.
به گووته‌ی ئه‌وان له پرسی هاوڕه‌گه‌زبازانا هەنگاوەکانی شاژن لەگەڵ ڕای گشتیدا نەبووه‌و هه‌رگیز باوه‌شی بۆ هاوڕه‌گه‌زبازان نه‌كردونه‌ته‌وه، وه سەردانی زۆرێک لە ڕێکخراوە خێرخوازیه‌كانی ده‌كرد بەڵام سەردانی ڕێکخراوه خێرخوازیه‌كانی هاوڕەگەزبازانی نه‌ده‌كرد.
هه‌روه‌ها ئه‌ڵێن كه پێشتر ستافی هاوڕەگەزبازان لە ماڵی شاهانەیا قەدەغە دەکران کە هاوبەشی ژیانیان له‌گه‌ڵ خۆیان بهێننه كۆبونه‌وه‌ی ساڵانەی کریسمس لە کۆشکی باکینگهام؛ لە کاتێکدا ستافی جیاڕەگەز هەمیشە بانگهێشت دەکران بۆ ئەوەی لەگەڵ هاوبەشی ژیانیان ئامادەبن له‌و بۆنه ساڵانه‌یه.
به‌ڵگه‌یه‌كی تریان ئه‌وه بوو هه‌ر کاتێک کارەساتێكی گەورە ڕوویدابێت کە پەیوەندی بە لەدەستدانی ژیانەوە هەبووبێت، شاژن زۆرجار سەردانی شوێنەکە ی ئه‌كردو قوربانییەکانی لە نەخۆشخانە به‌سه‌ر ئه‌كرده‌وه. به‌ڵام كاتێك کە دەیڤید کۆپلاند لە ساڵی ١٩٩٩ مەیخانەیەکی هاوڕەگەزبازانی لە شاری سۆهۆی لەندەن بۆردومان کرد و بەهۆیەوە سێ کەس کوژران و ٧٠ کەسی دیکەش بریندار بوون شاژن نه سەردانی مەیخانە بۆمبڕێژکراوەکەی کرد و نە قوربانیه‌كانیشی لە نەخۆشخانە به‌سه‌ر كرده‌وه.
بەرگریکارانی دەسەڵاتی پاشایەتیش له‌به‌رامبه‌ردا ده‌یانووت كه زۆرێک لە ستافی شاهانە پیاوی هاوڕەگەزبازن به‌ڵام كۆمه‌ڵگای (ئێڵ جی بی تی) ئه‌م وه‌ڵامه‌یان به سووكایه‌تی ئه‌زانی و ئه‌یانووت بوونی ستافی هاوڕەگەزبازان کە دەست له‌سه‌ر ده‌ست وه‌ستاون و چاوەڕێی فه‌رمانی شاژن ئه‌کەن، بەڵگە نیە لەسەر هیچ شتێك جگە لەوەی کە حەزیان لە خزمەتکاریی پیاوی باش ئامادەکراوە. به بۆچوونی ئه‌وان ئه‌م به‌ڵگه‌یه هه‌ر وه‌ك به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی ئه‌و ڕەگەزپەرستە دەوڵەمەندانه‌یه كه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ستافی ڕەشپێستیان هه‌یه له ماڵه‌وه بۆ پاککردنەوەی ماڵەکانیان كه‌واته ئه‌وان ڕەگەزپەرست نین.
پیتەر تاتچێڵ بەڕێوەبەری دامەزراوەی پیتەر تاتچێل كه كه‌مپه‌ینه‌ری مافی مرۆڤی بەریتانییە و بە کارەکانی لەگەڵ بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکانی ئێڵ جی بی تی ناسراوە، له ووتارێكیا له ڕۆژنامه‌ی (ذه گاردیان) له‌مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٢ ئه‌ڵێت من ویستم دەرفەتێک بە شاژن به‌م کە ئه‌و دیوی چیرۆكه‌كه‌مان بۆ بخاته ڕوو بۆیە پەیوەندیم بە ئۆفیسی ڕۆژنامەوانییەکەی شاژنه‌وه کرد وئه‌م پرسیارانه‌م بۆ ناردن:
- ئایا شاژن تا ئێستا لەبەردەم خەڵکدا وشەی هاوڕەگەزباز ی به‌كارهێناوه؟
- ئایا لە هیچ یەکێک لە وتارەکانی بۆ نمونه لەکاتی ڕاگەیاندنی یاساکانی حکومەت بۆ یەکسانی هاوڕەگەزبازان ئەم ده‌سته‌واژانه‌ی بەکارهێناوە ؟
- ئایا تا ئێستا لە هیچ لێدوانێکی گشتیا دانی بە بوونی کەسانی ئێڵ جی بی تیا ناوە؟
- ئایا شاژن تا ئێستا سەردانی هیچ ڕێکخراوێکی خێرخوازی هاوڕەگەزبازانی کردووە؟
- ئایا ئەو پشتیوانی هەر ڕێکخراوێکە کە خزمەت بە پێداویستییەکانی کەسانی ئێڵ جی بی تی بکات؟
پیته‌ر ئه‌ڵێت نووسینگەی ڕاگەیاندنی شاژن هه‌رگیز وەڵامیان نه‌دایه‌وه.
