-3-
نوسینى: ی. پ. د. عالیه فه‌ره‌ج
زۆرجار زۆرێك له ئێمه‌ى ژنان ئه‌كادیمى بین له بوارى پسپۆڕى جیاوازدا یان چالاكه‌وانبین‌و خاوه‌نى ئه‌زمون‌و خه‌باتێكى مه‌ده‌نى به‌رده‌وام بین، ئه‌م پرسیاره له خۆمان ده‌كه‌ین: بۆ ئه‌بێت له زۆرینه‌ى كۆمه‌ڵگا لۆكاڵیه‌كانى جیهاندا ژنان بۆ ته‌عبیركردن له پرسى خۆیان چه‌مكى جێنده‌ر به‌كار بهێنن، له‌م چه‌ند ئه‌ڵقه‌یه‌دا هه‌وڵده‌ده‌م به سه‌ربوردێكى مێژوویى بگه‌مه وه‌ڵامێك بۆ ئه‌م پرسیاره.
كلتورى مرۆڤ سالارى كلتورێكى جیهانیه كه به مێژووى كۆمه‌ڵگا جیاوازه‌كان ڕۆڵى بنه‌ڕه‌تى بینیوه له هێنانه‌دى پارسه‌نگى نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له‌هێز‌و ده‌سه‌ڵاتدا، له چوارچێوه‌ى گۆڕانكارییه به‌دواییه‌كه‌كاندا كه سیسته‌مى كۆمه‌ڵایه‌تى و كلتورى میله‌تان به‌خۆیانه‌وه بینیوه‌و، هه‌میشه خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات هه‌لى بووه بۆ به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى بۆ خستنه‌گه‌ڕى به‌رامبه‌ره‌كه‌ى، له‌پێناو به‌رجه‌سته‌كردنى به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانى خۆى. بۆیه له سه‌ره‌نجامدا بێبه‌شكردنى لایه‌نى به‌كارهێنراو له ده‌ستكه‌وت‌و ده‌رهاویشته‌كانى به‌كارهێنانى ده‌سه‌ڵاته‌كان به ئاشكرا تێبینى ده‌كرێت.
ئه‌وه‌ى زۆرێك له توێژینه‌وه زانستیه‌كان له‌سه‌ر واقیعى ڕێگه پێدراو له لایه‌ن سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كلتورى كۆمه‌ڵگاكانه‌وه بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز ده‌یخه‌نه‌ڕوو به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه:
یه‌كه‌م: واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى ژنان هه‌ریه‌كه له ڕۆڵى بونیادنه‌ر بۆ تۆڕى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و پارێزه‌رى ئه‌م تۆڕى په‌یوه‌ندییانه‌یه كه له ڕێى سێ به‌هاى سه‌ره‌كیه‌وه به‌ئه‌نجام دێت، به‌هاكانیش بریتین له په‌یوه‌ندییه‌كان Relationو پێكه‌وه‌بوون Connection و به‌ریه‌ككه‌وتن Cominication، ئه‌م سێ به‌هایه له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا چوارچێوه بۆ ڕۆڵه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى ژنان دیاریده‌كه‌ن.
دووه‌م: واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى پیاوان كه هه‌ریه‌كه له خاوه‌ندارێتى هێزه‌كان‌و كێبه‌ركێ بۆ له‌خۆگرتنى پێگه‌یه‌ك له پله‌به‌ندى زۆرترین هێز ده‌گرێته‌وه‌و، له چوارچێوه‌ى سێ به‌هاى سه‌ره‌كیدا دێته‌دی، كه بریتین له سه‌ربه‌خۆیه‌تى Independence و ده‌سه‌ڵات Power و به‌ده‌ستهێنان Accomplishments، ئه‌م سێ به‌هایه له زۆربه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا به به‌هاى پیاوانه داده‌نرێت.
