و: کەتان خادیمی
ژنه هونه‌رمه‌ندی كوێتی(حیاة الفهد) ناسرابوو به ( السیدة الشاشة الخلیجیة) له( 15\4\1948) له كوێت له‌دایكبووه، هه‌ر به‌مناڵی باوكی له‌ده‌ست ئه‌دات، ناتوانێت قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی ته‌واو بكات، له‌دواییدا ده‌ست ئه‌كات به خوێندنه‌وه‌و نووسین، هونه‌رمه‌ندی بواری نواندن و پێشكه‌شكارو بێژه‌ر بوو، به دیارترین هونه‌رمه‌نده‌كانی كه‌نداو ناسرابوو، له‌هه‌مان كاتتدا هه‌وڵی شیعریشی هه‌بوو دیوانێكی هه‌بوو به‌ناوی (عتاب)ه‌وه، له كۆتایی حه‌فتاكاندا بڵاویكردبوه‌وه، چه‌ندان سیناریۆو چیرۆكی فلیم و درامای نووسیبوو.

له كاتی كاركردنی له (مستشفی الصباح) تیپی (ابو جسوم) سه‌ردانی نه‌خۆشخانه ئه‌كه‌ن، هاوڕێیه‌كی له گه‌ڵدایه به‌ناوی (ئامینه الشراح) دوایی ئه‌بێته ڕاگه‌یاندنكارێكی دیار. ئه‌بو جه‌سوم پرسیاریان لێئه‌كات كامیان حه‌زی له‌كاری نواندنه، ئامینه ئه‌ڵێت من حه‌زم له بێژه‌رییه، حه‌یاتیش ئه‌ڵێت من حه‌زم له نواندن و كاری هونه‌رییه، ئه‌بو جه‌سوم داوای لێئه‌كات كه پرسوڕا به كه‌سوكاره‌كه‌ی بكات و ماوه‌یه‌كیتر دێته‌وه بۆ وه‌ر گرتنه‌وه‌ی وه‌ڵامه‌كه.
حەیاتیش باس و خواسته‌كه له‌گه‌ڵ دایكی‌دا ئه‌كاته‌وه، به‌ڵام دایكی قبوڵی ناكات و هه‌تا لێیشی ئه‌دات، پاش ماوه‌یه‌ك ئه‌بو جه‌سوم دێته‌وه بۆ وه‌ڵام، ئه‌ویش داوا ده‌كات كه مۆڵه‌تێكی دیكه‌ی بدات، هه‌ر كات ئه‌و داوایه له‌دایكی ئه‌كات ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه به لێدان وه‌ڵامی ئه‌داته‌وه، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ ئه‌م بارودۆخه به‌رده‌وام ئه‌بێت، ئیتر بڕیاری مانگرتن ئه‌دات له‌خواردن، براكه‌ی قه‌ناعه‌ت به دایكی ئه‌كات، مه‌رجی دایكیشی ئه‌وه‌یه كه ئه‌بێت به‌هاوه‌ڵی براكه‌ی بێت، یه‌كه‌م كاری هونه‌ری به ناوی (عائله ابو جسوم) كه ساڵی (1962) پێشكه‌شكرا، یه‌كه‌م كاری شانۆیشی به ناوی (الصحیة)وه نمایشده‌كات.

له‌ساڵی(1965) هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ دوكتۆرێكی عیراقی ئه‌كات به‌ناوی( قصی الجلبی) دوای هاوسه‌رگیریه‌كه‌ی بۆماوه‌ی سێ ساڵ له‌گه‌ڵیدا سه‌فه‌ر ده‌كات بۆ وڵاتی میصر تا خوێندنه‌كه‌ی ته‌واو بكات، له‌و ماوه‌یه‌دا له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه، له‌ساڵی(1967) تاكه كچه‌كه‌ی به ناوی سوزانه‌وه له دایكبوو، پاش سێ ساڵ له‌هاوسەرەکەی جیابوویه‌وه.
بۆ جاری دووه‌م هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ گۆرانیبێژی لوبنانی (محمود حه‌مدی) ئه‌كات كه باوكی دوو كچی دوانه‌یه به‌ناوه‌كانی( می و مه‌ها) زۆر به جوانی دایكایه‌تیان بۆ ئه‌كات، هه‌تا دوای جیابوونه‌وه‌شی له باوكیان ده‌ستبه‌رداریان نابێت.

له‌هه‌مانكاتدا كچێكی بێكه‌س به‌خێو ئه‌كات به‌ناوی (روزان)ه‌وه وه‌ك كچی خۆی چاودێری ئه‌كات.
ئه‌و كاره هونه‌ریانه‌ی كه نووسیونی (شیكات بدون رصید، سلیمان الطیب، الدردور، الشریب بزه، الحریم، الفریة، الاخ صالحه، الجلیب، بیاعه الخی، دمعة الیتیم).
به‌شداری له (99) درامادا كردووه، ئه‌وانه‌ی كه زۆر به‌ناو بانگن: (الی ابی وامی مع التحیة، خالتي قماشهة، رقیهة وسكیبهة، علی الدنیا سلام، خرج ولم یعود، دمعهة الیتیم، الخراز، الدایهة، الفریهة، عندما تغنی الزهور، حال منایر، مع حصهة قلم، حدود الشر، ام هارون، مارغریت، سنوات الجرش، وقرهة عینك).
هه‌روه‌ها به‌شداری له (38) فلیم و (25) شانۆگه‌ری و پێشكه‌شكاری به‌رنامه‌ی (نافذة علی التاریخ) بووه له ڕادیۆی كوێت، له‌هه‌مانكاتدا (28) خه‌ڵاتی تایبه‌تی له‌بواره جۆربەجۆره‌كاندا پێ به‌خشراوه له كوێت و ده‌ره‌وه‌ی كوێت.
له كاره‌كانیدا دیوێكی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی خێزان و ژنی كه‌نداوی ئه‌خسته‌ڕوو، خزمه‌تی به بواری په‌روه‌رده‌و پاراستنی به‌ها جوانه‌كان ئه‌كرد. له‌هه‌ردوو ڕۆڵی تراژیدی و كۆمیدیدا سه‌ركه‌وتووبوو.
پاش ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی ده‌ماخ لێیئه‌دات و ماوەیەکی زۆر مانه‌وه‌ی به نه‌خۆشی، له ڕۆژی سێ شه‌ممه (20\4\2026) وله‌ته‌مه‌نی حه‌فتاو هه‌شت ساڵیدا كۆچییدوایی كرد.
حه‌یات فه‌هد ته‌نها هونه‌رمه‌ندێكی بواری نواندن نه‌بوو، به‌ڵكو مامۆستای هونه‌رو ده‌رهێنه‌رو نووسه‌ری ئه‌و درامایانه‌بوو كه چووبوونه قووڵایی كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی عه‌ره‌بی، وه‌بووه هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هونه‌ری له وڵاتانی كه‌نداو، توانی سه‌رنجی هه‌موو ته‌مه‌نه‌كان به‌ره‌و لای خۆی ڕابكێشێت، ببێته ده‌نگی ژنان و به شێوه‌ی تراژیدی و كۆمیدی ڕۆڵی سه‌ركه‌وتوانه ببینێت.
سه‌رچاوه:matnnews.com
Wikipedia.org