وه نیگه‌رانی ئه‌وان هه‌تا كه‌مێك پێش مردنی شاژن هه‌ر به‌رده‌وام بوو، چونكه له ئایاری ئه‌مساڵ ٢٠٢٢ له ڕۆژنامه‌ی (ذه گاردیان) له‌وه‌ڵامی ئه‌وه‌ی داوایان لێكردووه ئاماده‌ی ئاهه‌نگی جیوبلی شاژن بێت پیته‌ر ئه‌ڵێت: (نەخێر شاژن سوپاس. ئاهه‌نگی جیوبلی ئێوه بۆ کەمپەینەیه‌كی ئێڵ جی بی تی وەک من، هیچ شتێكی تیا نیه بۆ شانازی و ئاهەنگگێڕان)!
- شاژن لە ساڵی ٢٠١٣‌یا پشتگیری لە میساقێکی کۆمۆنوێڵث کرد کە تێیدا هاتبوو:
“ئێمە بە شێوەیەکی سه‌رسه‌ختانه دژی هەموو جۆرە جیاکارییەکین. جا چ ڕەگ و ڕیشەی لە ڕه‌چه‌ڵه‌ك، ڕەگەز، ڕەنگ، عەقیدە، بیروباوەڕی سیاسی یان هه‌ر بنەمایه‌كی دیکەدا هەبێت”.
- وه له ساڵی ٢٠١٣ شاژن ئەلیزابێسی دووەم ڕەزامەندی شاهانەی بە یاسای هاوسەرگیری (هاوسەرانی هاوڕەگەزباز) دا، کە ڕێگەی خۆشکرد بۆ ئەوەی هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان ببێتە واقیع لە ئینگلتەرا و وێڵز. هه‌رچه‌نده ئه‌مه مشتومڕی زۆری لێكه‌وته‌وه ته‌نانه‌ت ساڵی ٢٠١٦دا سەرچاوەیەک کە بانگەشەی ئەوە ی ده‌كرد کە نزیکە لە بنه‌ماڵه‌ی شاهانه‌وه بە ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ڕاگه‌یاندبوو کە شاژن بە دوودڵی ڕەزامەندی خۆی لەسەر هاوسەرگیری هاوڕەگەزبازان داوە ئه‌گینا ئه‌و پێی وایه هاوسه‌رگیری هاوڕه‌گه‌زبازان هه‌ڵه‌یه‌و هاوسەرگیری ده‌بێت لە نێو‌ان ژن و پیاوێکدا بێت.
ئه‌گه‌رچی ڕەزامەندی شاهانە لە خۆیدا مانای زۆری نییە بەڵام هەندێک وەک نیشانەیەک وەریانگرت کە ئەو پشتگیری لە هەنگاوەکە ئه‌کات.
- به‌ڵام بۆ یه‌كه‌م جار كه ده‌سته‌واژه‌ی (ئاراسته‌ی سێكسی) به‌كارهێنا لە ساڵی ٢٠١٧یا بوو ، لە قسەکانیا لە کردنەوەی پەرلەمانا، شاژن ڕایگەیاند:
“حکومەتەکەی ڕووبەڕووی “هەڵاواردن دژی خەڵک دەبێتەوە لەسەر بنەمای ڕه‌چه‌ڵه‌ك، باوەڕ، ڕەگەز، کەمئەندامی، یان ئاراستەی سێکسی”.
- له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك لە ساڵی ٢٠١٨یه‌كێك له ئامۆزاكانی شاژن خۆی وه‌ك هاوڕه‌گه‌زباز ڕاگه‌یاندو ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ هاوژینه نێره‌كه‌ی كرد شاژن بەشداری ئاهەنگی هاوسەرگیریەکەی نەکرد.
