چوارشەممە , ته‌مموز 30 2025

با بەئەخلاق بین


‎خەرمان عبدالکریم
‎کەباس لە ئەخلاق دەکرێت بیری مرۆڤ تەنها بۆ خانەی بەدڕەوشتی دەچێت، بەڵام ئەخلاق لق و پۆپی زۆرە، ئێمە باس لەو ئەخلاقیەتانە دەکەین کە لەدونیای ئەمڕۆماندا بەهای پێ نادرێت!!! یان پەردەی بێ حەیایی بەبەردا کراوە، لەم دۆخە خراپەی یەکەم ڕوگەی موسوڵمانان لە منداڵێک بۆ پیرو پەککەوتەیەک تێیدا دەژی؟؟ مرۆڤی بەئەخلاق دێت چاوی بەدیمەنەکان نەک ئازار دەبینێ، بەڵکو ئەوەی پێی دەکرێت هەوڵی بۆ ئەدات، ئەگەر نەشتوانێت هاوکاربێت کەسانی تری لێ ئاگادار دەکاتەوە.. ئێمە مرۆڤایەتی بۆ بکەین بەگژ یەکدا لەهەر کوێیەک پەنجەی مرۆڤێکی بێ تاوان گەرم بێت، بێگومان بێ بەرییە لەقێزەون و پۆخڵەواتی سیاسەتی چەوتی ووڵاتەکەی، مرۆڤ ئەخلاقیاتی لە شەڕە پۆست و شەڕە کۆمێنت و بڵاوکردنەوەی هەواڵی چەواشەکارو ئەگەردا نییە، گەنجێک پەروەردەکەی دروستە لەم دۆخانەدا سەیران و سەفاو گەشت و چونە دەرەوەکانی یان ڕادەگرێت یاخود پەخشی ناکات، بۆیە ئەم دۆخ و قەیرانانەی کە دروست بوون بەهای ئەخلاقی کۆمەڵگە دەپێوێت، لەبچوکترین بابەت تا دەگەتە لوتکەی پاڵ پێوەنەرەکەی، ئەگەر چی لە هەرێمی کوردستان ژیانی میللەتێک کراوەتە قۆچی قوربانی و دەست و دەم و پێ بەستراوی، کەچی نائەتەکێتی و نائەخلاقیەتی میدیاو ڕوماڵی بابەتەکەو تۆز لێکردنەوەی سەبەبکارەکە، نیشاندانی دیوە بەهەشتیەکەیان خەریکە وا دەکات میللەت ڕووی نەیەت داوای سەرەتایترین مافی خۆی بکات؟؟؟؟؟ کە ڕەنجەکەیەتی!!!! تا ئێستا لێی بێ بەشە، بەهەزارو یەک بیانوو خەریکە حەپەلوشی دەکەن، مامەڵە نائەخلاقیەکانیش بەئەمڕۆو بەیانی!!! زیاتر گرێی دەروونی و خەمۆکی و ئازاردانی ڕۆحی دروست کردووە، بۆیە ئەخلاقیات ئەمەیە کە پابەندبیت پێوەی، مرۆڤی نائەخلاق تەنها زەرەری بۆ خۆی هەیە، بەڵام ئەوانەی لەم کایانە نائەخلاقیانە مامەڵە دەکەن هەزاران کەس تووشی کۆسپ و تەگەرەو دەستچونە نەفسی خۆیان دەکەن، گرفتی یەک جاری تەندروستی دروست دەکەن، ئێستا هەلی ژیان و خۆچاککردنەوە نەبێت کەی نیازی وەستانتە، لەو پێگەیەی کە هیچ سودی نییە جگە لەبچوککردنەوەی خۆت و دەوروبەرت!!! بۆیە هەروەک چۆن ڕوماڵی هەندێ دیمەن +۱۸یە، دەبێت فلتەری ئەکاونتەکەنیش زۆرینەی زۆری بەو جۆرە بێت، و باند ببێت….. تا ئەم پۆخڵاوات و گەورەکردننانە بچنەوە قۆزاخەکانیان و، سەرکوت بکرێن و چاوو دڵ و ڕۆحمان ماندووتر نەبن.

Check Also

پەروەردەی نەریتی یان مۆدێرنە

‎‎خەرمان عبدالکریم‎ڕەنگە هەندێک جار پەروەردەی نەریتی بەس نەبێت بۆپەرەپێدانی ئەو لێهاتووییە پراکتیکیانەی کە گەنجان پێویستیانە …