بەیان نوری
یەكێك لەو بابەتانەی كە زۆر جار ئافرەتان پرسیاری لە بارەوە دەكەن زەكاتی مارەییە، زۆربەی ئافرەتان پێیان باشە مارەییەكەیان نەچێتە سەرو 20 مسقاڵ تا زەكاتی نەكەوێت، بۆیە هەر بە 19 مسقاڵ دیاری دەكەن، بۆیە پێمان باش بوو بە كورتی ڕای مەزهەبەكان و، ڕای سەردەم بخەینە بەر دیدی بەڕێزتان لەو بوارەدا>
1-بە پێی مەزهەبی حەنەفی لایان وایە مارەیی وەك قەرزێكی لاواز وایە، هەتا وەرنەگیرێت زەكاتی لێ نادرێت، كەی وەرگیرا، ئەگەر لە ڕادەی زەكاتدا بوو، ساڵی بەسەردا تێپەڕی زەكاتەكەی دەدات. ئەمە بۆ ئەو حاڵەتەیە كە ئەو ئافرەتە پارەی تری هیچ نەبێت، بەڵام ئەگەر پارەی تری هەبوو گەیشتبووە ڕادەی زەكات و، بڕێكیشی لە مارەییەكە وەرگرت بوو پێكەوە پارە و مارەییە وەرگیراوەكە دەبێت هەژمار بكات بۆ زەكات.
٢- بە پێی مەزهەبی شافیعی، ئافرەت دەبێت زەكاتی مارەیی ساڵانە دەربكات؛ ئەگەرئەو بڕە گەیشتبێتە ڕادەی زەكات، ساڵی بەسەردا تێپەڕی، ئەشتوانێت وەك قەرز مامەڵەی لەگەڵ بكات و هەر كاتێك وەریگرت بە سەریەكەوە زەكاتی هەموو ساڵەكان بدات هەروەها ڕایان وایە كە نەگوێزانەوەی بوك كاریگەری نیە، هەرچەندە پێش گوێزانەوە ئەگەر تەڵاق بكەوێتە نێوانیانەوە نیوەی مارەیی دەكەوێت.
٣- بە پێی مەزهەبی مالیكی لای ئەمان مارەیی مامەڵەی قەرزی لەگەڵ دەكرێت، دەبێت كەی وەرگیرا و ساڵی بەسەردا تێپەڕی، ئەو كاتە ئینجا زەكاتی لێ دەردەكرێت، بۆ ساڵانی پێشوو هیچی لێ دەرناكرێت.
٤- بە پێی مەزهەبی حەنبەلی دەڵێن مارەیی وەك قەرز وایە، ئەگەر هاوسەرەكە دەوڵەمەند بوو هەر كاتێك ژنەكە داوای كرد بتوانێت بیدات، كە وەرگیرا دەبێت زەكاتی پێشوشی لێ بدات. بەڵام ئەگەر هاوسەرەكەی هەژار بوو دوای مردن یان تەڵاقدان توانی وەریبگرێت، ئەوا زەكاتی ساڵێكی لێدەدات، كەواتە بە پێی ڕای ئەم مەزهەبە هەتا مارەیی وەرنەگیرێت نابێت زەكات بدرێت.
كەواتە ڕای زۆرینە وایە دوای وەرگرتن ئینجا زەكاتی لێ دەردەكرێت، بەڵام ڕاكان جیاوازییان لەوەدایە كە وەرگیرا زەكاتی چەند ساڵی لێدەدرێت.
ڕای پەسەند لای د. حسین حسین شحاتە وەك زانایەك كە لە بابەتی هاوچەرخ دەنوسێت دەڵێت: ئەگەر نیەتی هەردوو هاوسەر وابوو كە دوای وەفات یان لێكجیابوونەوە مارەیی وەربگیرێت، ئەوا كاتی وەرگرتنی دوایی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەریدا ئینجا زەكاتی لێدەدات، بەڵام ئەگەر نیەتیان وابوو كە هەر كاتێك ژنەكە داوای كرد، پیاوەكەش دەوڵەمەند بوو، مارەییەكەی بداتێ، ئەوە ساڵانە دەبێت زەكاتی لێدەربكات، یان كە وەریگرت هەموو ساڵەكانی بەسەر یەكەوە زەكاتی لێدەربكات.
سەبارەت بە مارەیی پێش گواستنەوە د عبدالكریم دیوان دەڵێت: سەبارەت بە مارەیی پێش گواستنەوە زەكاتی لێ ناكەوێت، چونكە یەكێك لە مەرجەكانی زەكات جێگیربوونی خاوەندارێتیە كە لە مارەیی پێش گواستنەوەدا نیە هەرچەندە ئەو كەسە مارەش بڕا بێت، چونكە لەوانەیە نیوەی لە دەستبدات ئەگەر پێش گواستنەوە تەڵاق بكەوێتە نێوانیان، یان هەمووی لە دەستبدات ئەگەر ئەو ئافرەتە خۆی داوای جیابونەوە (خلع) بكات.

بەیان نوری
desperate for any sign.エロドールYet,
and loss.ラブドール 通販According to Panter-Brickin Southwick et.