به‌شی دووه‌م
نووسینی / زه‌كیه ره‌شید
پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌كانی كچان له سلێمانی
1- یه‌كه‌م قوتابخانه‌ی كچان ساڵی( 1926، 1927)ز كراوه‌ته‌وه به ناوی (قوتابخانه‌ی سلێمانی كچان) له‌ته‌نیشت مزگه‌وتی گه‌وره‌ی ئێستاوه و مزگه‌وتی كاك ئه‌حمه‌دی شێخ. یه‌كه‌مین قوتابخانه بوو كه كچانی سلێمانی ڕوویان تێكرد بۆ خوێندن.( گوزیده یاموڵكی) خێزانی عه‌زیز یاموڵكی به‌ڕێوه‌به‌ری بوو.
2- (مه‌ڵبه‌ندی زانستی كچان) له( 28 )ته‌مموزی ساڵی( 1930) له هه‌مان قوتابخانه‌دا بووه زۆر كه‌س به‌شداری خوێندنی كردووه له كچان و ژنانی سلێمانی.
وه‌كو ئه‌م به‌ڕێزه نه‌مرانه (حه‌پسه‌خانی نه‌قیب ، حه‌پسه‌خانی عه‌بدولڵا عیرفان دایكی شه‌هید شازاد سائیب، جه‌میله خانی جه‌مال عیرفان، ئامنه توفیق قه‌فتان، ڕووناك توفیق قه‌فتان، ئه‌خته‌ر توفیق قه‌فتان، فه‌خریه خانی خێزانی عبدولواحد نوری، فاتمه‌ی كچ، ئافتاو خانی قه‌فتان) فاتمه‌خانی ساڵح قه‌فتان كه قوتابی بوو له‌وێ دوایی په‌ره‌ی به خوێندنه‌كه‌ی دا له موسڵ . بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی سه‌دیقه له ناوه‌ندی سلێمانی. وه‌هه‌روه‌ها( ئافتاو حه‌سه‌ن ڕه‌فعه‌ت- كامیله خانی عه‌بدوڵا_ حه‌لاوه خانی زێوه‌ر- به‌دریه خانی شێخ قادر نوری- حه‌لاوه خانی ڕه‌مزی- حه‌پسه‌خانی حاجی ڕه‌شید- ئه‌جه خانی خێزانی عیزه‌ت به‌گی ڕه‌شید پاشا- شه‌فیقه سه‌عید )ئه‌م مه‌ڵبه‌نده خاتوو( زارا یاموڵكی )به‌ڕێوه‌به‌ری بووه كه خێزانی (عیزه‌ت به‌گی جاف) بوو.
كاتێك ژماره‌ی قوتابیانی كچ له قوتابخانه‌ی كچان زیادی كردوو ویستیان ناوه‌ندی بكه‌نه‌وه. قوتابیه ده‌رچووه‌كانی دوای پۆلی چواریان ده‌نارده قوتابخانه‌ی (سدیقه‌ی كچان) كه له هه‌مان گه‌ڕه‌كدا كرایه‌وه.
له ساڵی (1939 )ز ناوه‌ندی سلێمانی كچان كرایه‌وه بۆ جاری یه‌كه‌م دایك و كچێَكی عه‌ره‌بی لوبنانی ده‌یانبرد به‌ڕێوه، دایكه‌كه به‌ڕێوه‌به‌ر بوو ناوی( ناجیه به‌شیر )بوو كچه‌كه‌ش ناوی (زه‌كیه قسقۆ) بوو مامۆستا بوو له دواییدا مامۆستا (گوڵناری سه‌ید ئه‌حمه‌دی قازی) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری و به‌دوای ئه‌میشدا مامۆستا (عه‌تیه گه‌ره‌بێت) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ر. به دوای ئه‌میشدا مامۆستا (گورجیه سه‌بری مسته‌فا) بوو به به‌ڕێوه‌به‌ری.
ته‌نیا چوار قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی كچان هه‌بوو له سلێمانی- (سه‌دیقه- زه‌هرا- گۆیژه- عێڕاقیه- تاج له‌سه‌رجاده‌ی مه‌وله‌وی دوایی ناوه‌كه‌ی گۆڕا به مه‌لیكه عالیه).
مامۆستا ده‌رچووه‌كانی ساڵی 1940 و ساڵی 1941ز له كچانی سلێمانی:
1- منیره ساڵح قه‌فتان.
2- زه‌كیه ئه‌حمه‌د به‌گ.