پێنجشەممە , تشرینی دووه‌م 20 2025

كۆتای ژنان بۆ كورسیەكانی هەرێمی كوردستان

ئیسماعیل حەمەعەلی خورماڵی


‎بەپێی یاسا و ڕێكارەكانی كۆمسیۆن پێویستە لە هەر بازنەیەك ڕێژەی ئافرەتی سەركەوتوو ٢٥% كەمتر نەبێت. لەسەر ئەو بنەمایە لە سلێمانی (٥) كورسی بۆ كۆتای ئافرەتانە، لە هەولێر (٤) كورسی و لە دهۆك (٣) كورسی.

‎چۆن ئەو كورسیانە دابەش دەكرێن؟

‎١- لەهەر بازنەیەك ئەگەر ئافرەت بەدەنگی خۆی بەو ڕێژەیە دەرچوو، بابەتەكە كۆتایی پێدێت.
٢- ئەگەر تەواو نەبوو، كورسی لیستەكان دابەشی (٤)،دەكرێت، بەپێی ژمارەی تەواو كورسی دەدرێتە ئافرەت. لەم حاڵەتەشدا ئەو پیاوەی كە دەرچووە و كەمترین دەنگی هەیە لادەدرێت و ئەو ئافرەتە دادەنرێت كە دەرنەچووە و زۆرترین دەنگی ئافرەتانی هێناوە. ئەگەر زیاتر لە ئافرەتێك بووە بەشی لیستێ، بە هەمان شێوە پیاوەكانی تر لادەبرێن و ئافرەتان دادەنرێن.
‎٣- ئەگەر پرۆسەكە بەوە تێر نەبوو، ئەوا كورسی لیستەكان دابەشی (٣) دەكرێن و بەپێی ژمارە تەواوەكە دادەنرێن.
٤- ئەگەر بەوەش تێر نەبوو، ئەوا ئەو لیستانەی دوو كورسیان هەیە، پێویستە كۆتا دابنێن، لە كەمترین دەنگەوە دەست پێدەكرێت.
‎٥- ئەگەر بەوەش تەواو نەبوو، ئەو لیستانەی یەك كوسیان هەیە، لە كەمترین دەنگەوە.
٦- ئەگەر دوو لیست یان دوو كاندید هەمان دەنگیان هەبوو، ئەوا بە قورعەیە یەكلایی دەكرێتەوە.
‎٧- كۆتای ئافرەتان بەسەر لیستی پێكهاتەكاندا جێبەجێ نابێت.

‎كۆتای ئافرەتان لە بازنەكانی هەرێم چۆن دەبێت؟

‎بەپێی شیكارییەكانی پێشتر كە بۆ بازنەكانمان كردبوو، لە خوارەوە بەخێرایی باسی بازنەكان دەكەین.

‎سلێمانی:
‎بازنەی سلێمانی (٥) كورسی كۆتای هەیە. ئەگەر لەم بازنە ئافرەتان خۆیان دەرنەچوون بەم شێوەیە دابەش دەبن:

  • یەكێتی لانیكەم دوو كورسی
  • سەرۆكی لیستی پارتی و نەوەی نوێ ئافرەتن و دەرچوونیان نیمچە مسۆگەرە.
    ‎تەنها كورسیەك دەمێنێتەوە، ئەگەر یەكێتی بگاتە (٩) كورسی كە ئەگەرێكی دوورە ئەوا دەبێتە بەشی یەكێتی.
  • ئەگەر لە لیستی پارتی یان نەوەی نوێ دوو ئافرەت خۆیان سەركەون، كۆتایی پێدێت.
  • ئەگەر ئەوەش نەبوو ئەوا لە لیستەكانی یەكگرتوو و كۆمەڵ و هەڵوێست كامیان دوو كورسی هێنابوو و كەمترین دەنگی هێنابوو، ئەو لیستە ئافرەت دادەنێت. ئەگەر تەنها یەكگرتوو دوو كورسی هەبوو، ئەوا یەكگرتوو دەبێت كۆتا دابنێت.

‎هەولێر:
‎بازنەی هەولێر (٤) كورسی كۆتای هەیە. ئەگەر لەم بازنە ئافرەتان خۆیان دەرنەچوون بەم شێوەیە دابەش دەبن:

  • پارتی دوو كورسی
  • یەكێتی یەك كورسی
  • نەوەی نوێ یەك كورسی بەو مەرجەی دوو كورسی بهێنێت.

‎دهۆك:
‎بازنەی دهۆك (٣) كورسی كۆتای هەیە. ئەگەر لەم بازنە ئافرەتان خۆیان دەرنەچوون بەم شێوەیە دابەش دەبن:
‎ئەگەر پارتی (٩) كورسی بەدەستهێنا ئەوا هەر سێ كورسی كۆتا پارتی دایدەنیت، ئەگەر (٨) كورسی بەدەستهێنا و سێ ئافرەتی براوەی نەبوو، ئەوا كۆتا دەبێتە بەشی یەكگرتوو.

Check Also

فیستیڤاڵی هەنار.. لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ

ئا:ئاشتی جەمیلیەکەم فیستیڤاڵی هەنارو پایزی هەڵەبجە لەساڵی 2015 لەنەمامگەی سیروان کرا، ڕێژەیەکی زۆر کەم دووکاندارو …