د.ئه‌حمه‌د شافعى…. ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى باڵاى لیژنه‌ى فتواى كوردستان
_ئایا له‌ڕووى شه‌ریعه‌تى ئیسلامه‌وه په‌یوه‌ندی کردنی نێوان دوو ڕەگەزو کات کوشتن چۆن سه‌یرده‌كرێت؟حه‌رامه وه‌ك په‌یوه‌ندیه راسته‌وخۆكان!؟
_ئایا گۆرینى ڕه‌گه‌ز له‌پێگه‌و تۆڕه‌كاندا بۆزیاتر چێژوه‌رگرتن ویاریكردن به‌هه‌ستى خه‌ڵك، چه‌نده گوناهبارییه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ى، هه‌روه‌ك گۆڕانه‌كه‌ى تر نه‌فره‌تى به‌رده‌كه‌ویت؟
+ئه‌مرۆى سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆژیاو ئامێره‌كان چه‌نده كارئاسانى كردوه‌و خزمه‌تى مرۆڤایه‌تى كردوه، ئه‌وه‌نده‌ش خراپ به‌كارهێنانى ڕۆڵى نیگه‌تیڤانه‌ى گێڕاوه له‌دروستكردنى په‌یوه‌ندیه ناشه‌رعیه‌كان له‌نێوان دووڕه‌گه‌زدا به‌ڕاسته‌وخۆ یاناڕاسته‌وخۆ، به‌شێكى زۆرى بۆده‌ستبڕین‌و ئابڕوچوونه‌و به‌شێكى تر‌ى بۆ ته‌سیله‌كردنه به‌ڕۆح‌و چێژوه‌رگرتن.
یه‌كێك له‌وشتانه په‌یوه‌ندى نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زه (نێر و مێ)، ئه‌بێت ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌ته‌واوى ڕه‌هانه‌بێت به‌بێ مه‌رج وسنور، به‌ڵكو ئاینى پیرۆزى ئیسلام رێگه‌ى داوه هه‌ردوو ره‌گه‌ز سود له‌یه‌كتر وه‌ربگرن له‌ڕووى زانستى‌و مه‌عریفى‌و ئاینى‌و ئابورى و ڕامیارى‌و….هتد، به‌ڵام به‌ڕه‌هایى نا، سنوردار كراوه‌و ئه‌بێت ڕه‌چاوى مه‌رجه شه‌رعیه‌كانى تیا بكرێت‌و، به‌هاباڵاكان‌و پیرۆزیه‌كان پارێزراوبن.
بۆیه په‌یوه‌ندى كوڕ‌و كچ، یابه‌پێچه‌وانه‌وه له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كانى ئه‌نته‌رنێت‌و پێگه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى فه‌یسبوك تویته‌ره.. به مه‌به‌ستى زانست‌و مه‌عریفه‌و ڕاستكردنه‌وه‌ى هه‌ڵه‌و چه‌مكه نادروسته‌كان بێت ڕێگه پێدراوه له‌ڕووى شه‌رعه‌وه، به‌مه‌رجێ دور له‌به‌كارهێنانى كامێرا‌و به‌زاندنى سنوره‌شه‌رعیه‌كان.
به‌ڵام بۆكات كوشتن‌و خۆشى‌و ته‌سلیه‌ى رۆحى‌و چیژ وه‌رگرتنى نادروست ئه‌وه حه‌رامه‌و قه‌ده‌غه‌كراوه‌و ڕێگه‌ى پێ نه‌دراوه‌و ده‌چێته بابى خه‌ڵوه‌ت‌و سنورى سوره له‌ئاییندا.
ئامۆژگارى هه‌موو ئه‌وبه‌ڕِێزانه ده‌كه‌ین ئاگادارى ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندیانه بن كه سه‌رنجامه‌كه‌ى زۆر خراپه، بێجگه له‌ئابڕووچونى به‌رده‌م په‌روه‌ردگار و ڕۆژى دوایى ئابڕووچونى دونیاشى تیادایه.
خواى گه‌وره ئاگادارمان ده‌كاته‌وه ده‌فه‌رموێت: ( یعْلمُ خَائِنَة‌َ الْأَعْیُنِ ومَا تُخْفِی الصُّدُورُ ) غافر 19.، واته: ئه‌و خوایه هه‌میشه چاوه خیانه‌تکار و ناپاکه‌کان ده‌ناسێت و ده‌زانێت چی له دڵ و ده‌روون و سینه‌کانیاندا حه‌شاردراوه.
یاده‌فه‌رمویت: (فانه یعلم السر واخفى)، خواى گه‌وره ئاگاى له‌نهێنى ونهێنیه شاراوه‌كانه.
(ولقَدْ خَلقْنَا ٱلإِنسَانَ ونَعْلمُ مَا تُوسْوِسُ بِهِ نَفْسُهُ ونَحْنُ أَقْرَبُ إِلیْهِ مِنْ حَبْلِ ٱلْوریدِ } * {اذ يتَلقَّى ٱلْمُتَلقِّيانِ عَنِ ٱلْيمِینِ وعَنِ ٱلشِّمَالِ قَعِیدٌ } * { مَّا یلفظ مِن قَوْلٍ إِلاَّ لدَیْهِ رَقِیبٌ عَتِیدٌ) سوێند به‌خوا بێگومان ئێمه ئاده‌میزادمان دروست کردووه‌و ده‌زانین چی به‌دڵ و ده‌روونیدا دێت… ئێمه له‌شاڕه‌گی دڵی لێی نزیکترین. کاتێک دوو فریشته چاودێره‌که‌ی ئاده‌میزاد که‌له‌لای ڕاست و چه‌پیه‌وه دانیشتوون، (هه‌موو گوفتارو کردارێکی تۆمار ده‌که‌ن به‌ده‌زگای زۆر پێشکه‌وتوو). هه‌ر قسه‌یه‌کی له‌ده‌م ده‌رده‌چێت خێرا چاودێرێکی ئاماده، تۆماری ده‌کات.
له‌ڕوانگه‌ى ئه‌م چه‌نده ئایه‌ته پیرۆزه‌وه بۆمان ده‌رده‌كه‌ویت هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان دووڕه‌گه‌ز (بێ هیچ مه‌به‌ستێكى شه‌رعى ته‌ندروست) وشه بێت یا كردار، یا نوسین، به‌گوناه هه‌ژمار ده‌كرێت‌و له‌ڕیزى تاوان‌و خراپه‌كانى مرۆڤدا تۆمار ده‌كرێت، لێپێچینه‌وه‌ى قیامه‌تى به‌دوادا دێت.
پیغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) فه‌رمویه‌تى: (لا یخلون رجل بامرأه إلا كان ثالثهما الشیطان). رواه أحمد والترمذي
واته: ئاگادار بن هیچ پیاوێك به‌ته‌نهایى نه‌مێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ژنیكا، چونكه سێهه‌میان شه‌یتانه.
تێكه‌ڵى ژن‌و پیاو به‌بێ ڕه‌چاوى به‌هاباڵاكان‌و سنورى شه‌رعى، هه‌رچه‌نده خزم‌و نزیكى یه‌كتر بن هه‌رناشه‌رعیه‌و قه‌ده‌غه‌یه، زۆرجار ترسناكتره، چونكه به‌هۆى ئه‌و نزیكیه زیاتر تێكه‌ڵ ده‌بن، بۆیه پێغه‌مبه‌رى پیشه‌وامان به‌مردن ناوزه‌ندى ده‌كات.
هیوادارم هه‌موو ئه‌و ده‌رگا‌و ده‌روازانه‌ى تێكه‌ڵى ژن‌و پیاوى تیادایه دابخرێت‌و سنوردار بكرێت، له‌هه‌ر ڕێگه‌یه‌كه‌وه بێت، ئه‌نته‌رنێت، مۆبایل‌و شوێنه گشتى‌و تایبه‌تیه‌كان، هیچ پاساوێكى شه‌رعى بۆنه‌هێنرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌وكه‌سانه‌ى له‌ڕێگه‌ى تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه كه‌سایه‌تى خۆیان ده‌گۆڕن، كچ به‌كوڕ و كوڕیش به‌كچ‌و بۆدروستكردنى په‌یوه‌ندى نادروست‌و نه‌شیاو، ئه‌وه له‌فه‌رموده‌ى شیرینى پێغه‌مبه‌ردا قه‌ده‌غه‌كراوه‌و نه‌فرین كراون، نه‌فره‌ت له‌وپیاوانه‌ى خۆیان ئه‌چوێنن به‌ژنان، یابه‌پێچه‌وانه‌وه، یاده‌نگى خۆیان ئه‌گۆڕن به‌رامبه‌ره‌كه‌یان ده‌خه‌ڵه‌تێنن‌و فێڵ ده‌كه‌ن.
ئه‌چێته بابى گزى‌و غه‌ش‌و خیانه‌ته‌وه، عن ابى هریره قال: (لعن النبى (صلى الله علیه وسلم) المتشبهین من الرجال بالنسا‌ء، والمتشبهات من النسا‌ء بالرجال) رواه البخاری.
واته: پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ) نه‌فره‌تى كردوه له‌پیاوى ژنانى وله‌ژنى كوڕانى، یانى ئه‌وپیاوه‌ى خۆى وه‌ك ژن لێده‌كات‌و ئه‌و ژنه‌ى خۆى وه‌ك كوڕ لێده‌كات.