سێ شه‌ممه‌ , تشرینی دووه‌م 5 2024

له‌ڕه‌مه‌زان گۆڕانكارى ڕیشه‌یى ئه‌نجام بده‌

هه‌ڵاڵه‌ محه‌مه‌د ئه‌ڵماس
مرۆڤ پێویستى به‌گۆڕانكارى ده‌روونى‌و ئه‌خلاقى هه‌یه‌، به‌و پێیه‌ى كه‌خۆى هۆكاره‌ بۆ دروستكردنى ئه‌وخراپه‌و ئازارانه‌ى ڕۆژانه‌ ڕووبه‌ڕووى ده‌بێته‌وه‌، وه‌ك په‌روه‌رێنه‌رمان ئاماژه‌یى پێداوه‌و، ده‌فه‌رمووێت[ أَوَلَمَّا أَصَابَتْكُمْ مُصِيبَةٌ قَدْ أَصَبْتُمْ مِثْلَيْهَا قُلْتُمْ أَنَّىٰ هَٰذَا ۖ قُلْ هُوَ مِنْ عِنْدِ أَنْفُسِكُمْ ۗ إِنَّ اللَّهَ عَلَىٰ كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ] ]
كه‌واته‌ گۆڕان پێویسته‌ له‌خراپ بۆ باش، له‌باش بۆ باشتر…هتد، توێژینه‌وه‌كانى سه‌رده‌م ده‌ریانخستووه‌ كه‌ مرۆڤ گه‌ر له‌سه‌ر ئاكارێك به‌رده‌وام بوو له‌ماوه‌ى (سێ) هه‌فته‌دا، ده‌بێته‌ خوو(عاده‌ت) تیایدا، گه‌ر هه‌فته‌یه‌كى تر له‌سه‌رى ڕۆشت ئه‌وا له‌و خووه‌وه‌ ڕۆده‌چێ و به‌رده‌وام ده‌بێت له‌سه‌رى ده‌بێ به‌كارى بنچینه‌یى .
بۆیه‌ له‌م مانگى ڕه‌حمه‌ت و میهرو لێخۆشبوون و گۆڕانكارییه‌دا، له‌سه‌رمانه‌ كه‌یه‌ك (كاتژمێرى ڕاستى) بۆ وتوێژ له‌گه‌لأ خۆمان ته‌رخان بكه‌ین‌و بگه‌ڕێن به‌دواى (كاروخووه‌ خراپه‌كان) و (ئاكاره‌ جوان و باشه‌كان)، یه‌كه‌میان چاره‌سه‌ربكه‌ین و دووه‌میان په‌ره‌پێبده‌ین.
ڕه‌مه‌زان باشترین كۆمه‌ك و پشتیوانه‌، چونكه‌ هۆكاره‌كانى هاوكارى‌و ئاسانكارى له‌گه‌لأ خۆى ده‌هێنێ، هه‌ر له‌به‌ستنه‌وه‌ى شه‌یتانه‌كان و پارێزكارى و نورو ڕووناكى شه‌ونوێژو پاكردنه‌وه‌ى مالأ‌ودارایى‌و كۆبوونه‌وه‌ گشتى یه‌كان له‌سه‌ر خێر، كه‌مایه‌ى بڵاوكردنه‌وه‌ى خێروچاكه‌یه‌‌و پاڵپشت‌و دروستكردنى په‌رژینى پۆڵاینه‌ له‌خراپه‌و پشت تێكردنى.
ڕٍه‌مه‌زان ته‌نها گۆڕانكارى له‌ناخ و ڕۆحى خۆمان دروست ناكات، به‌ڵكو له‌ڕووى كۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه‌ كاریگه‌رییه‌كى ئه‌رێنى‌و قولأ له‌م بواره‌دا ده‌سازێنێ، له‌م وه‌خته‌دا كه‌ش‌وهه‌واى ئیمانى گۆڕانكارى به‌سه‌ر هه‌مووشت ده‌هێنێ، ده‌روونه‌كان توانستى گۆڕانكارییان هه‌یه‌، كۆمه‌ڵگه‌ش تواناداره‌ بۆ بزاوتن و جووڵانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌.
هه‌روه‌ك ناخ و ده‌روونه‌كان تووشى مه‌له‌ل و هیلاكى و بێزارى دێن، كۆمه‌ڵگه‌ش به‌هه‌مان جۆره‌، ئه‌ویش چاوه‌ڕێى گۆڕان و خۆ تازه‌كردنه‌وه‌و بونیاتنانه‌وه‌یه‌.
هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش توشى نه‌خۆشى‌و كێشه‌‌و ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه‌، كه‌ده‌بنه‌ به‌ربه‌ست له‌ پڕۆسه‌ى به‌ره‌وپێش چوون و په‌ره‌پێدان، كه‌ گرنگه‌ به‌ره‌و باشتر بڕوات نه‌ك بۆ دواوه‌.
ڕه‌مه‌زان بۆ كۆمه‌ڵگه‌ش سازكارى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌و نه‌خۆشى‌و ئاسته‌نگه‌كانه‌.
پێویسته‌ له‌سه‌ر شانمان مانگى به‌خششى خوایى به‌رهه‌مداركه‌ین به‌ دروستكردنى گۆڕانكارى كۆمه‌ڵایه‌تى ڕاسته‌قینه‌ كه‌پشكدار بێت له‌گه‌شه‌و به‌ره‌وپێشچوونى كۆمه‌ڵگه‌و هه‌نگاونان بۆ چوون به‌سه‌رپلیكانه‌كانى شكۆو گه‌شه‌سه‌ندن‌و پێشكه‌وتن. به‌كورتى تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ستایلى گۆڕانكارى له‌ ده‌روونى مرۆڤ له‌م مانگه‌دا:

  1. به‌فیڕۆنه‌دانى كات‌و پشت گوێ نه‌خستنى كاره‌كان بۆ كاتێكى تر، وه‌ك ده‌زانین ته‌كنه‌لۆژیا ڕێزى بۆ كات نه‌هێشتووه‌.
  2. پێویسته‌ پله‌ى (الاحسان) له‌عباده‌ت و خودا په‌رستیه‌كاندا زیندوو ڕابگرین، ئه‌ویش له‌سه‌ر بنه‌ماى فه‌رمووده‌كه‌ى پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان (د.خ) كه‌ ده‌فه‌رمووێت” أن تعبد الله كأنك تراه، فإن لم تكن تراه فإنه یراك ” خوداپه‌رستى بكه‌ وه‌ك ئه‌وه‌ى خودا ببینى، خۆ ئه‌گه‌ر تۆ ئه‌و نه‌بینى ئه‌و تۆ ده‌بینێ.
  3. پاراستنى چاوه‌كان له‌حه‌رام و قه‌ده‌غه‌كراوه‌كانى خودا، چونكه‌ پاراستنى سنوره‌كان (چاو) مایه‌ى ڕووناكى‌و دره‌وشاوه‌یى و(چاوساغی)‌و پاكى و جوانى دلأ و ده‌روونه‌.
  4. دوركه‌وتنه‌وه‌ له‌شتێ هى تۆنیه‌ و هى خه‌ڵكه‌، له‌ زانینى تۆ زه‌ره‌ر ده‌كه‌یت و له‌نه‌زانینى قازانج، مه‌كه‌وه‌ دواى عه‌یب و نه‌نگى كه‌س، له‌ڕه‌مه‌زاندا به‌خۆت و نه‌خۆشیه‌ ده‌رونیه‌كانى خۆته‌وه‌ سه‌رقاڵبه‌و فڵچه‌ى پاككردنه‌وه‌ بگره‌ ده‌ستت، پێغه‌مبه‌رى ئازیزمان ده‌فه‌رمووێت:
    ( ( من حسن الاسلام المرء تركه مالا يعنيه) له‌جوانى ئیسلامه‌ كه‌ خۆتى پێ ئارایشكه‌یت ته‌رك و وازبێنى له‌شتى مالایعنى.
  5. دروستكردنى ڕۆحى پێشبڕكێ‌و بردنه‌وه‌ى زۆرترین خێرو باشترین پله‌و به‌رزترین نمره‌ له‌گه‌لأ مالأ و مندالأ و هاوڕێ و ……هتد.
  6. هه‌ولأ بده‌ له‌ هیچ كارێكى ئه‌م مانگه‌ دوامه‌كه‌وه‌، نوێژى جه‌ماعه‌ت‌و سوننه‌ته‌كان، قورئان خوێندن‌و داواى لیخۆشبوون‌و، ده‌مت به‌یادى خودا‌و داوێن پاكى و سه‌رجه‌م ئاكاره‌ به‌رزو شیاوه‌كان به‌مرۆڤ، خواى په‌روه‌ردگار له‌فه‌رموده‌یه‌كى قودسیدا ئاماژه‌ به‌ هه‌نگاوى خۆشه‌ویستى‌و پله‌ى (وه‌لى) بوون ده‌دات به‌به‌ستنه‌وه‌ى به‌ئه‌نجامدانى سونه‌ته‌كانى سه‌روه‌رمان: (ولا يزال عبدي يتقرب إلي بالنوافل حتى أحبه)..
