زانا حاجی تەیب کوردی
زەردەچەوە بەعەرەبی پیضى دەوتريت کرکم، بە فارسی زردچوبە، ناوی زانستی Longa Curcuma ، زەردەچەوە ڕەگی گیایە و زیاتر لەناوچەکانی ئاسیا بەرهەم ئەهێنرێ بەتایبەت لە تەواوی خاکی هندستان، هەروەها لەوڵاتانی چین و ژاپۆن و تایوان و ئەندەلوسیا.
زەردەچەوە لە بنەماڵەی زەنجەبیلە، بەکارهێنانی زەردەچەوە زیاتر لەبەشە خۆراکییەکان بەکاردێت، لە ڕووی تەندروستیەوە بایەخێکی زۆر باشی هەیە و بەشێوەی سابون یان زەیت یا کریم یاخود بەتێکەڵ کردنی لەگەڵ پێکهاتەی تردا.
سودەکانی زەردەچەوە :
1.بۆ نەهێشتنی تاڵی ناو گەدە زۆر بەسودە.
2.پەنکریاس چالاک دەکات و ئیلتهابی سنگ ناهێڵێ.
3.ماددەی کۆرکۆمین گرنگترین پێکهاتەی ناو زەردەچەوەیە و دژی تەسەمومی جگەرە. 4.ڕێگرە لە زیاد بونی وەرەمی سەرەتانی.
5 .لەبەر ئەوەی ماددەی تۆڕمیڕۆن لەزەردەچەوەدا هەیە ڕێگرە لە باڵوبونەوەی ئەو ژەهرەی لەماردا هەیە لەکاتی پێوەدان دا یان هەر مێروویەکی ژەهراوی بێت.
6.سابون یان کرێمی زەردەچەوە بۆ لابردنی پەڵە و زیبکە زۆر باشە، بۆ پێستی چەور بەکاردێت.
7.هاڕاوەی زەردەچەوە بۆ نەهێشتنی چەوری پێست یان چەوری خوێن زۆر باشە تا 10 ڕۆژ بەکاربهێنرێت، ڕۆژی یەک کەوچکی چا بۆ پیاڵەیەک ئاوی گەرم دوای سارد بونەوەی بپاڵێوريت و بخوريتەوە دوای نان.
8.زەیتی زەردەچەوە یان زەردەچەوەی هاڕاو بۆ نەهێشتنی ئازاری ڕوماتیزمە زۆر باشە.
9.ئەتوانرێ لە جیاتی زەنجەبیل بەکاری بهێنی.
زیانەکانی زەردەچەوە:
1.زۆربەکارهێنانی ئازارو گرژ بونی مەعیدە زیاد ئەکا.
2.ئافرەتی دووگیان یا ئافرەتی شیردەر نابێ بیخوات .
3.زۆر خواردنی لە هەندێک کەس قەبزی و لەهەندێک کەس سکچون دروست ئەکات.
4 .ئاسن کەم ئەکات، نەزیفی خوێن زیاد ئەکات، چونکە ئەبێتە هۆی تێکچونی خڕۆکە سورەکان .
5.زۆر بەکارهێنانی گرژ بون لە ڕەحمی ئافرەت زیاد ئەکات.
6.شەکرە دائەبەزێنێ و بەردی گورچیلەو زراو زیاد ئەکات.
7.ئەو کەسانەی شەکرەیان هەیە وا باشترە نەیخۆن.
8.زۆر خواردنی لە پیاواندا ئەبێتە هۆی دروست بونی عقم واتە مناڵ نەبوون.
9.ئەو کەسانەی حەبی ئەسپرین ئەخۆن نابێ بەکاری بهێنن .
شێوەی بەکارهێنانی زەردەچەوە:
یەک کەوچکی چا لە زەردەچەوەی هاڕاو بۆ پیاڵەیە ئاوی گەرم دوای سەرداپۆشین و سارد بونەوەی بپاڵێورێ نیو سەعات دوای نانی ئێوارە ئەخورێتەوە، واتە لە ڕۆژێک دا یەک جار تا 10 بۆ 15 ڕۆژ .
زەردەچەوە بەشێوەی هاڕاو بۆ ناو خواردن بەتەنها یان تێکەڵکردنی لەگەڵ بابەتی تر بەکاردێت. زەردەچەوە بۆ پێستی چەور بەکاردێت بۆ لابردنی پەڵەو زیبکە و سپی کردنەوەی پێست بەشێوەی سابونی زەردەچەوە ڕۆژانە جارێک پێی ئەشۆرێت، یان بەشێوەی ماسک هەفتەی سێ جار جاری 20 دەقە پێوەی ئەمێنێتەوە یان بە شێوەی کرێم 10 دەقە پێوەی ئەمێنێتەوە.