- هەروەها شاژن لیستی ڕێزلێنانی ساڵانه‌ی هه‌بوو كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی لە ماوەی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا خەڵاتی به ژمارەیەک چالاکوانانی ئێڵ جی بی تی کیو+یش بەخشی، بەڵام له‌هه‌مان كاتا خه‌ڵاتیشی به کەمپەینەکانی دژە ترانس به‌خشیوه ، كه ئه‌وه چالاکوانانی هاوڕه‌گه‌زبازی ئه‌م ووڵاته‌ی زۆر نیگەران ئه‌كرد.
- له‌لایه‌كی تروه ئەندامانی دیکەی بنەماڵەی شاهانە (به‌تایبه‌تی گه‌نجه‌كان) تا ڕادەیەک زیاتر ڕاشکاوانەتر بوون لە پشتگیریکردنیان بۆ مافەکان – بەتایبەتی شازادە ویلیا‌م و شازادە هاری. لە ساڵی ٢٠١٩ شازاده ویلیا‌م ڕایگەیاند، ئەگەر منداڵەکانی وەک هاوڕەگەزباز دەربچن، پشتگیری لە هەر منداڵێکی دەکات، وه شازادە هاریش پشتگیری خۆی بۆ ڕێكخراوی مێرمەیدز نیشانداوه کە پێشتر باسم كرد ڕێکخراوێکی خێرخوازی گەنجانی ترانسە.
- ته‌نانه‌ت شازادە ویلیا‌م ٢٠١٦گۆڤاری ئەتیچیودی بانگهێشت کرد بۆ هێنانی ئەندامانی کۆمەڵگەی ئێڵ جی بی تی کیو بۆ کۆشکی کێنسنگتۆن بە مەبەستی ئه‌وه‌ی له نزیكه‌وه گوێ له ئەزموونەکانیان بگرێت، و تاوتوێی ئه‌و کاریگەرییە تەندروستی دەروونیانه بكات كه‌به‌سه‌ریان هێنراوە لە ئەنجامی بوونیان به ئێڵ جی بی تی كیو. ئەمە یەکەمجار بوو کە ئەندامێکی خێزانی شاهانە له‌گه‌ڵ هاوڕه‌گه‌زبازان كۆبێته‌وه‌و وێنەی بۆ بەرگی بڵاوکراوەیەکی هاوڕەگەزبازان بگیرێ.
ئایا هاوڕه‌گه‌زبازی له‌ناو موسوڵمانانی به‌ریتانیادا هه‌یه؟
به پێی تازه‌ترین ئاماری سه‌رژمێری فەرمی ناسراو به (سێنسه‌س) كه هه‌ر ده‌ساڵ جارێك ئه‌نجام ئه‌درێت له‌به‌ریتانیا له نێو‌ان سه‌رژمێری ٢٠١١ بۆ سه‌رژمێری ٢٠٢١ دانیشتوانی به‌ریتانیا ٣.٥ ملیۆن زیادی كردووه كه له‌سه‌دا ٣٣ی ئه‌و زیادبوونه موسوڵمانانن.
به پێی ئه‌و سه‌رژمێریه نوێیه ڕێژه‌ی موسوڵمانان بۆ ٣.٨٧ ملیۆن به‌رزبۆته‌وه كه ئێستا له‌سه‌دا ٦.٥ی ژماره‌ی دانیشتوانی ئه‌م وولاته پێك ده‌هێنن. هه‌رچه‌نده من حه‌زم كرد به ووردتر باسی ڕێژه‌ی (ئێڵ جی بی تی) بكه‌م له ناو موسوڵمانانی به‌ریتانیا به‌تایبه‌تی دووای ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی سه‌رژمێریه‌كه به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌متوانی له هه‌مان سه‌رچاوه یاخود هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی تری متمانه پێكراوه‌وه ڕێژه‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی هاوڕه‌گه‌زخوازانی موسوڵمان له‌م ووڵاته‌یا پشت ڕاست بكه‌مه‌وه، بۆیه له ئێستایا ئه‌وه لێ ئه‌گه‌ڕێم.
