پێنج شه‌ممه‌ , تشرینی دووه‌م 21 2024

حەج

نه‌به‌ز هه‌ورامی‌
به‌ دوای‌ جێپێی‌ “ده‌لیلێكی‌ ڕێی هیجره‌تا”
با “وێرانه‌” به‌جێبێڵین، به‌ ته‌مای‌ خوڵقی‌ به‌قا بین
به‌ر له‌ فه‌جری‌ شه‌وی‌ فیراق
به‌ نیگای‌ عاشقانه‌مان هیلال شه‌ق كه‌ین
له‌وێ‌ له‌ نێو سه‌دای‌ (ته‌كبیر)ی‌ فریشته‌دا
خه‌رقه‌ی‌ ڕێوڕه‌سمی‌ ته‌وافی‌ عاریفانه‌ بپۆشین‌و
قومێكی‌ دی‌ له‌ باده‌ی‌ (ئه‌له‌ست) بنۆشین..
وه‌ك باڵنده‌ قانیته‌كانی‌ (ئیبراهیم)
به‌ به‌رزایی‌ كێوانه‌وه‌
له‌ قووڵایی‌ ئاسمانه‌وه‌
گۆرانی‌ وه‌جد‌و ئیشتیاق بڵێینه‌وه‌..
كه‌ كه‌وتینه‌ هه‌وای‌ سه‌فه‌ر
ئه‌ستێره‌و مانگ چاومان نابه‌ن
(خۆر)ی‌ خیلقه‌ت نیوه‌شه‌ویش داگیرساوه‌..
ده‌بێ‌ له‌وێ‌.. له‌ (مه‌قام)ا نوێژی‌ (فه‌نا) دابه‌ستین‌و
“وجهت وجهي ..”ڕووی‌ دڵمان بداته‌ به‌ر (جه‌لال)ی‌ خوا
[كل من علیها فان. و یبقی‌ وجه ربك ذوالجلال و الاكرام]*
ده‌بێ‌ له‌وێ‌ .. نزاكانمان به‌رینه‌وه‌ سه‌ر ئاوازی‌ “یه‌كه‌مین نزای‌ سه‌رزه‌وی‌”
دوعا بۆ نه‌وه‌یه‌كی‌ تر بكه‌ینه‌وه‌..
[رب اجعلني مقیم الصلاة ومن ذریتی‌]**
ده‌بێ‌ له‌وێ‌ چینێ‌ له‌ بورجی‌ غرورمان داگرین‌و
دیواره‌كانی‌ (كابه‌)ی‌ دڵ به‌رزكه‌ینه‌وه‌
[و اذ یرفع ابراهیم القواعد من البیت و اسماعیل: ربنا تقبل منا]***
فریشته‌ی‌ سه‌ر كێوی‌ عه‌ره‌فه‌ بانگ ده‌كا؛
ساقیه‌كی‌ تری‌ ده‌وێ‌..”به‌زمی‌ حزور”ی‌ سه‌ر (زه‌مزه‌م)
(قوربانی‌)یه‌كی‌ تری‌ ده‌وێ‌.. قوربانییگا..
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
*سورة الرحمن
** سورة ابراهیم
***سوره‌ البقرة
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

Check Also

له‌وێبووم و له‌وێنه‌بووم

کەتان خادیمی ساڵی (1994)ماڵمان گواسته‌وه‌ بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید، كاتی كیمیابارانه‌كه‌ له‌ سلێمانی بووم، به‌ پێی …