هه‌ینی , نیسان 19 2024

جه‌نگ له‌ چاوی شاعیراندا

ئا: كه‌تان خادیمى
ئه‌وه‌ى به‌ چاوى شیعر ده‌بینرێ، به‌ چاوى سه‌ر نابینرێ..
ئه‌وه‌ى شیعر به‌ هه‌ناسه‌كانى ده‌یبیستێ، هیچ گوێیه‌كى ئاسایى نایبیستێ..
با بۆ چه‌ند ساتێك ده‌ست بخه‌ینه‌ سه‌ر چاوى بینینى ئاسایى‌و.. له‌ ڕوانینى شیعره‌وه‌ بچینه‌ ئه‌و دیوى جه‌نگ..

شه‌ڕو ئاشتی
دلاوه‌ر قه‌ره‌داغى
له‌ شه‌ڕدا
ڕۆشنایی چاوی دایكم ده‌كوژێته‌وه‌و
چراكانی نیشتیمان كوێراییان دایه‌ت
له‌شه‌ڕدا
تاڵ تاڵ كه‌زی درێژ و جوانی گۆرانیه‌كان سپی ده‌بێ
كه‌شه‌ڕ به‌هاواری ناقوڵاو قه‌به‌یه‌وه‌
له‌ودیوه‌وه‌ له‌زه‌نگی ده‌رگای حه‌وشه‌ ده‌دا
له‌مدیوه‌وه‌ گوڵه‌ به‌هارییه‌كان له‌ترسا
ڕه‌نگێك ده‌هێنن و ڕه‌نگێك ده‌به‌ن
پاساریه‌كان ده‌كه‌ونه‌ مقۆ مقۆ
له‌رزێكی له‌ سه‌هۆڵ ساردتر
ڕۆده‌چێته‌ گیانی قه‌ڵه‌مه‌كه‌مه‌وه‌
دێوه‌مه‌ ده‌چێته‌ خه‌ونی ئاڵوواڵای مناڵه‌كه‌مه‌وه‌
كه‌شه‌ڕ به‌هه‌نگاوی قێزه‌ونی
به‌ كۆڵاندا دێت و ده‌چێ
ئه‌ستێره‌كان هه‌ر له‌خۆیانه‌وه‌ ده‌وه‌رن
كانیاوه‌كان ده‌رمانخوارد ده‌بن
شه‌قام ئه‌ژنۆی ده‌شكێ
كه‌ شه‌ڕ بانگی سه‌ركه‌وتنده‌دا
ئیدی چ میوانێ نییه‌ بێت و دره‌نگانێ
له‌ سه‌ر سفره‌ی ساكارو گه‌رمی هه‌ژاری دانیشێ
چ هاوده‌مێ نامێنێ
ڕازی خۆی بۆگوڵ ئه‌ستێره‌یه‌ك بدركێنێ
له‌ شه‌ڕدا
ڕه‌شه‌بایه‌كی نامۆ و دزێو
نیوه‌ شه‌وانێ خۆی ده‌كا به‌ ژووره‌كه‌ما
كتێبی ئه‌لفو بێی سنفی یه‌كی
مناڵه‌كه‌م په‌ڕه‌ په‌ڕه‌ ده‌كا
ژه‌هر به‌ گوڵزاری ئومێده‌كانی به‌یانیمه‌وه‌ ده‌كا
ده‌ست ده‌نێته‌ بینی سۆناته‌كانی
سۆناته‌كانی بتهۆڤن و
ئه‌و وه‌ڵ سه‌حه‌ره‌كه‌یمامه‌ سێوه‌ و
شمشاڵه‌كه‌ی ده‌روێش عه‌بدوڵاو
شیعره‌كانی شاملۆو ئه‌راگۆن و گۆران
له‌ شه‌ڕدا
به‌ ڕۆژی نیوه‌ڕۆ
دێوه‌زمه‌یه‌ك خۆی ده‌كا به‌ماڵه‌كه‌ما
كۆرپه‌كه‌م به‌لانكه‌وه‌ ده‌فڕێنێ
جانتای ژیكه‌ڵه‌ی مه‌كته‌بی مناڵه‌كه‌م ده‌دزێ
وێنه‌ ڕه‌ش و سپییه‌كانی ده‌دڕێنێ
كه‌ شه‌ڕ هه‌ڵده‌ گیرسێ
كه‌سێ نامێنێ به‌یانی باش و ئێواره‌باش و
شه‌و باشی لێبكه‌ین
كه‌ شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێ
ده‌سته‌كان له‌ گۆ ده‌كه‌ون
قه‌ڵه‌مه‌كان ده‌شكین
شمشاڵ ده‌نگی ده‌نووسێ…….
*دیوانه‌ شیعری (ماڵێك له‌ناو زه‌ریاماڵێك له‌ته‌نیشت بیابان)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
كێڵگه‌ی یاقووت
دڵشاد عه‌بدوڵا
شه‌ڕ له‌ پاسێك دابه‌زی
جانتایه‌كی ڕه‌شی به‌ كۆڵه‌وه‌ بوو
له‌تارانه‌وه‌ گه‌یشته‌ حاجی هۆمه‌ران
سه‌عاتێكی به‌مه‌چه‌كه‌وه‌ بوو
په‌له‌ په‌له‌ میله‌كانی ده‌سووڕان
كیشوه‌رێك به‌ پشتی عاره‌بانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه‌وه‌
له‌به‌رزایه‌وه‌ غلۆر كرابوه‌وه‌
هه‌ر ده‌ڕۆشت و پاره‌یه‌كی لێ جیابوه‌وه‌
كه‌ گه‌شته‌ لای من هیچی نه‌مابوو
پێچكه‌كانی به‌سه‌ر برینه‌كانمدا ڕۆشتن
ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ یاقووت بوو به‌ هه‌ررزان فرۆشان
پاشماوه‌ی تفه‌نگه‌كان
پاشماوه‌ی شه‌وه‌كان
پاشماوه‌ی ماڵ پاشماوه‌ی كتێب
پاشماوه‌ی جه‌نگه‌كان
هه‌تا ئه‌و به‌رده‌ تیژه‌ی به‌ ده‌ستی قابیله‌وه‌ بوو
بۆ كوشتنی براكه‌ی… هه‌موویان له‌وێ كه‌وتبوون له‌سه‌ر زار
كاهینێك دوعای له‌سه‌ر ده‌خوێندن………….
*دیوانه‌ شیعری(كه‌بیر له‌و ڕۆژانه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌)
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

