ئا: چیا حەمە عەلی
له‌وه‌رزی هاویندا و له‌كاتی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمادا پێیوسته جگه له‌ئاودان ڕۆژانه ئاوپرژێنی گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كانیش بكرێت، هه‌روه‌ها زۆر پێویسته بۆ پارێزگاری كردن له‌جوانی و ڕه‌نگ‌و شێوه‌ی گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كان چاودێری هه‌واگۆڕكێی شوێنی ڕووه‌ك بكرێت، نه‌ك به‌شێویه‌ك بێت كه سه‌رماو زوقمی زۆر یان هه‌وای گه‌رمی به‌تین له ڕووه‌كه‌كه بدات، ئه‌م هه‌واگۆڕكێش بۆ ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌ڵمی گه‌رم‌و ته‌پ‌و تۆز‌و دوكه‌ڵ پاك بێته‌وه.
جگه له‌وه‌ش گه‌ڵای ڕووه‌ك پاك بكرێته‌وه له ته‌پ‌و تۆز‌و خۆڵی سه‌ر ڕووی گه‌ڵاكان، كه جگه‌له‌وه‌ی ڕه‌نگیان ده‌شوێنێت، ده‌بێته هۆی گیرانی كونی گه‌ڵای ڕووه‌كه‌كان كه هۆكاره بۆ كه‌مبوونه‌وه‌ی كرداری هه‌ناسه‌دان‌و وه‌رگرتنی ڕووناكی و هه‌موو چالاكیه فسیۆلۆجیه‌كانی ڕووه‌ك، ئه‌وه‌ش به سڕینی گه‌ڵاكان به‌پارچه ئیسفه‌نج یان پارچه قوماشێك كه ئاوپرژێن كرابێت، و ئه‌و گه‌ڵایانه‌ی كه دڕكیان هه‌یه پێویسته به‌فڵچه‌یه‌ك گه‌ڵاكان پاكبكرێته‌وه، دواتر به‌ئاو بشۆردرێت. ئاوی به‌لوعه گونجاوه بۆ زۆربه‌ی ڕووه‌ك، چونكه ڕێژه‌ی ئه‌و كلۆره‌ی كه‌تیایدایه مامناوه‌نده‌و زیان به‌ڕووه‌ك ناگه‌یه‌نێت.
- گڵ .. خۆڵ: به‌گشتی زۆربه‌ی جۆره‌كانی گڵ بۆ ڕواندنی ڕووه‌ك گونجاوه، ئه‌گه‌ر تێكه‌ڵه‌ی چه‌ند جۆرێك گڵ بوو، و زۆربه‌ی به‌خێوكه‌ری ڕووه‌كه‌كان تێكه‌ڵه‌ی ئاماده‌كراوی بازار به‌كار ده‌هێنن، چونكه پێویستی به‌جۆری تری گڵ نیه به‌كاری بهێنیت له‌گه‌ڵیدا، له‌سه‌ره‌كیترین ئه‌و مه‌رجانه‌ی كه ده‌بێت گرنگی پێبدرێت تاوه‌كو ڕووه‌ك به‌شێویه‌كی باش گه‌شه‌ی بكات به‌كارهێنانی گڵی گونجاوه، ئه‌و گڵه‌ی كه له‌كێڵگه یان باخچه‌كاندا ده‌هێنرێت، بۆ چاندنی ڕووه‌كی ماڵه‌وه ناشێت، به‌ڵكو پێویسته گڵی ڕووه‌كی ماڵه‌وه له‌م جۆره بێت:
قه‌دو گه‌ڵای وشك‌و وه‌ریوی دره‌خت له‌ناو گڵ‌دا ده‌نێژرێت تا بۆگه‌ن ده‌كات، پاشان ده‌رده‌هێنرێت‌و تێكه‌ڵی بڕێك لیته‌و لم له‌گه‌ڵ ڕێژه‌یه‌كی كه‌م په‌ینی پێكهاتوو له نایتروجین و فۆسفات وپۆتاسیوم ده‌كرێت، ئه‌م جۆره گڵه له شه‌تڵگه‌و ئه‌و شوێنانه‌ی كه ڕووه‌كی لێده‌فرۆشرێت ده‌سده‌كه‌وێت.
