هه‌ینی , ئازار 29 2024

چیرۆكی واقعی

نامایەك بۆخودا….
و: كەتان خادیمی
هەموو بەیانیەك زوو لەخەو هەڵئەسام، كردبوومە عادەت دەستم بەنووسین ئەكرد، چێژم بەو نووسینەم ئەبینی، ئەو بەیانیە (ڕیم)ی كچم دەرگای ژوورەكەمی كردەوە، وتی دایكە چی ئەنووسیت؟
وتم:نامە ئەنووسم بۆخوا.
وتی:ئایا ئەتوانم بیانخوێنمەوە؟
وتم: نەخێر ئەوانە تایبەتن تۆ هێشتا مناڵیت. هەروەك زویر بووبێت لەژوورەكەم ڕۆشتە دەرەوە.
ڕیم لەپۆلی چواری سەرەتایی بوو، دەبوو هەموو بەیانیەك خۆم بیگەیەنمە قوتابخانە، بەرلەوەی لەماڵ دەرچین ئەملاو ئەولای (ڕاشد)ی باوكی ماچ ئەكرد، كەلەسەر عەرەبانەی كەمئەندامیە و تووشی شەشەل بووە، بەرلە لەدایكبوونی ڕیم تووشی كارەساتێك بوو. هەربۆیە لەوكاتەوە چاوی كردۆتەوە باوكی بەو شێوەیە ئەبینێت. ڕۆژێك چوومە ژوورەكەی (ڕیم)، خەریكی نووسین بوو لەسەر دەفتەری وێنەكەی، وتم: چی ئەكەین؟
وتی: نامە ئەنووسم بۆخوا. دوایی نامەكانی لەمن شاردنەوە، منیش زەردەخەنە گرتمی زۆر سەرنجی ڕاكێشام، پاشان پرسی: ئەم نامانە ئەگەن بەخوا؟ وتم: بەڵێ خوای گەورە دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیەو هەموو كارەكان جێبەجێ ئەكات.
بەم قسەیەك ڕوخسارە مناڵانەكەی گەش بوەو بەجێم هێشت.
عادەتێكی تری ڕیم ئەوەبوو كۆتایی هەموو هەفتەیەك گوڵێكی لەباخچەكەی ماڵەوە لێئەكردەوەو پێشكەشی مامۆستایەكی ئەكرد، بەیەكەوە زۆربەی كات خەریكی چاككردنی ئەو باخچەیە دەبووین. ڕۆژێك حاڵی ڕاشدی هاوسەرم زۆر خراپ تێكچوو، دوكتۆرم بۆبانگ كردە ماڵەوە، دایكی و براو كەسوكارەكەی هاتن، چونكە دكتۆر وتی نەخۆشیەكەی لەمێشكیا تەنیویەتیەوە مەحاڵە بژی، منیش بەدرێژایی ڕۆژە ئەگریام، دانیشتبووم، ڕیمی هات بەدەستە سرە بچوكەكەی فرمێسكەكانی سڕیم، وتی: دایكە باوكم زۆر باشە مەترسە بۆ ئەگریت؟ وتم: كچم..ئازیزەكەم..توندگوشیم بەخۆمەوەو ئینجا شانە بچكۆلەكانیم گرت و چاوم بڕییە ناو چاوەكانی، ڕیم گیان دوكتۆرەكە ئەڵێت كە باوكت تووشی نەخۆشیەك بووە لەسەریا، لەوانەیە ببێتە هۆی مردنی، تۆ گەورە بوویت بۆیە پێت ئەڵێم، تا لە دوعاكانتا باوكتت لەیاد نەچێت. هەر دوای وتەكەم، خێرا (ڕیم) چووە دەرەوەو دەرگاكەی لەدوای خۆی داخست.
هەفتەیەك پاشتر، بەیانیەك ڕیم بەچالاكی هەستا لەخەو، دەستیكرد بە سڕینی عەرەبانەكەی باوكی، پاشان یارمەتی دام ڕاشدمان خستە سەر جێگاكەی، خۆی گۆڕی و كتێب و جانتاكەی مەكتەبی هەڵگرت، خۆی گۆڕی و ماچێكی گەرمی باوكی كرد، یەكەمجارم بوو ئاوا بیبینم لەباوكی ئەڕوانێت، زۆر جیاواز بوو لەهەموو كاتەكانی دیكە، لەناكاو وتی: باوكە كەی ئەو ڕۆژە دێت بمگەیەنیتە قوتابخانە وەك هاوڕێكانم. ڕاشد چاوەكانی پڕ لە فرمێسك بوون، بەڵام لە ڕیمی شاردنەوە، وتی : پەنا بەخوا ئیشەڵا ئەو ڕۆژە دێت.
