خه‌رمان عبدالكریم
هه‌ندێك ئازار كاتێك ده‌كه‌وێته قوڵاییه‌كانى دڵه‌وه، ناكرێت وه‌ك درزێك مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌لأ بكرێت، وه‌ك كه‌لێنیێكى بچوك پینه‌ى بۆ بكرێت، ئه‌كرێت ئازاره‌كه به تۆوه نه‌بێت لانى كه‌م ده‌توانیت خۆت بخه‌یته هه‌مان حاڵه‌تى ئازاركێشانه‌كانه‌وه، بۆیه به‌هاى پیرۆزى پێ بده‌و ووشه‌كانت ئازار به‌خشانه مه‌خه سه‌ر برینه‌كان، ئاوێته‌ى خوێ و ترشی مه‌خه سه‌ر بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ر نا به‌رگه‌ى ئازاره جه‌سته‌ییه‌كه بگرێت ڕۆحیشی مه‌خه لێوارى ته‌وژمى هه‌زاره‌ها بیرى خراپ و ئاوه‌زى لێكبچڕانى ئه‌فكاره‌وه
مرۆڤه‌كان ده‌توانن شیفا به‌خشی یه‌كتربن به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى له یه‌ك ئه‌ڵقه‌ى پێكه‌وه ژیاندا له‌یه‌كتر نزیكن، ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌كان له‌خه‌مى یه‌كتردا نه‌بن هه‌موو مه‌رگه ساته‌كانى ژیان و دووچاربوونى مرۆڤه‌كان به كێشه ده‌روونی و ئه‌خلاقیه‌كان زیاتر ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ببینن ناخى مرۆڤه‌كان به‌سه‌ردانى ئازیزێك ناڕه‌حه‌ته‌كانى ده‌ڕه‌وێته‌وه‌و به‌رگرى بۆ نه‌خۆشیه‌كه‌ى ده هێنده زیاد ده‌كات، هه‌زاره‌ها نموونه هه‌ن كه مرۆڤ ده‌توانێت به ووشه‌یه‌ك ئازارێكى قولأ و هه‌ناسه‌یه‌كى توند بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ دۆخێكی هێمن و ئارام، هه‌ندێك ووشه كاریگه‌رى هه‌زاران ده‌رزى و ده‌رمانى شكێنه‌رى ئازار كارده‌كاته سه‌ر ده‌روونى مرۆڤه‌كان، هێمن بن له چوونه سه‌ردانه‌كانى نه‌خۆش و دیارییه‌كانتان با سوودبه‌خش بێت، چه‌پكه گوڵی میهره‌بانى و كۆكه‌ره‌وه‌ى هه‌زاره‌ها ووشه‌ی ناوازه‌ى ناو بۆكس بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌چیته سه‌ردانى نه‌خۆش و توانجى لێ ده‌ده‌یت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه خزمه‌ت نه‌كراویت، بفه‌رموو خۆت ببه به هاوه‌ڵى خزمه‌تى نه‌خۆشه‌كه‌و میوانه‌كانى بكه‌و به‌رگه‌ى قسه ناخۆشه‌كانى ده‌روروبه‌ره‌كه‌ش بگره، تافێرى ئه‌ته‌كێتی مامه‌ڵه‌بیت، ئه‌گه‌ر هاوپێچی باكگراوه‌ندێكى ناخۆشی له‌گه‌لأ نه‌خۆشه‌كه یان مه‌چۆ یان لانى كه‌م منه‌تى چوونه‌كه‌ت مه‌كه به‌سه‌ریدا كه سه‌ردانت كردووه، كاتێك باسی ئازارێكت لا ده‌كرێت، گوێ بۆ نه‌خۆشه‌كه بگره نه‌ك هه‌زاره‌ها برینى كۆنی خۆت هه‌ڵبده‌یته‌وه‌و بڵێیت منیش وام، یان فڵانه‌كه‌س وایه یان وه‌زعى ئه‌و زۆر خراپتره، ئه‌مه مانادانێكه به‌وه‌ى كه ئه‌م نه‌خۆشییه‌ى تۆ هیچ نییه‌و خۆت بۆ هیلاك كردووه، ئاهى نه‌خۆشه‌كان قورس و كاریگه‌رو مسته‌جابن لاى خالق مه‌هێڵن به‌ر ژیانتان بكه‌وێت، به‌هایه‌كى كاریگه‌رو شفایه‌كى هێمن بن بۆ نه‌خۆشه‌كان و له ئازاره‌كانى یه‌كتر ببپرسن مه‌هێڵن هه‌روا به‌كه‌لێنی دانه‌خراودا تێپه‌ڕێت.