  7. هه‌ولأ بده‌ خۆت بگۆڕه‌ به‌س به‌چاك ڕازى مه‌به‌، به‌ڵكو هه‌وڵى چاكترین بده‌، مۆڵه‌ت به‌ خۆت زۆر مه‌ده‌و واز له‌عه‌زیمه‌ت و ئیراده‌ به‌هێزى مه‌هێنه‌، دین ناسك مه‌كه‌و په‌روه‌رده‌ سوك‌و ئاسان مه‌كه‌. ئازا به‌، چونكه‌ ڕه‌مه‌زان مانگى به‌هێزكردنى ئیراده‌یه‌.
    ماده‌م ڕه‌مه‌زان فرسه‌ته‌و گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته‌، ده‌با پشكى له‌خواترسان‌و پارێزكارى له‌خۆماندا زیادو پله‌داركه‌ین و به‌كه‌م ڕازى نه‌بین.
  • گۆڕانكارى له‌ بوارى كۆمه‌ڵایه‌تیدا.
  1. پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى‌و خێزانى، په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى یه‌كێكه‌ له‌ڕه‌وشت و ئاكاره‌ مرۆیى و ئاینیه‌كان، كه‌ پێویسته‌ بیانپارێزین، ئاینى ئیسلام زۆر هانى داوین له‌ به‌هێزكردنى ئه‌م په‌یوه‌ندى یه‌، وه‌ك خواى میهره‌بان ده‌فه‌رمووێت:1.    (وأولوا الارحام بعضهم أولى ببعض)..
    هه‌روه‌ها ئازیزیشمان له‌باسى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تیدا له‌ ده‌یان فه‌رمووده‌ ئاماژه‌ى به‌م لایه‌نه‌ كردووه‌، كه‌ صله‌ى ڕه‌حم كاره‌كان له‌خه‌وش و خراپى پاك ده‌كاته‌وه‌و مالأ و سامان گه‌شه‌پێ ده‌دات و به‌ڵاو ناڕه‌حه‌تى دورده‌خاته‌وه‌و لىًَ پرسینه‌وه‌ ئاسان ده‌كات هتد…
    په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى بێجگه‌ له‌مانه‌، ده‌یان سوودى كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ناخ و هه‌ستى تاكه‌كاندا دروست ده‌كات وه‌ك، پته‌وى خێزان و هه‌ستكردن به‌ئاسووده‌یى ده‌روون‌و ته‌مه‌ن درێژى‌و پێكه‌وه‌بوون. له‌ولاشه‌وه‌ له‌ پچڕاندنى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى زه‌نگى مه‌ترسیدار هه‌یه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى گوێ ى پێ ناده‌ن و ده‌یپچڕێنن، پێغه‌مبه‌رى خوا(د.خ) ده‌فه‌رمووێت: (سێ كه‌س ناچنه‌ به‌هه‌شت ئیدمانى مادده‌ى هۆشبه‌ر، ساحرو چاوبه‌ست، له‌گه‌لأ پچڕێنه‌رى په‌یوه‌ندى خزمایه‌تى).
    ئه‌م مانگه‌ مانگى تازه‌كردنه‌وه‌و ڕاست كردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیه‌كانه‌، وه‌ك ئازیز هانمان ده‌دات ده‌فه‌رمووێت::( صلوا أرحامكم ولو بالسلام)).
  2. په‌یوه‌ندى كۆمه‌ڵایه‌تى: تاك له‌سه‌رده‌مى ته‌كنه‌لۆژیا زۆر سه‌رقاڵكراوه‌، هه‌مووى به‌خۆى و كارو مالأ و منداڵى سه‌رقاڵه‌، فریاى كه‌سى تر ناكه‌وێت، زۆرترین وشه‌یه‌ك به‌رگوێمان ده‌كه‌وێت(زۆر مه‌شغوڵم)ه‌، بۆ به‌هانه‌ هێنانه‌وه‌له‌ نه‌بوونیدا .
    كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ زۆرى ده‌وێ، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ ده‌ڵێین له‌په‌یوه‌ندى یه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا خۆمان سودمه‌ندى یه‌كه‌مین، چونكه‌ ئاسووده‌ى ده‌روون به‌مه‌ دروست‌و به‌ده‌ست دێت، خواى گه‌وره‌ له‌ قورئاندا ئاماژه‌ به‌م په‌یوه‌ندییه‌ ده‌كات‌و توصیه‌مان ده‌كات بۆ په‌یوه‌ندى و سه‌ردان و ناسینى یه‌كترى::( يأيها الناس إنا خلقناكم من ذكر وأنثى وجعلناكم شعوبا وقبائل لتعارفوا). دیاره‌ ناسین په‌یوه‌ندى‌و به‌یه‌كه‌وه‌بونى ژیانى كۆمه‌ڵایه‌تیه‌، هه‌رئه‌وه‌شه‌ مایه‌ى ئارامى و ئاسووده‌یى بۆ هه‌ردوولا ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
  3. به‌ده‌مه‌وه‌بوونى كۆمه‌ڵایه‌تى: یه‌كیًَكه‌ له‌ سیماو ڕووخساره‌ گرنگه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌، هاوكارى و ده‌ستگیرۆیى هه‌ژارو بێ ده‌ست‌و نه‌خۆش‌و لێقه‌وماوان، چونكه‌ هه‌ندێ له‌تاكه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ به‌ته‌نها ناتوانن پێویستى ڕۆژانه‌یان جێ به‌جێ بكه‌ن (ماددى‌و ڕۆحى). گرنگى دان به‌هه‌ژارو لێقه‌وماو خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت له‌مانگى پیرۆزى ڕه‌مه‌زاندا، دره‌گایه‌كى پڕ خێرو میهرى په‌روه‌ردگاره‌ بۆ به‌نده‌كانى له‌ خێرو پاداشت ونزیكى، پێغه‌مبه‌ر ده‌فه‌رمووێت: (أفضل الصدقة في رمضان) يا: (من فطَّر صائماً، كان له مثلُ أجره، غير أنه لا ينقص من أجر الصائم شيئاً”)).
  4. به‌خشینى كۆمه‌ڵایه‌تى: باوه‌ڕداران له‌م مانگه‌دا هه‌وڵى زیاتر نزیكى و چالاكى ته‌واو ده‌ده‌ن بۆ هه‌ڵگرتنى به‌رپرسیارێتى ئایینى‌و كۆمه‌ڵایه‌تى‌و مرۆیى، چونكه‌ كاره‌كانى مانگى ڕه‌مه‌زان لاى خوا به‌ چه‌ندان پله‌ وه‌رگیراوه‌، هه‌ربۆیه‌ پێشبڕكێ سیماو ڕوخسارى جوانى ئه‌م مانگه‌ نورانیه‌یه‌.
    هه‌موو یه‌كێك پێویستى به‌خۆبه‌خشین و خۆشه‌ویستى هه‌یه‌، چۆن خۆى به‌هێزبكات به‌هێزى باوه‌ڕ و مه‌عریفه‌ و توانستى ژیاندارى‌و مرۆڤ دۆستى بۆ ئاوه‌دانى‌و ئاسووده‌یى‌و په‌ره‌پێدانى كۆمه‌ڵایه‌تى.
    كه‌واته‌ ماده‌م مانگى ڕه‌مه‌زان مانگى گۆڕانه‌ مه‌زنه‌كانه‌ له‌سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى ژیانه‌ به‌گشتى‌و خودى خۆمان به‌تایبه‌تى، پێویسته‌ ئاكارى په‌یوه‌ندى خۆمان له‌گه‌لأ خواى گه‌وره‌ و خه‌ڵكى خوا بگۆڕین له‌خراپ بۆ باش و له‌باش بۆ باشتر، وه‌ دووربكه‌وینه‌وه‌ له‌خراپه‌و ناسۆرى و ئازارو تاوانه‌كان. له‌م خولى گۆڕانه‌دا، بێ نیاز نه‌بین له‌م گۆڕانه‌ ڕۆحى و چاكه‌ خوازى و خواویستیه‌.

Check Also

وەڵامەکانی تۆ ‌ (حوکمی لابردنی برۆ)

وەڵامدانەوەی/ هەڵاڵە محمد ئەڵماس-ئایا لابردن و چاککردنی برۆ لای خانمان ڕێپێدراوە یان حەرام؟؟ ئایا برۆکردن …