نه‌فه‌قه له‌ڕووى یاساییه‌وه
مافناس: دڵخواز عبدالله
نه‌فه‌قه(خه‌رجى، بژێوى)ى خێزان:
له‌ڕووى زاراوه‌وه نه‌فه‌قه به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه بریتیه : خه‌رجى یان بژێوى خێزان:
له‌ڕووى زاره‌وه خه‌رجى به‌وه پێناسه ده‌كرێت كه بریتیه له‌و شتانه‌ى كه مرۆڤ بۆ خێزان و منداڵ و بنه‌چه‌كان یاخود كه‌سانى تر كه ئه‌ركه خه‌رجییه‌كانیان له‌ئه‌ستۆ بگرێت خه‌رجى ده‌كات،
پرسیار /ئایا خه‌رجیه‌كانى ئافره‌ت له ئه‌ستۆى كێدایه؟
وه‌ڵام =خه‌رجیه‌كانى ئافره‌ت له‌ئه‌ستۆى پیاوه‌كه‌یدایه، به‌پێى بارى دارایی هه‌ردووكیان، له‌ڕووی باشى وخراپی گوزه‌رانیان ده‌خه‌مڵێنرێت،
وه به پێى یاسا نه‌فه‌قه‌ى هه‌موو مرۆڤێكى خاوه‌ن ئه‌هلیه‌ى ته‌واو له‌سه‌ر خۆیه‌تى جگه له ژن كه ده‌بێت پیاو نه‌فه‌قه‌ى بدات.
ئه‌گه‌ر بارى دارایی هه‌ردوو هاوسه‌ره‌كه گۆڕ‌انى به‌سه‌رداهات یاخود گۆڕانێك له‌نرخى شتومه‌ك و كه‌لوپه‌له‌كاندا له‌وڵاتدا ڕوویدا ئه‌وا ده‌شێت خه‌رجیه‌كان زیاد و كه‌م بكرێن.
پرسیار: نه‌فه‌قه‌ى ژن له‌سه‌ر پیاو له كه‌یدا واجب ده‌بێت؟
وه‌ڵام: له‌ڕۆژى به‌ستنى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرییه‌وه نه‌فه‌قه‌ى ژن ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆى پیاو، وه پێویسته له‌سه‌ر پیاو خه‌رجیه‌كانى ژنه‌كه‌ى دابین بكات.
پرسیار: ئایائه‌گه‌ر ژن ده‌وڵه‌مه‌ند بێت و بارى دارایی باش بێت ده‌كرێت خۆى نه‌فه‌قه‌ى خۆى و خێزانى بكێشێت؟
وه‌ڵام: به‌پێى مادده‌ى 23 له‌یاسای بارى كه‌سێتى ژماره (188)ى ساڵى 1959هه‌موار كرا‌و له‌هه‌رێمى كوردستان:
جیاوازى نه‌كردوه له نێوان ئه‌وه‌ى ژن خۆى سه‌رچاوه‌ى داهاتى هه‌یه یان نا ، ئه‌ركى كێشانى نه‌فه‌قه‌ى له ئه‌ستۆى پیاودا داناوه .
مادده‌ى 23باس له‌وه ده‌كات:
ئه‌گه‌ر ژن بارى دارایی باش بوو ده‌كرێت ڕێكه‌وتن بكات له‌گه‌لأ مێرده‌كه‌ی كه خۆى نه‌فه‌قه‌ى خۆى بكێشێ یان یارمه‌تى ئه‌و بدات به‌مه‌رجێك ژنه‌كه خۆى ڕه‌زامه‌ندبێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ڕ‌ازى نه‌بوو ئه‌واهه‌رچه‌ند ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت نه‌فه‌قه‌ى هه‌ر له‌سه‌ر پیاوه‌و له‌سه‌ر خۆى واجب نییه.
خزمه‌تكار: كاتێك پیاو ده‌وڵه‌مه‌نده‌و بارى دارایی باشه وه هاوتاكانى ژنه‌كه‌ى ، ئه‌وانه‌ى له ئاستى ئه‌ودان) خزمه‌تكاریان بۆ دابینكراوه، پیاو ده‌بێت خزمه‌تكارى بۆ دابین بكات.
