شەممە , ئاب 2 2025

گرنگی شیری دایک


م. سومەییە محمود
شیری دایک گرنگترین خواردنە بۆ منداڵ لە دوساڵی یەکەمی ژیانی، خۆراکێکی تەواوە کە هەموو ئەو پێداویستییە تەندروستەی تێدایە بۆ گەشەکردنی منداڵ
سوودەکانی شیری دایک : –
خواردنێکی تەواوە
هەموو ڤیتامین و ماددەی پێویستی بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو لە شیری دایکدا هەیە. وە زۆر ماددەی گرنگی تێدایە کە لە شیری قوتودا نییە وەک ئەنزیم و هۆرمۆنەکان، پڕۆتینەکانی وەک وەک IgA کە وەک بەرگرین دژی نەخۆشی و هتد..
پاراستن لە نەخۆشی
شیری دایک پارێزەرە لە هەندێک نەخۆشی و ڤایرۆس و لەرزوتا بەهۆی ئەوەی کە دەوڵەمەندە بە خڕۆکە سپیەکانی خوێن کە ڕێگری لە نەخۆشیەکان دەگرن.
پەیوەندی سۆزداری
شیری دایک پەیوەندیەکی نزیك و پڕسۆز لە نێوان دایک و منداڵ دا دروست دەکات.
پەرەپێدان و گەشە
یارمەتی گەشەی مێشک و جەستە دەدات بە شێوەیەکی سرووشتی. توێژینەوەکان وەک توێژینەوەی (ALSPAC) دەریان خستووە کە ئەو منداڵانەی شیری دایکیان خواردووە ڕێژەی IQ و زیرەکییان بەرزترە.

پاراستن لە نەخۆشیە دەرونیەکان
شیرخواردنی سروشتی بەرگری دروست دەکات لە نەخۆشیە دەرونیەکان، وەک، توڕەیی و خەمۆکی و……. هتد، چونکە شیری دایک مادەی گرنگی وەک DHA تێدایە کە پاڵپشتی گەشەکردنی مێشک دەکات و ئەمەش مەترسی نەخۆشی دەروونی وەک خەمۆکی و ADHD لە قۆناغەکانی دواتری منداڵدا کەم دەکاتەوە.
لە قورئاندا
خودای گەورە دەفەرموێت: –
(وَالْوَالِدَاتُ يُرْضِعْنَ أَوْلَادَهُنَّ حَوْلَيْنِ كَامِلَيْنِ ۖ لِمَنْ أَرَادَ أَن يُتِمَّ الرَّضَاعَةَ ۚ) البقرة ٢٣٣
واته : –
پێویستە دایکان دووساڵی تەواو شیر بدەن بە مناڵەکانیان.
ئەو ئایەتە پیرۆزە ئاماژە بەوە دەکات کەتەمەنی شیرخواردنی مناڵ دووساڵی یەکەمە
بەشێوەیەکی زانستیش سەلمێنراوە
کەمنداڵ دوساڵی سەرەتای تەمەنی
ئەندامەگرنگەکانی لەشی تەواو دروست دەبێت و، پێویستیەکی زۆری بەشیری دایکە بۆ ئەو گەشە کردنە…..
نەریتە نەشیاوەکانی شیرنەدان بە منداڵ : –
1- لاوازی هەست و سۆزی دایکایەتی .
2 – ترسان لەتێکچونی لەش و لار .
3 – زۆربونی جۆرەکانی شیر.
4 – گوێ نەدان بەبەرژەوەندیەکانی منداڵ .
5 – بەجێهێشتنی منداڵ لە ماڵ یان لە دایەنگە .
6 – گوێ نەدان بە فەرمانی خوا.
7 – کەمتەرخەمی وجێ بەجێ. نەکردنی ئەرکی سەرشانی بەرامبەر بە منداڵە کەی.
لەکۆتاییدا دەڵێین
شیری دایک سەرەتاترین ماف و بەرزترین نێعەمەتە بۆ منداڵ، پێویستە هانی دایکان بدرێت کەمنداڵە کانیان بێ بەش نەکەن لەو ماف و نیعمەتە سروشتیە کە خوای گەورە بۆی دابین کردون.

Check Also

مامەڵەکردن لەگەڵ خوێندنی هەرزەکار

ئاشتی جەمیلهەرزەکاری تەنها قۆناغێکی گۆڕانکاری جەستەیی و دەروونی نییە، بەڵکو قۆناغی فشاری ئەکادیمی و کۆمەڵایەتی …