پێنجشەممە , ئاب 21 2025

مر‎ۆڤ و بەنرخەکانی

‎خەرمان عبدالکریم
‎مرۆڤ کۆمەڵێک هەبووی گران بەهای هەیە لە ماددی و مەعنەوی لە ڕەفتار لە خەڵك و لە هەزاران نیعمەت، هەندێک پەخشی دەکات بۆ ئەوەی هەمووان بزانن ئەوەی هەیەتی دڵخۆشە کە وانییە !!!!! هەندێکی تر بەنهێنی خۆزگە دەخوازێت پەخشی بکات، بۆ ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینێت کەئەوە، زۆری تری دەڵێن لەداخی فڵان کەس و بابزانن خۆشبەختن، هەندێکی تر لەنەفەس و هەندێکی تر لە بەغالەت
‎مرۆڤ سەیرە!!!!!!!
‎لەچوارچێوەی هەزاران ڕووداوو هەزاران خۆزگەو ڕابردوو داهاتوو، کەتۆزێک گوزەرانی گۆڕا، ئەسڵی خۆی لەبیر دەکات لەکوێ هاتووەو بۆ کوێ دەڕوات، مەخابن (کن فیکون)ێک لەیەک ساتەوەختی بچوکدا مرۆڤ لەقیمەی بەهادان بە لەخۆبایبوونی، خودا دەتوانێت لەو خاڵی خۆبادان و خۆنمایشکردنە بیهێنێتە چۆک، و هەبوو نەبووی لێ وەربگرێتەوە، بۆیە سادەو خاکەڕابن… ئەگەر سەروەت بۆ هەندێ کەس جێگەی خۆشبەختییە، ئەوا کەرامەت و دڵخۆشی و نان خواردنێکی سادەی لەگەڵ هەژارێکدا هەزاران جار خۆشبەختییە، پێکەنینی ڕوویەکی سادە خۆشبەختییە، لوت نەشکاندن و بوختان نەکردن و چاوگرتن و زمانگرتن خۆشبەختییە، توانج نەدان و خۆ بەگەورەبینین خۆشبەختییە….مرۆڤانێک هەن سەردەمانێک لە خانوو ماڵێکی وادا ژیانیان کردووە بیریان چۆتەوە سەردانی ئەو شوێنە بکەن، کە فێری گەورەی دڵ و فکرو بەرگەگرتن و سەخاوەت و دەستگرتنەوەی کردن و، ئێستا لوت بەرزانە تەنانەت بۆ سەردان و خۆخستنەوە هەمان دۆخ سەیریشی ناکەن، لەکاتێکدا ژیانکردن لەهەر جێگەیەک وابەستەییە، بە دڵخۆشی و خۆش ژینی و ئاشتی و تەندروستی و سەلامەتییەوە، نەک بەڕەونەق و تازەگەری و لەخۆبایی بوونەوە؟؟ بزانن مرۆڤانێک سەختی ژیانیان وای لێ کردون و ئەوەندە بەدەم دەوروبەرەوە بوون نەیانتوانیوە خۆیان بەرەو پێش بەرن!!! کەچی تۆی پێ بەرزبوویتەوەو پێت شەرمە سەیری بکەیت، نانی بخۆیت لەتەندروستی و هەواڵی بزانیت بۆیە دەبێت مرۆڤ هەمیشە بیری بێت خوایەک لەسەرەوە بینەرە بیسەرە وەرگرە بەخشەرە ئامادەیە وەڵامدەرەوەیە …….تێربن تا خاک تێری نەکردون.

Check Also

ژینگە گشتگیرەکان نەک بۆ منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەڵکو بۆ خوێندکاری ئاسایش بەسودە

شاگوڵ یاسینبەیاننامەیەکی پیشەیی سەبارەت بە گشتگیریی منداڵانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سیستەمی پەروەردەدا…وەک پسپۆڕێک لە …