-په‌ین: ئه‌گه‌ر ڕووه‌ك گڵێكی باشی هه‌بوو پێویستی به په‌ین نیه بۆی زیاد بكرێت تا 4مانگ به‌سه‌ر چاندنیدا تێده‌په‌ڕێت، به‌ڵام ڕووه‌كی پێگه‌یشتوو ده‌توانرێت مانگێك تاسێ مانگ جارێك په‌ین بكرێت، به‌په‌ینی ته‌واو كه نایتروجین و فسفۆڕ وپوتاسیۆمی به‌ڕێژه‌یه‌كی مامناوه‌ند تێبكرێت، كه‌كه‌وچكێك په‌ین له‌ناو په‌رداخێك ئاودا بتوێنرێته‌وه‌و بكرێته ناو گڵه‌كه‌وه، به‌و مه‌رجه‌ی پێشتر ئاوی بدرێت تاوه‌ك ڕه‌گه‌كه‌ی له‌ناو نه‌چێت.
ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه گوڵیان هه‌یه پێویستیان به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر له فسفۆڕهه‌یه پیش و دوای گوڵده‌ركردن.
ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه گه‌ڵای ڕه‌نگداریان هه‌یه‌پێویستیان به ڕێژه‌ی ئاسن هه‌یه بۆ یارمه‌تیدانی ده‌ركه‌وتنی ڕه‌نگه‌كانیان.
هه‌روه‌ها له‌وه‌رزی گه‌شه‌كردندا په‌ین ده‌كرێت‌و له‌كاتی پشودانی ڕووه‌كدا ده‌وه‌ستینرێنرێت له‌هه‌مانكاتدا پێویستی به‌و بڕی په‌ییة زۆر نیه له‌وه‌رزی زستاندا، چونكه ڕێژه‌ی گه‌رمی و ڕووناكی كه‌متره.
واباشتره جۆری په‌ین بگۆڕدرێت هه‌روه‌ها پێش پةیندان نابێت په‌له‌بكرێت تاوه‌كو دڵنیا نه‌بيت له جۆری ئه‌و گرفته‌ی كه ڕووبه‌ڕووی ڕوه‌كه‌كه بووه‌ته‌وه، چونكه زۆر جار گۆڕانی ڕه‌نگی گه‌ڵای گوڵ كه‌می ئاو یان كه‌می ڕووناكی یان نه‌بوونی نایترۆجینه.
جگه‌له‌وه‌ش زۆر په‌ینكردنی ڕووه‌ك ده‌بێته هۆی سوتانی ڕه‌گ‌و له‌ناوچوونی ڕووه‌ك، بۆیه پێویسته به‌خێرایی چاره‌سه‌ری بكرێت‌و ئاو بدرێت.
هه‌ره‌ها ڕووه‌كی ناوماڵ كه‌متر پێویستی به په‌یین هه‌یه له ڕووه‌كه‌كانی تر، وزۆربه‌ی گرفت‌و نه‌خۆشیه‌كانی ڕووه‌كی ناوماڵ له‌زۆری خوێی ناو په‌ینه‌وه‌یه نه‌ك له كه‌می پین، بۆیه پێویسته ئاگاداریی ڕێژه‌ی په‌ین بكرێت و به‌پێی پێویست بۆی دابین بكرێت.
چه‌ندین جۆر په‌یین هه‌یه، هه‌یه له‌گه‌ڵ ئاودا تێكه‌ڵ كراوه، یان له‌شێوه‌یه‌كی ورددا، یان تێكه‌ڵی گڵ كراوه، له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا پێویسته ئاگاداریی خوێی ناو په‌یین بكرێت، كه‌به‌زۆری له‌ناو قوتویه‌كدا ده‌فرۆشرێت له‌گه‌ڵ بوونی زانیاری به‌كار هێنان له‌گه‌ڵیدا.
به‌پێی ئه‌و په‌یینه‌ی كه به‌كار دێت زۆرجار چینێكی سپی له سه‌ره‌وه‌ی گڵه‌كه‌وه ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ده‌گه‌یه‌نێت كه زیاد له‌پێویستی خۆی په‌ین دراوه به‌ڕووه‌كه‌كه، واته له‌و ماوه‌یه‌دا پێویستی به‌په‌یین نییه. ئه‌و گڵه‌ی كه بۆ ڕووه‌ك ئاماده ده‌كرێت خۆی كه‌مێك په‌ینی تێدایه، له‌مانگی یه‌كه‌می ڕواندنی ڕووه‌كدا ڕووه‌ك ئه‌و بڕه په‌ینه هه‌ڵده‌مژێت.
له‌وه‌رزی زستاندا كه كاتی پشووی ڕووه‌كه‌و به كه‌می گه‌شه ده‌كات، پێویست ناكات په‌ین بكرێت، به‌ڵام له‌وه‌رزی به‌هارو هاویندا كه‌وه‌رزی گه‌شه‌كردنی ڕووه‌ك‌و گوڵده‌ركردنیه‌تی، پێویسته به‌ڕێژه‌ی 10-15 ڕۆژ جارێك ڕووه‌ك به‌پێی جۆری گه‌شه‌كردنی ڕووه‌كه‌كه په‌ین بكرێت.
بۆنمونه ئه‌و ڕووه‌كه‌ی كه‌قه‌باره‌ی گه‌ڵاكه‌ی گه‌وره‌یه‌و زوو گه‌شه ده‌كات پێیوسته 10 ڕۆژ جارێك په‌ین بكرێت، به‌ڵام ئه‌و ڕووه‌كانه‌ی كه قه‌باره‌ی گه‌ڵاكانیان دیاریكراوه 15-20 ڕۆژ جارێك په‌ینكردنیان پێویسته.
له‌هه‌موو حاڵه‌تێكدا ده‌بێت ده‌نكه ڕه‌قه‌كانی په‌ین له‌ئاودا بتوێنرێته‌وه، به‌ڕێژه‌ی 5 گرام په‌ین بۆ یه‌ك لیتر ئاو ئه‌وكات ئاوی ڕووه‌كی پێبدرێت. .
له‌زۆربه‌ی كاتدا ڕووه‌كی ناوماڵ پێوستی به په‌ینكردنی زۆر نیه، له‌كاتێكدا كه ڕووه‌كه كه به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه بكات‌و گه‌ڵاكانی سه‌وز بێت، و هیچ نیشانه‌یه‌كی كه‌م و كورتی و سستی پێوه دیار نه‌بێت.به‌ڵكو په‌ینكردن زیاتر بۆ ئه‌و ڕووه‌كانه‌یه كه به‌رو گوڵیان هه‌یه
-ده‌فر (ئینجانه):
ده‌توانرێت هه‌موو جۆره ده‌فر (ئینجانه)یه‌ك بۆ چاندنی ڕووه‌ك به‌كار بهێنرێت له‌ناو ماڵدا، باشترینیشیان ئه‌و ده‌فر (ئینجانه)یه كه له بنه‌وه كونێكی تێدا بێت، تاوه‌كو ئه‌و ئاوه‌ی كه‌زیاده‌یه له ڕووه‌كه‌كه لێیه‌وه بێته ده‌ره‌وه، ئینجانه‌ی شوشه یان كانزایی یان پلاستیكی، نایه‌ڵێت ئاو ببێت به‌هه‌ڵم، بۆیه پێیوست ناكات به‌به‌رده‌وامی ڕووه‌كه‌كه ئاو بدرێت، زۆربه‌ی به‌خێوه‌كه‌ری ڕووه‌كه‌كان ئینجانه‌ی گڵین به‌كار ده‌هێنن، چونكه ئاوی زیاد له‌پێویست ده‌پاڵێوێت‌و ئاسانتر هه‌ڵده‌گیرێت.
واباشه هه‌میشه له‌ژێر ئینجانه‌كاندا شتێك دابنرێـت تاوه‌كوو ته‌ڕی و شێ زه‌وییه‌كه یان فه‌رشی ژێره‌كه‌ی خراپ نه‌كات.