سی ئێن ئێنی له‌نده‌ن باسی ئه‌نجامه‌كانی ڕاپرسیه‌ك ئه‌كات كه له چاوپێکەوتنێكی ڕووبەڕوو له‌گه‌ڵ ١٠٨١ موسڵمانی بەریتانی به‌رهه‌م هاتووه كه لەلایەن دەزگای ڕاپرسییەوە بۆ بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنی چه‌ناڵ فۆی به‌ریتانی بە ناوی “مسوڵمانانی بەریتانیا بەڕاستی بیر لە چی دەکەنەوە”. ئاماده كرا، ئه‌ڵێت.
له‌و ڕاپرسیه‌یا زیاتر لە نیوەی موسڵمانانی بەریتانیا ٥٢% پێیان وایە نابێت هاوڕەگەزبازی یاسایی بێت و نزیکەی نیوەی ٤٧% یش پێیان وایە گونجاو نییە هاوڕەگەزبازەکان لە قوتابخانەکاندا وانە بڵێنەوە.
دیاره ئه‌مه‌ش به‌ڕوونی كاریگه‌ری له‌سه‌ر مامه‌ڵه‌ی موسوڵمانان هه‌یه له‌گه‌ڵ موسوڵمانی هاوڕه‌گه‌زباز بۆیه ده‌ڵێن پاش هه‌ندێ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌و هه‌راسانكردن و ئازار دان له‌لایه‌ن موسوڵمانانه‌وه هاوره‌گه‌زبازه‌كانی به‌ریتانیا لە ساڵی ١٩٩٩ ڕێكخراوی ئیمان بۆ هاوڕه‌گه‌زبازانی موسوڵمانیان لە لەندەن دامەزراند بۆ تەحەدای هۆمۆفۆبی.
ئیمان وه‌ك ڕێكخراوێكی خێرخوازی بۆ پاڵپشتی هاوڕه‌گه‌زخوازانی موسڵمانان دامه‌زرا – كه لەلایەن موسڵمانانی ئێڵ جی بی تی کیو سەرکردایەتی دەکرێت و کاریان بۆ ده‌كرێت؛ له مڵپه‌ڕه‌كه‌یانا لاپه‌ڕه‌ی FAQ وه‌لامی زۆرێك له پرسیاره‌كانیان داوه‌ته‌وه له ڕوانگه‌ی تێگه‌شتنی خۆیانه‌وه بۆ بابه‌تی ئیسلام و كۆمه‌ڵگای ئێڵ جی بی تی كیو، به‌داخه‌وه لێره‌یا كاتم نابێت تیشك بخه‌ینه سه‌ر بۆچوونه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له‌ساڵی ٢٠١٧ ڕێكخراوی هیدایه دامه‌زرا
هیدایەش به‌هه‌مان شێوه ڕێكخراوێكی خۆبه‌خشی موسوڵمانانه لە ساڵی ٢٠١٧ دامەزراوە، بۆ یەکەمجار لە بەریتانیا دەستیپێکردو لە ساڵی ٢٠٢٠دا لقی له ئەمریکاش کردووە.
ئه‌وان كاره‌كانیان له ڕێگای ئەنجامدانی کۆبوونەوه‌ی مانگانەیه لە سەرتاسەری شارەکانی بەریتانیا لە لەندەنەوە، تا گلاسکۆ چالاكی ده‌كه‌ن!
به پێی ڕاگه‌یاندنێكی (ثۆمسن ڕۆیتەرز فاوەندەیشن) له له‌نده‌ن – دوایین ئاماری حکومەت له مانگی ئایاری ساڵی ٢٠٢١ دەریخستووه خەڵکی بەریتانیا زیاتر لە جاران خۆیان وەک هاوڕەگەزباز یان دووڕەگەزباز دەناسێنن، واتە به پێی زانیاریه‌كانی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه کۆمەڵگەی هاوڕەگەزباز و دووڕەگەزبازی به‌ریتانیا لە ماوەی ساڵێکدا زیاتر لە 15% گەشەی کردووە و گەیشتووەتە 1.4 ملیۆن کەس.
فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی (ناشناڵ ستاتیستیك) به‌راووردێكی ووردی كردووه له ڕێژه‌كان له نێو‌ان ساڵه‌كانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ كه ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاندووه!
به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی ٢٠١٤ ڕێژەی دانیشتوانی بەریتانیا ئه‌وانه‌ی کە تەمەنیان سه‌روو ١٦ ساڵه و خه‌ڵكانی ئاسایین و ڕه‌گه‌زی به‌رامبه‌ر سه‌رنجیان ڕاده‌كێشێت له‌ساڵی ٢٠٢٠ دا کەمبوونەوەی به‌رچاوی به‌خۆیه‌وه بینیوه‌و دابه‌زیوه بۆ ٩٣.٦%.
بە مەزەندەکردن ٣.١%ی دانیشتوانی به‌ریتانیا له ساڵی ٢٠٢٠ ئه‌وانه‌ی كه له سه‌روو ١٦ ساڵیه‌وه‌ن به هاوڕەگەزباز یان دووڕەگەزبازدەستنیشانکراون ئه‌مه‌ش ڕێژه‌كه بۆ دوو هێنده به‌رز ده‌كاته‌وه كه ته‌نها ١.٦% بوو له ساڵی ٢٠١٤.
ڕێژەی ئەو پیاوانەی لە بەریتانیا خۆیان وەک (ئێڵ جی بی تی\ هاوڕەگەزباز یان دووڕەگەزباز) دەناسێنن لە نێو‌ان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠٢٠ لە ١.٩% به‌رزبۆته‌وه بۆ ٣.٤% ، وه ڕێژەی ئەو ژنانەی کە خۆیان وەک (ئێڵ جی بی\ هاوڕەگەزباز یان دووڕەگەزباز) خۆیان دەناسێنن لە ١.٤% بۆ ٢.٨% لە هەمان ماوەی ساڵدا بەرزبووەتەوە.
ئەو کەسانەی تەمەنیان له نێو‌ان ١٦ بۆ ٢٤ ساڵدایە و خۆیان به (ئێڵ جی بی\ هاوڕەگەزباز یان دووڕەگەزباز) ده‌ناسێنن به‌رده‌وام له‌به‌رزبوونه‌وه‌دایه به شێوه‌یه‌ك له‌ساڵی ٢٠٢٠ ڕێژه‌كه بۆ ٨% به‌رزبۆته‌وه، كه له‌وانه‌ش ٢.٧%ی ئه‌وانه خۆیان پێ هاوڕه‌گه‌زبازو له ٥.٣%یان خۆیان پێ بای سێكشوه‌ڵ\دووڕەگەزبازه.
هه‌مان سه‌رچاوه ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی کە ئه‌م ڕێژه‌یه لە سەرانسەری ئینگلتەرا و سکۆتلەندا بەرزبۆته‌وه، به‌ڵام ئامارەکانی ئێرلەندای باکوور و وێڵز وەک خۆیان ماونەتەوە.
له‌هه‌ما كاتدا به گوێره‌ی زانیاریه‌كانی فەرمانگەی یەکسانی حکومەت لەوەتەی یاساکە هاتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، ٤٩١٠ کەسی ترانس (ڕه‌گه‌زگۆڕدراو) بڕوانامەی ناساندنی ڕەگەزی نوێی پێدراوە.
به‌شی سێیه‌م ئه‌م بابه‌تانه‌ی له خۆگرتووه:
- وانه‌ی مشت‌ومڕ هێنه‌ری (په‌یوه‌ندیه‌كان وپه‌روه‌رده‌ی سێكسی) له قوتابخانه‌كانی به‌ریتانیا
- ده‌ره‌نجام و لێكه‌وته ته‌ندروستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان
- سه‌رچاوه‌كان
چاوه‌ڕوان بن
بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ به‌شی یه‌كه‌می ئه‌م بابه‌ته كلیكی ئێره بكه
ttbslot.com
여기에는 Shuntian Mansion의 목사와 사람들이 많이 있음을 알 수 있습니다.
tvlore.com
Zhu Zaimo는 “Xu Pengju,이 개자식, 이걸로 뭐하는거야?”
Exactly E Sexy Naked Nude Photos Videos Twitch – https://t.me/CrocSpot
Feet Luver 32 Only Fans Free Download – https://crocspot.fun
Hello Ꭲhеre. I foᥙnd youг weblog the uuse ⲟf msn.
Thаt is a vеry smartly ᴡritten article. I ᴡill make sure tⲟ
bookmark іt and ϲome bacк to reaⅾ more of уour uѕeful information. Thankѕ
f᧐r the post. I ᴡill definitely comeback.
Also visit my web site Astra 338
Outstanding feature
Excellent write-up
Hey there! Would you mind if I share your blog with my twitter group? There’s a lot of people that I think would really enjoy your content. Please let me know. Thanks
mikaspa.com
엄성공은 못마땅한 표정을 짓더니 진지하게 말했다.