محمد سەلاح
زیره كی چه‌مكێكى شاراوه و ناوه‌كییه له رێگه‌یه‌وه وه‌سفى ره‌فتار و هه‌لسوكه‌وته ده‌ره‌كیه‌كانى پێ دەكەین . زیره‌كی بۆ یه‌كه‌م جار له لایه‌ن فه‌یله‌سوفى رومانی ( شیشرون) به‌كارهاتووه و وشه‌ى( intelligentia) بۆ دانا دواتر كه‌میك گۆرانکاری بچوكى به‌سه‌رهاتووه تاوه‌كو ئیستاش وشه‌ى intelligence له هه‌ردوو زمانی ئینگلیزی و فه‌ره‌نسى بۆ مانای زیره‌كى به‌كاردیت.
چەندەها پێناسە و لێکدانەوەی جیاجیا بۆ زیرەکی هەیە کە ئەمانەن.
1 خۆ گونجاندن لەتێکەڵ بوون : ژمارەیەک لەزانایان زیرەکی پەیوەیست دەکەن بەخۆ گونجاندن لەتێکەڵ بوون لەژینگەی دەوروبەرەوە گۆڕانکاریە نوێیەکاندا بسازێنین.
2 توانای بیرکردنەوە : هەندێکی ترلەزانایان زیرەکی بەبیرکردنەوە دەبەستنەوە لەو بڕوایەدان، ئەو کەسانەی کەتوانای جۆرەها بیرکردنەوەی زانستی و مەشقیان هەیە ،ئەوا ئەو کەسانی زیرەک و بلیمەتن.
3 توانای فێربوون : بەبڕوای ژمارەیەکی تر لەزانایان زیرەکی بریتییە لەتوانای فێربوون یان ئامادەباشی بۆ فێربوون.
4 پێوانەکردن : هەندێکی تر لەزانایان زیرەکی پەیوەست دەکەن بە پێوانەکردن و زیرەکی پەیوەکانەوە واتا بڕوای ئەم زانایانە کەسی زیرەک ئەوەیە کەبتوانێت زۆرترین و بەرزترین نمرە لەڕێگەی پێوانەکردن و زیرەکی بەدەست بهێنێت .
دوو چەمکی سه‌ره‌كى بۆ زیره‌کی هه‌یه
یه‌كه‌م : توانای مامه له كردن له‌گه‌ل كیشه و گیروگرفته‌كاندا
دووه‌م : توانای فیربوون
جۆره‌كانى زیره‌كی :
1ــ زیره‌كی زمان : ئه‌م جۆره زیره‌كییه له بوارى زمانه‌وانى و نوسین و ده‌ربریندا ده‌رده‌كه‌ویت ئه‌و كه‌سانه‌ى كه ئه‌م به هرەیان هه‌یه له بواره‌كانی ده‌ربرین و نوسین و بیركردنه‌وه و ئالوگورکردنی دیالوکدا كه‌سانى سه‌ركه‌وتوون
2 ــ زیره‌كى فیربوون : ئه‌م جۆره زیره‌كییه لاى كه‌سه‌كان وه‌كو یه‌ك نییه و جیاوازه و جیاوازى هه‌یه له توانای فیربووندا له ناو مروڤه‌كاندا هه‌ندیك كه‌س هه‌یه فیرى ئه‌و بواره ئه‌بیت كه ئه‌یه‌ویت به هۆى زیره‌كی میشك و هه‌ولدانییه‌وه وه هه‌ندیكى تریش هه‌یه به كاتیكی دره‌نگتر فیر ده بن كه ئه‌میش پێویستى به هه‌ولدانى زور هه‌یه
3ــ زیره‌كى بیركردنه‌وه : هه‌ندیك له زانایان زیره‌كى به بیركردنه‌وه وه ده‌بستنه‌وه به جۆریك كه ئه‌و كه‌سانه‌ى توانای بیركردنه‌وه‌ى جیاواز و وردیان هه‌یه له به‌رێكردنى كاره‌كانیاندا ئه‌وا كه‌سانى به توانا و تیگە یشتوو و به توانان له كه‌سانى تر
هۆكاره‌كانى زیره‌ك بوون
1ـ فیر کردنی مندال له لایه‌ن دایك و باوكیه‌وه . فیرکردنی بابه‌تی سود به‌خش له لایه‌ن كه‌س و كارى ئه‌و منداله‌وه ده‌بیته هۆی ئەوەی كه توانای زیره‌کی مێشکی ئه‌و منداله گه‌شه بكات و سودیكى زۆرى بۆى هه‌بیت له دوا رۆژدا
2ــ هاوکاری کردنی تاك له لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌وه : هاوکاریکردنی تاك له لایه‌ن ده‌وروبه‌ره‌یه‌وه (كه‌س و كار یان کۆمەلگا ) کارێکی زۆرباشه به تایبه‌تى هاندانی ئه‌و كه‌سه بۆ هه‌ولدان له پێناو سه‌ركه‌وتن له كاره‌كه‌یدا .
3ــ نه‌كوشتنى حه‌ز و ئاره‌زووى تاك له لایه‌ن كۆمه‌لگاوه به‌لكو سه‌ربه‌ست کردنی له هه‌لبژاردنی ئه‌و كاره‌ی كه خۆى دەبینێتەوە
4ــ خوگونجاندنى له‌گه‌ل ژینگەدا : هه‌ندیك له زانایان زیره‌كی تاك په‌یوه‌ست ده‌كه‌ن به خۆ گونجاندنى له‌گه‌ل ژینگه‌و ده‌وروبه‌ردا به شیوه‌ییه‌ك ئه‌گه‌رئه‌و كه‌سه توانی خۆى بگونجینى له‌گه‌ل ژینگه و توانای زالبوونى هه‌بیت به‌سه‌ر كێشه‌كانى دا ئه‌وا کەسێکی زیره‌ك و سه‌ركه‌وتووه .
5ــ نه‌شاردنه‌وه و گه‌یاندنى ئه‌و تواناییه‌ی كه تاك هه‌یه‌تى به ده‌وروبه‌ریه‌وه وه قبول کردنی پێشنیاره‌كانیان كه ده‌بیته هۆى زیاتر كردنه‌وه‌ى میشك و فراوان بوونی توانای بیرکردنه‌وه و ده‌ربرین
ئە و هۆكارانه‌ى كه ده‌بنه هۆى ریگر له به‌رده‌م زیره‌ك بوونى تاكدا :
1ـ کوشتنى حه‌ز و ئاره‌زووى تاك له لایه‌ن ( ده‌وروبه‌ربه‌وه كه‌س و كارییه‌وه ) كه ئه‌مه‌ش ئه‌بیته هۆى دروست بوونى كیشه‌یه‌كى گه‌وره له به‌رده‌م به‌ره‌و پێشچوونی تواناکانى ئه‌و تاكه یان ئه‌و كه‌سه.
2ـ شاردنه‌وه‌ى توانای تاك له لایه‌ن خۆیه‌وه : كه نایه‌ویت ئه‌و تواناییه‌ی هه‌یه‌تی به كه‌سانى تر‌ى بگه‌یه‌نیت ئه‌مه‌ش ئه‌بیت هۆى زیان گەیاندن به خۆى و كه‌سانى تر وه زیره‌كییه‌كه‌ى به‌س بۆ خۆى نه‌بیت.
