سازگار ره‌زا
پۆشینى جلوبه‌رگ شتێكى فیتریه به‌مانا سه‌ره‌تاییه‌كه‌ى، چوون مرۆڤ هه‌رله‌كۆنه‌وه پۆشاكى پۆشیوه‌و دانه‌پۆشین شتێكى ناشرین و نامۆ بووه‌و به‌فیتره‌تى مرۆڤ ناخوات، بۆیه هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى دروست بوونیدا كاتێك مرۆڤ بڕیارێكى سه‌ربه‌خۆ ده‌دات، به‌مه‌ش بۆ ئه‌وانى تر واته فریشته‌كان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌مرۆڤ جیاوازه له‌وان و ده‌توانێت بڕیارى هه‌ڵبژاردن بدات له‌كاتێكدا ئازادى هه‌ڵبژاردنیشى هه‌یه، ده‌توانێت سه‌رپێچى فه‌رمانى خوا بكات و ته‌وبه بكات، خواى گه‌وره وه‌ك نیشاندانێك بۆئه‌وه‌ى هه‌م مرۆڤ هه‌م فریشته‌كان بزانن بێ فه‌رمانى خواى گه‌وره‌یان كردووه، پۆشاكى مرۆڤى لادا، كه‌ئه‌مه پێچه‌وانه‌ى ئاره‌زوو فیتره‌تى مرۆڤه، ئه‌وكات مرۆڤیش زانى كه‌ئه‌و تواناى سه‌رپێچى كردنى فه‌رمانى خوداى هه‌یه، هه‌ستى به په‌شیمانى و ئاره‌زووى ته‌وبه‌و لێخۆشبوونى كرد، به‌ڵام له‌لایه‌كى تره‌وه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى خواى گه‌وره بوو به‌مه‌ستى ئاماده‌كردنى مرۆڤ بۆ سه‌رزه‌وى، كه‌واته لێره‌دا ئاماژه كردنێك هه‌یه به داپۆشینى مرۆڤ كه له‌گه‌ڵ بوونى مرۆڤدا هه‌بووه، پاشان پۆشاك بووه‌ته دیارده‌یه‌كى شارستانى لاى مرۆڤ كه ئایین به‌لاى ئه‌م بابه‌ته‌دا نه‌رۆیشتووه، زیاتر ئایین باسى دۆزینه‌وه‌ى خوداى راسته‌قینه ویه‌كتاپه‌رستى كردووه، له‌كۆندا كێشه‌ى سه‌ره‌كى مرۆڤه‌كان وون بوون و گومڕایى بوو له‌ناو خوداكاندا، نه‌زانین و جه‌هاله‌تى مرۆڤ پێویست بوونى پێغه‌مبه‌ران و به‌هه‌بوونى په‌یام و ئایین هاته كایه‌وه بۆ تێركردنى لایه‌نى ڕۆحى مرۆڤ، كه‌ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌رى هاتنى ئاینه‌كانه.
به‌ڵام له‌گه‌ڵ پێش كه‌وتنى شارستانیه‌تدا جلوبه‌رگ پێشكه‌وت هه‌تا ئه‌وه‌ى سه‌رداپۆشینیش په‌یدابوو وه‌ك كڵاو بۆ پیاوان و سه‌رپۆشیش بۆ ئافره‌تان هاته كایه‌وه، هه‌ندێك جار سه‌رپۆشیش وه‌ك كڵاو وابوو به‌ڵام جیاواز بوو له‌هى پیاوان، به‌ڵام له‌ئاینى ئیسلامدا به‌پێچه‌وانه‌ى ئایینه‌كانى تر، كه‌كۆتا ئاینى سه‌رزه‌ویه‌و له‌سه‌رده‌ستى پێغه‌مبه‌رى خۆشه‌ویست محمد (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بڵاوبوویه‌وه، ئاماژه‌یه‌ك هه‌یه بۆ جۆره داپۆشینێك كه‌تایبه‌ته به‌ئافره‌تان، ئه‌و ئاماژه‌یه‌ش له‌و خاڵه‌وه‌یه كه‌له‌بنه‌ڕه‌تدا جۆرێك له سه‌رداپۆشین هه‌بووه به‌ڵام سه‌رداپۆشینێكى ته‌واو نا به‌شێوه‌یه‌ك مل و سنگیان داپۆشراو نه‌بووه، (( وقل للمؤمنات يغضضن من أبصارهن ويحفظن فروجهن ولا يبدين زينتهن إلا ما ظهر منها وليضربن بخمرهن على جيوبهن ولا يبدين زينتهن إلا لبعولتهن أو آبائهن أو آباء بعولتهن أو أبنائهن أو أبناء بعولتهن أو إخوانهن أو بني إخوانهن أو بني أخواتهن أو نسائهن أو ما ملكت أيمانهن أو التابعين غير أولي الإربة من الرجال أو الطفل الذين لم يظهروا على عورات النساء ….) النور/31، هه‌ربۆیه ئایه‌ته‌كه‌ش باسى ئه‌وه ده‌كات كه‌به سه‌رپۆشه‌كانیان سنگ وبه‌رۆكیان داپۆشن، واته قژ داپۆشین باو بووه‌و هه‌بووه له‌كۆمه‌ڵگاكاندا، (جیوب) واته كرانه‌وه‌ى جل وه‌ك فه‌تحه كه‌له هه‌مووپۆشاكێكدا هه‌یه‌و به‌رگدرووه‌كان له‌كۆنه‌وه تائێستا به‌و شێوه‌یه دووریویانه جوانیه‌ك ده‌داته سنگ وبه‌رۆك له‌ئافره‌تاندا هه‌روه‌ها پۆشاكه‌كه‌ش دیزاینێك جوان وه‌رده‌گرێت له‌به‌ردا به‌شێوه‌یه‌ك جوانى لاشه ده‌رده‌خات، پێویست بوونى داپۆشینى سنگ وبه‌رۆك كه‌به‌وشێوه‌یه دیاربێت بۆ ئه‌وه بووه كه ئافره‌تان تووشى ئازار و ناڕه‌حه‌تى و سه‌یركردنى ناته‌ندروست و ته‌حه‌روش – به تێگه‌یشتنى ئه‌مڕۆ- نه‌بن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ى له‌ڕووى ده‌روونیه‌وه نه‌خۆشن و هه‌میشه به‌دواى ئه‌و جۆره پێداویستیه‌ن واته هه‌موو كه‌سێك نا، كۆمه‌ڵگه پڕه له‌هه‌موو جۆره كه‌سێك، بۆیه هه‌ندێك كه‌س هه‌ن كه‌مه‌حره‌مه‌كانیان پێ ده‌ڵێن، له‌به‌ر نزیكیان و تێكه‌ڵاو بوونیان له‌ڕووى په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى كه له‌و جۆره سه‌یر كردنه‌وه دوورن – لێره‌دا باس له‌حاڵه‌ته ده‌روونى ودیارده نه‌شازه‌كان ناكه‌ین كه‌زۆر ده‌گمه‌نن- كه‌واته ته‌نها له‌به‌ر پاراستنه نه‌ك سزا و كۆت و دیلكردن، (يا أيها النبي قل لأزواجك وبناتك ونسا‌ء المؤمنين يدنين عليهن من جلابيبهن ۚذلك أدنى أن يعرفن فلا يؤذين ۗوكان الله غفورا رحيما .. الأحزاب: 59
جگه له‌وه به‌هێزى ئافره‌ت و لاوازى پیاو ده‌رده‌خات، هه‌روه‌ها ته‌ركیز له‌سه‌ر سه‌رو قژ نیه، به‌ڵكو سنگ وبه‌رۆكه كه‌ئێستا زۆر كه‌س پێچه‌وانه‌ى ئه‌مه تێگه‌یشتوون وجێبه‌جێى ده‌كه‌ن، پاشان جلوبه‌رگێكى دیارى كرا‌و نییه، هیچ جۆره پۆشاكێك دیارى نه‌كراوه هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ر ڕه‌نگێك بێت هه‌ر دیزایینێك بێت هى هه‌رنه‌ته‌وه‌یه‌ك بێت گرنگ نیه گرنگ ئه‌وه‌یه لاشه داپۆشێت ڕێك‌وپێك بێت واته مرۆڤ جوان بكات نه‌ك ناشرین، ئیتر ڕێك پۆشى و شیك پۆشى و خاوێن پۆشى و جوان پۆشى ڕه‌نگ وشێوه و دیزاین و مۆدێل و هه‌موو ئه‌و وورده‌كاریه ده‌كه‌وێته سه‌ر زه‌وق وسه‌لیقه‌ى مرۆڤه‌كان و ئه‌وه‌ش تاڕاده‌یه‌ك ژینگه‌و كلتور وسه‌رده‌م و نه‌ته‌وه و كۆمه‌ڵگاو بازاڕ وخێزان و تاكه‌كان خۆیان دیارى ده‌كه‌ن، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه پۆشاك بێت، واته لاشه دیار نه‌بێت، هه‌روه‌ها وانه‌بێت وه‌ك ئه‌وه‌ى كه پۆشاكى نه‌بێت واته ته‌نگ نه‌بێت، ئه‌سڵى پۆشاك ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ بتوانێت پێوه‌ى هه‌ڵسوكه‌وت بكات و جووڵه‌ى سروشتى بێت، هه‌ندێك جار له‌به‌فراوانى و گه‌وره‌یى یان ته‌نگى وبچووكى مرۆڤ ناتوانێت به‌جوانى هه‌ڵسوكه‌وت بكات، ئه‌گه‌ر تێڕوانیمان بۆ ئایه‌تى باڵا پۆشى به‌ته‌واوى خاڵى كه‌ینه‌وه له‌و مه‌فهومه ته‌قلیدى و ئه‌و جۆر و شێوه‌یه‌ى وه‌رمان گرتووه به‌جوانى له‌ئایه‌ته‌كه ووردبینه‌وه ده‌بینین هیچ شتێكى وانابینین كه باڵاپۆشى مه‌حروم بوون بێت له‌خۆشیه‌كانى ژیان و ئه‌وه‌ى ئافره‌تان ئاره‌زووى ده‌كه‌ن له ده‌رخستنى جوانى و توانا‌و لێهاتووییه‌كانیان، به‌ڵكو هیچ بوارێك نییه ئافره‌تى باڵاپۆش نه‌توانێت تواناى خۆى تاقى بكاته‌وه به‌هۆى باڵا پۆشیه‌كه‌ى، به‌پێچه‌وانه‌وه ماناى ئایه‌ته‌كه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه ئافره‌ت ده‌بێت بچێته هه‌موو بوارێكه‌وه، به‌ڵكو حیكمه‌تى باڵاپۆشى هه‌ر ئه‌مه‌یه، چونكه بۆ ئه‌وه‌یه تووشى ئازار نه‌بن له‌كاتى تێكه‌ڵاو بوون و چوونه ناو هه‌موو بواره‌كانى ژیان و كایه‌كانى كۆمه‌ڵگا و هه‌موو دام وده‌زگاكان، ته‌نانه‌ت ده‌توانێت كێبرَكێ بكات و تواناكانى خۆى تاقى بكاته‌وه و له‌پاڵه‌وانێتییه‌كانیشدا به‌شدار بێت، وانابینم باڵا پۆشى هیچ ڕێگریه‌ك بۆ ئه‌مه دروست بكات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ئه‌وه بزانیین مرۆڤ به‌پیاوو ژنه‌وه ده‌بێت له‌ناخه‌وه باڵاپۆش بێت و ئه‌وباڵاپۆشیه‌ى ده‌ره‌وه ته‌نها پارچه‌یه‌ك پۆشاك نه‌بێت، به‌ڵكو ده‌رخستنى ناخ ونیه‌تى بێت، چونكه باڵاپۆشى پێشئه‌وه‌ى سه‌رپۆش و پۆشاك بێت شارستانیه‌ته، ئه‌خلاقه، ڕۆحانیه‌ته، عه‌شقه، ئازادیه، هه‌ڵبژاردنه، مامه‌ڵه‌یه، باوه‌ڕو قه‌ناعه‌ته، كرانه‌وه‌یه، تێكه‌ڵاوبوونه، سه‌ربه‌رزیه، هه‌موو ئه‌م مانایانه‌یه كه‌ئێمه پێچه‌وانه‌كه‌یمان وه‌رگرتووه، ئیتر له‌ڕێى خێزانه‌وه بوو بێت یان مامۆستایانى ئاینى وداعیه‌كانه‌وه، یان زانا‌و فوقه‌هاكان، یان كلتور و نه‌ریته‌كان یان له‌ڕێى ته‌فسیر و خوێندنه‌وه و شیكردنه‌وه ته‌قلیدیه‌كانه‌وه بووه بۆ ده‌قه‌كانى قورئان.

You actually revealed that exceptionally well!
service essay linkedin writing service essay writing site
Nicely put, Cheers!
high quality custom essay writing service best law essay writing service uk academic essay writing services uk