چوارشەممە , شوبات 5 2025

ئەو وشانەی لە یادگەی منداڵیماندا ماون

و:هاجەرە خلیل داودی

  • لە یادگەی هەرکامماندا کۆمەڵێک ووشەی مناڵی ماون کە بەباش یان خراپ کاریگەریان لەسەرداناوین، بەهەندێکیان دڵخۆشین و هەندێکیتریان بەپێجەوانەوە. مناڵەکەت بۆ وا ئەسمەرە؟؟ئەوە بۆ باڵای کورتە!!پێوناخۆش نەبێ هیچ لە خۆتان ناچێ!!!کاردانەوەت چیدەبێت بەرامبەر ئەوکەسەی کە نازانێت شێوەو ڕوخساری مناڵەکەت پەیوەندی بەوەوە نیەو، بێ ڕەچاوکردنی باری دەرونی قسەدەکاو ڕەخنە دەگرێ.
  • تواناو لێهاتویەکانی مناڵەکەت بەهێزبکە تابتوانێت متمانەی بەخۆی هەبێت و بەشێوەیەکی گونجاو وەڵامی کەسەکان بداتەوە،
  • ڕۆژانە باسی نیعمەتی جەستەو تەندروستی وگرنگی ئەوشتانەی بۆبکە کە خوا پیی بەخشیوەو، هەندێ جار لەبەردەم ئاوێنەدا وەسفی جوانی بکە و دڵنیای بکەرەوە لەدڵی تۆدا بێوێنەیە
  • بێدەنگ مەبە بەرامبەر ئەو قسانەی کە سەبارەت بە مناڵەکەت دەکرێ یاخود بەڵێ بۆ کەسەکە مەکە، بۆنمونە ئەوکەسەی بە مناڵەکەت دەڵێ ئەم مناڵەتان بۆ لاوازە یان ئەوە بۆ وەک مناڵەکانی تر جوان نیە، تۆی دایک و باوک پشتگیری مەکە و مەڵێ ڕاستەکەی یان بەڵێ ئەوە لە فڵان کەس دەچێ بۆیە، یان بە پێکەنین و گاڵتە ووشەکان دوبارە مەکەرەوە ئەو ووشانە تۆوی ڕق دەچێنن و دەبنە برینێک بە ئاسانی لە دڵی مناڵەکەتدا ساڕێژنابن.

کاتێک ئەزانیت بابەتەکە کاردانەوەی خراپی لەسەر مناڵەکەت دروستکردوە بێ شەرم و دودڵی قسەبکەو ئاڕاستەی قسەکان بگۆڕە، کەسەکە دەڵێت ئەو مناڵەت بۆ وا کورتە یان بۆ وا ئەسمەرە تۆ باس لەلایەنە باشەکانی مناڵەکەت بکە، بۆ نمونە باڵا گرنگ نیە گرنگ سەلامەتیە، ئەسمەرە بەڵام لەدڵی ئێمەدا زۆر شیرینە، یان ئەو پیاهەڵدانەی کە دەزانی دڵی مناڵەکەت خۆشدەکات، بێدەنگ نەبون و پشگیریکردنی تۆ بۆ مناڵەکەت دڵنیای و ئارامی پێدەبەخشێ لەوەی کە تۆ لە هەموو کاتێکداو بەهەموو جۆرێ خۆشتەوێ و پاڵپشتیدەکەیت..

ئەگەر ئەو ڕەفتارە لەلایەن چەن کەسێکەوە ئەنجامدرا یان چەن جارێک دوبارە کرایەوە، بەخێرای شوێنەکە جێبهێڵە یان هەوڵبدە سەردانی ئەو شوێنە نەکەیت و دڵنیابە وەک ژینگەیەکی ژەهراوی کاریگەری خراپ لەسەر مناڵەکەت جێدەهێڵێ….مەهێڵە مناڵەکەت ژەهراوی بکەن.

وەرگیراوە لە
مجلە اینترنیتی سایت کودک

Check Also

چۆن منداڵەکەم وشەی خراپ (جنێو) بەکارنەهێنێت

ئاسیا مجیدکاتێک منداڵێک، وشەیەکی ناشیاو بەکار دەهێنێت کە لە ئاست ڕێزی کەسێکی گەورەدا نیە، دەبێت …

4 کۆمێنت

  1. Unlock achievements and showcase your skills online. Hawkplay

  2. Hello would you mind letting me know which webhost you’re working with? I’ve loaded your blog in 3 different browsers and I must say this blog loads a lot faster then most. Can you recommend a good internet hosting provider at a honest price? Many thanks, I appreciate it!

  3. 55club apk

  4. 55 club prediction

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *