پ.ى. گوڵاڵه محمدامین سعید
مامۆستا له كۆلێجى ته‌كنیكى زانسته‌پڕاكتیكیه‌كانى هه‌ڵه‌بجه
گۆیژ، یه‌كێكه له‌و میوانه‌ى كه له كۆتایی هاویندا ده‌رده‌كه‌وێت و چه‌ندین شێوه و ڕه‌نگى هه‌یه، یان به بچوك و سوور ده‌یبینین یان گه‌وره و زه‌رد، بۆ خواردن گونجاوه .
گۆیژ به شێوه‌یه‌كى سروشتى زیاد ده‌كرێت به‌هۆى تۆوه‌وه , ده‌توانرێ به موتوربه و چه‌ند ڕێگایه‌كى دیكه‌ش زیاد بكرێت، واداده‌نرێت ناوچه مامناوه‌نده‌كانى نیوه‌گۆى باكور وه‌ك دورگه‌كانى (به‌ریتانیا و ئاسیا و ئه‌مریكاى باكور و ئه‌وروپا) ناوچه‌ى ڕه‌سه‌نى گۆیژ بێت.
دارى گۆیژ دارێكى گه‌ڵاوه‌ریوه ئه‌گه‌ر بڕینى زۆر بۆ دارى گۆیژ بكرێت ده‌گۆڕێت بۆ دره‌خت، دارێكى دڕكاویه و سروشتى گه‌شه‌ى بڵاوه و داره‌كه‌ى به‌هێزه و له‌زۆر بواردا به‌كارده‌هێنرێت .
دارى گۆیژ به‌رگه‌ى سه‌رماى زۆر و كه‌مى شێى خاك ر ده‌گرێت گه‌ڵاكانى ساده‌ن و ڕه‌نگى گوڵه‌كانى سپى یه و به‌ره‌كه‌ى شێوه بازنه‌یین واته خڕه، ڕه‌نگى به‌رى گۆیژ پێش پێگه‌یشتن سه‌وزى گه‌ڵاییه پاشان ده‌گۆڕێت بۆ سه‌وزى كاڵ پاشان بۆ زه‌رد، له هه‌ندێك (صنف ) واته پۆلدا ره‌ِنگه‌كه‌ى ده‌گۆڕێت بۆ سور له‌كاتى پێگه‌یشتندا، به‌رى گۆیژ هه‌میشه له‌كۆتایی پایزدا پێده‌گات
گرنگییه‌كانى :-
گۆیژ تیایه‌تى ڕێژه‌یه‌كى باش له ترشى ئه‌ندامى و ڤیتامین (سى)، سوودى زۆرى هه‌یه له دابه‌زاندنى به‌رزى په‌ستانى خوێن و یارمه‌تى هه‌رس كردن ده‌دات، دڵ به‌هێز ده‌كات و لێدانى دڵ ڕێكده‌خات، ئاره‌زووى خواردن زیاد ده‌كات وئێسك و ددانه‌كان به‌هێزده‌كات، نایه‌ڵێت خوێنبه‌ره‌كان ڕه‌ق ببێت، یارمه‌تى بیركردنه‌وه ده‌دات، هه‌روه‌ها سوودى هه‌یه بۆ ئافره‌تى دووگیان له ژێر ڕێنمایی پزیشكى پسپۆڕدا، دژى ڕه‌بۆ و سكچون و دژه پیرییه، ده‌بێته هۆى پاراستن له نه‌خۆشیه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى كاریگه‌رییان هه‌یه له‌سه‌ر كۆئه‌ندامى هه‌رس. هه‌روه‌ها یارمه‌تى خانمان ده‌دات بۆ زیادكردن و باشتركردنى پڕۆسه‌ى هێلكه‌دان، بۆ ئه‌وانه‌ى جگه‌ره كێشن و ناتوانن واز له جگه‌ره كێشان بهێنن یارمه‌تیده‌ره بۆ پاراستنى خوێنبه‌ره‌كان له ڕه‌قبون، هه‌روه‌ها سه‌لمێنراوه كه‌سوودى بۆ خوێنبه‌ره‌كان هه‌یه .كاتێك ڕۆژانه كوپێك له گیراوه‌ى گۆیژ ده‌خۆیته‌وه یارمه‌تیت ده‌دات له ده‌ركردنى مادده ژه‌هراوییه‌كانى وه‌ك ( نیكۆتین و هتد….) له ڕێگه‌ى كۆئه‌ندامى میزه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى سه‌رسوڕهێنه‌ر.
له‌ڕووى زانستیه‌وه سه‌لمێنراوه كه گۆیژ سوودى هه‌یه له پاراستنى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه‌دان، هه‌روه‌ها دوورت ده‌خاته‌وه له دڵه‌ڕاوكێى شه‌وان و فشارى ده‌روونى له ڕۆژدا، یارمه‌تیده‌ره له نه‌هێشتنى سترێس و ماندوێتى به‌هۆى ئه‌و زیندوویى و چالاكیه‌ى كه ئه‌م میوه‌یه پێت ده‌به‌خشێت.