پرسیار: ئایا ئه‌گه‌ر كوڕ‌و كچێك گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیریان به‌ست و بۆ ماوه‌یه‌ك كچه‌كه له‌ماڵى باوكى بوو نه‌گواسترایه‌وه ئایا واجبه كوڕه‌كه نه‌فه‌قه‌ی بدات؟
وه‌ڵام: نه‌فه‌قه له‌كاتى به‌ستنى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیریه‌وه واجب ده‌بێت له‌سه‌ر پیاو، ئه‌گه‌ر كچێك چه‌ند ساڵێكیش له‌ماڵى باوكى بێت و نه‌گواسترابێته‌وه نه‌فه‌قه‌ى واجبه له‌سه‌ر پیاو وه ئه‌گه‌ر نه‌یدات پێچه‌وانه‌ى یاسای بارى كه‌سێتییه.پرسیار: نه‌فه‌قه‌ى ژن چه‌ند جۆره له‌ڕووی یاساییه‌وه؟
وه‌ڵام: له‌یاسای بارى كه‌سێتى ژماره 188ى ساڵى 1959ى هه‌مواركراو له‌مادده‌ى (24)دا جۆره كانى نه‌فه‌قه‌ى دیاریكردووه به‌م شێوه‌ى لاى خواره‌وه:
1. نه‌فه‌قه‌ى خواردن
2. نه‌فه‌قه‌ى جل و به‌رگ
3. نه‌فه‌قه‌ى شوێنى نیشته‌جێبوون و پێداویستیه‌كانى (ئه‌ساس و كه‌ل و په‌لى ناوماڵ)
4. نه‌فه‌قه‌ى تێچوونى چاره‌سه‌رى پزیشكى له‌حاڵه‌تى پێویستى .( ئه‌گه‌ر هاتوو ژن نه‌خۆش بكه‌وێت پێویسته هاوسه‌ره‌كه‌ى تێچووى ده‌رمان و مانه‌وه‌ى له‌نه‌خۆشخانه‌و نه‌شته‌ر ى بگرێته ئه‌ستۆ)
5. نه‌فه‌قه‌ى دابینكردنى خزمه‌تكار ئه‌گه‌ر له‌ماڵى باوكى خزمه‌تكارى هه‌بووه، یان هاوتاكانی بۆیان دابین كرابوو.
مادده‌ى (23) له‌یاساى بارى كه‌سێتى ژماره 188ى ساڵى 1959ى هه‌مواركراو:
1-له‌و كاته‌وه‌ى گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى دروست ئه‌نجام ده‌درێت ژن شایسته‌ى نه‌فه‌قه‌یه له‌لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه هه‌تا ئه‌گه‌ر له ماڵى باوانیشى بێت به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرد داواى كرد بیگوازێته‌وه بۆ ماڵى هاوسه‌رى و ڕ‌ازى نه‌بوو به بیانووى ناڕه‌وا ئه‌و كاته مافى نه‌فه‌قه‌ى نابێت .
2-رازى نه‌بوونى ژن به‌گواستنه‌وه‌ى بۆ ماڵى هاوسه‌رى ڕه‌وایه ئه‌گه‌ر مێرد ماره‌یى پێشه‌كى پێ نه‌دا و نه‌فه‌قه‌ى نه‌كێشا.
بڕگه‌ى یه‌كه‌م ئاماژه ده‌دات كه:
پێویسته مێرد نه‌فه‌قه‌ى ژن بدات له‌و كاته‌وه كه گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى دروست له‌نێوانیان ئه‌نجام ده‌درێ به‌ڵام ئه‌گه‌ر گرێبه‌نده‌كه نادروست(فاسد) بوو ژن نه‌فه‌قه‌ى ناكه‌وێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ى ژن پیویسته ده‌ست به‌جێ جیا ببێته‌وه وه به‌مه‌ش مافى راگیركردن نامینێ كه ئه‌ویش هۆكارى شایسته بوونه‌به نه‌فه‌قه .
– له گرێبه‌ندى هاوسه‌رگیرى دروست ژن شایسته‌ى نه‌فه‌قه‌یه هه‌تا ئه‌گه‌ر له ماڵى باوكیشى بێت و مێرده‌كه‌ى نه‌یگواستبێته‌وه به‌ڵام ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى داواى له ژنه‌كه كرد بیگوازێته‌وه به ناڕه‌وا داواكه‌ى ره‌د كرده‌وه شایسته‌ى نه‌فه‌قه نابێت.
برگه‌ى2 هه‌مان ماده‌ى سه‌ره‌وه ئاماژه ده‌دات به‌و هۆكاره ڕه‌وایانه‌ى كه‌وا له ژن ده‌كات رازى نه‌بێت به گوێرایه‌ڵى و گواستنه‌وه‌ى بۆ ماڵى هاوسه‌رى بریتییه له‌وه‌ى كه مێرد:
1- ماره‌یى پێشه‌كى نه‌دابێ به ژن .
2- ماڵى شه‌رعى سه‌ربه‌خۆى بۆ دابین نه‌كردبێ .
3- نه‌فه‌قه‌ى نه‌كێشابێت .
4- ئه‌مانه‌تى نه‌بێت له‌سه‌ر خودى ژنه‌كه وه‌یان له‌سه‌ر سامانى وه‌یان له‌سه‌ر ئابڕ‌وى.
5- ژنه‌كه نه‌خۆش بێت بسه‌لمێنرى كه‌نه‌خۆشیه‌كه ى رێگره له‌به‌رده‌م گواستنه‌وه‌ى .
مادده‌ى(24/ بڕگه1)
نه‌فه‌قه نه‌كێشانى ژن به‌مه‌رجێك ژنه‌كه ناشز نه‌بێت قه‌رزه له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى له‌و كاته‌ى كه مێرده‌كه‌ى خه‌رجى پێ نه‌داوه.
پرسیار / ئایا ژن ده‌توانێت داواى نه‌فه‌قه بكات له‌و به‌رواره‌وه كه مێرده‌كه‌ى خه‌رجى نه‌كێشاوه ؟
وه‌ڵام/ مادده‌ى(24) ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ژن مافى خۆیه‌تى داواى نه‌فه‌قه‌ى رابردوو(كه‌ڵه‌كه‌بوو) بكات له‌و به‌رواره‌وه كه مێرده‌كه‌ى خه‌رجى نه‌كێشاوه وه‌یان له‌و كاته‌ى به‌جێ هێشتوه بێ خه‌رجى كێشان .
لێره‌دا ده‌بێت تێبینى ئه‌وه بكرێت كه كاتێك ژن داواى نه‌فه‌قه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو ده‌كات له دادگا كه له‌ماڵى هاوسه‌رى له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى ده‌ژى ،سه‌لماندنى نه‌فه‌قه نه‌كێشانیش ده‌كه‌وێته سه‌ر ژنه‌كه ، وه ئه‌گه‌ر ژنه‌كه نه‌یتوانى داواكه‌ى بسه‌لمێنێ بۆى هه‌یه سوێندى مێرده‌كه‌ى بدات .
به‌ڵام له‌كاتێك دا ژنه‌كه ماڵى هاوسه‌رى به‌جێ هێشتووه وه گه‌ڕابووه‌وه بۆ لاى كه‌س و كارى خۆى و ه داواى نه‌فه‌قه‌ى له مێرده‌كه‌ى كرد ئه‌ویش ئینكارى كرد‌و ووتى نه‌فه‌قه‌ى كێشاوه به‌وه‌ى كه پاره‌ى نقدى بۆ ناردووه وه یان پێداویستى ژیانى بۆ ناردووه لێره‌دا سه‌لماندنى ئه‌مه ده‌كه‌وێته سه‌ر(پیاوه‌كه).
پرسیار: ئه‌گه‌ر پیاو ژنه‌كه‌ى به‌جێهێشت و سه‌فه‌رى كرد، وه‌نه‌فه‌قه‌ى بۆ ژنه‌كه‌ى دابین نه‌كرد چی بكات؟
وه‌ڵام: باوكى كوڕه‌كه یان كچه‌كه یان كه‌سێكى ده‌توانن نه‌فه‌قه‌كه‌ى بده‌ن وه به‌قه‌رز داینێن له‌ئه‌ستۆى مێرده‌كه‌یداو كه‌هاته‌وه یان به‌هه‌ر جۆرێك بێت وه‌ری بگرنه‌وه
پرسیار /ئه‌گه‌ر ژنێك مێرده‌كه‌ى مردبوو نه‌فه‌قه‌ى نه‌كێشابوو داواى نه‌فه‌قه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر كێ تۆمار ده‌كات ؟
وه‌ڵام / ئاشكرایه كه ژن داوا له‌سه‌ر مێرده‌كه‌ى تۆمار ده‌كات .ئه‌گه‌ر مێرده‌كه‌ى له‌ژیان دابوو .به‌ڵام كاتێك مێرده‌كه‌ى مردبوو ئه‌وا داواى نه‌فه‌قه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بوو له‌سه‌ر كه‌س و كارى (میراتگره‌كانى) مێرده‌كه تۆمار ده‌كات كه نه‌فه‌قه‌ى كه‌ڵه‌كه‌بووى پێ بدرێ واتا نه‌فه‌قه‌ى ئه‌و كاته‌ى كه‌مێرده‌كه‌ى له‌ژیان دا بووه وخه‌رجى نه‌كێشاوه .چونكه ئه‌م خه‌رجیه كه‌ڵه‌كه‌بووه ده‌بێت به قه‌رز .قه‌رزیش ته‌نها به‌دانه‌وه یان گه‌ردن ئازادیى لاده‌چێ.
مادده‌ى ( 24/بڕگه‌ی2)
له‌م بڕگه‌یه‌دا ئاماژه ده‌دات كه نه‌فه‌قه كیشان خوارده‌مه‌نى ده‌گرێته‌وه به‌و پێه‌ى كه پێداویستى یه‌كانى دابین بكات به گوێره‌ى بارى دارایى ئابوورى وكۆمه‌ڵایه‌تى مێرده‌كه وه‌هه‌روه‌ها شوێنى نیشته‌جێ بوونى ده‌گرێته‌وه وه دیاره ئه‌مه‌ش هه‌ر به‌پى بارى ئابوورى و دارایى مێرده‌كه یه وه ،بو نمونه/ ئه‌گه‌ر پیاوه‌كه خۆى له ژوورێك دا ده‌ژیا و وه یان خانوویه‌كى بچووك ئه‌وه ژنه‌كه‌ش وه‌كو پیاوه‌كه ده‌بێت
لێره‌دا پرسیارێك دێته ئاراوه
ئایا شوێنى نیشته جێ بوون ته‌نها خانوو ده‌گرێته‌وه ؟
وه‌ڵام/ نه‌خێر ته‌نها خانوونیه به‌ڵكو پێوسته كه‌ل و په‌لیشى تێدا بێت .
كه‌ى ژن شــایســته‌ى نه‌فه‌قه كێـشان نیـه؟
به پێى مادده‌ى(25/1) له‌یاساى بارى كه‌سێتى له‌م حاڵه‌تانه‌ى خواره‌وه‌دا ژن شــایســته‌ى خـه‌رجـى كێـشان نیـه:-
أ-ئه‌گه‌ر ژن ماڵى هاوسه‌رى به‌جێ هێشت به‌بێ ره‌زامه‌ندى مێرده‌كه‌ى و به‌بێ هۆكارى شه‌رعى.
ب- ئه‌گه‌ر ژن حه‌بس كرا له‌سه‌ر تاوانێك یان قه‌رزێكى خۆى واته به‌هۆى ئه‌نجام دانى تاوانێك حه‌بس كرابێت وه‌یان به‌هۆى قه‌رزى خۆى گیرابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ى (مێرد) مافى ڕاگیركردن و مانه‌وه‌ى ژنه‌كه‌ى لاى خۆى له ده‌ست چووه بێ ئه‌وه‌ى خۆى هۆكار بێت .
ج- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه ته‌ڵاقى خولعى كرد واته وازى له هه‌موو مافێكى شه‌رعى خۆى بێنێ به‌س بۆ ئه‌وه‌ی مێرده‌كه‌ى ته‌ڵاقى بدات .
د- ئه‌گه‌ر له سه‌ر ناپاكى هاوسه‌رى ته‌ڵاق بدرێت.
ه- ئه‌گه‌رپێش گواستنه‌وه ته‌ڵاق درا .
و-ئه‌گه‌ر ژن سه‌فه‌رى نه كرد له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ى به‌بێ پاساوى شه‌رعى.
– بڕگه‌كانى ئه‌م مادده‌یه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه كاتێك ژن ماڵى هاوسه‌رى به‌جێ ده‌هێلێ و به بێ پاساوى شه‌رعى و ناچێته‌وه لاى مێرده‌كه‌ى به‌پێى یاسا‌و شه‌رع ئه‌وه له‌م كاته‌دا شایسته‌ى خه‌رجى كێشان نیه .
پرسیار/ پاساوى شه‌رعى چى ده‌گرێته‌وه؟
وه‌ڵام / پاساوى شه‌رعى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه ده‌گرێته‌وه:
ا- ئه‌گه‌ر مێرد نا ئه‌مین بوو له‌سه‌ر ئابڕو و ماڵ و دارایى وه‌یان له‌سه‌ر گیان و بوونى ژنه‌كه‌ى .
ب-ئه‌گه‌ر ماره‌یى پێشه‌كى پێ نه‌به‌خشیبوو.
ج- ئه‌گه‌ر ژنه‌كه نه‌خۆش بوو نه‌یتوانى سه‌فه‌رى له‌گه‌ڵ بكات.
د- ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست كردن له‌سه‌فه‌ره‌كه‌ى زیان گه‌یاندن بوو به ژنه‌كه‌ى .بۆ نموونه/ ئه‌گه‌رپیاوه‌كه نیازى خراپ بوو ویستى كاره كه‌ى خۆى بگوازێته‌وه بۆ شوێنێك كه ژنه‌كه نه‌توانێ له‌و شوێنه كار بكات وه یان كارى ئه‌وى لێ نه‌بێت.
بڕگه‌ى(2) له مادده‌ى(25).
ئه‌م بڕگه‌یه ژن پابه‌ند ناكرێ به‌گوێرایه‌ڵى مێرد وه دانانرێ به‌ناشز(لاسار) ئه‌گه‌ر مێرد ناحه‌ق بوو له داواكارى گوێرایه‌ڵى كردن وه‌یان مه‌به‌ستى زیان گه‌یاندن بوو به ژنه‌كه‌ى.
وه به‌شێوه‌یه‌كى تایبه‌تى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه به‌زیان گه‌یاندن داده‌نرێت.
أ- ئاماده‌نه‌كردنى ماڵى شه‌رعى سه‌ربه خۆ بۆ ژنه‌كه به‌جۆرێك كه بگونجێت له‌گه‌ڵ بارى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى هه‌ردوو لا .
ب- ئه‌گه‌ر ماڵى شه‌رعى ئاماده‌كراو دوور بوو له شوێنى كاركردنى ژنه‌كه به‌جۆرێك هاوسه‌نگى كردن له نێوان ئه‌ركه‌كانى ماڵه‌وه و ئه‌ركه‌كانى فه‌رمانبه‌رى دا ئه‌سته‌م بوو.
ج-ئه‌گه‌ر كه‌ل و په‌لى ناو ماڵى ئاماده‌كراو مڵكیه‌تى نه‌گه‌رێته‌وه بۆ مێرد واته هی خۆى نه‌بێ و ئه‌مانه‌ت بێت.
د-ئه‌گه‌ر ژنه‌كه نه‌خۆش بوو به‌جۆرێك رێگر بێ له‌به‌رده‌م گوێڕایه‌ڵى كردن.
نه‌فه‌قه‌ى منداڵ/
منداڵ نه‌فه‌قه‌ى له سه‌ر باوكه
پرسیار/ هه‌تا كه‌ى نه‌فه‌قه‌ى منال له سه‌ر باوكه؟
وه‌ڵام/ نه‌فه‌قه‌ى مندال پێش جیابوونه‌وه‌و دواى جیابوونه‌وه له‌ژن له‌ئه‌ستۆى باوك ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه كوڕبوو تا گه‌وره ده‌بێت و 18ساڵى ته‌واو ده‌كات و ده‌بێته خاوه‌نى كار‌و تواناى په‌یداكردنى بژێوی خۆى ده‌بێت یان ئه‌گه‌ر خوێندكار بوو ئه‌وا تا خوێندنه‌كه‌ى ته‌واو ده‌كات بژێوی له‌ئه‌ستۆى باوكى ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر كچ بوو نه‌فه‌قه‌ى له‌سه‌ر باوكه هه‌تا ده‌چێته ماڵى هاوسه‌رى، ئه‌گه‌ر كوڕ بوو هه‌تا ته‌مه‌نى 18ساڵى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هاتوو خوێندكار بوو ئه‌وا تا خوێندن ته‌واو ده‌كات.
پرسیار/ كاتێك جیابوونه‌وه ڕووده‌دات، بژێوی مندال كێ دابینی ده‌كات؟
وه‌ڵام/ كاتێك جیابوونه‌وه ڕوو ده‌دات و مندال لاى دایك بێت یان باوك هه‌ر باوك بژێویان بۆ دابین ده‌كات، یان دایك و باوك خۆیان ڕێك ده‌كه‌ون یاخود شاره‌زا له‌دادگا بڕه‌كه‌ى دیارى ده‌كات.
نه‌فه‌قه‌ى مندال چۆن دیارى ده‌كرێت؟
نه‌فه‌قه دیارى ده‌كرێت به‌پێی بار‌و گوزه‌رانى پیاوه‌كه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ژن داهاتى هه‌بێت ده‌كرێت به‌پێی ڕێكه‌وتن بێت له‌نێوانیاندا وه ئه‌و نه‌فه‌قه‌یه‌ی دیارى بكرێت ده‌توانرێت زیادو كه‌م بكرێت ئه‌مه‌ش به‌پێی بار‌و گوزه‌رانى پیاوو ژنه‌كه هه‌روه‌ها به‌پێی گۆڕ‌انى نرخى شتومه‌ك و بارى ئابوورى.