و: کەتان خادیمی
چه‌ند ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر گه‌نجێكی میصری به‌ناوی(مه‌حموده)وه ته‌مه‌نی نزیك پازده ساڵان بوو هات بۆ سعودیه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك هاوڕێیدا، ته‌نها خه‌ریكی ڕابواردن بوون و تاكه باسوخواسیان دڵداری و عه‌شق بوو، مه‌حمودیش به‌ته‌واوه‌تی كه‌وتبوه ژێر كاریگه‌رییانه‌وه، شه‌و دائه‌هات و مه‌حمود بێ‌ئاگا له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره شه‌وانه دێته ئاسمانی دنیاوه‌و ئه‌فه‌رمێت كه‌س هه‌یه داوای تۆبه بكات تالێی خۆش بم… كه‌س هه‌یه داوام لێبكات و تاپێی ببه‌خشم…به‌ڵام مه‌حمود ته‌نها خه‌ریكی مۆبایله‌كه‌ی بوو، به‌دوای ده‌نگی كچێكدا وێڵبوو تا بیكاته خۆشه‌ویستی خۆی، نوێژ‌و ڕۆژو قورئان خوێندن هیچیان له‌ژیانی مه‌حمودا نه‌بوون.
دواجار ڕۆژێك له ڕێی مۆبایله‌وه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كچێكدا درووستكرد، به‌یه‌كه‌وه ساته خۆشه‌كانی عه‌شقیان به‌ڕێئه‌كرد، وورده ورده خووی دایه ئه‌و كچه‌و به‌رده‌وام دڵی لای بوو، په‌یوه‌ندییه‌كه‌یان گه‌یشته چوونه‌ده‌ره‌وه‌و گه‌ڕان، تا ئه‌و ڕۆژه هات مه‌حمود كاتی دیاریكرد كه سه‌ردانی ماڵه‌وه‌یان بكات، به‌دزی دایكیه‌وه بڕواته ژووری نوووستنی كچه‌كه‌وه، باوكیشی له‌سه‌فه‌ر بوو له‌ماڵ نه‌بوو، ئه‌مه‌ش فرسه‌تێكی باش بوو.
ئه‌وشه‌وه مه‌حمود له‌كاتی دیاری كراودا گه‌شته ماڵیان و كچه‌كه ده‌رگای لێكرده‌وه تا بیباته ژووره‌كه‌ی خۆی، گه‌شته هۆڵه‌كه دایكی هاته ده‌ره‌وه دیمه‌نی كچه‌كه‌ی بینی به‌جلو به‌رگی نیمچه ڕووته‌وه غه‌ریبه‌یه‌كیش له‌ماڵه‌كه‌دایه، ده‌ستی به‌قیژه قیژو هاواركردن كرد… مه‌حمود هه‌وڵیدا ده‌می ژنه‌كه بگرێت و نه‌یه‌ڵێت كه‌س ده‌نگی ببیستێت، به‌ڵام ژنه واتووشی شۆك بووبوو تا ئه‌هات زیاتر هاواری ئه‌كرد.. تا خه‌ڵك فریایان بكه‌ون، مه‌حمود وه‌ك گه‌نجێكی هه‌ڵچوو ده‌ستی برد ئاسنێكی هه‌ڵگرت تاتوانی كێشای به‌سه‌روو سنگی دایكه‌كه‌دا تا بووه جه‌سته‌یه‌كی سارده‌وه‌بوو گیانی له‌ده‌ستدا…ئه‌مجاره كچه‌كه ده‌ستیكرد به‌قیژه قیژ .. برا بچووكه‌كه‌ی هاته ده‌ره‌وه ته‌مه‌نی سێ ساڵان بوو هاواری ئه‌كردو ئه‌یقیژاند و سه‌یری دایكی ئه‌كرد له‌خوێنا گه‌وزابوو، له‌م ساته‌دا دڵ ڕه‌قی مه‌حمود زیاتر بوو، به‌و پارچه ئاسنه ده‌ستی به‌لێدانی ئه‌ویش كرد و تا جه‌سته‌ی له‌پاڵ جه‌سته‌ی دایكی‌دا كه‌وت…
له‌ساتێكدا مه‌حمود سه‌یری چوارده‌وری خۆی كرد، زۆرێك له‌دراوسێكان له‌وێبوون.. هه‌وڵیدا بگه‌ڕێته‌وه بۆ پێنج ده‌قه له‌وه‌و به‌ر كه ئه‌یوت ئازیزه‌كه‌م له‌به‌رده‌رگام و چاوه‌ڕێتم…شه‌یتان وێنه‌یه‌كی ڕه‌نگاو ڕه‌نگی حه‌رامی بۆكێشابوو، به‌ڵام وا ئێستا له‌هۆڵی ئه‌و ماڵه‌دایه‌و دووجه‌سته له‌به‌رده‌می ڕاكشاون، له‌ناكاو ئاسنه‌كه‌ی فڕێداو كه‌وته سه‌ر ئه‌ژنۆ نا… خوایه گیان من چیمكرد!.. سه‌ره‌تا مه‌حمود نێردرایه زیندانی نه‌وجه‌وانان و مناڵان تا ته‌مه‌نی ئه‌بێت به هه‌ژده‌ساڵ له‌دوای ئه‌و ته‌مه‌نه بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا بسه‌پێنن، له‌ودیو شیشی زیندانه‌وه بیری له‌ڕوانینه‌كانی دایكی و باوكی ئه‌كرده‌وه، له شۆخیه‌كانی له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیداو ده‌نگی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی له مۆبایله‌كه‌وه، دواجار وێنه‌ی ئه‌ومناڵه بێتاوانه‌ی كه كوشتی..! ئه‌و ژنه داماوه‌ی هیچ شتێك نه‌بوو له‌نێوانیاندا، باوكه گیان ئاخۆ تۆ ئێستا بیر له‌چی ئه‌كه‌یته‌وه؟ ئه‌م كوڕه‌ی هه‌موو هیواو ئاواته‌كانی سووتاندیت قسه‌ی خه‌ڵك به‌رامبه‌رم چۆن ئه‌بیستیت.
ئه‌بێت ڕۆژانه چه‌ندجار بمریت و زیندوو بیته‌وه، كه ئه‌ڵێن كوڕه‌كه‌ی شه‌و چۆته سه‌ر ماڵان و دایك و منداڵێكی كوشتوون، تۆ منت بۆخوێندن نارد منیش هاوڕێی خراپ به‌ره‌و كوێی بردم….
زیندان بۆ مه‌حمود زۆر سته‌م بوو چونكه چاوه‌ڕێی مه‌رگ بوو.
له‌زیندانه‌كه قورئانێكی پیرۆزی لێ‌بوو، مه‌حمود هه‌میشه له‌دووره‌وه سه‌یری ئه‌كرد، حه‌زیئه‌كرد نووری ئیمان بچێته دڵیه‌وه، حه‌زیئه‌كرد بتوانێت بیخوێنێته‌وه. تا مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز هات، هه‌ستی به‌گۆڕان ئه‌كرد له ده‌روونیدا گوێی له قورئان خوێندنی زیندانیه‌كان بوو كه‌به كۆمه‌ڵ خه‌تمیان ئه‌كرد، ئایه‌تی( ونَزَعْنَا مَا فِی صُدُورهِم مِّنْ غِلٍّ تَجْری مِن تَحْتِهِمُ الْأَنْهَارُ ۖ وقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذی هَدَانَا لِهَٰذا ومَا كُنَّا لِنَهْتَدِي لوْلا أَنْ هَدَانَا اللَّهُ ۖ لقَدْ جَا‌ءتْ رُسُلُ رَبِّنَا بِالْحَقِّ ۖ ونُودُوا أَن تِلْكُمُ الْجَنَّة أُورثتُمُوهَا بِمَا كُنتُمْ تَعْمَلُون) ..
ئه‌ی خوایه ئه‌كرێت تۆ لێم ڕازیبێت و بمبه‌یته به‌هه‌شته‌وه، ژیانی مه‌حمود به‌ته‌واوی گۆڕا، له‌گه‌ڵ بانگدا نوێژی ئه‌نجامئه‌دا ، هه‌موو سونه‌ته‌كانی جێبه‌جێ ئه‌كردن، زه‌رده‌خه‌نه سه‌ر لێوه‌كانی جێنه‌ئه‌هێشت، ڕۆژان تێپپه‌ڕین مه‌حمود هه‌موو قورئانی پیرۆزی له‌به‌ركرد، شه‌وانه له‌سه‌ر به‌رماڵ ئه‌گریا و ئه‌یوت خوایه گیان من له‌كوێ بووم دوور له‌م به‌خته‌وه‌ریه ئه‌م ڕۆشنایه دڵ و ده‌روونی گرتوومه‌ته‌وه، له‌كاتی ده‌ستنوێژ هه‌ڵگرتندا وێنه‌ی باوكی ئه‌هاته پێش چاوی كه ده‌سنوێژی ئه‌شت و ئه‌ڕۆشت به‌ره‌و مزگه‌وت، یان كه تنۆكه ئاوه‌كان له‌ئانیشك و ڕوخساری ئه‌تكان مه‌حمود گوناهه‌كانی ئه‌بینی كه چۆن هه‌ڵئه‌وه‌رێن و تێكه‌ڵ به‌ئاوی ده‌ستنوێژه‌كه ئه‌بوون. له‌گه‌ڵ هه‌ر ده‌سنوێژێكدا زیاتر هه‌ستی به به‌خته‌وه‌ری ئه‌كرد. ڕۆژ نا ڕۆژێك به‌ڕۆژوو ئه‌بوو، به‌ده‌نگێكی زۆر كاریگه‌ر قورئانی ئه‌خوێند به‌شێوه‌یه‌ك كه هه‌موو زیندانیه‌كان ئه‌كه‌وتنه گریان، قسه‌كردنی هه‌مووی گۆڕابوو ئه‌و باسی له‌خوداو به‌هه‌شت و پاداشت و هاوه‌ڵی پێغه‌مبه‌ری خوا ئه‌كرد(دروودی خوای لێبێت) زۆر به‌ڕه‌وشت به‌رزی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسی زیندان و زیندانیه‌كان ئه‌كرد.
له‌ماوه‌ی دووساڵدا نازناوی (زیندانیه نموونه‌یه‌كه‌ی) پێبه‌خشرا، ئه‌و هه‌ر به‌ڕاست نموونه‌یی بوو له‌ته‌قواو له ڕه‌وشتی، دینداری ڕاسته‌قینه به‌شێكه له‌ڕه‌وشت به‌رزی، ئه‌و ده‌ستیكرد به بانگه‌واز له زینداندا تا ئه‌و نووره‌ی دڵی پڕ كرده‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری بێبه‌ش نه‌بن لێی بیانباته سه‌ر كانیه ڕوونه‌كه، ئامۆژگاری هه‌مووانی ئه‌كرد، ئه‌یوت سبه‌ینێ ئه‌گه‌یت به‌خودای گه‌وره.. به‌رپرسی زیندانیه‌كه دەیوت: ئه‌و ڕۆژه كه دوا ڕۆژ بوو ده‌بوو بڕیاری له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا جێبه‌جێبكرێت، مه‌حمود به‌ڕۆژوو بوو، خۆی بۆنخۆش كردبوو، جلی جوان و خاوێنی له‌به‌ركردبوو، له‌سه‌ر به‌رماڵ بوو موناجاتی له‌گه‌ڵ خوای گه‌وره‌دا ئه‌كرد، ئه‌یوت به‌م نزیكانه به‌دیدارت ئه‌گه‌م خودایه گیان.
ورده ورده…ده‌نگی پێی پاسه‌وانه‌كانی زیندان نزیك ئه‌بووه‌وه، زڕڕه‌ی كلیله‌كانی ده‌ستیان ئه‌هات، سه‌عات حه‌وتی به‌یانی بوو، ڕێك ئه‌و كاته‌ی كه بڕیاره‌كه‌ی به‌سه‌ردا جێبه‌جێ ئه‌كرێت، له‌ناكاو ده‌رگای زیندانیه‌كه‌ی مه‌حمود كرایه‌وه، پاسه‌وانه‌كه‌و به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵدابوو، سڵاوی له‌مه‌حمود كرد‌و مه‌حمودیش به‌وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه وتی: (وعلیك سلام ورحمه الله وبركات) وتی: ئه‌زانم ئه‌مڕۆ مه‌وعیدم هه‌یه هه‌ستئه‌كه‌م ڕۆژوو شكاندنه‌كه‌م له‌وێیه له به‌هه‌شت، به‌ڕێوه‌به‌ری زیندانیه‌كه خۆی پێنه‌گیراو باوه‌شیكرد به‌مه‌حمودا ئه‌یوت: تۆ چه‌ند گه‌وره‌یت مه‌حمود.. ده‌ستی درێژ كرد تابیبه‌ن له‌گه‌ڵ خۆیان ئینجا ئاوڕی دایه‌وه بۆ زیندانه‌كه كه‌ئه‌مه دواجاریه‌تی بیبینێت، ئه‌و زیندانییه‌ی كه ره‌مه‌زانی پیرۆزی تیا ناسی، داوای مه‌غفیره‌تی خوای گه‌وره‌ی كرد، ئه‌و زیندانیه‌ی له خۆی خۆشتر ئه‌ویست، چه‌ندان جار شه‌وانه لێره گریاوه بۆ گوناهه‌كانی، چه‌ند جار داوای به‌هه‌شتی كرد له‌خوای گه‌وره ئه‌و زیندانه‌ی كه قورئانی پیرۆزی تیا له‌به‌ركرد، حه‌زیئه‌كرد بۆ ماڵئاوایی به‌رد به‌به‌ردو سوچاو سوچی ماچ بكات، گوێی له زیندانیه‌كان بوو هاواریان ئه‌كرد الله اكبر یا مه‌حمود ئه‌وه به‌هه‌شته شایه‌تومانت له‌بیر نه‌چێت ئه‌ی مه‌حمود لاالله الا الله محمد رسول الله…. ئیتر مه‌حمود دایه كڵپه‌ی گریان، حه‌زیئه‌كرد یه‌ك به‌یه‌ك باوه‌شیان پیا بكات و قسه‌ی خێریان بۆبكات، ئه‌ی زیندانی ئه‌وه‌ی له‌ژیانت ماوه له‌په‌رستشی خوای گه‌وره به‌سه‌ریبه‌ره، له‌ناو خواحافیزی گه‌رمی زیندانیه‌كاندا هاته ده‌ره‌وه، تیشكی ڕۆژی بینی، پاشان چووه ناو ئۆتۆمبێلێكی تایبه‌ت، به‌درێژایی ڕێگاكه محمود ته‌سبیحات و زیكری ئه‌خوێند، تا ئۆتۆمبێله‌كه گه‌شته گۆڕه‌پانی به‌ڕێوه‌بردنی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه، به‌رله‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی بخوێننه‌وه كۆمه‌ڵێك بانگخواز په‌یوه‌ندیان كرد به‌ماڵی هه‌ردوو كوژراوه‌كه‌وه، چه‌كێكی پاره‌یان بۆدانان كه داوای چه‌ند پاره بكه‌ن، ته‌نها مه‌حمود له‌سێداره نه‌درێت به‌ڵام ئه‌وان قبووڵیان نه‌كرد بێجگه له سێداره‌دان، مه‌حمود به‌ده‌م زیكر‌و قورئان خوێندنه‌وه‌و دڵێكی دامه‌زراوه‌وه، ئه‌یزانی ئه‌مه كه‌فاره‌تی ئه‌و گوناهه‌یه كردوویه‌تی له‌حه‌قی دوو مرۆڤ، وه‌پارێزگاریشه له‌عه‌زابی ئه‌و دونیا.. ورده ورده په‌تی سێداره‌كه‌یان كرده ملی و به‌زه‌رده‌خه‌نه‌وه بۆنی به‌هه‌شتی ئه‌كرد… ئه‌وه گه‌نجه تۆبه‌كاره‌كه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان بوو، گه‌ڕایه‌وه بۆلای خودا….. مردنی ئه‌و جیاواز بوو لای به‌ڕێوه‌به‌ری زیندان لای زیندانیه‌كان لای خه‌ڵكی له‌ده‌ره‌وه‌ی زیندان…
ئه‌م چیرۆكه له‌لایه‌ن( محمد الصاوی)وه وه‌رگیراوه