ئه‌گه‌ر گه‌نجیت و مه‌شقى پیاسه‌ى دوور و درێژ ده‌كه‌یت ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تیت ده‌دات كه له ئازارى جومگه‌كان ڕزگارت ببێت، هه‌روه‌ها بۆ كه‌سانى به ساڵاچوو به‌سووده ئه‌ویش به چالاككردنى چه‌ند ماسولكه‌یه‌كى له‌ش.
بۆ ئه‌وانه‌ى وه‌رزش ده‌كه‌ن میوه‌ى گۆیژ یارمه‌تیده‌ره بۆ چاره‌سه‌ركردنى گرژبوونى ماسولكه‌كان ئه‌گه‌ر ڕووبدات، بۆ منداڵان و به ساڵاچوان میوه‌ى گۆیژ یارمه‌تیده‌ره له حاڵه‌ته‌كانى قه‌بزى و سكچوون له‌ڕێگه‌ى ڕێكخستنى كارى كۆئه‌ندامى هه‌رس، بۆ گه‌نجان ئه‌م میوه‌یه یارمه‌تیده‌ره بۆ ڕزگاربوون له زیپكه و برینى پێست ئه‌مه‌ش ئاسووده‌یى ده‌روونیت بۆ دابین ده‌كات جگه له هاندانى سوڕى خوێن.
بەسوودە بۆ چاره‌سه‌ركردنى ناڕێكى لێدانى دڵ و سوڕى خوێن به‌تایبه‌تى توندبونى سنگ .
ئه‌وانه‌ى پسپۆڕن له گیاى ڕۆژئاوادا وایداده‌نێن كه گۆیژ خۆراكى دڵه، ڕۆیشتنى خوێن بۆ ماسولكه‌كان زیاد ده‌كات و لێدانه‌كانى دڵ ڕێكده‌خاته‌وه به یه‌كسانى.
ئـــامــاده‌كراوه‌كان له ڕووه‌كى گۆیژ :-
كۆمه‌ڵێك گیراوه‌ى زۆر هه‌یه له گۆیژدا كه به‌شێوه‌ى (كبسول)له ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێن، گوڵى گۆیژ یان به‌رهه‌مه‌كه‌ى وه‌ك چاره‌سه‌رێك بۆ نه‌خۆشى دڵ بەکاردێت, هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌رى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه خوێن به‌ره‌كانیان یاخود سنگیان توند و ڕه‌ق ده‌بێت، هه‌روه‌ها بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و نه‌خۆشانه‌ى كه په‌ستانى خوێنیان به‌رزه و بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئازاره‌كانى گوێ به‌كاردێت .
چۆنێتى ئاماده‌كردنى گیراوه‌ى گۆیژ :
كه‌وچكێكى بچوك له گوڵى گۆیژ داده‌نرێت له په‌رداخێك ئاوى گه‌رمدا له پله‌ى كوڵاندا، ئه‌م گیراوه‌یه به‌كاردێت ڕۆژى
( 2-3) جار بۆ ماوه‌ى (20) ڕۆژ له مانگێكدا یارمه‌تیده‌ره بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى په‌ستانى خوێن بۆ ئاستى خۆى .
زیانى لاوه‌كى گۆیژ:
گۆیژ واداده‌نرێت كه یه‌كێكه له ده‌رمانه سه‌لامه‌ته‌كان تاوه‌كو ئیستا هیچ زیانێكى ده‌رنه‌كه‌وتووه، به‌ڵام ئه‌و كه‌سانه‌ى كه نه‌خۆشى دڵیان هه‌یه ناتوانن هیچ گیراوه‌یه‌كى گۆیژ به‌كاربهێنن جگه له‌و كاتانه‌ى كه به ڕاوێژى پزیشكى پسپۆڕ بۆیان داده‌نرێت چونكه به‌كارهێنانى به‌شێوه‌ى هه‌ڕه‌مه‌كى و به‌بێ ڕێنمایی پزیشكى پسپۆڕ ده‌بێته هۆى كێشه‌ى زۆر به‌تایبه‌ت له‌و كه‌سانه‌ى كه ده‌رمانى توند ( به‌هێز) به‌كارده‌هێنن بۆ چاره‌سه‌ركردنى نه‌خۆشى دڵ.
هه‌روه‌ها ئامۆژگارى دایكانى دووگیان ده‌كرێت له‌گه‌ڵ منداڵى بچوكدا كه گیراوه‌ى دره‌ختى گۆیژ به‌كارنه‌هێنن به‌بێ ڕاوێژى پزیشكى پسپۆڕ.