مه‌نفاكان، لێره‌وه‌ ده‌ست پێده‌كه‌ن….
یان هه‌موو ده‌چینه‌وه‌ بۆ شه‌ڕ
جه‌مال غه‌مبار
هه‌موو ده‌چینه‌وه‌ بۆ شه‌ڕ
فانۆس و ته‌وره‌كان
هه‌نار و
عاشقبوون
ئاوێنه‌وه‌ به‌رده‌ نوێژه‌كان
من و تۆش (مارینا)
من و تۆش لیمۆ گیان…
ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ كه‌ناری (میدۆزا)…
له‌وێڕا به‌یه‌كتری ده‌گه‌ین، لای سه‌رابه‌
چۆڵه‌كان و
لای سه‌نگه‌ره‌كانی ئاشنامان…
له‌وێ، پێت ده‌ڵێم سێبه‌ره‌كان چۆن یه‌كتری
له‌تده‌كه‌ن و
ئه‌و گوڵانه‌ت نیشان ئه‌ده‌م
كه‌ له‌ حوجره‌ تاریكه‌كانی سه‌رمدا،
چۆن له‌شه‌رحی مردن و، خه‌تی نه‌فره‌ت
بوونه‌ته‌ وه‌….
هه‌ر له‌وێ، له‌نزیك په‌ڵه‌ نه‌عناو
به‌یبوونه‌ ژاكاوه‌كانی ژێر زه‌رده‌په‌ڕدا
چیرۆكی ئه‌و تفه‌نگه‌ت بۆ ده‌گێڕمه‌وه‌،
منی كوشت و
ئه‌و هه‌ناری نیشتیمانه‌ی فریویدام ..
له‌وێ، چه‌ند شتێكم هه‌یه‌ بۆ وتن…
باڵنده‌ی یه‌ك دوو چرپه‌م هه‌یه‌ بۆفڕین:
هێشتا سوبح په‌مه‌یی بوو،
كه‌تۆ كه‌پری ئێواره‌كانت ڕووخاندم ئه‌ی شه‌ڕ!
هێشتا چاوی كاتژمێره‌ غه‌مگینه‌كه‌م
نه‌چووبوه‌ خه‌و
كه‌تۆ خه‌وت لێزڕاندم ئه‌ی شه‌ڕ