ئەو بەیانیە(ڕیم)م گەیاندە قوتابخانەكەی ئەملاو ئەولاییم ماچكردو، ڕوانیم بەدوایدا كە چۆن بەهەنگاوە بچكۆلەكانی بەسەر قادرمەكاندا سەر ئەكەوت، گەڕامەوە حەزمئەكرد نامەكانی بخوێنمەوە كەبۆ خوای نووسیبوون، چوومە ژوورەكەی، لەكتێبخانەكەی ژێرسیسەمەكەی گەڕام نەمزانی لەكوێی داناون، ئینجا بیرم لە سندووقێكی بچووكی كردەوە كە شتی تایبەتی تیا هەڵئەگرت، دۆزیمەوە پڕ بوو لەنامەی پێچراوە بۆخوا، لێوان لێو بوون لەسادەیی وەك( خوایە گوڵی حەوشەكەمان زیادبن، تا بەشی هەموو مامۆستاكان بكەن..خوایە گیان خاڵۆزاكەمم زۆر خۆش ئەوێت با لەمەكتەب دەرچێت…) زۆر نامەی جوانی ترم خوێندنەوە، سەیر بوو نامەكانی هەمووی هاتبوونە دی گوڵی حەوشەكەمان تا دەهات زیاتر ئەبوو، یان خاڵۆزاكەی دەرچووبوو..خەمبار بووم و سەیرم لێهات كەنامەیەكی تیانەبوو داوای شیفا بكات بۆباوكی، كەمن سەرقاڵی خوێندنەوەی ئەم نامانە بووم، زەنگی تەلەفۆنەكە لێیدا بەڕێوەبەرایەتی قوتابخانەكەی (ڕیم) بوو، مامۆستاكەی بە قوڕگی گیراوەوەو بەدەم گریانەوە وتی، (ڕیم) لەنهۆمی سێی قوتابخانەكەوە كەوتۆتە خوارەوە، گوڵێكی بەدەستەوە بووە ویستوویەتی بیگرێتەوە…..زانیم (ڕیم) لە ژیاندا نەماوە دەستم بەگریان كرد، ئەم كارەساتە زۆر گەورەبوو لەسەر دڵی من و ڕاشدی هاوسەرم. دوای ئەو ڕۆژە دەرگای ژوورەكەیم كلیل داو نەمتوانیەوە سەیری بكەم. وەك خووی هەمیشەییم لەكاتی دەوامەكەیدا هەمووبەیانیەك ئەچوومە بەردەرگای قوتابخانەو، ماچی هاوڕێكانیم ئەكرد باوەشم پیا ئەكردن و سڵاوم لێئەكردن و، ئەگەڕامەوە، بەو خەیاڵەی كە ڕیمی ئەگەیەنم بۆقوتابخانە. تا ڕۆژێك یەكێك لەمناڵەكان وتی: پورێ تۆ بۆئەگریت، ئەی (ڕیم) نەڕۆشتووە بۆبەهەشت پێش ئێمە؟ وتم: بەڵێ بە ئیزنی خوا. بەڵام ئەو هیچ لەدڵی منی دایك تێنەئەگەشت.
چل ڕۆژ بەسەر بەسەر كۆچی ڕیمدا تێپەڕیبوو لەگەڵ ڕاشد دانیشتبووین، لەناكاو دەنگێك لەژوورەكەی (ڕیم)ەوە هات، تا گەشتمە ژوورەكەی وابیرم ئەكردەوە كە گەڕاوەتەوە، دەرگاكەیم بەپەلە كردەوە، بەڵام ئیتر خۆم پێنەگیراو خۆم دا بەسەر جیگاكەیدا كە هێشتا بۆنی ئەوی لێئەهات، چاوم بڕیە كەنتۆرەكەی كە پڕیكردبوو لەوێنەی گوڵ و گوڵزار، سەیری چواردەورمم كرد خوایە ئەو دەنگە لەكوێوە هات، ئینجا وێنەكەی كەعبەی پیرۆزم بینی كەوتبووە سەر زەوی، ڕیم زۆر حەزیلێبوو، هەڵمگرتەوە تا هەڵیواسمەوە، كاغەزێكی پێچراوەم بینی خرابووە نێوان چوار چێوەكەو شووشەكەوە لەسوچێكی خرابوو، یەكێك بوو لەنامەكانی ڕیم، بەخەتێكی سوور نووسیبووی( خوایە من بمرم باوكم بژی).a

Check Also

بەشێك لەقەصیدەی
بۆ”لیا “ی كچم

ا بەقەڵەمی شاعیری کۆچکردوو گۆران عەباسچەپكە گوڵە بۆن خۆشەكەمكار مامزە چاوڕەشەكەمكە گەورەبوویتلەسەروی هیچ پیرێكەوە     دانەنیشیت..با …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *