د. نه‌سرین محى ا‌لدین
پسپۆر له‌بوارى خۆراك
زاناكان هۆشداریده‌ده‌ن له‌سه‌ر زیانه‌كانى خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه.
به‌پێى توێژینه‌وه‌یه‌ك كه زانا ئه‌ڵمانیه‌كان له په‌یمانگاى ئه‌ڵمانى بۆ توێژینه‌وه ئه‌نجامیان داوه له‌سه‌ر كاریگه‌رى و زیانه‌كانى خواردنه‌وه وزه‌به‌خشه‌كان بۆ منداڵان. گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ى خواردنه‌وه ئه‌م جۆره پێكهاتانه له‌لایه‌ن منداڵانه‌وه ده‌بێته هۆى توشبوون به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن و سكچون و توشبوون به‌نه‌خۆشیه‌كانى دلأ. هه‌روه‌ها ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه بۆ خانمانى دووگیانیش ڕێگه پێنه‌دراوه، چونكه زیان به‌ته‌ندروستى خۆى و كۆرپه‌كه‌ى ده‌گه‌یه‌نێت.
خواردنه‌وه گازیه‌كان ده‌بێته هۆى توشبوونى مرۆڤ به ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشى له‌سه‌رو هه‌مووشیانه‌وه توشبوونه به‌نه‌خۆشى شه‌كره.
لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زانستى له‌سه‌نته‌رى پزیشكى (ئه‌میریال كۆڵدیج) له‌به‌ریتانیا ده‌ریده‌خات، خواردنه‌وه‌ى بڕى 340ملیلیتر (یه‌ك قتو) له خواردنه‌وه گازیه‌كان كه وه‌ك به‌شێكى سه‌ره‌كى له‌ژه‌مه خواردنه‌كاندا به‌كاربهێنرێت، ئه‌وه‌ش گه‌وره‌ترین زیانى بۆ سه‌ر ته‌ندروستى ده‌بێت و ده‌بێته هۆى توشبوون به ژماره‌یه‌ك نه‌خۆشى كه مه‌ترسیدارترینیان توشبوونه به‌نه‌خۆشى شه‌كره.
پزیشكه‌كان گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ى خواردنه‌وه گازیه‌كان ئه‌گه‌رى توشبوونى مرۆڤ به‌جه‌ڵته‌ى مێشك زیاد ده‌كات.
هه‌روه‌ك چه‌ند توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكى له چه‌ند وێب سایتێكى هه‌واڵى ئه‌و وڵاته‌دا بڵاویان كردۆته‌وه. خواردنه‌وه گازیه‌كان مرۆڤ به‌ئاسایى توشى جه‌ڵته‌ى مێشك ده‌كه‌ن و خواردنه‌وه‌ى ئه‌و جۆره خواردنه‌وانه‌ش به‌ڕێژه‌ى 50% جه‌ڵته‌ى مێشك زیاد ده‌كات وه‌ك توێژه‌ره‌كان باسیان لێوه كردووه.
له‌ئێستادا به‌شێكى زۆر له مرۆڤه‌كان ڕووبه‌ڕووى ئه‌و نه‌خۆشیه بونه‌ته‌وه به‌زۆریى هۆكارى زۆر خواردنه‌وه‌ى خواردنه گازیه‌كانه، هه‌روه‌ك ئاماژه‌مان پێداوه خواردنه‌وه گازیه‌كان هۆكارێكن بۆ زیادكردنى كێش و تووشبوون به‌نه‌خۆشى شه‌كره‌و چه‌ندین جۆر نه‌خۆشى تر، سه‌ربارى ئه‌وه‌ى مه‌ترسى زۆریشى هه‌یه بۆ له‌كاركه‌وتنى گورچیله‌كان.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كى ئه‌مه‌ریكیدا ده‌ركه‌وتووه شه‌كرى ده‌ستكردى ناو خواردنه‌وه گازیه‌كان زیانێكى زۆرى هه‌یه‌و ئێستا له (60)هه‌زار جۆر خواردنه‌وه‌دا به‌كارده‌هێنرێت.
له‌و توێژینه‌وانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ى شه‌كرى ناو خواردنه‌وه گازیه‌كان ئه‌نجامدراوه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و جۆره شه‌كره هۆكارى وه‌ره‌مى ناو مێشكه‌و چه‌ندین جۆرى شێرپه‌نجه تووشى مرۆڤ ده‌كات، هۆكارى ئه‌وه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و شه‌كره له‌ناو جه‌سته‌دا چه‌ندین كارلێك ده‌كات و فه‌رمانى خانه‌كانى مێشك تێكده‌دات و ئه‌وه‌ش هۆكارى دروستبوونى وه‌ره‌مه.
هاوكات ئێستا حكومه‌ت و خه‌ڵك فشاریان خستۆته سه‌ر كۆمپانیاى پیپسى و ئه‌وانه‌ى تر، بۆ ئه‌وه‌ى جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و جۆره شه‌كره بدۆزنه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ریش جێگره‌وه‌ى نه‌بێت ئه‌وا بڕه‌كه‌ى زۆر كه‌مبكرێته‌وه و زیانێكى ئه‌وتۆى نه‌بێت بۆ مرۆڤ.
بۆ خانمانیش، سوڕى مانگانه كاریگه‌رى هه‌یه به‌ڕێژه‌ى ئه‌و خواردنه‌وه گازیه‌ى ده‌یخۆیته‌وه.
به‌پێى ئه‌و توێژینه‌وه زانستیه‌ی له‌سه‌ر پێنج هه‌زار خانم ئه‌نجام دراوه، ده‌ركه‌وتووه كه خواردنه‌وه گازیه‌كان كاریگه‌رى هه‌یه له‌سه‌ر زوتر كه‌وتنه سه‌ر سوڕى مانگانه به‌تایبه‌ت له‌و كچانه‌ى ته‌مه‌نیان گه‌نجه.
توێژه‌ران بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى ڕاسته‌وانه‌یان له‌نێوانى سوڕى مانگانه‌و خواردنه‌وه‌ى خواردنه‌وه گازییه‌كان كه‌شه‌كریان ڕێژه‌ی 22%یه دۆزیه‌وه.
زوتر كه‌وتنه سوڕى مانگانه‌شه‌وه له‌ته‌مه‌نێكى پێشوه‌ختدا په‌یوه‌ندیداره به‌به‌رزبوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ی توشبون به‌جۆره‌كانى شێرپه‌نجه‌ى وه‌ك هێلكه‌كان و ڕه‌حم و مه‌مك، كه‌واته باشتر وایه خۆى لێ به‌دوربگیرێت.