هه‌ینی , ئاب 1 2025

تێڕوانینێکی کۆمەڵناسیانە بۆ جەنگ

شانۆ عارف / توێژەری کۆمەڵایەتی

جەنگ، کردەیەکی توندوتیژیە، لە سروشتی غەریزەی شەرانگێزی مرۆڤەوە سەرچاوە دەگرێت، هەمیشە کۆیە، ئەگەر تاک بو دەبێتە ململانێی تاکە کەسی ، بۆیە دەبێت زۆرینەی هەوڵاتیان تیایدا بەشداربن، هەمیشە هۆکارێکی هەیە : دەکرێت مافی ڕەوای میللەتێک بێت بۆ سەربەخۆیی، یاخود میزاجی تاکەکەسێک بێت ببێتە هۆی هەڵگیرساندنی جەنگ، گەرچی زۆربەی جەنگەکان بە
هۆکاری ئابوریەوە سەرچاوە دەگرێت،
لە پێناو ئامانجێکدا خەباتی بۆ دەکرێت…
جەنگ خولقێنەری مێژووە، زۆربەی شارستانیەکان بەجەنگ دەستی پێکردوەو بەجەنگیش کۆتایی پێهاتووە.
زانایانانی کۆمەڵناسی جەنگ دەکەن بە دوو بەشەوە “جەنگی پێویست و جەنگی خۆویستانە”.
هەندێک لە بیرمەندان لەگەڵ جەنگدان، بە پێویستی دەزانن و چەندین بۆچون و نوسینیان هەیە لەسەر جەنگ، هەندێکیشیان جەنگ دەبەستنەوە بە ماڵوێرانی و پاشاگەردانی وڵات و دەرونی مرۆڤ.
نمونە دێنینەوە بۆ ئەو بیرمەندانەی لەگەڵ جەنگدان.
“نیچە” پێی وایە جەنگ دەبێت : ” جەنگ دل ڕەقانە بێت تا ئەنجامێکی باشی هەبێت.”
هەروەها “هیگڵ” و “میکاڤیلی” بەتەواوی لەگەڵ جەنگدان.
زۆرێکی تر پێیان وایە جەنگ تەواو بونی بۆنیەو ناشبێ تەواو بێت..
چونکە پێیان وایە جەنگەکان گۆڕانی گەورە دروست دەکەن لە کۆمەڵگادا، زۆربەی دامەزراوەو یاساکان لەدوای جەنگەکانەوە دانراون.
بەڵام کەسێکی وەک ڤۆڵتێر، بەتەواوی دژی جەنگە و بە شتێکی بێ نرخ سەیری دەکات، وتەیەکی هەیە دەڵێت: ” هەر ئێستا سەد هەزار پەڕۆ بەسەر وەستاونەتەوە دژی سەد هەزار پەڕۆ بەسەری تر، تێدەکۆشن لەپێناو بستێک خاک کە دەبێتە مۆڵکی کەسێک کە قەیسەرە، کەس نازانێ چۆن بوو بە قەیسەر، ئەم دو سەد هەزارەش تا ئێستا یەکیان نەبینوە و نازانن بۆ شەڕ دەکەن”.
زۆرێکی تر پێیان وایە جەنگ دڕندەترینە، چونکە بەهێزترین گەنج و جەنگاوەران دەبات بۆ خۆی.
هەروەها پێیان وایە کاتێک جەنگ دوبارە دەبێتەوە یانی جەنگ هیچ گرفتێکی چارەنەکردووە بۆیە پێویستی بە دووبارە جەنگێکی ترە، لەگەڵ ئەوەشدا مەرج نیە هەمیشە گۆڕانکاریەکانی جەنگ بەرەوپێش بن، هەندێک جەنگ هەبون کۆمەڵگایان بەرەودوا بردووە.
بیرمەندێکی تر “دۆرکهایم” کە بەدامەزرێنەری کۆمەڵناسی نوێ دادەنرێت هاتووە لێکۆڵینەوەی کردووە، جەنگ و جەژنی بەیەک لێکچواندوە.
لەم چەند خاڵەدا کورتی دەکەینەوە:

١. هەردو جەنگ و جەژن، کۆهەستن، هاۆڵاتیان تیایدا هاوبەشن، کۆدەبنەوەو دەبن بە دیاردەیەکی کۆمەڵایەتی و ڕوحی کۆمەڵایەتی زیندوو دەکاتەوە.
٢. هەردوکیان یاساو ڕێ و ڕەسمی تایبەت بەخۆیان هەیە.
٣.هەردوکیان پێویستی بە قوربانی هەیە..
” هەڵبەت لێکۆڵینەوەکە بۆ هەمو دینەکان بووە”.
٤هەردوکیان پێویستی بە ڕازاندنەوەو نمایش هەیە.
٥.لەهەردوکیاندا دیاردەی مردوو پەرستی هەیە.

جۆرەکانی جەنگ:
١. جەنگی سیاسی و ڕامیاری و جوگرافی نێوان دوو وڵات.
٢. جەنگی ناوخۆیی، نێوان دوو تیرەو تایەفە یان دوو ئاین.
٣. جەنگی بەوەکالەت: وڵاتێک هێز دەنێرێت بۆ هاوکاری وڵاتێکی هاوپەیمانی.
٤. جەنگی کیمیاوی و بایەلۆجی ” وەک بڵاوبونەوەی مادەی کیمیاوی یان ڤایرۆسێک”.
٥. جەنگی ئەلکترۆنی و کارەبایی.
٦. جەنگی ڕاگەیاندن و دەرونی “جەنگی سارد”.

هۆکارەکانی جەنگ:
١. ئابوری، زۆرترینیان لەبەر ئەمەیە.
٢. نیشتمانی، بەرگری لە ووڵات و سەربەخۆیی.
٣. قەومی
٤.دینی

نیشانە ناسێنەرەوەکانی جەنگ:
١. گۆڕانکاری خێرا دەکات، “ئەم شەو سەرۆکە، بەیانی جەستەی بەدەست هاوڵاتیەکانیەوە”.
٢. شارستانی دروست دەکات و دەڕوخێنێت.
٣.کۆدەنگی دروست دەکات. کۆ دەنگی واتا; زۆرتر هەست و سۆز زاڵ دەبێت بەسەر جەماوەردا بە دەستە بڕیار دەدەن کەسێک بەرز بکەنەوە یان بیهێننە خوار، سۆشیاڵ میدیا ڕویەکی کاریگەری هەیە لەسەر ئەمە.
٤. ململانێکانی ئیرادە و ویست لە ئەوپەریدا دەبن بۆیە جەنگەکان سەختر دەبن بە ئەمە.
٥. گەنجەکان دەکوژێت و کاریگەری دەرونی کۆمەڵایەتی و ئابوری لەسەر ژن و منداڵ زۆر دەبێت.
٦. جەنگ دەست پێکی هەیە، بەڵام کاریگەریەکانی کۆتایی نایەت تا کۆتایی تەمەنی ئەو کەسە وەک گرێی دەرونی و ترۆما لە دەرونیدا دەمێنێتەوە.

جەنگ و کاریگەری دەرونی لەسەر تاکی ناو کۆمەڵگا:
١. دروست بونی تەنگەژەی دوای شۆک PTSD ، واتا دوای ڕوداوەکە ئەو کەسانەی کە جەنگەکەیان دیوە، حاڵەتێکی دەرونی و جەستەییان لێ بەسەر دێت کە خەوو خواردنیان،لێتێک دەچێت و ناتوانن کاروباری ڕۆژانەیان بەباشی ببەن بە ڕێوە.
وەک هەندێک لەسەربازانی جەنگی جیهانی پێش خەوتن کولێرەکیان لای سەریانەوە دادەنا تا ئارام ببنەوە.
٢. ترس و ڕاڕایی و نائارامی، هەمیشە لە چاوەڕوانی ڕوداوێکدان کە ناجار بن بڕۆن و ئاوارە بن، دەبینین ئێستاش هەندێک کەس هەن دەستیان ناچێت خانوەکەیان نۆژەن بکەنەوە چونکە پیان وایە ڕۆژێک دەبێت ئاوارە بن ، ئەم نمونەیەش لە شاری هەڵەبجە زۆر دەبینرێت.
٣.خەمۆکی و هەست بە بێ بەهایی ، بەهۆی لەدەست دانی کەسی ئازیزو لەدەست دانی خوێندن و سامانو تەندروستی.
٤. تێکچونی خەوو خواردن و خەوی ناخۆش.
٥. ئاڵودەبون بە مادەی هۆشبەر.
٦. نەخۆشی تێکچونی کەسایەتی و دەرونی و کەمئەندامی.
٧. بڵاوبونەوەی توندوتیژی لای منداڵ و هەرزەکاران، ئەمەش ڕایان دەکێشێت بۆ چونە ناو گروپە توند ڕەوەکان.

کاریگەریە کۆمەڵایەتیەکانی جەنگ:
١. کێشەی کۆمەڵایەتی و پەرتەوازەیی خێزان بەهۆی لەدەست دان و ون بون و مردنی هاوژین و بێ هاوژینی ژنان.
٢. کۆچی گەنجان بۆ دەرەوەی وڵات.
٣. بەهۆی مردنی گەنج و کۆچەوە قەیرەیی سەرهەڵدەدات.
٤. هەژاری و ناچار بونی ئیشکردنی ژن ، منداڵ بەهۆی مردنی سەرۆک خێزانەوە.
٥. دروست بونی بەتاڵی گەنجان ، کە ئەمەش دەبێتە هۆی کۆچی گەنجان و سەرقاڵ بون بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەرو تاوانکردن وەک ” دزی و کوشتن و دەست درێژی سێکسی و لەشفرۆشی و گروپی توندوتیژ”.
٦. دابڕان لە خوێندن بەهۆی دواکەوتن و پەککەوتنی کەرتی پەروەردەو تەندروستی، یاخود کارکردنی منداڵ.
٧. بڵاوبونەوەی توندوتیژی تایەفی و دینی.
٨. کاریگەری گەورە لەسەر بازار جێدێڵێت، خەڵکی هەوڵ دەدەن ڕۆژانی جەنگ خواردن گل بدەنەوە لەماڵەوە عەمباری بکەن، ئەمەش خۆراک کەم دەکات و نرخی بەرز دەبێتەوە، یاخود سنورەکان دادەخرێن و سەرمایەدارەکان وڵات جێدەهێڵن و پرۆژەکان لەکار دەکەون، کێشەکە ئەوەیە دوای نەمانی بارودۆخەکە نرخەکان هەر بەبەرزی دەمێننەوە لەو وڵاتانەی کە پاشخانێکی پێشکەوتو و سیستماتیکیان نیە.
ئەمەش ئەنجامی ڕاپرسیەکە کۆمەڵێک توێژەر پێی هەستاون زۆربەی شارەکانی هەرێمی کوردستان لە،شێوازی فۆڕمی ئەلکترۆنی لەسەر جەنگی ئێران و ئیسرائیل کاریگەری دەرونی و کۆمەڵایەتی لەسەر هەوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

Check Also

پێنج کارامەیی بنەڕەتی  گەنجان لەسەرانسەری جیهان  پێویستیانە

جولیتا ئۆکامپۆوەئا.و: شادانلەڕۆژی جیهانی کارامەیی گەنجان باس لە پێنج کارامەیی گرنگ دەکەین کە گەنجان لە …