پێنجشەممە , ئازار 13 2025

خەنە… چارەسەری سیحری

ئا/ چیا حەمەعەلی
خەنە باشترین ڕێگەیە بۆ ڕەنگكردنی قژبەشێوەیەكی سروشتی، لە دێرزەمانەوە مرۆڤ ناسیویەتی و بۆ زۆر مەبەست بەكاری هێناوە, وەك جوانكاری و پزیشكی، لە سەردەمی فیرعەونەكاندا بۆ رەنگكردن و ڕازاندنەوەی دەست و ڕەنگكردنی قژوو چارەسەری برین و گوڵەكەشی بۆ بواری عەترو بۆنخۆشی بەكارهێناوە. هاڕڕاوەی خەنەیان بە لاشەی مردووەكانیانەوە تا بۆن نەكەن، چونكە خەنە لەناوبەری هەموو جۆرە كەڕوو بەكتریایەكە.
پێغەمبەر (د.خ) لەزۆر فەرموودەدا ئاماژەی بەبەكارهێنانی خەنە كردووە.هەركاتێك توشی برین یان ڕووشاوی و زبربوونی پێست بووبێت خەنەی وەك چارەسەرێك بەكارهێناوە، هەر كەسێكیش سەردانی بكردایەو داوای چارەسەری ئازاری پێیەكانی بكردایە، پێغەمبەر (د.خ) پێی دەفەرموو بڕۆ خەنەیان تێبگرە.
تا ئەمڕۆش خەنە لە ڕیزی پێشەوەیە لە بواری جوانكاری پیاوان و ئافرەتاندا، بەتایبەت لە بواری ڕازاندنەوەدا، بە جۆرێك ئافرەتانی عەرەب و هند جۆرەها نەخش و شێوازی جوان لەسەر دەستو و قاچیان دروست ئەكەنو دەیرازێننەوە لە بۆنەو ئاهەنگە تایبەتیەكاندا.
یەكێكی دی لە سوودەكانی خەنە كەزۆر كەس ئاگاداری نیە بۆیە پەنا دەبەنە بەر بەكارهێنانی مادەی كیمیایی بۆ ڕەنگكردنی قژ كە دواتر زیانی بۆ تەندروستی قژو پێست هەیە.
خەنە هاڕراوەیەكی گیایی سروشتیە، كە تەنها بۆ ڕەنگكردنی قژ بەكار نایەت، بەڵكو یارمەتی نەهێشتنی (كرێش) و خوراندنی سەر دەدات، هەروها هۆكارە بۆ بەهێزكردن و خاوكردنەوەو درێژ بوونی قژو ڕێگری دەكات لە ڕووتانەوەی.
لە چەند لیكۆڵینەوەیەكی نوێشدا دەركەوتوە كە خەنە مادەیەكی تیادایە كە بەرگری دەكات لە بەكتریاو كەڕوەكان، هەروەها كاریگەری لە دژی نەخۆشی شیرپەنجە هەیە، كۆمپانیاكانی بواری جوانكاری هەستیان بە گرنكی خەنە كردوەو لە زۆربەی بەرهەمە جیاجیاكانی وەك شامپۆو پاككەرەوەی پێست و كرێمی قڵیشانی پێستی دەست‌و قاچدا بەكاریدەهێنن.
سودەكانی خەنە بۆ قژ:
-پلەی گەرمی سەر دادەبەزێنێت‌و پێستی سەر پاكدەكاتەوە لە میكرۆب و كەڕوو.
-یارمەتی نەهێشتنی رۆنی زیادەی سەر دەدات.
-یارمەتی چارەسەری كڕێشی قژو هەوكردنی پێستی سەر دەدات.
-ئارەقەكردنەوەی سەر كەمدەكاتەوە.
-خۆراك بەقژ دەدات‌و بەهێزی دەكات.
-بە باشترین هۆكاری سروشتی بۆ رەنگكردنی قژ دادەنرێت، كە مادەیەكی ڕەنگكەری سروشتی تیادایە، نایەڵێت قژ بسووتێت و زیانی پێبگات.
-هۆكارێكە بۆ خاوكردنەوەی قژ.
-نایەڵێت رەنگی سپی قژ دەربكەوێت.
-قژ لە هەڵوەرین دەپارێزێت.
-بەكارهێنانی خەنە بۆ پێست دەبێتە هۆی نەمانی خوران و كەڕوی نیوان پەنجەكانی قاچ .
چەند ڕێنماییەك بۆ بەكارهێنانی خەنە:
-هیچ جۆرە قاپ یان كەرەستەیەك بەكارمەهێنە كە كانزایی بیت بۆ گرتنەوەی خەنە، لەوانەیە كانزاكە لەگەڵ خەنە تیكەڵ ببێت و كار لە سودەكانی بكات. بۆ گرتنەوەی خەنە قاپی دروستكراو لە تەختەو دار یان شوشە یان پلاستیك بەكاربهێنە.
-لە پاش گرتنەوەی خەنە بەخێرایی دەستەكان و ئەو كەرەستەو شوێنەی كە تیایدا دەگریتەوە پاك بكەرەوەو هیچ پەلەیەك جێمەهێڵە، چونكە پاش ماوەیەك ڕەنگدەگرێت‌و بە ئەستەم لێدەبێتەوە.
-پێش بەكارهێنانی خەنە دڵنیا بە لە نەبوونی هیچ جۆرە هەستیارییەك بە خەنە، پێشتر لەسەر بەشێكی بچوكی سەر یان لەشت تاقیبكەرەوەو چاوەڕێ بكە، ئەگەر هیچ جۆرە هەستیارییەكت نەبوو پاشان بەكاریبهێنە.
-پێش بەكارهێنانی خەنە وا باشترە كە كەمێك ڕۆنی زەیتون بدرێت لە گوێچكەكان و بنی سەر بۆ ئەوەی ڕەنگ نەگرێت.
-لەكاتی بەكارێنانی خەنەدا دەستكێشی لاستیك یان نایلۆن لەدەستبكە بۆ ئەوەی ڕەنگ نەگرێت.
-دوور بكەوەرە وە لە بەكارهێنانی خەنە لەسەر قژێك كەپێشتر بە ڕەنگی تر بۆیە كرابێت.
-لەكاتی بەكارهێنانی خەنە بۆ قژ، نابێت بخرێتە بەر هەوای سارد یان شوێنێك كە زۆر فێنك بێت، چونكە دەبێتە هۆی ڕەقبونی دەمارەكان.
-لەوەرزی زستان و سەرمادا خەنە بۆ دەست و قاچ بەكار مەهێنە، چونكە دەبێتە هۆی توشبوون بە رۆماتیزم یان تەشەنوج كردن.
چەند بیرۆكەیەكی ئاسان:
-لەبری بەكارهێنانی ئاو بۆ گرتنەوەی خەنە، دەتوانیت بە هەندی ڕووەك بیگریتەوە بۆ ئەوەی خۆراك بەقژ بدات، بۆ نمونە گەلای سەوزی گوێز بكوڵینەوە بە ئاوەكەی خەنە بگرەوە بۆ ئەوەی ڕەنگی قژت قاوەیی دەرچێت.
-گەر بتەوێت ڕەنگی خەنەی قژت كراوە بێت، ئەوا كەمێك ئاوی لیمۆ تێكەل بە خەنەكە بكە.
-ئەگەر مێخەكی هاڕراو یان كەمێك قاوە تێكەڵ بەخەنە بكرێت، ئەوا رەنگی قژەكە تۆختر دەبێت.
بۆ رزگار بوون لە هەڵوەرینی قژ ئەم گیراوەیە بەكار بهێنە:
-نیو كوپ خەنە.
-نیو كوپ هاڕراوەی توێكلی هەنار.
-كوپ و چارەكێك ئاوی گەرم.
تێكەڵ بكرێت‌و بدرێت لە قژ ڕێگە دەگرێت لە هەڵوەڕینی.
بۆ بەهێزكردنی قژو درێژبوونی ئەوا ئەم گیراوەیە بەكاربهێنە:
-یەك كوپ خەنە، دوو هێلكە، نیو كوپ ئاو یان چایی.
بۆ ئەوەی قژت ڕەنگێكی قاوەیی تۆخی هەبێت ئەوا:
-10 كەوچكی گەورە خەنە، ئاوی لیمۆ، 3 كەوچك سركەی سێو، 5 كەوچك كاكاو یان نیسكافە، بڕی پێویست ئاو بۆ گرتنەوە، هەموو مادەكان جگە لە ئاوی لیمۆكە تێكەڵی یەكتر بكە، بۆ ماوەی 3 كاتژمێر دایبنی، دواتر ئاوی لیمۆكەی تێبكەو بیدە لەقژت، بەپێی حەزی خۆت بۆ ڕەنگی قژت ماوەی كاتژمێرێك تا سی كاتژمێر چاوەڕێ بكەو دواتر بە ئاو بیشۆ.
چۆنیەتی بەكارهینانی خەنە:
-پێش بەكارهێنانی دەبێت قژ جوان شۆرابێت‌و پاكبێت، بۆ ئەوەی پێستی سەر بەتەواوەتی سود لەخەنەكە ببینیت.
-قژت بكە بەچوار بەشی یەكسانەوە.
-پاشان خەنەكە بدە لە بنی سەرت و بڵاوی بكەرەوە بەقژتدا بەشێوەیەك هەموو تاڵەكانی بگرێتەوە.
-پاش ئەوەی دڵنیابویت لەوەی كە خەنەكە بەر هەموو قژت كەوتووە، ئینجا بەنایلۆنیك جوان سەرت ببەستە، لۆكە یان كلینس بەكاربهێنە بۆ ناوچەوان و پشتی سەرو گوێچكەكانت، بۆ ئەوەی خەنەكە نەیەخوارەوەو پێستت یان جلوبەرگەكەت ڕەنگبگرێت.
-پاش 4 سەعات قژت جوان بەئاو بشۆ و بەجوانی دایبهینە بۆ ئەوەی هیچ خەنە بە قژتەوە نەمێنیت.
-دواتر بە شامپۆ قژت بشۆو ئاوی پێدا بكە تا هەمووی خەنەكە لەقژت دەبیتەوە.
-باشترین بەكاهینانی خەنە ئەوەیە كە هەموو هەفتەیەك یان مانگی دووجار بەكار بهێنرێت.
سەرچاوەكان:

  • http://hayatouki.com/hair
    -http://www.layalina.com
    -http://www.ma3lomatk.com
    -http://vb.elmstba.com

Check Also

پێداگری نوسەرێک

وەرگێڕانی: ژیان ئەحمەد وەزارەتی پەروەردەو سەرپەرشتی بۆکاروباری قوتابخانەکان و پەروەردەی قوتابیان لەسوید. تێبینی ئەوەیان کردبوو …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *