یەکشەممە , ئاب 17 2025

هونەری ڕەخنەگرتن

و/ کەلسوم عەلی       
بەشی یەکەم

بەدڵنیاییەوە خۆمان ڕەخنەمان لە چواردەور گرتووە یاخود کەسانی دیکە ڕەخنەیان لێگرتوین،  ڕەخنەگرتن هەمیشە بە واتای خراپ بیرکردنەوە نایەت، بەڵکو ئەکرێت ببێتە هۆکاری دروستکەر بۆ باشتربوونی کارەکە.   
کاتێک ئێمە کەسێکمان خۆشدەوێت و بابەتێکی تێدا بەدی دەکەین ڕەخنەی لێدەگرین، ئەم ڕەخنەیە بۆ دروستکردنییەتی و بەخۆداچونەوەی بۆ نەهێشتنی هەڵەکەی، لێرەدا ئێمە دڵسۆزیمان نواندووە بە ڕەخنەگرتن لێی .
ڕەخنەچییە؟ 

لە ڕووی زمانەوانییەوە بە چەند واتایەک دێت وەک:

١-پاک کردن     

٢-جیاکردنەوەی باش لە خراپ 

  ٣-بیانووگرتن

کەواتە چەندین واتای هەیە، بەڵام باشترین یاخود گرنگترینیان جیاکردنەوەی باشە لە خراپە، لە ڕاستیدا کاتێ بە وردی بەدواداچوون بۆ کەسێک ئەکەین، باشەو خراپەکانی لێک جیائەکەینەوە، هەوڵ بە پێدانی ڕێگا چارە خراپەکانی چارەسەر بکات (بۆ نەهێشتنی کەم و کورتییەکان یارمەتیمان داوە).

بەڵام ئەم ڕەخنەگرتنە شێوازی خۆی هەیە، هەموو ڕەخنەیەک ڕێگە پێدراو نییە لە ڕەخنەدا، دەبێت جەخت لە دروستکردن یاخود چارەسەرکردنی بێت، هەندێک ڕەخنە هەیە بە شێوەیەکی وێرانکەر دەکرێت و ڕۆحی کەسی بەرامبەر بریندار دەکات. لێرەدا هەوڵدەدەین ئاشنابین بە جۆرەکانی ڕەخنەگرتن و ئەو شێوازانە باس بکەین تا بتوانین بە شێوەیەک دروست و، کاریگەر ڕەخنە لە کەسانی دیکە بگرین.

جۆرەکانی ڕەخنەگرتن

دوو جۆری ڕەخنەگرتنمان هەیە کە جیاوازییان هەیە:

1-ڕەخنەی بونیادنەر (ایجابی) 

 2-ڕەخنەی ڕوخێنەر (سلبی)           
لە بیرمان بێت هیچیان بە مەبەستی ڕوخاندن و تێکشکاندنی بەرامبەر نییە، ئەگەر وابیت ناتوانین ناوی ڕەخنەی لێبنرێت.
١_ ڕەخنەی بونیادنەر (ایجابی): لە ئەم شێوازەدا کەسەکە هەوڵدەدات ئەو کێشانە یان ئەو کەم و کورتییانەی تێبینی کردووە بە شێوەی چارەسەری گونجاو بە کەسی بەرامبەر ڕابگەیەنێت                                                   

تایبەتمەندییەکانی ڕەخنەی بنیادنەر : دوو تایبەتمەندی هەیە:                                 
– ئەوەیە کە تەنها کێشەکە باس نەکەین .
 -شێوازی ئەنجامدانی ڕەخنەکە یاخود ڕەخنە گرتنەکە چۆن بێت کە کەسی بەرامبەر یەکسەر نەچێتە دۆخی بەرگرییەوە، شێوازێکی دروست و کاریگەر لە تایبەتمەندییەکان ڕەخنەی بنیادنەرە لە ئەم جۆرە ڕەخنەیەدا متمانە بەخۆبوونی کەسی بەرامبەر (ناڕوخێ و کەسەکە زیاتر سوور دەبێ و پێداگرە) لەسەر چارەسەرکردنی گرفتەکانی و هەنگاوی بۆ دەنێت.

2-ڕەخنەی روخێنەر (سلبی): دژی ڕەخنەی بنیادنەرە.

لە ئەم جۆرە ڕەخنەگرتنەدا کەسەکە بە شێوازێکی توڕەیی و هەندێ کات نابەجێ ڕەخنە دەگرێت.
-لێرەدا کەم و کورتییەکان کەسێکی دیکە پیی ئەڵێ لەبەر ئەوەی ڕێگەچارەیەکی دروست و عەمەلی بخاتە بەردەستی، لەوانەیە ڕەخنەگر مەبەستێکی خراپی نەبێ لە قسەکردنەکەی بەڵام بەم شێوازە هەڵەیە، دەبێتە هۆکاری ئازاردان و لە هەنێک کاتدا نەمانی متمانە بەخۆبوونی کەسی بەرامبەر  .           

2-لەم شێوازەدا زۆر بە ئاسانی ڕەخنەکە ئەبێتە هۆی بۆڵە بۆل و ناکۆکی نێوان دوو کەسەکە (رەخنەگر ڕەخنەلێگیراو).

چۆن ڕەخنە لە کەسانی دیکە بگرین؟

بۆچی ڕەخنەگرتن لە کەسانی دیکە ئەبێتە هۆی عاجزی و دڵ ڕەنجاندنی؟     
هەندێ کەس بەرامبەر ڕەخنە بەرگری لە خۆیان دەکەن تەنانەت ئەگەر ڕەخنەی بەرامبەرەکەش دروست بێت، لەوانەیە هۆکاری دروستبوونی ئەم دۆخە تێڕوانینێکی هەڵە بێت سەبارەت بە ڕەخنەکە، خەڵک ڕەخنە بە دۆزینەوەی کەم و کورتی و شکاندن و بێڕێزی بەرامبەر بە یەکتری دادەنێت.
کەواتە ڕەخنەی بنیادنەر و باش هیچ کاریگەرییەکی خراپی نییە لەوانەیە نەزانینی شێوەی دروستی ڕەخنەگرتن هۆکاری ئەم هەڵە تێگەشتنانە بێت.
ماویەتی

Check Also

تاژان، یەکەم خانم بوو وێنەی لەسەر ڕوخساری منداڵان کێشا

ئا:ڕۆشنا صاڵح بامۆكیخوێنەری ئەم ڕاپۆرتەبن تا بزانین كێ یەكەم كەس بوو ئەم كارەی كرد و …