ڕۆشناصالح
درامایەکی پەروەردەی خێزانی و سیاسییە، هەتوانی برینە هەنوکەییەکانی بەغداد دەکات لەو سەردەمەی (ئەحمەد یەسەوی) و هاوڕێکانی بەتەکلیفی( شێخ یوسف هەمەدانی) موریدیان گەشتیان کردووە بۆ تەکیەی بەغداد ئەوکات دۆخی سیاسی بەغداد شڵەقاو ناجێگیرە بەدەست چەندین گروپی بەرژەوەند خوازو قۆرغکارەوە کە ئەڵقە لەگوێ و، دار بەدەستی بیانیەکان و جێبەجێکاری پلانە نەگریسەکانیانن، کە چەندین کۆیلە و ماستاوچی و خاک فرۆش لەدەوریان کۆبونەتەوە و بەئومێدی پاروە نانێک…!
با لەچەند لایەنێکەوە باسی درامەکە بکەین
سیناریۆ (دەقی دراماکە)
ورد و بەدیقەتەوە نوسراوە بەکۆمەڵێ وشەی بەهادار و پڕواتا زنجیرە چیرۆکێکی واقیعی و نایابی پێکەوە کۆکردوەتەوە کە لەهیچ قوژبنێکدا نەدژیەکن نە پێچەوانە تەقالید و ئامانجی دراماکەن.
لۆکەشن و کەرەستە بەکارهێنراوەکانی ناوی: سود لەسروشتی دڵبەر وەرگیڕاوە بەماندوبونێکی زۆرەوە.
ئەکتەرەکان: نایابانە ڕۆڵەکەیان پێدراوە و بەرجەستەی دەکەن بەجۆرێک ئاوی دڵی بینەر دەدات.
میوزیک: بەهەموو نۆتە و تۆنەکانی ناویەوە حاڵی ناو فیلیمەکەت بۆ بەیان دەکەن.
کاری پشت کامێراو و مۆنتاژ : نۆ کۆمێنێت چوون شارەزاییەکی ئەوتۆم نییە لەبارەیانەوە.
ئایا بینەربوونی بۆکێ پێویستە ؟
پێم وابێتە بۆ هەموکەسێک پێویستە، چوون دایکە یەڵماس بەدایکان دەڵێن چۆن ئیدارەی ماڵ و خێزان و بنەماڵە و عەشیرەتەکەیان بە سۆزو میهرەبانیەوە بکەن ، هاوکات ئەکتەری سەرەکی ئەحمەد یەسەوی بە بانگخوازان و دکتۆران و کاربەدەستان و مامۆستایان و سەرپەرشتیاران و، پیاوان و کوڕانی گەنج و تەواوی ئەوانەی پێیان خۆشەو ڕابەرایەتی بکەن لە هەربوارێک بێت دەڵێت ڕاستگۆ و دڵسۆز و خۆنەویست و هەوڵدەر و، تیمارکەر و واقیع بین و پشت بەزاتی حەق ببەستن و لەهیچ سڵمەکەنەوە ، ڕێگای غەریبی بگرن بۆ هێنانەدی ئامانجتان خاوەن پەیام مەردبن لە ژیان نەک بۆ ناوبانگ و جوانی و سامان، یاری بەدڵ و ئەوینی خۆتان و کچی خەڵک بکەن ، لەگەڵ تەواو مرۆڤەکان مرۆڤانە مامەڵەبکەن با هاودین و ڕەنگ و هاوتەمەنیشتان نەبن ، ئایتۆڵۆی گوڵ بەزمانی گوڵ و گیاو ئەوینی بێگەردی ناخی پێمان دەڵێ بۆ هەموو دەردێک دەرمانێک هەیە و پێویستە لە ژیان ژیرانە گێوێ ڕایەڵی گەورەکان بینین و ئەزمونی ئەوان بکەین بەڕۆشنای ڕێگامان و کە الله ڕۆزی ئەوینی خەڵاتکردین لە ڕێ بەندەیەکیەوە تا دواهەناسە بۆی بژین و لەپێناویا بمرین، چوون ڕێگای حەق تەنها یەک دانەیەو بەس ، پاڵەوان حەمزە پێمان دەڵێ ژیان چەند جار برینی لە بونتا دروستکرد تۆ قەڵغان لە شوێنی دابنێ ، مرۆڤەکان چەندە خراپ باسبکرێن تۆ لە ڕەوشت وزاری خۆیانەوە بیانناسەو، بەئەوین و وشەکانت لایاندە لە ڕێگای تەمتومان و گوماناوی و ڕاهێنەریان بە تا هێزی ژیانکردنیان پێدەبەخشت و ڕابردووی پڕ ئازاریان بیردەبەیتەوە ،مەنسور بەنیانی خۆی و خامە و پێنوسەکەی پێمان دەڵێ ئەوەی دەمێنێتەوە تەنها نوسین و کتێبەکانە ئەرشیف و مێژووتان با گەوهەرێکی جوانبێت لەناو کتێبخانەکاندا، ئەو کاتەی تەنها ڕێدەکەیت لەناو دەوروبەرتدا و خولیا و بیرت لەوان جودایە و ڕێگاکەشت ڕاستە ئیدی بزانە تۆ شەمعی دەستیانی بۆ ڕێگای دوور و تولانی.
نەجیبی بچوک پێمان دەڵێ منداڵان فەرامۆش مەکەن ئەوان بێتوانانین ، بەپەروەردەیەکی دروست دەتوانن ببنە هۆی هیدایەتی گەورەکان و مورشیدیان بکەن لەو کاتەی ئەوان ناتوانن یاخود ماندون.
عومەر سەرپەرشتیاری گەڕەکی سازڵک بەزمانی حاڵ بۆی بەیان کردین ڕابردووی خەڵوزمان چۆن بکەین بە ئەڵماس
خاتوو ئەسیفە کچی خەلیفە ئەبێ ژیانی شاهانە و ناوکۆشک خەم و مەینەتی ئەوانەی ئاتاجن بیرمان نەباتەوە ئەو جوان جلیوەی بەختەوەری لە کۆڵانەکانی سازڵک و گەڕەکە هەژار نشینەکاندا دەبینی
خاتوو لەیلا ، بەخانمانی وت چەندە باڕودۆخ سەخت و ناهەمواربێت قەد خۆتان لەکەدار مەکەن و دەرون و بونتان مەکەن بەزبڵدا ، بۆ گۆڕانکاری لە ژیانتان بەرەو باشتر هیچ چرکەیەک لەدەست نەدەن دوژمنکانتان بەیەکجاری لە گۆڕبنێن.
ئەوەشمان بیرنەچێ عاتف و شێخی چیاو مەروان ماستاو چیەکانیان کۆتای هەموو زاڵمانیان کردە تابلۆیەکی پەند ئامێز بۆمان و تاهەین نابێ توخنی خیانەت و نادادی و خراپەکاری بکەوینەوە.