3ـ یارمه‌تی نه‌دانى ده‌وروبه‌ر له‌گه‌یاندنى ئه‌و تواناییه‌ی كه تاك هه‌یه‌تى ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆى مانه‌وه‌ى تواناى زیره‌كى ئه‌و كه‌س و له چوار چێوەی هه‌ولى تاكه كه‌سیدا وه له ناوبردنی توانا و حه‌ز و ناره‌زووه‌كانى كه هه‌یه‌تى
4- بی به‌هاكردنى ئه‌و هه‌ول و كۆشه‌شانه‌ی كه تاك ده‌یدات بۆ گه‌یاندنی ئه و په‌یامه‌ى كه هه‌یه‌تی به كۆمه‌لگاكه ئه‌مه‌ش ده‌بیته هۆی بێ هیوا بوونى ئه‌و تاكه له سه‌ركه‌وتنى له كاره‌كانى داوه له ناوبردنی زیره‌كییه‌كه‌ى
گەشەکردنی زیرەکی
زیرەکیش وەکو هەموو دیاردەکانی تر گەشەدەکات واتا کاتێک منداڵ لەدایک دەبێت زیرەکی و توانای بیرکردنەوە و تێگەیشتنی سنوردارە و ڕۆژ لەدوای ڕۆژ بڕی زیرەکییەکەی بەرەو هەڵکشان و زیاد بوون دەچێت، توێژینەوەی زۆر لەسەر گەشەکردنی زیرەکی کراوە بەڵام هیچیانوەکو وهەردوو توێژینەوەکەی بیر کلس و سقیمانکای فلس تیشکیان نەخستۆتە ئەم لایەنە لەتوێژینوەکەی بیر کلس چاودێری چۆنیەتی گەشەکردنی شەست منداڵی شیرەخۆرەکراوە بەردەوام ڕێژەی زیرەکییان دیاری کراوە تاتەمەنیان گەیشتە قۆناغی کامڵی، هەروەها لە توێژینەوەکەی سەیمان کای فلس توێژینەوەی لەسەر چۆنیەتی گەشەکردنی دووسەد منداڵی شیرەخۆرە هەر لەدوای لەدایک بوون تا گەورەبون ، دەرئەنجامی هەردوو توێژینەوەکە گرنگە و بەناو بانگە، ئاماژە بەوە دەکەن زیرەکی بەشێوەی جێگیر لەنێوان ساڵەکانی 3 12 ساڵ زیاترگەشەدەکات تا تەمەنی منداڵەکە گەورەتر بێت لەڕووی زیرەکیشەوە کێش زیاتر دەبێت، بەڵام کاتێک منداڵ تەمەنی دەبێت بە 12 ساڵ ڕێژەی زیرەکی وردەوردە کەم دەبێتەوە وەهەمان گڕوتینی پێش 12ساڵی نامێنێت تادەگاتە تەمەنی 21ساڵان کە لەم تەمەنەدا هیچ گۆڕانکاری و زیاد بونێک ڕوونادات.
زیره‌كى به پێی ته‌مه‌ن
زیره‌كى به پێى ته‌مه‌ن زیاد و كه‌م ده‌كات به جۆریك كه له ته‌مه‌نى مندالییه‌وه ( دواى له دایکبوون ) تا ته‌مه‌نى (18) سالی زیاد ده‌كات وه به پیى ئه‌و تویژینه‌وانه‌ى كراوه ده‌ركه‌وتووه كه گه‌شه‌كردنى زیره‌كی تاك له دواى ته‌مه‌نى ( 20 ) سالى ده‌وه‌ستیت
ئاستی زیره‌كی تاك به‌شیوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له بره‌ودایه تاكو ته‌مه‌نی 15 سالی هه‌ندئ ده‌لین تا ته‌مه‌نی 18 سالی . له نیوان ته‌مه‌نی (20 -80 سالیدا) تاك نزیكه‌ی (50%) ی ده‌ماره خانه‌كانی تویژالی میشكی له‌ده‌ست ده‌دات به‌لام گۆران له ئاستی زیره‌كی و وه‌بیرهاتنه‌وه تاكو ئه‌و راده‌یه نییه ، چونكه گه‌لیك هه‌ن تاكو دوای ته‌مه‌نی (100سالیش ) هه‌ر به‌هره‌مه‌ندن و خزمه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن.
سەرچاوەی ،
نوسه‌ر : د شه‌ریف كریم قه‌ره‌جه‌تانی — کتێب : دەرونزانی گشتی
نوسه‌ر :جیڤری بارەندەر– كتیب : زیره‌كی و تواناكانی میشك
نوسه‌ر : ب : سه‌فا سایكلی – كتیب : هونه‌ری به‌كار هینانی تواناكانی میشك
nice,, website this slot gacor