له مێژوو و واقیعى كۆمه‌ڵگاكاندا ده‌سه‌ڵاتى به‌ڕێوه‌بردن هه‌میشه ڕێخۆشكه‌ربووه بۆ گرێدانى به ده‌سه‌ڵاتى داڕێژه‌ر یان ده‌سه‌ڵاتى دامه‌زرێنه‌ر، بۆیه هه‌ركام له دوو ڕه‌گه‌زه (ژنان یان پیاوان) بوبێته خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتێكى ڕاسته‌قینه له به‌ڕێوه‌بردنى ژیان یان دامه‌زراوه‌یه‌ك له دامه‌زراوه‌كانى كۆمه‌ڵگا یان دامه‌زراوه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى به‌ڕێوه‌بردنى كاروبارى خه‌ڵك، به تێپه‌ڕبونى كات ئه‌م ڕه‌گه‌زه بووه‌ته خاوه‌نى ده‌سه‌ڵاتى داڕشتنى ستایلى ژیان یان خاوه‌ندارێتى دامه‌زراوه‌كانى كردووه یان بووه‌ته میراتگرى دامه‌زراوه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى فه‌رمى‌و به‌پێى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆى، له ئه‌نجامدا هه‌ستاوه به بونیاندنانه‌وه‌ى ئه‌و دامه‌زراوانه.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م شیكردنه‌وه‌یه دابه‌زێنینه سه‌ر ئاستى واقیعى كۆمه‌ڵگاكان، تێبینده‌كرێت كاتێك به‌ڕێوه‌بردنى سیسته‌مى كلتورى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگاكان بۆ نمونه له كۆمه‌ڵگاى كوردى به ته‌واوه‌تى ده‌بێته وه‌زیفه‌ى پیاوان، به‌شێوه‌یه‌كى ته‌دریجى خودى سیسته‌مه‌كان له ڕووى بونیاد‌و پێكهاته‌وه‌و وه‌زیفه‌وه به ڕاده‌یكى زۆر ده‌بنه هه‌ڵگرى به‌رژه‌وندییه‌كانى پیاوان له‌سه‌ر ئاستى خودى و پێگه‌ى خێزانى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسى‌و، به ئاشكرا ئه‌م بایه‌سنێسه Gender Biasڕه‌نگده‌داته‌وه، له‌م نێوه‌نده‌شدا خودی ژنان ده‌بنه بكه‌ره كاراكانى به‌دیهێنانى ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌و پارێزه‌رانیشى.له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه ئه‌م پڕۆسه‌یه به ده‌ستپێشخه‌رى و سه‌رپه‌رشتى ژنان له نه‌وه‌یه‌كه‌وه بۆ نه‌وه‌یه‌كى تر به‌به‌رده‌وامی ئه‌نجام ده‌درێت‌و ئه‌گوێزرێته‌وه.
به‌سه‌رنجدانێكى ووردى عورفى كۆمه‌ڵگاى كوردی ئاشكرا ده‌بێت كه دابینكردنى پێداویستیه سه‌ره‌كیه‌كانى پیاوان له گه‌ڵ هێنانه‌دى حه‌ز‌و خواست‌و ئاواته‌كانیان پله‌ى یه‌كه‌میان پێدراوه له چوارچێوه‌ى عورف‌و داب‌و نه‌ریتى كوردیدا‌و، له به‌رامبه‌ردا ژنان له چوارچێوه‌ى سێ به‌ها سه‌ره‌كیه‌كه‌دا كه په‌یوه‌ندییه‌كان Relationو پێكه‌وه‌بوون Connection و به‌ریه‌ككه‌وتنه Cominication ده‌بنه جێبه‌جێكارى ڕاسته‌قینه بۆ هێنانه‌دى واقیعێكى كۆمه‌ڵایه‌تى كه خۆیان وه‌كو ژنان بێبه‌شده‌كرێن تیایدا له ئیمتیازاتى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگاكه‌یان.
له وێنه جێگیره‌كانى عورف به‌رامبه‌ر هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز كه جیاكارییه‌كى ئاشكراى پێوه دیاره له چوارچێوه‌ى دوو واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى جیاواز له داڕشتن‌و كاركردندا، وێنه‌كانى به‌ڕێوه‌بردنى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه كه هه‌ریه‌كه له فۆڕمه‌كانى پێشوازیكردن‌و دانشتن‌و دابه‌شكردن‌و دیاریكردنى شوێنى دانیشتن له هه‌ریه‌كه له بازنه‌ى خێزان‌و دامه‌زراوه‌كان‌و كۆمه‌ڵگادا‌و به‌ڕێوه‌بردنى گفتوگۆ ده‌گرێته‌وه‌و، ده‌كرێت به جومگه‌ى هه‌ستیار‌و ڕێخۆشكه‌ر دابنرێت بۆ بونیادنانى دوو ستایل له ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى له هه‌مان كۆمه‌ڵگادا، هه‌روه‌ها كاریگه‌رى گۆڕاوه‌كانى وه‌كو ته‌مه‌ن‌و پێگه‌ى خێزانى‌و ڕیزبه‌ندى ناو خێزان له‌سه‌ر عورفه كۆنترۆڵكه‌ره‌كانى په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز دووباره ڕۆڵى بنه‌ڕه‌تیان ده‌بێت له جێگیركردن‌و به‌رده‌وامیپێدانى ئه‌و دوو جۆره له ستایلى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تى بۆ هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له ئه‌نجامدا دابه‌شكردنى خودى كۆمه‌ڵگایه‌ك بۆ دوو كۆمه‌ڵگا.
