ڕێپۆرتاژ: خه‌رمان عبدالكریم
ئه‌گه‌رچی ئه‌وانه‌ى خوێنه‌رن زۆرتر تامه‌زرۆن به‌ركه‌وته‌یان هه‌بێت له‌گه‌ڵ كاغه‌زو له‌مسكردنى ووشه‌كاندا، به‌ڵام زه‌روریه‌تى ژیان و ئاسانكاریه‌كان وای كردووه، جێگره‌وه‌كان به‌كاربهێرێن بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه مرۆییه‌كان زیاتر و زووتر بگاته تامه‌زرۆییانى نوسین، بۆیه زه‌رووریه‌تى گۆڕینى ئاینده‌سازی له گۆڤاره‌وه بۆسایت له ڕوانگه‌ى سه‌رنووسه‌رو نوسه‌رو خوێنه‌رانى ئاینده‌سازیه‌وه ده‌خه‌ینه پێشچاوى خوێنه‌ران.
ئایا گۆڤارى ئاینده‌سازى كه‌بۆته سایتێكى ئه‌له‌كترۆنى ته‌واوى زه‌روریاته‌كانى خوێنه‌ر پڕده‌كاته‌وه، بۆئه‌م پرسه‌ش سه‌رنجى خاتوو (هه‌ڵاڵه محمد ئه‌ڵماس) وه‌ك سه‌رنووسه‌رى پێشووى گۆڤارى ئاینده‌سازى به‌م جۆره بابه‌ته‌كه‌ى ناساند: “خوشكان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاى خۆ ڕاگه‌یاندنیانه‌وه وه‌ك هه‌نگاوێكى نه‌وعى و شارستانى گرنگیدا به بوارى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌رى، چونكه ڕۆڵیان له‌گه‌شه‌پێدان و چاكسازى و هۆشیارى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه. دواى دوو سالأ به‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنىدا له‌به‌روارى 27/6/1997دا ژماره‌ى ئه‌زموونى ڕۆژنامه‌ى ئاینده‌ى كه‌وته به‌ردیدى خوێنه‌ران، ئه‌مه‌و 15سالأ به‌بێ پچڕان و به‌به‌رداوامى ڕۆژنامه‌ى ئاینده‌ى 200 ژماره‌ى لێده‌رچوو، له‌دواى ڕووخانى ڕژێمه‌وه ورده ورده ڕۆژنامه كشایه‌وه‌و به‌ره‌و كزى و لاوازى ڕۆیشت، بۆیه له‌ساڵى 2009 فۆرمێكى ڕاپرسیمان بڵاوكرده‌وه، یه‌كێك له‌پرسیاره‌كان تیایدا “ئایا به‌ڕۆژنامه‌یى بمێنێته‌وه یان بكرێت به گۆڤار” ئه‌وه بوو به 67,7% داوایان كردبوو كه ڕۆژنامه‌كه بكرێت به گۆڤار. به‌هاوكارى ستافى ڕۆژنامه‌كه كه‌لێره‌وه ده‌ستى یه‌كه به‌یه‌كه‌یان ده‌گوشم و ڕێز‌و خۆشه‌ویستیم بۆیان هه‌یه له‌كۆبوونه‌وه‌ى 18/4/2012به‌ئاماده‌بوونى سكرتێرى خوشكان خاتوو بێخالأ ئه‌بوبه‌كر، بڕیارى داخستنى ڕۆژنامه‌كه درا، له‌به‌روارى 1/7/2012یه‌كه‌م ژماره‌ى گۆڤارى ئاینده‌سازى كه‌وته به‌رده‌ستى خوێنه‌ران و كتێبخانه‌ى كوردى، كه (53) ژماره‌ى لێده‌رچوو.
گۆڤارى ئاینده‌سازى به‌دیدێكى ئیسلامیانه‌ى میانڕه‌وى هاوچه‌رخ، شرۆڤه‌ى بابه‌ت و وتار‌و لێكۆڵینه‌وه‌كانى ده‌كرد، كه توانى ڕۆڵى ئیجابى له‌م مه‌یدانه‌دا بگێڕێت و خزمه‌ت بكات به میدیاى كوردى. دواى ئه‌و هه‌نگاوه‌ش ئێستا و له‌م كاتى دونیاى مه‌جازى وتۆرى جاڵجاڵۆكه‌ییه‌دا گۆڤارى چاپكراو ونوسراوه‌كان كه‌متر ده‌خوێنرێنه‌وه و زیاتر خوێنه‌ر بۆته خوێنه‌رى سایت وپه‌یجه‌كان، لێره‌شدا ستافه جوان و دونیابینیه‌كه‌ى (ئاینده‌سازى)، بڕیاریكى تر‌ى دروستى بۆ ئه‌م قۆناغه داوه به‌وه‌ى به گۆڤارى ئه‌لكترۆنى وسایتى ئه‌لكترونى درێژه به‌خزمه‌ته‌كانى بدات، بۆ ئه‌وه‌ى خوێنه‌ره‌كانى زیاتر وباشتر له هه‌ر جێگه‌یه‌ك بتوانن خوێنه‌رى بن
. له‌نێو ئه‌م جه‌نجاڵى و تێك و پێكڕژانه‌ى میدیادا “ئاینده‌سازى” په‌یامدارانه هه‌نگاو به‌ره‌و ئاسۆى گه‌ش وسازكارى ئاینده‌یه‌كى به مه‌عریفه و ڕۆشنبیریه‌كى ئایندارانه‌ى سه‌رده‌میانه ده‌نێت. ” سوپاس و ده‌ست خۆشیم بۆ سه‌رنوسه‌رو ستافه خۆشه‌ویسته‌كه‌ى ئاینده‌سازى هه‌یه”.