ئێمه‌، چه‌ند تفه‌نگێكی ژه‌نگاوی و
چه‌ند فانووسێكی شكاو بووین،
له‌(میدۆزاوه‌)هاتبووین
له‌و هه‌موو په‌لكه‌ زێڕینانه‌ی دنیا
نه‌مانتوانی پڕ به‌ گلینه‌یه‌ك، ته‌نها
گلێنه‌یه‌ك
ڕۆشنایی بۆخۆمان بێنین…
*(دیوانی جه‌مال غه‌مبار)

فه‌یله‌سوفه‌كانی شه‌ڕ
كه‌ریم ده‌شتی
گه‌ڕامه‌وه‌ نه‌چووم ئه‌و مه‌لانه‌ بدۆزمه‌وه‌
كه‌ له‌ شه‌ویكی به‌فرانبارا ونم كردن
زۆر نهێنی منیان پێ بوو
نه‌چوومه‌ سه‌ر ئه‌و گۆڕه‌ غه‌ریبانه‌ی
له‌ شه‌ڕێكی خوێناویدا
خاك و خۆڵی ڕمی سواران دایانپۆشی
نه‌متوانی چاویان دابخه‌م
به‌جێم هێشتن ئه‌و مناڵه‌ گه‌نم ڕه‌نگ و قشتیلانه‌ی
له‌دووره‌وه‌ به‌ په‌نجه‌ بووكه‌كانیان هێمایان بۆ ده‌كردم
منیش له‌ زریانێكی تووشا عاسی بووم
هه‌موو ڕۆژه‌كانی عومری من پڕ شه‌ڕو مه‌نفایه‌
ڕۆژێك نه‌بوو بێ فرمێسك شه‌و به‌ڕی كه‌م
ته‌قه‌ نه‌یهێشت كتێبه‌كانم ته‌واو بكه‌م
ته‌قه‌ نه‌یهێشت جارێكی دی دایكم كراسه‌ ڕه‌شه‌كه‌ی فڕێ داو
گۆرانیه‌كه‌ی جارانم بۆبڵێته‌وه‌
شه‌ڕ نه‌یهێشت نوكته‌كانم تام و بۆی بمێنێ
ته‌قه‌ نه‌یهێشت مناڵانمان تێكه‌ڵ به‌یه‌ك بن
به‌عاشقی بمرین
ماركس گوتی…شه‌ڕ هێندێ جار نیعمه‌ته‌
به‌هه‌ڵه‌داچوو!
ماو گوتی شه‌ڕ ههێندێ جار ئاشتیه‌
به‌هه‌ڵه‌دا چوو!
فرۆید گوتی شه‌ڕ جنسییه‌و ده‌بێ ببێ
ئه‌ویش به‌هه‌ڵه‌دا چوو!
گاریباڵدی گوتی شه‌ڕ مانه‌وه‌یه‌
به‌ هه‌ڵه‌دا چوو!
گیڤارا گوتی شه‌ڕ ڕزگارمان ده‌كا
به‌ هه‌ڵه‌داچوو!
هه‌موو ئه‌و پیتۆڵانه‌ی به‌قه‌د نه‌نكم ئاقڵ نه‌بوون
كه‌گوتی:شه‌ڕ ناهێڵێ قه‌یسیه‌كانم وشك كه‌مه‌وه‌
شه‌ڕ ناهێڵێ مریشكه‌كانم له‌سه‌ر جووجه‌ڵه‌ دانیشن
شه‌ڕ ناهێڵێ بووكه‌كه‌م مناڵێكی جوانی ببێ
ببمه‌ خاوه‌نی نه‌وه‌یه‌ك…..
*دیوانی(پیانۆی ڕۆژهه‌ڵات)
………………………………….ـ

هه‌موو شتێك له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌
((دووباره‌ وه‌ك شاعیرانی كۆن، له‌وه‌سفی جه‌نگدا))
به‌ختیار عه‌لى
كه‌ له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم ده‌زانم جه‌نگ هه‌رگیز ته‌واو نابێت و ته‌واو نه‌بووه‌
له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم و سه‌یری گولله‌ی ئه‌به‌دی جه‌نگه‌كان ده‌كه‌م به‌ ئاسمانه‌وه‌
سه‌یری برینداره‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆو سبه‌ینێده‌كه‌م،
به‌خوێن و به‌زام و به‌هه‌توانه‌وه‌

له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم و ده‌زانم ژیان چ تۆپبارانێكی گه‌وره‌یه‌
جه‌نگ له‌حه‌وشه‌وه‌ ده‌ست پێده‌كات و ده‌ڕوات تا ده‌گاته‌ ئاسمان
من سه‌یری مردووه‌كان ده‌كه‌م دێن و ده‌ڕۆن به‌ به‌ر بارانه‌وه‌
سه‌یری گوڵه‌ كوژراوه‌كانده‌كه‌م…به‌ غونچه‌و به‌ دڕك و به‌خه‌زانه‌وه‌

له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم تێده‌گه‌م كه‌ سوپاكان بێشوو له‌ شه‌ڕدان
له‌شكره‌ كۆنه‌كان دین و لێره‌دا ده‌جه‌نگن، به‌ سۆزی جارانه‌وه‌
ته‌پوتۆزی ئه‌سپ و ده‌نگی شمشێریان ده‌گاته‌ به‌رده‌رگام
به‌قریوه‌ی جه‌نگ، به‌هه‌لهه‌له‌ی شه‌ڕ، به‌ هاواری خودا، به‌ڕه‌زمی یارانه‌وه‌

له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم ، خوێن ده‌بارێت له‌سه‌ر سه‌رتاپای لاله‌زار
كه‌س نیه‌ لێره‌دا هه‌ستێت و بێت به‌فریای شكۆفه‌ی ناو باغانه‌وه‌
شه‌ڕ له‌ دوای شه‌ڕ هه‌ڵده‌گیرسێت و ده‌بینم
مرۆڤ مرۆڤ ده‌كوژێت، گوڵ گوڵ ده‌سووتێنێت….به‌عه‌شقی ده‌روێشانه‌وه‌

له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم، شه‌قام پڕه‌ له‌لێزان و له‌ پسپۆڕو له‌فه‌یله‌سوفانی جه‌نگ
هه‌موهاتوون به‌پێكی ڕه‌ش، به‌خه‌نده‌ی وه‌حشیانه‌وه‌
بۆنی بارووت و هه‌وای خوێنیان ده‌گاته‌ ناو خوێنم
سوژده‌ بۆئێسك و برین ده‌به‌ن، به‌حه‌سره‌تی سوخته‌، به‌ جۆشی هه‌وادارانه‌وه‌
له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌بینم، تاریكه‌ گوزه‌ر و ڕوو له‌وێرانه‌یه‌ كۆڵان
سه‌عاتی مه‌رگه‌ لێده‌دات، له‌به‌ر ماڵ و له‌ناو باغ و به‌ لقی دارانه‌وه‌
كوچه‌ سه‌راپای سواران و زرێپۆشان و سه‌ربازانی دڵڕه‌قه‌
هه‌موو سه‌داكوژن بۆنه‌غمه‌ی بولبول، نیشانه‌ پێكن به‌دڵی گوڵستانه‌وه‌

له‌په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌ڕوانم پادشاكان ده‌بینم وان له‌مه‌عه‌نی شه‌یتان
حه‌زیان له‌زه‌وی وێران و ڕه‌نگی ئاسمانه‌ به‌وێنه‌ی ئاگربارانه‌وه‌
شه‌یدای بۆكروزی ڕۆحن و شیفته‌ی ئالوده‌بوونی خاكن
شوكرن به‌ ئه‌تكی خه‌رامان و مه‌ستن به‌ خوێناو و شادن به‌ناڵه‌ی بریندارانه‌وه‌
له‌ په‌نجه‌ره‌وه‌ ده‌بینم، ده‌سووتێت كێڵگه‌و ده‌خنكێن پاساری و گه‌نم و میوه‌كان
ئه‌هریمه‌ن ده‌گه‌ڕێت بۆ بزه‌ی گوڵه‌ باغ ، به‌نیگای تاریك و خوێنی سه‌رده‌ستانه‌وه‌
كۆتر ده‌بینم ده‌فڕێت و عه‌شقی خۆی له‌گه‌ڵ باڵیدا ده‌بات
دره‌خت ده‌بینم ده‌سووتێت و ناكه‌وێت و ده‌مرێت به‌وه‌ستانه‌وه‌
*دیوان شیعری(ئه‌ی به‌نده‌ری دۆست، ئه‌ی كه‌شتی دوژمن)
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

نزا بۆ نیشتیمان
نه‌به‌ز هه‌ورامى

خودایا..
هه‌ڵنه‌كا غوبارى بیابان
غوبارى ئێسكو ــ پروسكى جه‌نده‌كى جه‌للادان
نه‌بینین ده‌ججالان له‌ په‌ناوپه‌سیوان بێنه‌ده‌ر
سه‌وزایى و شینایى پاماڵكه‌ن
به‌ره‌و ڕووى شه‌پۆلى ئه‌م بانگ و سه‌ڵایه‌
ئه‌مجاره‌ش (ته‌كبیر)ى ته‌دمیر و (ئه‌نفال)كه‌ن..