له لایه‌كى تره‌وه عورفه تایبه‌ته‌كان به بۆنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، به نمونه شاییه‌كان‌و شیوه‌نه‌كان‌و هه‌ریه‌كه له شێوازه جیاوازه‌كانى ده‌ربڕینى خۆشى‌و خه‌م له لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه‌و سنورى قه‌بوڵكردنى ئه‌و شێوازانه له‌لایه‌ن سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه‌و ، تایبه‌تكردنى شوێنى جیاواز له هه‌ردوو بۆنه‌كاندا بۆ ژنان‌و پیاوان‌و، هه‌روه‌ها جیاوازى له نێوان دابه‌شكردنى ڕووبه‌رى به‌ڕێوه‌بردنى بۆنه‌كان له لایه‌ك‌و دابه‌شكردنى ڕۆڵه خزمه‌تگوزارییه‌كان له لایه‌كى تره‌وه له‌نێوان ژنان‌و پیاوان‌و كاریگه‌رى ئه‌م فۆڕمه له دابه‌شكردن له‌سه‌ر دابه‌شكردنى ده‌سه‌ڵات‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان.
هه‌رچه‌نده له ڕووى زانستیه‌وه گرنگى بونى شه‌راكه‌تى ڕاسته‌قینه له نێوان دایكان‌و باوكان له پڕۆسه‌ى پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كانیان له هه‌ردوو قۆناغی مناڵى‌و هه‌رزه‌كاریدا جێگیره، له واقیعدا له بازنه‌ى خێزاندا بێت یان دامه‌زراوه‌كانى خوێندن‌و په‌روه‌رده بێت پشكى گه‌وره‌ى پڕۆسه‌ى پێگه‌یاندنى نه‌وه‌كان ده‌درێت به ژنان، به‌بێ ئه‌وه‌ى نه له‌سه‌ر ئاستى ده‌سه‌ڵات نه له‌سه‌ر ئاستى كۆمه‌ڵگا خزمه‌ت به ژنان بكرێت له ڕووى ئاماده‌كردنیان بۆ جێبه‌جێكردنى ڕۆڵى په‌روه‌شیار‌و ڕاهێنه‌ر‌و…هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌م نمونانه‌و چه‌ندین نمونه‌ى به‌رجه‌سته‌كراوى ژیانى ڕۆژانه‌ى كۆمه‌ڵگاكاندا، چه‌ند پرسیارێك خۆى ده‌سه‌پێنێ، له‌وانه:
ئه‌گه‌ر سیسته‌مه كۆمه‌ڵایه‌تى‌و كلتورى كۆمه‌ڵگاكان‌و فاكته‌ره پشتگیره‌كانى ده‌سه‌ڵات‌و هێزییان ته‌نها بۆ پیاوان جێگیر نه‌كردایه، ئایا واقیعى كۆمه‌ڵگاكان‌و ستایلى ژیان به‌م شێوازانه‌ى ئێستا ده‌بوو؟
ئایا ئه‌گه‌ر ژنان ئاستى هۆشیاربونیان به خۆیان له‌م ئاسته‌ى ئێستا زیاتر ببوایه، تا چ ڕاده‌یه‌ك واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تیان جیاوازتر ئه‌بوو؟
ئایا له كۆمه‌ڵگایه‌كى نه‌ریتیدا كه خێزان سه‌نته‌ره تیایدا نه‌ك تاك تا چ ڕاده‌یه‌ك جێنده‌ر ئه‌توانێت مرۆڤبونى ژنان له واقیعى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و له ده‌ره‌وه‌ى بازنه‌ى ژیانى خێزانی‌دا بچه‌سپێنێت؟
تا ئێستا به‌دیلى جێنده‌ر له چوارچێوه‌ى كلتورى كوردیدا چیبووه كه كار له سه‌ر هاوسه‌نگكردنى هاوكێشه‌ى ده‌سه‌ڵات له بونیادى كۆمه‌ڵایه‌تیدا بكات؟
سه‌رجه‌م ئه‌م پرسیارانه ڕوبه‌ڕووى چالاكه‌وانى بوراى مافی ژنان ده‌بنه‌وه كه هه‌میشه هه‌ڵگرى دروشم‌و پڕۆژه‌ى به مرۆییكردنى مافه‌كانى ژنانن.

Online learning is a great way to balance work, life, and education—all at your own pace. ? — Comedy Club New York City
Absolutely love this! ?? — bohiney.com
bohiney.com’s article on the World’s Laziest Athlete had me motivated to do… absolutely nothing. — Comedy Club New York City