هه‌روه‌ها له میانه‌ى تاوتوێ كردنى ئه‌ركى ئه‌له‌كترۆنیات و جێگرتنه‌وه‌ى په‌ڕاوه‌كان، دكتۆره (بێخاڵ ئه‌بوبكر) به‌م جۆره وته‌ى خۆى هه‌بوو: گه‌شه‌سه‌ندنى خێراى ته‌كنۆلۆژیا، به تایبه‌ت له بوارى په‌یوه‌ندیگرتندا، یه‌كێكه له جیاكه‌ره‌وه‌كانى ژیانى سه‌رده‌م كه جیهانى كردۆته گوندێكى بچوكی وایه‌رلێس، ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ش له بوارى میدیادا زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. له ئێستادا، بایه‌خى ڕۆژنامه و گۆڤارى كاغه‌زیی كه‌مبۆته‌وه و ته‌نانه‌ت بۆ خوێندنه‌وه‌ى كتێب و توێژینه‌وه و گه‌ڕان به‌دواى سه‌رچاوه زانستییه‌كاندا، خوێنه‌ر و نوسه‌ر و توێژه‌ران په‌نا بۆ ماڵپه‌ڕ و سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان ده‌به‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیاتر به‌رده‌ستن و كات و هه‌وڵ و پاره‌ش ده‌گێڕنه‌وه. له‌گه‌ڵ بوونى لایه‌نه ئه‌رێنییه‌كانى ته‌كنۆلۆژیاى په‌یوه‌ندیگرتندا، له چه‌ند خاڵێكى لاواز به‌دوورنییه، بۆ نمونه: ونبونى مافه‌كانى نوسه‌ران له ڕێگه‌ى بردن و كۆپیكردنى بابه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانیان و نه‌پاراستنى ئیتكى نوسین و وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردن. سه‌ره‌ڕای ڕووكه‌شگه‌رایی هزریی و ڕۆشنبیریی و دووركه‌وتنه‌وه له مه‌عریفه‌ى قووڵ و به‌رهه‌مهێنانى، و هه‌ندێكجاریش به هۆى زۆری سایته ئه‌لكترۆنیه‌كان و نه‌پاراستنى ئه‌مانه‌تى زانستیی و بڵاوكردنه‌وه‌ى وتار و هه‌واڵى ساخته، متمانه‌ى خوێنه‌رانیان له ده‌ستده‌ده‌ن.
له‌گه‌لأ ئه‌وه‌ى گۆڤارى ئاینده‌سازى گۆڤارێكى ژنانه‌ى سه‌رده‌میانه بوو كۆمه‌ڵێك سه‌رنووسه‌رى له‌ماوه‌ى كاركردن تێیدا به‌خۆیه‌وه بینى، خاتوو( لاولاو حسێن) سه‌رنووسه‌رى پێشوو بۆ ئه‌م ڕۆژگاره‌ى ئه‌مڕۆ وتى: ڕۆژنامه‌و گۆڤار تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، به‌هه‌مان شێوه سایتیش، هیچ كامیان نابنه جێگره‌وه‌ى یه‌كترى، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كانى گۆڕینى كۆنكریتى بن واته نه‌توانایی و بێ ئیمكانیه‌تى ماددى و مرۆیی ڕێگربێت، ئه‌وا ناوی بنێین ناچارى سۆشیه‌لأ میدیایی هۆكارێكى سه‌رده‌میه‌و كاریگه‌رى خۆی هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌كتیڤ و كاریگه‌ر بێت، ئه‌گه‌ر نا هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر لاواز‌و ناچالاك بن ئه‌وا پێچه‌وانه‌كه‌ى ڕاسته، واته له‌هه‌ردوو حاڵه‌ته‌كه‌دا له‌گه‌لأ بوونی خصوصیاتیان و تایبه‌تمه‌ندى هه‌ریه‌كه‌یان به‌جیا به‌هێزى و چالاكی هه‌ردووكیان شه‌رته بۆ بینه‌رو خوێنه‌ر.
نووسه‌رى به‌رده‌وامى گۆڤارى ئاینده‌سازى (شانۆ عارف) ئه‌م گۆڕانه‌ى به‌م جۆره پێناسه كرد: له‌ئێستادا نوسینى ئه‌له‌كترۆنى شوێنى كاغه‌زى گرتۆته‌وه، جگه له‌وه حه‌وسه‌ڵه‌ى خوێندنه‌وه به‌تایبه‌ت بۆ بابه‌تێكى دورودرێژ زۆر كه‌م بۆته‌وه، گه‌رچی لاى خوێنه‌رى جددى هه‌رماوه، به‌ڵام ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ى په‌یامه‌كه بگات ئاینده‌سازى بتوانێت به‌وجۆره‌بێت كه ده‌چێته به‌ردڵى هه‌مووان و سه‌رنجى هه‌مووان ڕاكێشێت نه‌ك ته‌نها بۆ چینێك، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵبوون به فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌كانى تر له‌ڕووی ڕۆشنبیریه‌وه.

Hey! Do you know if they make any plugins to assist with
SEO? I’m trying to get my blog to rank for some targeted keywords but
I’m not seeing very good gains. If you know of any please share.
Cheers! You can read similar art here: Code of destiny