دیمانه: خه‌رمان عبدالكریم
ئاینده‌سازى: ڕاز محمد كێیه، ئایا مه‌رجه بۆ ئه‌وه‌ى ببینه خاوه‌ن پڕۆژه‌و كارى تایبه‌ت خاوه‌نى بڕوانامه بین؟
ڕاز محمد: ڕاگه‌یاندكارو چالاكه‌وان له‌بوارى گه‌نجان و نوسه‌رێكى نوێ، بۆ ده‌ست پێكردنى هه‌ر كارێك تۆ بته‌وێت، پێویستى به‌بڕوانامه‌ى زانكۆ نییه، ئه‌وه‌ى پێویسته بۆ ده‌ستپێكردن بڕوا‌و متمانه‌یه‌كى پۆڵاینه بۆ كاره‌كه‌ت پاشان توانا‌و عیشق و خۆشه‌ویستیه.
ئاینده‌سازى: بیرۆكه‌ى ڕاز بووك له‌كوێوه هات؟
ڕاز محمد: من وه‌ك كچێكى ڕاگه‌یاندكارو نوسه‌رو خوێنه‌رێكى به‌رده‌وام كه‌متر حه‌زم به‌و خشلأ و ئیكسسواراته‌یه كه كچان و خانمانى تر به‌كارى ئه‌هێنن، حه‌زم ده‌كرد ساده‌بم نازانم ئه‌مه سروشتى نووسین یان خوێندنه‌وه‌یه، كه هه‌میشه حه‌زده‌كه‌یت ساده‌تر ده‌ربكه‌ویت و جیاواز بیت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و ئیكسسواراتانه نزیك و ئاوێته بێت له‌گه‌لأ هه‌ست و ڕۆحت، بیرۆكه‌ى ڕاز بووكیش هه‌ر له‌و سه‌رچاوه‌وه هه‌ڵقوڵا هه‌ستێكى خۆش بوو، كاتێك هاوڕێ و كه‌سانى تر ده‌یان بینى داوایان ده‌كرد ئه‌مه بویه هۆى ئه‌وه‌ى بیكه‌مه ده‌ستپێكى كارێكى بچوكى بزنس ئه‌گه‌ر چی كاره‌كه‌م له‌سه‌ره‌تایدایه، به‌ڵام دڵنیام داهاتوویه‌كى گه‌وره‌و جوانمان هه‌یه، فراوان و گه‌وره ده‌بێت، ده‌بێته یه‌كێك له سیمبوله جوانه‌كانى شار.
ئاینده‌سازى: داهاتى ڕاز بووك به‌ره‌و كارى خێرخوازى ده‌ڕوات یاخود داهاتێكى واى نییه.
ڕاز محمد: سه‌باره‌ت به‌كارى خێرخوازیم له‌گه‌لأ ڕێكخراوی ژیانه، بڕوام وایه هه‌موو مرۆڤێك له ژیانیدا پێویسته به‌شێك له‌ژیانى له‌كاته‌كانى ته‌مه‌نى خۆى ببه‌خشێت به‌كارى خێرخوازى له‌پێناو ته‌ندروستى خۆى له‌پێناو ئاسوده‌بوونى ڕۆحى، له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانى شتى زیاتر بۆئه‌وه‌ى دڵخۆش بێت پێویسته ببه‌خشێت، بۆ ته‌ندروستیت وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى ره‌زامه‌ندى خودا‌و پێشاندانى خۆشه‌ویستى و عیشقی ڕاسته‌قینه‌ت وه‌ك به‌نده‌یه‌ك بۆ خودا پێویستت به‌به‌خشینه، من له‌ڕه‌مه‌زاندا له‌گه‌لأ هاورێكانمدا به‌شێكى زۆرى كاته‌كانى ته‌مه‌نم به‌خشیه خزمه‌ت كردنى كه‌سانێك كه پێویستیان هه‌بوو.
ئاینده‌سازى: كێن ئه‌وانه‌ى خولیاى كاره‌كانى ڕاز بووكن؟
ڕاز محمد: ئه‌وانه‌ى خولیای كاره‌كانى ڕاز بووكن هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ى ئه‌خوێننه‌وه ئه‌نوسن، خوێندكارانى زانكۆ‌و مامۆستایان و ڕٍۆشنبیران.