ئه‌ى خودا
هه‌رخۆت بووى كه‌ ڕه‌نگت له‌ به‌فراو بۆ ڕشتین
هه‌ناسه‌ت له‌ سه‌وزیى هه‌ڵكێشاین
خۆت ده‌نگت له‌ هاژه‌ و خوڕه‌ى چه‌م هه‌ڵبه‌ستین
مه‌هێڵه‌ مه‌حو بن ئه‌م هه‌موو ئایه‌ت و نیشانه‌
مه‌هێڵه‌ ئه‌م جێگه‌ ده‌ستانه‌ت بده‌نه‌ به‌ر غاره‌تى قار و قین..

ئه‌ى خوداى به‌ قودره‌ت
نه‌ ده‌ستمان سوورببێ به‌ خوێنى ده‌ورانى فیته‌ن و مه‌راره‌ت
نه‌ پێمان تۆزاویى به‌ تۆزى ماجه‌راى كه‌ربه‌لاى موسیبه‌ت..

خودا تۆ له‌ خه‌زنه‌ى هێزى خۆت
له‌ بازووى فولازیى داود و
له‌ عه‌زمى سوپاكه‌ى سوله‌یمان
هێزێكمان پێبده‌ى ..، ببین به‌ به‌ربه‌ستى (زیلقه‌ڕنه‌ین)
به‌ره‌و ڕووى شاڵاوى یاجووج و ماجووجان…
*دیوانه‌ شیعری(ئاوێته‌بوون)

Check Also

لەچکێک بۆ دیاری

کەتان خادیمی کچم دەستت بێنەلەم بازاڕی مێژوەدابەنێو کەلوپەلی توحفە فرۆشەکاندا بگەڕێینلەچکێکت بۆ بکەم بەدیارینەخشێنراو بەلاگیرەی …

7 کۆمێنت

  1. SLhanefadia

    Aviator Spribe казино играть на гривны
    Добро пожаловать в захватывающий мир авиаторов! Aviator – это увлекательная игра, которая позволит вам окунуться в атмосферу боевых действий на небе. Необычные графика и захватывающий сюжет сделают ваше путешествие по воздуху неповторимым.
    Aviator Spribe играть демо казино

  2. OLanefadia

    Pretty! This was a really wonderful post. Thanks for providing this information.
    https://partner-msk.ru

  3. Ismaeladent

    Российская компания продает разборные гантели https://gantel-razbornaya.ru – у нас найдете обширный каталог предложений. Комфортные снаряды позволяют эффективно выполнять силовые тренировки в любом месте. Изделия для спорта отличаются надежностью, безопасностью в эксплуатации.  Организация продуктивно испытывает и внедряет лучшие технологии, чтобы выполнить желания новых покупателей.  В выпуске качественного инвентаря реализуются легированные марки металла. Внушительный комплект снарядов дает возможность купить разборные отягощения для продуктивной программы тренировок. Для домашних тренировок – это лучший комплект с компактными габаритами и большой фунциональности.

  4. Lewissmive

    An impressive share! I have just forwarded this onto a coworker who had been conducting a little research on this. And he in fact bought me lunch because I stumbled upon it for him… lol. So let me reword this…. Thank YOU for the meal!! But yeah, thanx for spending time to discuss this subject here on your blog.
    https://arthurippp28384.is-blog.com/31830291/dialing-into-success-some-great-benefits-of-renting-a-phone-number-with-hottelecom

  5. Thanks for some other great article. Where else could anyone get that type of info in such a perfect manner of writing? I’ve a presentation next week, and I’m at the look for such info.

    http://greenecho.webppia.com/bbs/board.php?bo_table=free&wr_id=59209

  6. Appreciating the commitment you put into your site and in depth information you present. It’s good to come across a blog every once in a while that isn’t the same out of date rehashed material. Wonderful read! I’ve saved your site and I’m including your RSS feeds to my Google account.

  7. I think this is one of the so much important information for me. And i’m satisfied reading your article. However want to remark on few general things, The site taste is ideal, the articles is in reality nice : D. Good task, cheers

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *